له واقیعدا له‌هه‌ناوی شۆڕشی فه‌ره‌نسه‌دا، دوو شێوازی جیاواز له شۆڕش سه‌ریانهه‌ڵدا، یا باشتره بڵێین دوو هێزی جیاواز و دژ به‌یه‌ك. یه‌كێكیان له باڵی چه‌پی بۆرژوازی پێكده‌هات، ئه‌ویتر له پێشینانی پرۆلیتاریا: پیشه‌وه‌رانی گچكه و موچه‌خۆران، پێكده‌هات. یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتخواز و دیكتاتۆری، ناوه‌ندگه‌را و سه‌ركوتگه‌ر دژ به به‌رامه‌به‌ره‌كی. ده‌سته‌ی دووه‌م دیموكراتیك، فیدرالیست و پێكهاتوو له كۆڕوكۆمه‌ڵێك، كه ئه‌ورۆكه به سۆڤیه‌تی كارگه‌ری نێویان ده‌به‌ن. ئه‌مانه له 48 به‌شی شاری پاریس‌دا هه‌بوون، كه له كۆمۆنه‌ی پاریس‌دا كۆبووبوونه‌وه و كۆڕوكۆمه‌ڵی شارۆچكه‌كان ده‌خرانه سه‌ریان. به‌بێ سڵه‌مینه‌وه ده‌توانرێت بوترێت، كه ئه‌م هێزه دووه‌مه مایه‌یه‌كی ئازادڕه‌وانه‌ی هه‌بوو و به پێشڕه‌وی كۆمۆنه‌ی پاریس له 1871 و سۆڤیه‌ته‌كانی ڕوسیه له 1917دا ده‌ژمێردرێت، به پێچه‌وانه‌وه هێزی یه‌كه‌م، له سه‌ده‌ی 19دا له ئاراسته‌ی ژاكۆبینیدا دیته‌وه. له ڕاستیدا واژه‌ی «ژاكۆبینی» ناوێكی ناته‌واو و دروستكراوه. له ناوی یانه‌یه‌كی خه‌ڵكی پاریس «كۆمه‌ڵگه‌ی ژاكۆبینه‌كان»ه‌وه وه‌رگیرابوو، كه خودی نێوی ئه‌م یانه‌یه له نیوی په‌ره‌ستگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بییه‌وه وه‌رگیرابوو، كه یانه‌كه له‌نێو باڵاخانه‌كه‌یدا بوو. هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی نێوان بۆرژوا شۆڕشگێڕه‌كان له‌لایه‌ك و بێبه‌شه‌شان له لایه‌كی‌تره‌وه به‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ژاكۆبینه‌كان‌دا تێده‌په‌ڕی. به‌شیوه‌یه‌كی وردتر ئه‌وه‌ی كه له دانیشتنه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، لایه‌نگری ئه‌ندامانی له‌م یا له‌و ئاراسته له شۆڕش، ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر به‌رخوردی نێوان ئه‌وان. له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ساڵانی دواتردا، وشه‌ی ژاكۆبینه‌كان چ له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌كانه‌وه چ له‌لایه‌ن ماركسیسته‌كانه‌وه، بۆ چواندن به سونه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی بۆرژوازی كه ولات و شۆڕشی له سه‌ره‌وه و به ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتخوازانه پشتیوانی ده‌كرد، به‌زۆری به‌كار ده‌برێت. بۆ نموونه شارل دێلێسكلوز (Charles Delescluze)، ڕابه‌ری باڵی ڕاستی زۆرینه‌ی سۆڤیه‌تی كۆمۆنه‌ی پاریس، خۆی به ژاكۆبینیست و سه‌ر به روبسپیر ده‌ناساند.
پرۆدۆ‌ن و باكۆنین له نووسینه‌كانیاندا، له دژی سیاسه‌تی شۆڕشگێڕه بۆرژوازییه‌كان وه‌ك «بیركردنه‌وه‌ی ژاكۆبینی» ده‌جه‌نگان. له‌به‌رامبه‌ردا ماركس و ئه‌نگلس، به دژوارییه‌وه توانییان خۆیان له‌م ئه‌فسانه ژاكۆبینیه، كه له‌لایه‌ن پاڵه‌وانانی شۆڕشی بۆرژوازی شكۆیان پێده‌به‌خشرا، ڕاپسێنن. له‌وانه دانتۆن (Danton) – (له ڕاستیدا سیاسه‌تمه‌داری گه‌نده‌ڵ و دژه‌خونی دووسه‌ره) و ئه‌ویتریان ڕوبسپیر (Robespierre) بوو – كه سه‌ره‌نجام بوو به دیكتاتۆر. به‌لام سه‌رسه‌ختی ڕوانگه‌ی دژه ده‌سه‌لاتخوازی له ئه‌نارکیسته‌كاندا له‌وه ده‌یگێڕانه‌وه، كه ژاكۆبینگه‌رایی فریویان بدات. ئه‌نارکیسته‌كان به‌باشی له‌وه گه‌یشتبوون، كه شۆڕشی فه‌ره‌نسه نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕێكی نێوخۆییه له‌نێوان پاشایه‌تی بێچه‌ندوچوون و شۆڕشگێڕانی بۆرژوا، به‌ڵكو یه‌كسه‌ره شه‌ڕێكه له‌نێوان ژاكۆبینگه‌رایی و شتێك كه من بۆ ئاسانی وتن به كۆمۆنه‌گه‌رایی (Communallism) نێوی ده‌به‌م. سه‌ره‌نجامیش شه‌ڕی كۆتاییه كه به شكستی كۆمۆنه‌ی پاریس و ملپه‌راندنی هه‌ردوو پله‌وپایه‌دارانی شاری شۆمیت (Chaumette) و هێبێرت (Hèbert) له‌ساڵی 1794 ته‌واو ده‌بێت. مانای ئه‌م شكسته له‌نیوچوونی ده‌سه‌لاتی ژێرده‌ستان بوو. به‌وجۆره‌ی كه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕوسیه به‌ره‌و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سۆڤیه‌ته‌كانی كارخانه برا.
ماركس و ئه‌نگلس، هه‌میشه له ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ری نێوان ژاكۆبینگه‌رایی و كۆمۆنه‌گه‌رایی‌دا بوون. ئه‌وان سه‌ره‌تا ستاییشی «ناوه‌ندگه‌رایی توندوتیژ، كه ئۆلگوی خۆی له فه‌ره‌نسه‌ی 1793 وه‌رگرتووه» ده‌كه‌ن. چه‌ند ساڵ دواتر له 1885دا، ئه‌نگلس بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌وێدا هه‌ڵه‌ی كردووه و ناوه‌ندگه‌رایی ته‌نیا ڕێگه‌ی بۆ دیكتاتۆری ناپلیۆن (Napoleon)ی یه‌كه‌م خۆشكردووه. هه‌ندێكجار كارل ماركس ئێنراژه‌كان (Enragès) واته لایه‌نگرانی كه‌شیشی پێشین، ژاك ڕو (Jaques Roux) -كه قسه‌كه‌ری نشینگه‌یه‌كی كارگه‌ری كه‌ناری پاریس بوو- به «نوێنه‌ری سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه» نێو هێناوه. هاوكات جارێكی‌تر ئه‌نگلس پییوابوو، كه له 1793دا “لانی زۆر ده‌یتوانی به كۆمه‌كیك له‌سه‌ره‌وه‌ڕا” بۆ پڕۆلیتاریا بژمێردرێت. دواتر لینین له ژاكۆبینگه‌رایی‌دا هه‌نگاوێكی فره واوه‌تری له مامۆستایانی ماركس و ئه‌نگلس نا. به تێڕوانینی وی ژاكۆبینگه‌رایی «یه‌كیكه له‌و خاله لوتكه‌ییانه، كه چینی ژێرده‌ست له خه‌باتیدا بۆ ئازادی خۆی ده‌ستی پێانڕاده‌گات». وی پێی‌خۆش بوو خۆی به ژاكۆبینێك ناو بێنێت، هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێكجاریش ئه‌م نازناوه‌ی به‌شیوه‌ی «ژاكۆبینێكی سه‌ر به چینی كارگه‌ر» ته‌واو ده‌كرد. ئه‌نجامگیری مه ئه‌وه‌یه كه : ته‌نیا خۆداماڵینی ماركسیته‌كان له هه‌ر جۆره میراتێكی ژاكۆبینی، ده‌توانیت پێكهاتنی ئه‌نارکیسته‌كان له‌گه‌ڵ وان له‌بار بكات. با به كورتی بچینه سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ناكۆكی نیوان ماركسیزم و ئه‌ناركیزم. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای باوه‌ڕی ماركسیسته‌كان به پێداویستی له‌نیوچوونی دواجاری ده‌وڵه‌ت، به باوه‌ڕی وان پاش شۆڕشی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كارگه‌ری، ده‌وڵه‌تێكی نوێ كه به «ده‌وڵه‌تی كارگه‌ری» نێو ده‌برێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو پیكدێت. پاش وه‌ها سه‌رده‌میكه كه ماركسیسته‌كان، به‌ڵینی له‌نیوچوونی به‌ره‌به‌ره‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه هه‌ندێكجارێش به «نیوه‌دوڵه‌ت» نیوی ده‌به‌ن، ده‌ده‌ن. كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه، پێیانوایه كه وه‌ها ده‌وڵه‌تێكی نوێ له‌به‌ر خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ته‌واوی ئابووری و بیروكراتیزه‌بوونی ڕۆژانه‌ی، ته‌نانه‌ت له ده‌وڵه‌تی بۆرژوازیش به تواناتر و سه‌ركوتگه‌رتر ده‌بێ و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا، به‌رهه‌ڵستی ده‌كات. له‌وه گه‌ڕێن كه كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان، به‌گومانه‌وه له‌و ئه‌ركانه‌ی كه ماركسیسته‌كان بۆ كه‌مایه‌تی كۆمونیست له‌به‌رامبه‌ر دانیشتواندا پێیان ده‌به‌خشن، ده‌ڕوانن. گه‌ڕانه‌وه بۆ نووسینه پیرۆزه‌كانی ماركس و ئه‌نگلس‌ێش، ته‌نیا هۆیه‌كه بۆ وه‌ها گومانێك. هه‌ڵبه‌ته له مانیفێستی كۆمونیست‌دا ده‌توانرێت بخویریته‌وه كه، “كۆمونیسته‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی جیاواز له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی پڕۆلیتاریایان نییه” و یا ئه‌وه‌ی “ئه‌وان هه‌رده‌م نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌كه‌ن” یا «تێڕوانینی تیۆری ئه‌وان هه‌رگیز نه له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوون و بنچینه‌ی داهێنراو یا دۆزراوه‌ی ئه‌م یا ئه‌و چاكه‌كاری دونیا نییه، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌ربڕی گشتی هه‌لومه‌رج و واقیعی خه‌باتی چینایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی مێژوویین، كه به به‌رچاوی مه‌وه له بزووتندان». تا ئێرۆكانه بیگومان ئێمه كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ وان هاوڕاین!
به‌لام رسته‌ی ناڕۆشن و ته‌كانده‌رانه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه: “له تیۆریدا كۆمونیسته‌كان جیا له به‌شه‌كانی‌تری پرۆلیتاریا له‌و به‌رته‌رییه به‌هره‌مه‌ندن، كه به ڕۆشنی توانای ده‌رككردنی هه‌لومه‌رج، بزووتن و ئامانجی كۆتایی و گشتی بزووتنه‌وه‌ی پڕۆلیتاریایان هه‌یه”.
ئه‌م دانپیانانه ده‌توانێت بێ پێچوپه‌نا به‌و واتایه بێ، كه كۆمونیسته‌كان له‌به‌ر ئه‌م «به‌رته‌رییه» مافی مێژووی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی رابه‌ری پرۆلیتاریایان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م واتایه‌ش مه‌به‌ست بێ، چیتر كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا هاوڕا نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین: هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی خودی پرۆلیتاریا ناتوانرێت بوونی هه‌بێت. ئه‌وان پێمانوایه كه كه‌سانی نا پرۆلیتێر ته‌نیا ده‌توانن له پاڵ یا له‌نیوان خودی پرۆلیتاریا‌دا ڕۆڵی ڕاوێژكارانی دڵسۆز یا ڕوونكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێ، ئامانجیان هاوكاری كارگه‌ران بێت له تێكۆشاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌یه‌كی باڵاتر له هوشیاری.
ئه‌مه به‌ره‌و پرسی خۆبه‌خۆیی شۆڕسی جه‌ماوه‌ری یا تێگه‌یشتنی وردتری ئازادڕه‌وانه‌مان ده‌بات، به‌ره‌و ده‌ربڕینێكی ئه‌نارکیستانه. وشه‌ی «خۆبه‌خۆ – spontaneous» و «خۆبه‌خۆیی- Spontaneity» چه‌ندینجار له نووسینه‌كانی پرۆدۆ‌ن و باكۆنین‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون. به‌لام ئه‌وه‌ی سه‌یر دیته‌به‌رچاو، ئه‌وه‌یه له كاتێكدا كه له نووسینه‌كانی ماركس و ئه‌نگلس، لانیكه‌م له بڵاوكراوه‌ی ڕه‌سه‌نیاندا به زمانی ئه‌لمانی وه‌ها واژه‌گه‌لێك به‌رچاو ناكه‌ون. له وه‌رگێرانی به‌رهه‌مه‌كانیاندا هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ وه‌ها واژه‌گه‌لێك ده‌رده‌كه‌ون. هه‌ڵبه‌ته پرسی كۆتایی ته‌نیا به‌رهه‌می به‌راوردێكی ناڕێكه. له راستیدا ماركس و ئه‌نگلس باس له چالاكی خۆكردی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن، كه تێگه‌یشتنێكی به‌رته‌سكتره له خۆبه‌خۆیی. چونكه پارتێكی شۆڕشگێڕ، ده‌توانێت ڕێگه به بڕێك له «چالاكی خۆكرد»ی جه‌ماوه‌ری له پاڵ چالاكیییه‌كانی به‌رته‌ریخوازانه‌ی خۆی بدات. به‌لام خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ری، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه پاگه‌نده‌ی ڕۆڵی ڕابه‌ری ئه‌و پارتانه بخاته ژێر پرسیاره‌وه. ڕوزا لوكسێمبورگ یه‌كه‌مین ماركسیست بوو، كه له نووسینه‌كانیدا به زمانی ئاڵمانی وشه‌ی خۆبه‌خۆ (له‌خۆوه‌را) «Spontan»ی به‌كارهێناوه، كه له ئا‌نارشته‌كانی وه‌رگرتووه. وی پشتی به ڕۆڵی سه‌ره‌كی و خۆبه‌خۆیی له بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا ده‌به‌ست. ده‌بێت له‌وه بگه‌ین، كه ماركسیسته‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵوێستی دیاریكراویان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شوێنده‌ست بۆ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی ڕابه‌رانی پاگه‌نده‌یی ناهێڵنه‌وه. كه‌واته كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان له‌و خاڵه، كه ماركسیسته‌كان هه‌ندێكجار له سوودوه‌رگرتن له فێڵ و فریوكاری دیموكراسی بۆرژوازی خۆیان نه‌ده‌بوێرا، فره دڵخۆش نین، ماركسیسته‌كان نه‌ك به ته‌نیا به خۆشحاڵییه‌وه كارته‌كانی ده‌نگدانیان به‌كارده‌هێنا و به یه‌كیك له باشترین ئامرازه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لاتیان داده‌نا، به‌لكو ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجاریش به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ستیان ده‌دایه پێكهێنانی به‌ره‌ی هه‌ڵبرادن له‌گه‌ڵ پارته لیبرال یا ڕادیكاڵه بۆرژوازییه‌كان و له‌م ساته‌دا باوه‌ڕی وان ئه‌وه‌یه، كه به‌بێ وه‌ها هاوپه‌یمانی و یه‌كیتییه‌ك ده‌ستڕاگه‌یشتن به كورسییه‌كانی پارله‌مان له توانادا نییه. له‌بیرمان نه‌چێت كه كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌زۆری وێنا ده‌كرێت، سڵ له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ناكه‌نه‌وه. پرۆدۆ‌ن جارێك له 1848دا به نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی میللی هه‌ڵده‌بژێردرێت و جارێكی‌تر پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی ڕاسپایل (Raspail) ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواتر له‌وێوه كه وی هه‌رجۆره ملكه‌چییه‌ك بۆ ڕژێمی پاشایه‌تی سه‌ركۆنه ده‌كات، كارگه‌ران بۆ خۆهه‌ڵبژاردن بانگه‌واز ده‌كات . بۆ وی ته‌نیا پرسی ڕێوشوێن و هه‌لومه‌رج له‌به‌رچاو بوو. له هه‌لومه‌رجێكی‌تردا ئه‌نارکیسته‌كانی ئه‌سپانیا له هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئاشكرا له‌دژی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی خه‌ڵكی له فێبریوه‌ری 1936دا خۆیان خۆیان بوارد. به‌لام له‌پاڵ ئه‌م شته كه‌م و ناوێزانه‌دا، ئه‌نارکیسته‌كان ڕێگه‌ی فره جیاواز بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری دوژمن‌دا به‌دروست ده‌زانن، له‌وانه خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ (Direct action)، خه‌باتی سه‌ندیكایی (unions action)، خۆموختاری كارگه‌ری (Worker-autonomy) و مانگرتنی گشتی (General-strike).