به‌شی پێنجه‌م له په‌رتووکی ئانارشیزم و ئانارکۆسه‌ندیکالیزم
ئه‌ندێشه‌گه‌لێك بوونه هۆی گه‌شه‌ی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕانه، یا به‌وجۆره‌ی که دواتر ناوهێنرا ئانارکۆسه‌ندیکالیزم، له فه‌ره‌نسه و وڵاتانی‌تر ده‌سته‌واژه‌ی «سه‌ندیکای کارگه‌ران» سه‌ره‌تا هه‌ر به‌مانای ڕێکخراوه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران بۆ باشترکردنی ده‌ستبه‌جێی هه‌لومه‌رجی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌کارده‌برا.
به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕانه مانای یه‌که‌می فراوانتر و قوڵترکرده‌وه. هه‌ر به‌وجۆره‌ی که پارت، ڕێکخراوێکی یه‌کگرتووه بۆ چالاکی سیاسی له سایه‌ی بڕیارنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی دیموکراتی هاوچه‌رخدا، هه‌وڵده‌دا سیسته‌مێك که له ئارادایه به شێوه‌یه‌ك بپارێزێت یا ئاڵوگۆڕی دیاریکراوی تێدا بکات. له ڕوانگه‌ی یهکێتیگهراکانهوه، یه‌کێتییه پیشه‌یی(صنفی)ه‌کانیش ڕێکخراوه‌ی یه‌کگرتووکردنی کارگه‌رانن، که ئامانج له پێکهاتنیان پارێزگاریکردنه له به‌رهه‌مهێنه‌ران له هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌دا، ئاماده‌بوونیان بۆ سۆشیالیزم و سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی به کرده‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و ئاراسته‌یه. به‌م پێیه، ئامانجی دوو لایه‌نه‌یان هه‌یه :
1– هێنانه‌دی داخوازییه ده‌ستبه‌جێکانی کارگه‌ران بۆ دابینکردن و پێشخستنی ستاندارته‌کانی ژیان،
2– ئاشناکردنی کارگه‌ران به هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنان و پرسی ئابووری به شێوه‌یه‌کی گشتی و ئاماده‌کردنیان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌زگه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان و پێکهێنانه‌وه‌یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی شێوازه سۆشیالیستییه‌کان.
ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، که پارته سیاسییه‌کان توانای ئه‌نجامدانی هیچیه‌ك له‌م دوو کاره‌یان نییه. به‌پێی ڕوانگه‌ی وان، ده‌بێت یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کان سه‌ره‌نێزه(نوکی ڕم)ی بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ری بن، به چالاکی ڕۆژانه به‌هێزبن و گیانی سۆشیالیستی په‌ره‌پێبده‌ن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاکی ئه‌وان وه‌ک بهرههمهێنهرانێك که ته‌واوی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان ڕاگرتووه و مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه مسۆگه‌ر ده‌کات. کارگه‌ر ته‌نیا وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر و دروستکه‌ری سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌توانێت هێزی خۆی بناسێت. وی له هاوپشتی سه‌ندیکاییدا له‌گه‌ڵ هاوکارانیدا یه‌که گه‌وره‌کانی سوپای کارگه‌ری پێکدێنن، گیانی ئازادی مه‌شخه‌ڵداری ده‌کا و به ئامانجی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یگێڕێته‌وه نێو ژیان. به تێڕوانینی ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان، سه‌ندیکای کارگه‌ری به‌به‌رهه‌مترین کۆرپه‌له‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، فێرگه‌ی سۆشیالیزمه. هه‌ر پێكهاته‌یه‌کی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌تا په‌لوپۆی خۆی له ده‌زگه (ئۆرگانیزم)ی پێشیندا دروستده‌کات؛ به‌بێ ئاماده‌کردنی زه‌مینه، وێناکردنی هیچ ئاڵوگۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌توانادا نییه. له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه.
په‌روه‌رده‌ی سۆشیالیستی، نه‌ک به‌مانای به‌شداریکردن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌کاندا، به‌ڵکو هه‌وڵێکه بۆ شیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆیی بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پرسه هونه‌رییه‌کانی کار بۆ کارگه‌ران، په‌روه‌رده‌کردنی توانایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان، به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ئاماده‌یی بۆ خۆگرتن له شوێنی ڕاسته‌قینه‌یان وه‌ك ڕێکخه‌رانی نوێی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دواجار، هێنانه‌دی باوه‌ڕبه‌خۆبوون له‌واندا بۆ ئه‌م کاره. بۆ ئه‌م شته، هیچ په‌یکه‌ره‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کاراتر له ڕێکخستنی خه‌باتی ئابووری کارگه‌ری، نییه؛ ئه‌م ڕێکخسته ئاراسته‌یه‌کی دیاریکراو به چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌دات، به‌رهه‌ڵستی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌بات بۆ داخوازییه ده‌ستبه‌جێ و پێویسته‌کانی ژیان و به‌رگری له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ ڕێکده‌خات. به‌ڵام له‌م نێوه‌دا، چه‌مکی مۆڕاڵی پێویست بۆ هه‌رجۆره ئاڵوگۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تیش پێکده‌هێنێت: وابه‌سته‌یی چاره‌نووس بهگشتهوه و به‌رپرسێتی مۆراڵی له هه‌موو کاره‌کاندا.
ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان، له‌به‌ر ئاراسته‌گه‌ری کاری ڕاهێنهرانهیان به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئه‌ندێشه و کاری سه‌ربه‌خۆ، نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئاراسته ناوه‌ندگه‌را(مرکزگرا)کانن، که له زۆربه‌ی پارته کارگه‌رییه‌کانی ئه‌وڕۆکه‌دا ده‌بینرێن. ناوه‌ندگه‌رایی، به‌رنامه‌ڕێژی ده‌ستکردانه که له‌سه‌ره‌وه‌ڕا بۆ خواره‌وه جێبه‌جێده‌کرێت و پرسه‌کانی بڕیاردان به که‌مایه‌تیه‌کی که‌م ده‌سپێرن، باوه‌ڕی تاکه‌کان له‌نێو ده‌بات و داهێنانی که‌سییان به پرنسیپ (انضباط) و بۆرۆکراسی بێچه‌ندوچوون ده‌کوژێت؛ هه‌رده‌م ئه‌نجامه‌که‌ی پێکهاته‌ی فه‌رمی و نه‌زۆك ده‌بێت. بۆ ده‌وڵه‌ت، ناوه‌ندگه‌رایی شێوه ڕێکخستنێکی گونجاوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ پاراستینی هاوسه‌نگی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، خوازیاری فره‌ترین ڕاده‌ی یه‌کجۆری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌ڵام له بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که بناخه‌ی بوونی وابه‌سته‌ی کاری ده‌ستبه‌جێ له کاتی گونجاو و ئه‌ندێشه‌ی سه‌ربه‌خۆی لایه‌نگرانییه‌تی، ناوه‌ندگه‌رایی به‌ڵایه‌که، که ده‌سه‌ڵات بڕیاردانی لاوازده‌کات و به شێوه‌یه‌کی سیسته‌می هه‌ر وروژان (بزاوت)ێكی سه‌ربه‌خۆ تێیدا سه‌رکوت ده‌کات.
ڕێکخستنی ئانارکۆسه‌ندیکالیستی به‌پێی بنچینه‌ی فیدرالیزم، له‌سه‌ر بناخه‌ی یه‌کێتی ئازادانه، له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، مافی بڕیاردانی هه‌ر یه‌کێتییه‌ك له‌مه‌ڕ هه‌ر شتێك خۆی به‌بانتر له هه‌ر شتێکی‌تر داده‌نێت و ته‌نیا پێکهاته‌یه‌ک که به فه‌رمی ده‌یناسێت، په‌یوه‌ندییه‌که له‌سه‌ر بناخه‌ی خواسته هاوبه‌شه‌کان و پێکهاتنی هه‌ردوولا. به‌پێی ئه‌مه، ئه‌م ڕێکخسته به‌م جۆره سه‌رهه‌ڵده‌دا: کارگه‌رانی هه‌ر به‌شێك له یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کانی په‌یوه‌ست به خۆیاندا کۆ ده‌بنه‌وه. یه‌کێتییه‌کانی هه‌ر شارێك یا ناوچه‌یه‌کی دێهاتی له نووسینگه کارگه‌رییه‌کاندا که ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی مه‌حه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، کۆده‌بنه‌وه، کارگه‌ران وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ر پێکه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌گرن تاوه‌کو به‌ر به په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رجۆره ده‌سته‌گه‌رییه‌کی کورتهبیرانه بگیرێت. گشت یانه کارگه‌رییه‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی ناوچه‌یان ده‌سته‌به‌ندی ده‌کرێن و (فیدراسیۆنی گه‌لی) یانه‌کارگه‌رییه‌کان پێکدێنن، که په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان ڕێکخستنه ناوچه‌ییه جۆراوجۆره‌کان ده‌پارێزێت، هێزی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی ئه‌ندامانی ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کان، به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و له‌خۆوه‌ڕا (داوطلبانه)، ڕێکده‌خرێن، هه‌ر بڕیاردانێکی پێویست بۆ پرسی په‌روه‌رده و پارێزگاری له گروپه مه‌حه‌لییه‌کان له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژی گشتی و پێشنیاره‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی، هه‌ر یه‌کێتییه‌کی پێشه‌یی، به شێوه‌یه‌کی فیدراسیۆنانه له‌گه‌ڵ گشت ڕێکخراوه‌کانی ئه‌و پیشه تایبه‌ته و کومهڵیك لێیان به نۆره‌ی خۆی له‌گه‌ڵ گشت پێشه په‌یوه‌ندیداره‌کان، یه‌کده‌گرن و به‌مجۆره یه‌کێتییه پێشه‌سازی و کشتوکاڵییه گشتییه‌کانیش پێکدێن. دابینکردنی پێداویستییه‌کانی خه‌باتی ڕۆژانه‌ی نێوان کارگه‌ر و سه‌رمایه‌دار، کۆکردنه‌وه‌ی گشت هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌که بۆ کارێکی تایبه‌ت، کاتێك که پێویستی بێته پێشه‌وه، کاری ئه‌م یه‌کێتییانه‌یه. به‌پێی ئه‌مه فیدراسیۆنی یانه‌کارگه‌رییه‌کان و فیدراسیۆنی یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کان، دوو جه‌مسه‌ری چالاکی سه‌ندیکای کارگه‌رانن.
وه‌ها ڕێکخراوه‌یه‌ك نه‌ک ته‌نیا هه‌لی هه‌رجۆره خه‌باتێك بۆ باشترکردنی ڕێڕه‌وی ڕۆژانه بۆ کارگه‌ران ده‌ره‌خسێنیت، به‌ڵکو هه‌روه‌ها پێشه‌کی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان، به‌ده‌ستی خۆیان و به‌بێ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی ده‌ره‌کی، فێرده‌کات. ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئابووری سۆشیالیستی ناتوانێت به سه‌روه‌ری و فه‌رمانی حکومه‌ت بیته‌دی، به‌ڵکو ته‌نیا به هاوکاری له‌خۆوه‌ڕا (داوطلبانه)ی کارگه‌ران، شاره‌زایان و وه‌رزێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خودی خۆیان به‌سه‌ر کاروباری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردندایه، ده‌سته‌به‌ری ده‌کات. له وه‌ها بارودۆخێکدا، یانه‌کارگه‌رییه‌کان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سه‌رمایه‌یه‌ك که هه‌یه له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن، پێداویستییه‌کانی دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌ستنیشان ددکهن و خه‌رجی مه‌حه‌لییان ده‌ده‌ن. دیاریکردنی پێداویستییه گشتییه‌کانی وڵات و ڕێکخستنی کاری به‌رهه‌مهێنان به سه‌رنجدان لێی، له ڕێگه‌ی به‌رپرسانی فیدراسیۆنی یانه‌کارگه‌رییه‌کانه‌وه له توانادا ده‌بێت. له‌لایه‌کیتره‌وه، کاری یه‌کێتییه پیشه‌سازی و کشتوکاڵییه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، بارکردن و گواستنه‌وه و دابینکردنی پێداویستییه‌کانی گروپه جۆراوجۆره‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت. به‌کورتی :
1– ڕێکخستنی گشت به‌رهه‌مهێنانی وڵات له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی یه‌کێتییه پیشه‌سازییه‌کان و ئاراسته‌دانی کار له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته کارگه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژێردراوی خودی کارگه‌ران.
2– ڕێکخستنی هاوکاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی یانه‌کارگه‌رییه‌کانه‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌مه، له‌م بواره‌دا ئه‌زموونه‌کان باشترین ڕێنوێنیان خستۆته ڕوو. ئه‌زموونه‌کان نیشانیانداوه، که زۆرێك له گرفته‌کانی سه‌رله‌نوێ چێکردنه‌وه‌ی (بازسازی) سۆشیالیستی کۆمه‌ڵگه، ناتوانرێت به‌ده‌ستی هیچ حکومه‌تێك چاره‌سه‌ر بکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته دیکتاتۆری ئه‌فسوناوی پرۆلیتاریاش بێت. له ڕوسیه، دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵ، له‌به‌رامبه‌ر گرفته ئابوورییه‌کاندا دۆشدامابوو و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو لاوازییه‌کانی خۆی له پشت شه‌پۆلێك له فه‌رمان و بڕیاردا که به‌زۆری له فه‌رمانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه سه‌ریان ده‌ردێنا، بشارێته‌وه. ئه‌گه‌ر به فه‌رمان ده‌رکردن دونیا ئازاد ببووایه، پێشوه‌ختی ئه‌مه گشت گرفته‌کانی ڕوسیه چاره‌سه‌ر ده‌بوون. بۆلشه‌ڤیزم، بهدهسهڵاتخوازی شه‌یدایانه(حریصانه)ی، به توندوتیژی به‌نرخترین بنچێنه‌کانی سیسته‌می سۆشیالیستی، به تابووکردنی کۆبوونه‌وه ئازاده‌کان، ده‌وڵه‌تیکردنی یه‌کێتییه پێشه‌ییه‌کان و بێبه‌شکردنی سۆڤیه‌ته‌کان له خۆموختاری (خۆبڕیاردان) له‌نێوبرد و ڕێگه‌ی نه‌ك بۆ سۆشیالیزم ، به‌ڵکو بۆ دواکه‌وتوو(بدوی)ترین شێوه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و دیوانسالاری خۆشکرد، که بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانڕه‌وای بێچه‌ندوچوون، که ساڵانێك به‌ر له‌وه له زۆربه‌ی وڵاتاندا به شۆڕشی بۆرژوازی له‌نێو برابوو. کرۆپۆتکین، له په‌یامێکدا بۆ کارگه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوایی، ڕاستی وتبوو: «ڕوسیه بۆی خستینه‌ڕوو، که چۆن ناتوارێت سۆشیالیزم جێگیر بکرێت. هه‌ڵبه‌ته خه‌ڵکی، له‌به‌ر نه‌فره‌تیان له ڕژیمی پێشین، هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌کی چالاکانه له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی نوێ‌دا نیشان ناده‌ن. بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سۆڤیه‌ته کارگه‌رییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری سیاسی و ئابووری وڵات، بۆ خۆی، فره گرنگ و پێویسته… به‌ڵام کاتێك که وڵاتێك له‌لایه‌ن دیکتاتۆری پاته‌وه به‌ڕێوه ببرێت، سۆڤیه‌ته کارگه‌ری و وه‌رزێڕییه‌کان، خۆبه‌خۆ گرنگی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و تووشی هه‌مان شه‌رمه‌زاری ده‌بن، که نوێنه‌رانی هه‌رێمه‌کان له سه‌رده‌می پاشایه‌تی بێچهندوچووندا به‌سه‌ریان هات».
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو:http://khushe.ir/maghale/rocker5.shtml
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی: http://flag.blackened.net/rocker/aasind.htm#rol e