سێکس، چین* و شاژنی ئینگلاند

نووسینی : Aileen O’Carroll

لاڤینیا کیرویك Lavinia Kerwick، ئازایەتییەکی فراوانی لە خۆ نیشان دا، کاتێك کە دەری بڕی ئەتك کراوە، فێبریوەری رابوردوو هەزاران بۆ پاڵپشتی “X” ڕژانە سەر شەقامەکان. توندوتیژی و هەلاواردن دژی ژنان، هێشتاکە راستییەکی بەرچاون. بەلام بۆ جاری یەکەمە لەوەتەی هەشتاکانەوە هەژمارێکی زۆر لە ژنان بگەڕێنەوە کۆڕی خەبات. ئێلین ئۆکارۆڵ Aileen O’Carroll سەرنجی هەندێك کێشە دەدات، کە دەرکەوتوون. ئایا ژنانی سەر بە گشت چینەکان دەتوانن لە ئامانجێکی هاوبەشیان هه‌بێت؟ ئایا پێویستە ژنان بە دابڕاوی ڕێکخراوبن؟ ئایا پەیوەندی لە نێوان جەنگ دژی هه‌ڵاواردنی سێکسیستی –ژێندەری- و جەنگ دژی سەرمایەداریدا هەیە؟

هیچ کات وەك ئێستا نەبوو، تا له‌ شۆڕشی فەرەنسی 1798دا، بەرەبەرە بەوە رازی بوون کە هەموو پیاوان یەکسانن. تا ئەوکاتە یه‌کسانی چەمکێکی ڕەتکراوەی نائایینی و دژە یاسای سروشتی بوو. زۆر مۆڕاڵ و بنچینە و ماف، ئەوانەی کە کۆمەڵگە دانیان پێدا دەنێت، هێشتاکە جێکەوتە نەبووبوون. تەنیا لە چەند دوا دەهەیەی رابوردوودا، بیرۆکەی یەکسانی ژنانیشی گرتووەتەوە.

گەرچی هێشتاکە ژنان ڕێوشوێنی دەستە دوویان هەیە، بیرۆکەی هاوولاتی پلەدووی ژنان خەریکە بنەما لەدەست دەدات. هەڵوێستە گۆراوەکان لە خودی خۆیاندا نەبوونەتە هۆی ئازادکردنی ژنان ( لە راستیدا هەموو پیاوان لە کۆمەڵگەی ئەورۆکەیدا یەکسان نین، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپۆزسیۆنێکی ئیدئۆلۆژی بەهێز بەرامبەر یەکسانی ژنان لە ئارادا نییە). سەرەڕای ئەوە، ئازادی ژنان لە کۆتوبەندی سێکسیزم بۆ خەبات لە پێناو ئازادی ژنان، هانمان دەدات.

سەرەڕای هەموو ئەمانە کە وتران، بۆچی ژنان لە رامیاری، لە کۆمەڵە کۆمیونیتییەکان، لە کەمپەینەکاندا چالاك نین؟ ئەوە چییە کە ئەوان لە هەستان بە چالاکی دەگێڕێتەوە؟ ئه‌نارکیستەکان پێیان وایە گرفتێکی سەرەکی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، کۆمەڵگەی چینایەتییە. هه‌ر ئه‌م کرۆکه چینایه‌تییه‌‌شه‌ که‌ بۆچوونه‌ ڕه‌گه‌زییه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. ئەم بیرکردنەوەیە برەو و پاساو بۆ ئاستنزمی ژنان دەهێنێتەوە. ئەمە چۆن ڕێکدەخرێت؟ چۆن ڕێکخراوە، تاوەکو به‌م کاره‌‌ هه‌ستێت؟

کەمکردنەوەی کارلێکی ئەو گونجاندنانە، ئەوڕۆکە ئاسانە. ئەو گونجاندنەی کە پێمان دەڵێت، کە لە ناوەندی یەکەمدا بۆخۆی، ئێمە مافی هیچ بەرابەرکێیەکمان لەسەر بنەمای یەکسانی نییە. بەڵگەی رودانی ئەمە لەبەر دەستدایە، بۆ نموونە ئەنجامی ئامارگیری لە نێوان منالانی فێرگە ناوەندییەکاندا، ئەوە نیشان دەدەن، کە کچان وێنایەکی خۆیی لاوازتریان لە چاو کوڕانی هاوتەمەنیان هەیە. توێژینەوەکانی ئەم دواییە لە پۆلەکانی خوێندنی ئەمریکادا ئەوەیان نیشان داوە، کاتێك کە کچان پرسیاریان لێ دەکرێت، لەوانەیە ناپەیوەست و ناڕێك وەلام بدەنەوە، کەچی کۆڕان بۆی هەیە بۆ زیرەکی و دەستپێشخەری بەشانوباڵیاندا هەڵبگوترێت. ئەوەی ئەمە نیشانی دەدات، چاوەروان نەکراو نییە، کە لە ڕیزی کچانی بالاتردا ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پرسیاریان لێ نەکرێت، زۆرکەم قسە دەکەن، لە کاتێدا کوڕان زۆربەی کات قسە دەکەن و لەگەڵ مامۆستاکاندا لێدوان دەکەن.

لاقەکردن و تاوان

لێکۆڵەرەوان لە بواری لاقەکردن و هەراسانکردندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، کە خەڵکی لە دەستنیشانکردنی هەلسوکەوتێكدا کە دەگاتە ڕادەی ڕفتاری هەراسانکەر، گرفتیان هەیە. ژنان خۆبەخۆ ، لەوەی کە مافەکانیان کامانەن ، گومانیان هەیە و دڵنیاش نین لەوەی کە چەند هەنگاو کۆمەڵگە ڕێیان پێدەدات. لە گفتوگۆیەکدا چاودێرێکی ناوەندی گرفتی لاقەکردن لە دەبلین پەنجەی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە بەپێی ئەزموونەکانی وی زۆربەی ژنان بە شێوەیەك لە شێوەکان هەست بە سوچباری دەکەن، کە کار گەیشتووەتە ئەوەی پیرەژنێکی خانەنشین لە مالەکەی خۆیدا لاقە بکرێت. لە راستیدا، ئەمە داچڵەکانێکی گەورە بوو، کە جۆرە ڕێپۆرتاژێك لەوەی دادگەیی هەوڵی لاقەکەریی کەنەدی لەم ساڵدا خستییە روو.

لە هەر سێ تاوانێك بەرامبەر بە ژنان یەکێکیان لە توندوتیژی نێومالەوە سەرچاوە دەگرێت. لە ئێستادا ئەم گرفتانە گرنگییەکی کەمتریان پێدراوە. ناوەندەکانی دژی لاقەکردن Rape Crisis Centres لەبەر گرفتی دارایی و کەمی پشتیوانی لەبەردەم هەرەشەی داخستندان. لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 1990دا، گاردای Gardai 1568 تەلەفۆنی بۆ کراوە کە داوای فریاگوزارییان کردووە بە هۆی توندوتیژی نێو ماڵەوە ( هەموو شارەزایان پێیان وایە، کە ژمارەیەکی کەم لەو دەستدرێژییانە تۆمار دەکرێن). ئامرازەکانی خۆپارێزی ژنان لە سەدا شازدەی بەهۆی خۆبه‌خشییەوە پێداویستییەکانیان دابین کردووە. کارگەرانی یانەکانی پارێزگاری دەبلین ڕایدەگەیێنن کە چوار تا حەوت خێزان بە رادەی مامناوەندی بە هۆی فشارەوە دەگەڕێنەوە، هاوکات نزیکەی شەست ژنی تر هەفتانە تەلەفۆن دەکەن و داوای ڕێنوێنی دەکەن. پێگەی نزممان لە کۆمەڵگەدا بە پێچەوانەوە تەنیا بەهۆی رادەی توندوتیژییەوە نییە دژمان، بەڵکو بە شێوەیەکی تر بەهۆی پشتگوێ خستن و کەم بایەخی میری و کۆمەڵگەیە بۆ گرفتەکانمان.

چ سڵەمینەوەیەك بەسەر ژناندا زاڵە

زۆربەی لاقەکردن لەلایەن کەسانێکەوە بەرامبەر ژنان دەکرێت، کە ناسروان ( لە سەدا نەوەدی قوربانییە ئێرلەندییەکانی لاقەکردن، لاقەکەرەکەیان دەناسن)، پاگەندەی پۆلیس هێشتاکە لە هەوڵی ترساندنی ژناندایە بۆ خۆلادان و نەهاتنە دەرەوەی شەوانە. سەرەرای ئەوەش ئامارەکان ئەگەری زیاتری مەترسیییەکان لە ماڵەوە نیشان ده‌ده‌ن! ئێمە بە بەرتسکردنەوەی چوونەدەر ناچار کراوین. ئێمە ئازادی گەڕانمان تەناتەت لەناو کۆمیونیتەکەماندا نییە. وامان لێدێت کە کۆنترۆڵمان بەسەر جەستەی خۆشماندا نه‌مێنێت. لە هەمووی خراپتر، پێمان دەوترێت کە چۆن بنواڕین و چۆن بجوڵێینەوە.

ژنان بە شێوەیەکی جێگیر ملەکچی نموونەگەلێکن. ئەم گونجانە نیشانەی ڕێوشوێنی ژنانە لە کۆمەڵگەدا، هۆکار نییە، بەلکو نیشانەیەكه‌ کە دەگەڕێتەوە بۆ کارایی تر لەسەری. ئێمە فێردەبین، نۆرمەکان کامانەن، کە لە جیهانی دەوربەرماندا پەسەنکراون. میدیاکان، لەوانە دەزگەی تەلەفزیۆن، کۆمپانیاکانی فیلم بەرهەمهێنان، یا پاپ موزیك کە جێگەیەکی گرنگ داگیر دەکەن. جاری داهاتوو سەیری ئێم‌تی‌ڤی بکە یا بڕۆ بۆ سینەما و بژمێرە بزانە چەندجار ژن دەبینی.

زۆربەی گۆڤارەکانی ژنان هێشتاکە گرنگی بە جوانکاری، ڕێکخستنی ناوماڵ و رازاندنەو دەدەن. بابەت لەمەڕ ژنانی کارگەر کە بە دەوری ناوداران و بەڕێوەبەراندا هەڵدەشاخێن. ڕاستییەك ناخەنە ڕوو کە زۆربەی ژنان لەگەڵی دەرگیرن. گۆڤاری کۆمپانی لە جونی 1991 دا دەپرسێت “ئایا تۆ لە سەرکەوتن دەسڵەمێیتەوە؟ سەرکەوتن لە پیشەدا بۆی هەیە جوانی کارایی فرەی هەبێت، لەگەڵ ئەوەی کە بۆی هەیە هاوکات لەگەڵ ترسی گەورەدا بەرەوڕووی بی. بابەتەکە پەنجە بۆ ئەوە رادەکێشێت، کە ئەگەر بەردەوام بین و نەگەڕێینەوە دواوە، بۆی هەیە بیکەینە سەرکەوتنێکی بێ وێنە لە جیهاندا. ڕاستییەکەی بۆ زۆربەمان، ئەوەیە کە مناڵ بەخێوکردن و کەمی هەلی کار، ڕێوشوێنمان وەك کارگەری هەرزان دیاری دەکەن، نەك باوەڕ بەخۆ نەبوونمان.

فۆروم ( المنتدى)ی جیهانی خۆپەرستان و بەڕێوەبەران

بۆ بەدبختی زۆرینەی بزاڤی ژنان هەر بەو شێوەیە کاردەکەن. لەم دوایانەدا دەبلین فۆرومی 1992ی ژنانی زیاد کرد. سەری (که‌سی) 180 پاوەند بۆ فۆرومێك، کورسییەکانی فۆورمەکە بە 180 پاوەند بۆ ڕابەرەکان ” visions of leadership” تەرخان کراون. ئەوانەی کە ئامادە بوو بوون “ڕامیاران، هونەرمەندان و پێشەنگانی زانستی یا نوێنەرایەتیکەرانی پێشڕاوانی نێونەتەوەی بزووتنەوەی ژنان” بوون. بەڵگەنامەیەك کە کۆنگرەکە رایگەیاند ئەوەبوو کە “سەرۆکی نیکاراگوا ژنە”.

ئاوا بوو! شاژنی ئینگلاند و مارگرێت تاچەر وان. من هیچ شتێك نابینم کە بۆ خوشکانمان لە سەروی دەریا یا لە نیکاراگوا باشتر بوبێت. هەڵبژاردنی مێری ڕۆبنسن (Mary Robinson) هیچ جیاوازییەکی وای بۆ خوشکانمان لە مالەوە بەدی نەهێنا.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، پەیامێك کە وان بۆ ژمارەیەکی کەم ناردیان، کارگەرانی نیوەکار و بێکاران ئەوەیە، کە چی پێویستە، نوێنەرایەتی لە سەدا چلی ژنانە لەسەر گشت ئاستەکان. بە شێوەیەکی گشتی، نامەکە بۆ ئێمە بۆ ئەوە بوو سواری بایسکیلەکانمان بین، هەلەکان بقۆزینەوە، ئەوەی کە تاقە شتێك، ئەوەی ڕای گرتووین، خۆمان بووین.

وەك ئەوەی کەلێنێك لەنێوان ئەوەی کە ژنان مەبەستیانە ببن و ئەوەی ژنان چین، لەنێوان ئەوەی پێویستە ئاراستەمان چی بووبێت و ئەوەی گەرەك بووە بکرێتە ئاراسەمان. شکست لە لایەنی خۆمانەوە لەبری گەرانەوە بۆ جۆری کۆمەڵگەیەك کە ئێمەی تێداین، بۆ پابەندبوونمان بە چەند ئایدیالێکەوە وەك کەموکری لە خۆماندا، دەگێرێتەوە. لەسەر بنەمای ئەم هۆیە، کە ژنان زۆرجار بە سەختری دەزانن لەناو خەڵکدا خۆیان دەرببڕن. زۆربەی کات ئێمە کەمتر متمانەمان بەخۆ هەیە لە وەستان لەسەر دژی ئەو گونجاندنەی کە پێمان دەڵێت پێویستە دانیشین.

ڕێکخراوبوون بە جیا

بەگشتی ژنان پێیان وایە، کە مافی ئەوەیان نییە رای خۆیان دەربڕن، هەڵسوراوی رامیاری بن. زۆرجار هەنگاوی یەکەم دژی ئەم دەستەمۆییە ڕێکخراوبوونی جیا لە پیاوانە. بەشێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وا هەست دەکرێت کە پیاوان فرەتر باوەڕیان بە خۆ هەیە و فرەتر پشت بەخۆ به‌ستوون لە زاڵبوون بەسەر لێدوانەکاندا. یا زۆر بە ئاسانی هەندێك لە ژنان وا هەست دەکەن کاتێك پیاوان لە ئارادا بن فرەتر حەز دەکەن بێدەنگی هەڵبژێرن و مشتومڕەکە بۆ پیاوان بەجێ بهێڵن.
لەژێر ئەم هەلومەرجەدا ژنان، ئەوانە پێکەوە خۆیان ڕێدەخەن، ڕاهێنانێك بۆ دەسەلاتداری. ئەمە وەلامدانەوەیەکی پۆزەتیڤە بە دەستەمۆکارییەکانی کۆمەلگە. ئەمە ئەو ڕۆڵەیە دەبوو، ژنان لەگەڵ پیاوان لە کۆمەڵگەدا یەکسان بکات. دەبوو هەنگاوێکی کاتی بەڵام ناچاری بووایە، نەك کۆتاییەك لە خۆمانەوە.

لە هەر بارێکدا کاتێك درێژە بەمە بدرێت، گرفتەکان دەردەکەون یا کاتێك کە ژنان دابڕاوانە دەست بەکار دەبن. ئەمە پیاوان بە سەرچاوەی گرفتەکە دادەنێت، لە کاتێکدا کە وانییە. هەروەها پیاوان لە خەباتەکە دادەبڕێت، لە کاتێكدا ئەوە ڕۆشنە کە بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە، دەبێت ئێمە لە تەنیشت ئەوانەوە کاربکەین.

لەناو زۆرێك لە یەکێتییەکان و پارتی کارگەرانی بریتانیادا، ژنان تەنیا لە کۆنگرەکاندا دەبینرێن. گرفتەکە لەوەدایە کە پرسەکانی ژنان بۆ ئەم کۆنگرانە دەهێڵرێنەوە و زۆربەی کات وەك ڕێگەیەك بۆ بەرگرتن بە پرسەکان و لەبیرکردنیان. ئەتککردن پرسی ژنانە، ڕەوانەی کۆنگرەی ژنان دەکرێت، بەرگرتن بە مناڵبوون پرسی ژنانە، ڕەوانەی کۆنگرەی ژنان دەکرێت، تد.

لە راستیدا پیاوان زۆر دەگمەن خۆیان بەم ئەرکانەوە خەریك دەکەن، دەبێت سەرقاڵ بن پێوەیان و قسەی لەسەر بکەن. لەبەر ئەوە کاتێك کە پشتیوانی لە مافی ژنان بۆ کۆبوونەوە لە ڕێکخراوی جیادا دەکەین، چالاکی و کارکردنی لە هەر ڕێکخراوێکی تردا، لە هەر هەڵمەتێکی تردا بیر دەخەینەوە، ژنان بە هەموو بوونیانەوە وەك گشتێك بەشدار بن. ئه‌مه‌ تاکه‌ تاکتیکی جەنگینه‌ بۆ ئازادبوونی ژنان بۆ ئازادی و بۆ گره‌و بردنەوە.

شتگەلێك بۆ ئەوڕۆکە بە کەڵکن. لابردنی ستەمی ڕێکخراو – جێکەوتە – لەوانە هاوسەری، مارەیی و یاساکانی خاوەندارێتی. جێگرتنەوەیان بە کرێ (موچه‌)ی یەکسان و بەشی یەکسان لە زۆر بواردا. سەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە ئەم شتانە لەسەر کاخەز گۆڕابن، ئێمە هێشتاکە لەگەڵ کۆمەڵگەی چینبەندیکراودا ڕووبەڕووین. تاوەکو ئەمە وا بمێنێتەوە زۆرێك لە ئێمە لە کرێ و هەلی یەکسان بەهرەمەند نابین. تا وەکو ئێمە لە ڕووی ئابورییەوە نایەکسان بین، کۆمەلگە لە مۆڕالکردنی ئەم شتانەدا بەردەوام دەبێت و یاسایی سروشتی بۆ پاساوی ئەمانە دەدۆزێتەوە و لەگەڵ مە مامەلەیان پێدەکات. بە چارەسەری سێکسیزم لە کۆمەڵگەدا ئێمە ڕێوشوێنێی باشترمان لە چارەسەری ڕیشەیی پرسەکە ده‌بێت. بە چارەسەرکردنی سەرمایەداری باشتر دەتوانین بۆ ئازادی ژنان بجەنگین.

* مەبەست لە چین، (china) نییە، بەڵکو مەبەست لە چینی کۆمەڵایەتییە. و. ك

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌ وه‌رگیراو: http://struggle.ws/ws92/women36.html

Leave a Reply