له وتاردانێكدا له نیویۆرك به میژووی 06/11/1973 پێشكه‌ش كراوه
I.
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، گرفتێكی فره له‌به‌رده‌ماندا قوتده‌كاته‌وه، كه له یه‌كه‌مینیانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م. چی له واژه‌ی «ماركسیزم» تێده‌گه‌ین؟
مه‌به‌ستمان كامه «ماركسیزم»ه؟
وه‌لامی ده‌ستبه‌جێ به‌م پرسه پێویسته : لێره‌دا مه‌به‌ستی مه له ماركسیزم كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ماركس (Marx)** و ئه‌نگلس (Engels)ه نه‌ك پاشڕه‌وانی وان، كه به بێوه‌فاییه‌كی كه‌م تا زۆر به‌رامبه‌ر وان، ماركه‌ی «ماركسیستی»یان بۆ خۆیان داگیركردووه. نموونه‌ی ئاشكرا له‌م باره‌وه ماركسیزمی شێوێنراو و ته‌نانه‌ت دژه‌خونی لێكراوی سۆشیالدیموكراتهكانی ئاڵمانه. له ده‌می ژیانی ماركس و ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتی سۆشیالدیموكراتی ئاڵمان، سۆشیالدیموكراتهكان دروشمی جۆرێك «ده‌وڵه‌تی خه‌ڵكی» پاگه‌نده‌ییان پێشنیار ده‌كرد. ماركس و ئه‌نگلس بۆی هه‌یه له خۆشی ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌نجام پارتێك به لایه‌نگری زۆره‌وه له ئاڵمان خۆی به لایه‌نگری ئه‌وان، خۆی ڕاده‌گه‌یاند، زۆر سه‌یر له‌م باره‌وه ناڕۆشنییان نیشاندا و ته‌نیا په‌رده‌هه‌ڵماڵینه تووند و یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی باكۆنین (Bakunin) له‌باره‌ی «ده‌وڵه‌تی خه‌ڵكی»یه‌وه و په‌یوه‌ندی سۆشیالدیموكراتهكان له‌گه‌ڵ پارته بۆرژوازی رادیكاڵ، بوو، كه ماركس و ئه‌نگلسی ناچار به پشتكردن له وه‌ها دروشم و كاركردێك كرد.
پاش ماوه‌یه‌ك دواتر، پیره ئه‌نگلس له ساڵی 1895دا له پێشه‌كییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه بۆ په‌رتووكی «خه‌باتی چینایه‌تی له فه‌ره‌نسه»ی ماركسی نووسی – هه‌ر له‌م پێشهكییهدا بوو كه وی- به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له ماركسیزم‌دا، ڕێگه‌ی ڕیفۆرمیزمی گرته‌به‌ر. به واتای ئه‌وه‌ی كه پێ له‌سه‌ر سوودوه‌رگرتن له كارتی ڕاپرسی وه‌ك ئامرازێكی باڵا (نموونه‌یی) و ته‌نانه‌ت تاكه ئامرازی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لات، داده‌گرێت. لێره‌دا چیتر ئه‌نگلس به‌و چه‌مكه‌ی من مه‌به‌ستمه، ماركسیست نییه. دواتر كارل كاوتسكی (Karl Kautsky) به شێوه‌یه‌كی دوو لایه‌نه، ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ماركس و ئه‌نگلس. وی له تیۆریدا وای نێشان ده‌دایه‌وه، كه هێشتاكه له بواری خه‌باتی چینایه‌تیدا، شۆڕشگێڕ ماوه‌ته‌وه، به‌لام به كرده‌وه بێجگه له په‌رده‌پۆشكردنی كرده ته‌واو هه‌ڵپه‌رستانه و ڕیفۆرمیستییه‌كانی پارته‌كه‌ی، شتێكی تری نه‌ده‌كرد.
له‌م باره‌دا، ئێدوارد برنشتاین (Eduard Bernstaein)، كه ئه‌ویش پاگه‌نده‌ی «ماركسیست» بوونی ده‌كرد، له راستیدا هه‌نگاوێك له كاوتسكی واوه‌تر نه‌ڕۆیشت و به ئاشكرا خه‌باتی چینایه‌تی ڕه‌تكرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ههڵبژاردنگهری، پارلهمانگهری و ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌جێماو ده‌زانێ.
له لایه‌كی تره‌وه كاوتسكی ڕایده‌گه‌یاند، كه وتنی ئه‌م شته، كه هوشیاری سۆشیالیستی ئه‌نجامی پێویست و ڕاسته‌وخۆی خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریایه : “ته‌واو هه‌ڵه‌یه”. به باوه‌ڕی وی: ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه سۆشیالیزم و خه‌باتی چینایه‌تی له‌یه‌كه‌وه سه‌رچاوه ناگرن، به‌ڵكو به‌رئه‌نجامی پێشمه‌رجی دیكه‌ن. به واتایهكیتر هوشیاری سۆشیالیستی به‌رهه‌می زانست بووه. به‌رهه‌م و هه‌ڵگری زانستی پرۆلیتاریا نییه، به‌ڵكو هی ڕۆشنبیرانی بۆرژوازییه – وه به هۆی ئه‌مانه‌وه‌یه – كه سۆشیالیزم بۆ پرۆلیتاریا ده‌گوێزرێته‌وه. سه‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی كه: هوشیاری سۆشیالیستی توخمێكه كه له ده‌ره‌وه دێته ناو خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریاوه و نه‌ك شتێك كه به‌خۆی بێته ئاراوه.
ته‌نیا تیۆریسیۆنێك كه له سۆشیال‌دیموكراسی ئاڵمان‌دا به ماركسیزمی (ڕه‌سه‌ن) وه‌فادار مایه‌وه، ڕۆزا لوكسێمبورگ (Rosa Luxemburg) بوو. به‌ڵام ئه‌ویش سازشگه‌لێكی له‌گه‌ڵ رابه‌ری پارته‌كه‌ی ئه‌نجامدا. ڕۆزا هیچكات بێپه‌رده بێبل (Bebel) و كاوتسكی نه ده‌دایه به‌ر ڕه‌خنه. به‌رخوردی ئاشكراوی وی له‌گه‌ل كاوتسكی ته‌نیا ئه‌وكاته ده‌ستی پیكرد، كه له ساڵی 1910دا فێركاری پێشووی بۆچوونی مانگرتنی سیاسی جه‌ماوه‌ری ڕه‌تكرده‌وه. ڕۆزا به‌تایبه‌ت هه‌وڵی ده‌دا نزیكی له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیسته‌كان كه به‌رهه‌می تیۆری وی له‌مه‌ڕ خۆبه‌خۆیی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری بوو، بشارێته‌وه. وه‌ها هه‌وڵێك، وی ناچار به په‌نابردن بۆ جنێودان به ئه‌نارکیسته‌كان كرد. به‌م شێوه وی پێیوابوو، پارته‌كه‌ی كه چ له‌ڕووی بیڕوباورهوه و چ له ڕووی مالییه‌وه (ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، چونكه ئه‌وڕۆكه لیی به‌ئاگاین) به‌وه‌ی وابه‌سته بوو؛ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌لام وێرای جیاوازی له ناو دا، ناكۆكی واقیعی نێوان ئه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌كان، به مانگرتنی گشتی نێوی ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ڕۆزا لوكسێمبورگ به پارێزه‌وه هه‌وڵی ده‌دا به «مانگرتنی جه‌ماوه‌ری» نێوی بنێت، له ئارادا نییه. له لایه‌كی تریشه‌وه، قسه‌وباسه توندووتیژهكانی كه یه‌كه‌میان له 1904 له‌گه‌ڵ لێنین (Lenin) و دواترینیان له ساڵی 1918دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی بۆلشه‌ڤیكی ڕوویدا، فره له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستییه‌وه دوور نه‌بوو. دوایین تێڕوانینه‌كانی وی له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی سپارتاكیستهكان له ساڵی 1918دا له‌مه‌ڕ سۆشیالیزمی پێشڕهوگهر له‌خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه و له ڕێگه‌ی سۆڤیه‌ته كاگهرییهكانیشهوه، له‌سه‌ر ئه‌م پۆله ده‌ژمێردرین. ڕۆزا لوكسێمبورگ به یه‌كێك له بازنه‌كانی یه‌كێتی نێوان ئه‌ناركیزم و ماركسیزمی نه‌شێوێنراو ده‌ژمێردرێت. به‌لام ماركسیزمی ڕه‌سه‌ن ته‌نیا به هۆی سۆشیالدیموكراتهكانی ئاڵمانه‌وه نه شێوێندرا. به‌ڵكو ئه‌وه لینین بوو، كه له ئاستێكی فراواندا ئاوه‌ژووی كرد. وی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خاڵگه‌لی ژاكۆبین (Jakobin)ی و ده‌سه‌ڵاتخوازی كه هه‌ندێك كات له نووسینه‌كانی ماركس و ئه‌نگلس دا ده‌ركه‌وتبوون، قوڵتر كرده‌وه. وی باڵاده‌ستی ناوه‌ندگه‌رایی و ده‌ركی بیرته‌سكانه و دهستهگهرایانهی پارتی (ئه‌وه‌ش ته‌نیا یه‌ك پارت) و به‌تایبه‌ت كاری شۆڕشگێڕانی پیشه‌یی وه‌ك ڕابه‌رانی جه‌ماوه‌ر هێنایه نێو ماركسیزمه‌وه. وه‌ها چهمكگهلیك له نووسینه‌كانی ماركسدا زۆر ده‌ست ناكه‌ون و ئه‌گه‌ر هه‌شبن له شیوه‌ی كۆرپه‌یی و سه‌ره‌تایین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لینین سۆشیالدیموكراتهكان به توندی له‌وه‌ی كه ئه‌نارکیسته‌كان به كه‌م ده‌گرن، ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه و له په‌رتووكی گچكه‌ی «ده‌وڵه‌ت و شۆڕش»دا به‌شێكی ته‌واو بۆ ستایشی ئه‌نارکیسته‌كان له‌به‌ر وه‌فادارییان بۆ شۆڕش، ته‌رخان ده‌كات.
II.
گرفتێكیتریش له ئارادایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندێشه‌ی ماركس و ئه‌نگلس له‌ڕووی پێگهیینهوه بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعیه‌تی سه‌رده‌م له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌دا به تووندی شیاوی ده‌رككردنه. به‌لام هه‌وڵی لیكدهرهوانێكی تازه – له‌نیویاندا نوێنه‌رێكی كلیساش – بۆ سه‌لماندنی شتێك به‌نێوی دۆگماتیزمی ماركسیستی، بێسووده.
بانموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه:
ماركسی لاو و مرۆڤدۆست، شاگردی فۆیه‌رباخ (Feuerbach)ی فه‌یله‌سوف، به‌گشتی له ماركسی ساڵانی پێگه‌یینی كه دواتر خۆی گیرۆده‌ی دیاریگهریی زانستی توند و دژوار كردووه، جیاوازه.
ماركسی ڕۆژنامه‌ی ڕاینی نوێ (Neue Raihnische Zeitung) – بڵاوكراوه‌یه‌ك، كه ته‌نیا پاگه‌نده‌ی دیموكرات‌بوون و له هه‌وڵی یه‌كیتی له‌گه‌ڵ بۆرژوازی ئاڵمان‌دا بوو، هیچ وێكچوونێكی له‌گه‌ڵ ماركسی ساڵی 1850 واته ماركسی كۆمونیست و ته‌نانه‌ت بلانكیست (Blanquist) كه ئاوازی شۆڕشی به‌رده‌وام، كاری سیاسی سه‌ربه‌خۆی كۆمونیستی و دروشمی دیكتاتۆری پڕۆلیتاریای ده‌دا، نییه.
هه‌ندێك جیاوازییش له‌نێوان به‌شه‌كانی مانیفێستی 1848 و هه‌ندێ داواكاریدا، ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت به زۆرداره‌كی ده‌ست به‌سه‌ر سه‌راپای ئابووریدا بگرێت و ڕوونكردنه‌وه‌كانی دواتر، كه تیایاندا ده‌وڵه‌ت به‌هۆی «په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه» جێگه‌ی ده‌گیرێته‌وه، هه‌یه.[1] ماركسی ساڵانی دواتر، كه شۆڕشی نێونه‌ته‌وه‌یی به داهاتوویه‌كی دوور ده‌سپارد و خۆی له په‌رتووكخانه‌ی مۆزه‌ی بریتانیا زیندانی ده‌كرد، تاوه‌كو ده‌ست بداته لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی فراوان و گران. كه‌سێكی ته‌واو جیاوازه، له ماركسی ڕاپهڕێنخوازی 1850 كه باوه‌ڕی به ڕاپه‌ڕینی گشتی و ده‌ستبه‌جێ هه‌بوو.
ماركس كه له ساڵه‌كانی 1864 – 1869 سه‌ره‌تا له پشتپه‌رده‌وه ڕۆڵی ڕاوێژكاری تایبه‌ت و ڕێخه‌ری له ده‌سه‌ڵات دووره‌په‌رێزی كارگه‌رانی كۆوه‌بوو له نێونه‌ته‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌گێڕا، له پڕێكدا ساڵی 1870 ده‌گۆڕێت به كه‌سێكی فره به ده‌سه‌ڵاتخواز كه له «له‌نده‌ن»ه‌وه فه‌رمان بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی ئینته‌رناسیوناڵ ده‌رده‌كات. ماركس كه له سه‌ره‌تای 1871دا به تووندی دژی ڕاپه‌ڕینی پاریس بوو، ماركسێك نییه كه كه‌مێك دواتر له نامیلكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆیدا به‌نێوی (شه‌ڕی نێوخۆیی له فه‌ره‌نسه)، ده‌كه‌وێته نرخاندنی كۆمۆنه‌ی پاریس و زۆرێك له لایه‌نه‌كانی تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی خوازراو ده‌ستنیشان ده‌كات.
دواجار ماركسێك كه له هه‌مان نامیلكه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداده‌گرێت، ماركسێك نییه كه له نامه‌یه‌كدا له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی گۆتا (Gothaer Programm) بێ ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت، كه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك درێژ پاش شۆڕشی پرۆلیتێری درێژه به‌ژیانی خۆی بدات.
ده‌توانین له ماوه‌ی ساڵانێكدا شوێن پێی ته‌واوی ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه و هه‌ڵبه‌زودابه‌زه زیكزاكیانه هه‌ڵگرین. به‌مجۆره نابێت ماركسیزمی ڕه‌سه‌ن واته نووسینه‌كانی ماركس و ئه‌نگلسیش وه‌ك كۆمه‌ڵێكی وه‌ك یه‌ك و ته‌با له‌به‌رچاو بگیرێن. به‌ڵكو پێویسته له بۆته‌ی تاقیكاری ڕه‌خنه‌یی و وردا دابنرێت و ته‌نیا ئه‌و خالانه‌ی لیوه وه‌ربگیرێت، كه په‌یوه‌ندی نزیكیان له‌گه‌ڵ كۆمونیزمی ئازادڕه‌وانه (Libertarian communism)دا هه‌یه.[2]
III.
هه‌نووكه له‌به‌رده‌م گرفتی سێیه‌م وه‌ستاوین: ئهناركیزمیش كه‌متر له ماركسیزم له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕی له‌یه‌كچوو به‌هره‌مه‌ند نییه. به‌وجۆره‌ی كه له په‌رتووكی ئهناركیزمدا باسم لێوه‌كردووه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و پێداگرتن له‌سه‌ر له‌پێشبوونی داوه‌ری تاكه‌كه‌سی، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نارکیسته‌كان به‌وته‌ی پرۆدۆ‌ن (Proudhon) له نامه‌یه‌كدا بۆ ماركس “دژه دۆگماتیزم بوون بكه‌نه پیشه‌ی خۆیان” له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه تێڕوانینی ئازادڕه‌وه‌كان، جۆراوجۆرتر، خوڕتر و له ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه دژوارتره له تێڕوانینی سۆشیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان (authoritarian socialists).
مه‌یلی جیاواز له ناو ئهناركیزمدا هه‌یه: بێجگه له كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان(Libertarian Communists) كه من سهربهوانم، ده‌توانرێت ئه‌نارکیسته تاكگه‌را (Individual anarchists)، ئه‌نارکیسته كۆگه‌را (Sozietaere anarchists)، ئاناركۆسه‌ندیكالیسته‌كان (Anarcho–Syndikalists) و دهستهیهكیتریان له‌وانه ئه‌نارکیسته دژ به توندووتیژی (Power-free anarchist)، ئه‌نارکیسته ئاشتیخوازه‌كان (Anarcho-pacifists)، ئه‌نارکیسته گیاخۆره‌كان (vegetarian anarchists) و هیتریش ناوبێنین.
هه‌نووكه ئه‌م پرسیاره قوتده‌بێته‌وه : ده‌مانه‌وێت چ جۆرێك له ئه‌ناركیزم له‌گه‌ڵ ماركسیزم به‌راورد بكه‌ین، تاوه‌كو بزانین كه له چ بارێكه‌وه، ئه‌م دوو فێرگه سیاسییه له ئه‌ندێشه‌ی شۆڕشگێڕیدا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا یه‌كده‌گرنه‌وه یا له یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه. بۆ من ڕوونه كه ئه‌ناركیزمی چێكه‌ر (constructive anarchism)، كۆمهڵگهرا و ئه‌ناركیزمی كۆگه‌را یا ئه‌ناركیزمی كۆمونیستی له‌گه‌ڵ ماركسیزم‌دا كه‌مترین دوورییان له‌نێواندایه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه من له په‌رتووكی «ئه‌ناركیزم»دا ته‌نیا له هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له ئه‌ناركیزم بووم.
IV.
گه‌ر به قوڵی سه‌رنج بده‌ین ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ماركسیزم و ئه‌ناركیزم له ڕابوردوودا كاراییان له‌سه‌ر یه‌ك داناوه. مالاتستا (Malatesta) ئه‌نارکیستی به‌ناوبانگی ئیتالیایی له شوێنێكدا نووسیویه‌تی: “نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌نارکیستی سه‌ده‌ی نۆزده كارایی ماركسیزمی له‌سه‌ر بووه”. ئه‌وه ده‌زانین كه باكۆنین ڕێزی له‌به‌رامبه‌ر لێهاتوویی زانستی ماركس هه‌بوو، به‌ڕاده‌یه‌ك كه ده‌ست به وه‌رگێڕانی به‌رگی یه‌كه‌می «سه‌رمایه» بۆ سه‌ر زمانی ڕوسی ده‌كات. له پاڵ وی‌دا ئه‌نارکیستی ئیتالیایی كارلۆ كافیرۆ (Carlo Cafiero)ش كورته‌یه‌ك له‌م به‌رهه‌مه بڵاوده‌كاته‌وه. له له‌ولاشه‌وه، یه‌كه‌م په‌رتووكی پرۆدۆ‌ن «موڵكایه‌تی چییه» (1840) و به‌تایبه‌ت به‌رهه‌می به‌ناوبانگی «سیسته‌می ناكۆكییه ئابوورییه‌كان یا فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژاری » (1846) به قووڵی ماركسی لاو ده‌خه‌نه ژێر كاراییه‌وه. ئه‌گه‌ر چی كه‌مێك دواتر ئابووریناسی بێ ئه‌مه‌ك، به نووسینی «هه‌ژاری فه‌لسه‌فه» ده‌ست ده‌داته سهرزهنشكردنێكی ژاراوی له دژی فێركاره‌كه‌ی خۆی.
سه‌ره‌ڕای لێدوانی زۆر، ماركس به راده‌یه‌كی زۆر قه‌رزارباری تێڕوانینه‌كانی باكۆنینه. لێره‌دا بۆ خۆلادان له دووباره‌كردنه‌وه ته‌نیا دوو نموونه ده‌هێنینه‌وه: راگه‌یاندن له‌مه‌ڕ كۆمۆنه‌ی پاریس كه له‌لایه‌ن ماركسه‌وه نووسراوه، به‌توندی له‌ژێر كارایی بۆچوونه‌كانی باكۆنیندایه. به‌وجۆره‌ی كه ئارتور لێنینگ (Arthur Lehning) بڵاوكه‌ره‌وه‌ی «ئه‌رشیڤه‌كانی باكۆنین»یش په‌نجه‌ی بۆ ئه‌م خاڵه ڕاكێشاوه و به‌وجۆره‌ی كه پێشتر وتمان ده‌ستپێشخه‌ری باكۆنین بوو، كه ماركس ناچار به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دروشمی «ده‌وڵه‌تی خه‌ڵكی» و هاوكاره سۆشیالدیموكراتهكانی بوو.
V.
ماركسیزم و ئه‌ناركیزم به‌ته‌واوی له كارایی به‌رامبه‌ریه‌ك له ڕهگوڕیشهیهك به‌هره‌مه‌ندن و ڕه‌گوڕیشه‌یان بۆ سه‌ر خێزانیك. ئێمه وه‌ك ماتریالیست، پێمان وانییه كه بۆچوونه‌كان بۆ خۆیان له مێشكی مرۆڤه‌وه په‌یدا ده‌بن، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ته‌نیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رین له ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا پێیهه‌ستاون. یه‌كه‌مین نووسه‌رانی سۆشیالیست، چ ئه‌نارکیست و چ ماركسیست به‌ته‌واوی له ژیر كارایی شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسه‌وه له ساله‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی 18و له‌ژێر كارایی تێكۆسانی كارگه‌رانی فه‌ره‌نسه‌دا بوون، كه له ساڵی 1840 به‌دواوه بۆ خۆڕێكخراوكردن و خه‌بات دژی به‌هره‌كێشی سه‌رمایه‌داری ده‌ستیان پیكرد.
كه‌من ئه‌وانه‌ی كه بزانن، له 1840دا پاریس مانگرتنێكی گشتی به خۆوه بینیوه. سالانێك پاش ئه‌وه ڕۆژنامه كارگه‌رییه‌كانی وه‌ك «كارگه – ĽAtelier» سه‌ریان هه‌ڵدا. له‌م ساله‌دا 1840 په‌ره‌گرتنێكی به‌رچاو ڕووده‌دات، پرۆدۆ‌ن «تێبینی دژی موڵكایه‌تی» بڵاو ده‌كاته‌وه. چوارساڵ دواتر له ساڵی 1844دا، ماركسی لاو له «تێبینییهكانی»دا، ڕاپۆرتی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ لای كارگه‌رانی پاریس ده‌خاته‌ڕوو و په‌نجه بۆ كاراییه‌كی قوڵ، كه كارگه‌رانی ده‌ستكار له‌سه‌ر وییان داناوه، ڕاده‌كێشێ. ساڵێ به‌ر له‌وه له 1843دا ژنێكی ده‌ركه‌وته به‌نێوی فلۆرا تریستان (Flora Tristan) كارگه‌رانی بۆ پێكهێنانی یه‌كێتییه‌كی كارگه‌ری بانگه‌واز كرد و بۆ په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ وان، به‌ره‌و شاره‌كانی فه‌ره‌نسه كه‌وته‌ڕێ.