نووسراوه له‌لایه‌ن: ستێڤین 10 دێسه‌مبه‌ری 2008
سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازه‌کانی سهرۆکشالیاران له ده‌می هه‌ڵچوونه سه‌رتاسه‌رییه‌کاندا، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له یۆنان ئه‌وڕۆ 10 دێسه‌مبه‌ری 2008 ده‌ستی پێ‌کرد.
سه‌ندیکا گشتییه‌کانی «ADEDY» و «GSEE» که دوو ملیۆن و نێو (2.5) کارگه‌ر ده‌گرنه خۆ، واته نیوه‌ی هه‌ژماری گشتی هێزی کاری یۆنان ئه‌مڕۆ ده‌ست به مانگرتنی گشتی ده‌کات.
داخوازییه‌کانیان بریتین له راگرتنی پلانی که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان و هێرش بۆ سه‌ر کڕێی کار و موچه‌ی خانه‌نشینان.
له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه‌دا بڕیاره تۆڕی هاتووچۆ و راگواستنی گشتی له یۆنان بوه‌ستێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆمپانیه‌کانی گه‌شته ئاسمانییه‌کان هه‌موو گه‌شته‌کانیان بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ده‌یان هه‌زار له کارگه‌ران بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، پاش ئه‌وه‌ی به هۆی کوشتنی لاوێکی 16ساڵه‌وه شه‌قامه‌کان بوونه شوێنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی پۆلیس.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/greek-general-strike-go-ahead-10122008