ئه‌و ساڵیش وه‌ك ڕێسایه‌کی خه‌باتکارانه‌ی جێکه‌وته‌ی ساڵانی ڕابوردوو، له ئه‌ڵمانیا ئه‌نارکیسته‌کان له ده‌وری زیندانه‌کان کۆبوونه‌وه و به دروشم و هه‌ڵدانی په‌یام، هاوده‌نگی و هاوده‌می خۆیان ڕاگه‌یانده‌وه.
کاتژێر 06:00ی ئێواره‌ی 31ی دێسهمهبری 2008 له‌به‌رده‌م زیندانی ئۆسندۆرف Ossendorf ی شاری کۆڵن Köln ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان و هاوپشتیگهرانی ئازادی زیندانیان، کۆبوونه‌وه و به دروشم و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کانیان، هاوده‌ردی و هاوده‌نگی و پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیان ده‌ربڕی و نیشانیان دا که ئه‌وان له‌بیرکراو نین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ته‌ك زیندانه‌وانه‌کان و ده‌ستووره‌کانی زیندان، به‌شێکه له خه‌باتی بێ وچانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوان.