هه‌ر له كانوونی یه‌كه‌می ڕابردووه‌وه له (غه‌زه)، سه‌رجه‌م دانیشتوانی غه‌یره نیزامی به‌ده‌ست هێرشی دڕندانه و ترسناكی سه‌ربازییه‌وه ده‌ناڵێنێت، تاكار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی ژنان و منداڵان و خه‌ڵكانی تری غه‌یره نیزامی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تاوانبار به دژی مرۆڤایه‌تی قه‌سابی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ك ئه‌و ئاماره ڕه‌سمییه‌ی لێپرسراوێكی ڕێكخراوی ( فاو – نووسینكه‌ی خۆراك و كشتوكاڵیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ) بڵاوی كردۆته‌وه و تێیداهاتووه ، كه هه‌موو ڕۆژێك له جیهاندا 16.500 منداڵ له برسدا ده‌مرن .
سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌حشیگه‌راییه‌شی به‌ڕیوه ده‌چێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و سیاسه‌تبازه‌كانییه‌وه و به ڕژێمی سه‌رمایه‌داری پشتئه‌ستوره و جێبه‌جێ ده‌كرێت، كردویانه‌ته قازانجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌كانی ئێمه. هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ هاوپشتیوانییه‌كی به‌رفراوان بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كلنی غه‌زه و ناوچه‌كه ڕوبه‌ڕووه، هه‌روه‌هاش نابێت ئه‌وه له یادبكه‌ین كه ئایدولۆژیای ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی ناسیونالیستی و ئاینی هه‌یه و به‌كارده‌هێنرێ، هیچ نییه بێجگه له پاڵپشتی سه‌ره‌كی بۆ كوشتوبڕ و هاندانی خه‌ڵكی نه‌بێت بۆ یه‌كتری كوشتن له پێناوی سه‌روه‌رانی ئه‌م جیهانه‌دا .
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=ltzr4g3LHxA&feature=player_embedded]
ده‌با هاوپشتی له‌گه‌ڵ غه‌زه و كۆمه‌ڵانی شۆڕگێڕی ناوچه‌كه به‌هێز بكرێت، كه ماوه‌یه‌ك پێشتر له میسر دژی برسێتی ناوچه‌كه‌یان هه‌ژاند به‌ره‌و درێژكردنه‌وه‌ی تێكۆشانێكی جیهانی، دژی ڕژێمی تاوان هه‌ر له‌برسیكردنه‌وه تا قه‌سابیكردن له غه‌زه و ناوچه‌كانی تر، له پێناو جیهانیك بێ نیشتمان بێ سنوری وڵاتان .
هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه پێشوازی له هاورییان و دۆستانی ئیسرائیلیمان ده‌كه‌ین، كه زۆربووێرانه دژی جه‌نگ و پۆشینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی به‌رگری له ئسرائیل ڕاوه‌ستاون و پێشوازی ده‌كه‌ین، كه هاوڕێیانمان له یونان هه‌ن و موعجیبین به خه‌باتكردنیان دژی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تر كه به‌رگری له ئاشتی و ئازادی ده‌كه‌ن …… بێ سه‌نتراڵێك هه‌موو له هاوپشتییه‌كی یه‌كگرتووی سنووربه‌زێندا ، له‌پێناو پێوه‌نـــــــــدیكردن و پاڵپشتیكردنی هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانێكی ئه‌ناركیستانی ئیسرائیل ده‌یگرنه‌به‌ر دژی جه‌نگ : http://awalls.org/about%20aatwr بۆ پێوه‌ندیكردن و پشتیوانیكردنی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری ئه‌ناركیستانی ئیسرائیل دژ به جه‌نگ ، وه دژی دیواره‌كان* .
بڕوخێ هه‌موو سوپایه‌ك، بڕوخێ هه‌موو ده‌وڵه‌تێك، له ئه‌سینا بێت یان له غه‌زه هێز هه‌رهه‌مان هێزه، شه‌ڕیش هه‌مان شه‌ر، سه‌رکه‌وتوو بێت هێز له به‌رامبه‌ر كوشتارگه‌یه‌كدا .