یۆنان ڕاگه‌یاندن و پێکدادان له‌نیوان ئه‌نارکیسته‌کان و ڕاستڕه‌وه په‌ڕگیره‌کان
ڕێکه‌وت، سێشه‌ممه 20ی جانیوه‌ری 2009-01-21
پۆلیسی به‌رهه‌لستی (مکافحه) یۆنانی بۆ کۆتاییهێنان به‌و پێکدادانه‌ی که له ئه‌سینا له‌نێوان ئه‌نارکیسته‌کان و راستڕه‌وانی په‌ڕگیری دژه په‌نابه‌ردا ڕوویدا، گازی فرمێسکهێنهری به‌کار هێنا.
پۆلیس خۆی تێقورتاند، کاتێك که ده‌یان لاوی کلاومۆتۆری له‌سه‌ر و دار و به‌رد و بوتڵه شووشه به‌ده‌س به‌ربوونه یه‌ك.
توندوتیژی ڕوویدا کاتێك که نزیکه‌ی 100 که‌سێك له ئه‌نارکیسته‌کان له گه‌ڕه‌کێکی ئه‌سینا، که هه‌ژمارێکی زۆری په‌نابه‌ری لێ ده‌ژیت، په‌لاماری خۆپیشاندانی ڕاسیستهکانیان دا.
راپۆرته هه‌واڵه‌کان ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه هیچ ئاماژه‌یه‌کیان به ڕووداوه‌که نه‌دا، که چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش خرۆشانه‌کانی یۆنان ، که مه‌ترسیدارترین خرۆشان و شێواوی چه‌ند ده‌هه‌ی رابوردوو بوو، به هۆی ته‌قه‌کردن له لاوێك له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، که بووه هۆی مردنی، هه‌ڵگیرسان.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئاوگوست تا کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری 2008 په‌نابه‌ران به هاوپشتی ئه‌نارکیسته‌کان له یۆنان بۆ مافی هاووڵاتیبوون و مافی یه‌کسان، چه‌ند خۆپیشاندانێکیان دژی هێرشه‌کانی پۆلیس و جموجۆڵی راسیسته‌کان به‌ڕێخستووه، له‌وانه خۆپیشاندانی 03ی ئاوگوست و خۆپیشاندانه‌که‌ی 27ی ئۆکتۆبه‌ری 2008 له ئه‌سینا، که ئه‌نجامی هیڕشی پۆلیس بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران، په‌نابه‌رێکی پاکستانی گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ : http://www.ainfos.ca/en/ainfos22098.html