له به‌رده‌وامی هه‌فته‌ی دووه‌می مانگرتن و خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له یۆنان‌دا، مانگرتنی دکتۆری نه‌خۆشخانه‌کان، کارگه‌رانی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی گشتی و شۆڤێر لۆرییه‌کان سه‌ری هه‌ڵدا و خۆپیشاندانی هاوپشتی له‌ته‌ك K. Kouneva پێکدادان و گه‌رانه‌وه‌ی سێبه‌ری شه‌ڕ و یاخیبوون باڵی به‌سه‌ر شاره‌کاندا کێشاوه‌ته‌وه.

/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Normale Tabelle”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-qformat:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin-top:0in;
mso-para-margin-right:0in;
mso-para-margin-bottom:10.0pt;
mso-para-margin-left:0in;
line-height:115%;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:”Calibri”,”sans-serif”;
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;
mso-fareast-theme-font:minor-fareast;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}
ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له شاره گه‌وره‌کانی یۆنان‌دا ئه‌وڕۆکه 19ی فێبریوه‌ری شه‌قامه‌کانیان پڕکرد. له شاری تسالۆنیکی خۆپێشانده‌ران له سه‌رمایه‌کی ته‌زێنه‌ردا به‌ره‌نگاری پۆلیسی (MAT) بوونه‌وه. دره‌نگتر له هه‌مان شه‌ودا، پێکدادان ڕوویدا، کاتێك که کۆمه‌ڵێکی زۆر بۆ ده‌ستپیکردنی ئاهه‌نگی که‌رنه‌ڤال ئاماده بوون و پێکدادان له‌ته‌ك پۆلیس ڕوویدا گازی فرمێسك و بۆمبی ده‌ستی و شوشه‌یی ته‌قینه‌وه تێدا به‌کار هات.

له ئه‌سینا، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر وه‌ك هاوپشتی له‌ته‌ك کارگه‌رانی خاوێنکردنه‌وه له ڕێپێوانێکدا به‌ره‌و پارله‌مان به‌شدارییان کرد. له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌دا چه‌ند بانكێك که‌وتنه به‌ر هێرش و ئه‌مه‌ش بووه هۆی پێکدادان له‌ته‌ك پۆلیسدا. پێشتر له‌م هه‌فته‌دا له خۆپیشاندانێکی هاوپشتی له‌ته‌ك Kouneva هێرشکرایه سه‌ر نوسینگه‌کانی OIKOMET له Piraeus و تێكشکێنران.
له هه‌مان کاتدا، دکتۆری نه‌خۆشخانه‌کان ڕۆژی پێنجشه‌ممه 19ی فێبریوه‌ی له خولی دووه‌می 48 کاتژێردا ده‌ستیان به مانگرتن کرد و داوای باشترکردنی باری شیفته یاساییه‌کانی خۆیان کرد. له هه‌مان ڕۆژدا شۆڤیری باس و تڕێلییهکان له ئه‌سینا وه‌ستانێکیان له کاتژێر 9:00- 17:00ی پاشنیوه‌رۆ ڕێکخست، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که ڕۆژی مانگرتنی کارگه‌ران و ڕۆژی ده‌ستپێکردنی که‌رنه‌ڤاڵ بوو. له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا 19ی فێبریوه‌ی شۆڤێری لۆرییه‌کان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا مانگرتنی کراوه‌یان راگه‌یاند و گشت خاڵه‌کانی چاودێری له‌نگه‌رگه و ڕێگه خاکییه‌کانیان داخست.

باری شێواوی له سه‌رتاسه‌ی وڵات‌دا به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر توندتیژی چه‌کدارانه و شه‌ڕی پارتیزانی له شاره‌کاندا له‌لایه‌ن گروپه مارکسیست- لێنینیسته‌کانه‌وه پێی له‌سه‌ر داگیرا: ڕۆژی دووشه‌ممه چه‌کداران ته‌قه‌یان له ئۆتۆمۆبێلی کارمه‌ندانی که‌ناڵی Alter TV channel له بنکه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌که HQs کرد (که‌س پێوه نه‌بوو)، له کاتێکدا زووی ڕۆژی سێشه‌ممه ئۆتۆمۆبیلێك به 60 کگم ANFO له ده‌ره‌وه‌ی Citybanks HQs له Kifisia له باکووری ئه‌سینا دۆزرایه‌وه. ئۆتۆمۆبیله بۆمچێنراوهکه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پووچه‌ڵ کرایه‌وه که ده‌یتوانی لایه‌ك له باڵاخانه‌که تێك بدات.
رای گشتی له‌مه‌ڕ سه‌رهه‌ڵدانی نوێی شه‌ڕی پارتیزانی، ئه‌وه‌ی که له دێسه‌مبه‌ری رابوردووه‌وه هه‌ڵگیرسایه‌وه، جۆراوجۆره، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامی گروپی پارتیزانی 17ی نۆڤه‌مبه‌ر Mr Tzorzatos سه‌رکۆنه‌کرا و راگه‌یاند که له‌وانه‌یه کاری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری یۆنانی (EYP) بێت، که له ناشاره‌زایی کۆمه‌ڵه چه‌کداره مارکسیست – لێنینیسته‌کان ده‌چێت. Tzortzatos که که‌سایه‌تییه‌کی ده‌رکه‌وته و به‌توانایه، ورده‌کاری ته‌کنیکی زۆری بۆ سه‌لماندنی پاساوه‌کانی خسته‌ڕوو.

له‌لایه‌کی تره‌وه، باخچه‌کانیKyprou و Patision له ناوه‌ندی ئه‌سینادا که بوونه ناوه‌ندی ته‌قینه‌وه‌ی پێدادانه‌کانی کۆتایی جانیوه‌ری و بوونه هۆی له‌ناوبردنی دوو ناوه‌ندی پۆلیس، که تا هه‌نووکه‌ش له‌لایه‌ن نارازییه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له هه‌مان کاتدا، له Alimos باشووری ئه‌سینا، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاخه‌زی “Faros” که له‌لایه‌ن کارگهرکانییهوه هاوڕای پشتیوانییه‌کی فراوانی گشتی، پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه.

سه‌رچاوه: http://libcom.org/news/second-tense-week-greece-doctor-public-transport-lorry-strike-riots-break-out-major-cities-