له ههنگاوێکی بێ پێشینه‌دا، فیدراسیۆنی سه‌ندیکاکانی هیستادروت Histadrut union federation هه‌ڵسوراوانی مانگرتنی کتوپڕی هه‌فته‌ی پێشووی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئیسرائیلی کرده ده‌ره‌وه.
لێپرسینه‌وه‌کان ڕێگه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵی ئاسنی ئیسرائیل خۆش ده‌که‌ن، تاوه‌کو دادگایی شه‌ش له کرێکارانی ئه‌ندامی کۆمیته هه‌رچه‌نده کرێکارانێکی هه‌میشه‌یی (دامه‌زراوی ناکاتی) بوون، بکات.
Ofer Eini سه‌رۆکی هیستادروت به پێشنیاره‌که‌ی کۆمیته‌ی دیسپلین له Trade Union، که ده‌رکردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی کارگه‌ری هێڵی ئاسنی باکووری ئیسرائیل که هه‌فته‌ی ڕابوردوو له مانگرتنی کتوپڕدا هه‌ڵسوراوبوون، ڕازی بوو.
وه‌ها لێپرسینه‌وه‌یه‌ك که له Histadrut (فیدراسیۆنی گشتی سه‌ندیکاکانی کارگه‌رانی ئیسرائیل) دا پێشینه‌ی نه‌بووه، ڕێگه بۆ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هێڵی ئاسنی ئیسرائیل خۆش ده‌کات، که دادگایی شه‌ش کارگه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته خۆش ده‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌وان کارگه‌ریی هه‌میشه‌یی بوون. له ڕێکه‌وتنی نێوان Eini و به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمپانی هێڵی ئاسنی ئیسرائیل Yitzhak Harel ڕێگه به‌ده‌رکردنی هه‌ژمارێکی کارگه‌ران له‌لایه‌ن هێڵی ئاسنی ئیسرائیڵه‌وه ده‌دات، به‌ڵام نه‌ك به ته‌قه‌کردن لێیان، له‌به‌ر ئه‌و سزا توونده‌ی که Histadrut له‌سه‌ری ڕێكکه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵی ئاسنی ئیسرائیل له بڕیاره‌که‌یدا دوانه‌که‌وت، ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵسوراوانی مانگرتنه‌که‌ی بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سزادان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بانگهێشت کرد.
بۆ زانیاری زیاتر له libcom.org دا سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
Aftermath of wildcat at Israel Railways
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/israeli-wildcat-strikers-kicked-out-union-13022009