هاوڕێیان، هه‌ڤاڵانی ئازادیخواز و سۆشیالیست له هه‌رکوێییه‌کی ئه‌م جیهانه ده‌ژین
ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م سه‌کۆیه، هه‌وڵێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ئازادیخواز و سۆشیالیست، که‌سانێك که بێجگه له پابه‌ندییه‌کی چینایه‌تی ملکه‌چی هیچ جۆره پابه‌ندییه‌کی پارتیی، نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی، ئایینی، ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت کیشوه‌ریش نابن. پابه‌ندی چینایه‌تی بۆ ئێمه پابه‌ندی شۆڕشگێرانه‌یه و په‌یوه‌ندی و یه‌کگرتنه‌وه‌مان له جه‌رگه‌ی خه‌باتی ڕۆژانه و هه‌ڵسوڕاوی ئازادانه و هاوپشتیگه‌رانه‌ماندا دێته ئاراوه. ئێمه هه‌موو ڕێخستنێکی قوچکه‌یی و هاوشێوه‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه، له بری ئه‌و جۆره ڕێکخستانه بانگه‌واز بۆ هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کان ده‌که‌ین و ته‌نیا سه‌نگه‌ریش بۆ خه‌باتی چینایه‌تی به ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکان ده‌زانین.
لێره‌وه هاوده‌نگانی خۆمان، هاوبۆچوونانی خۆمان، هه‌موو سۆشیالیستێکی دژه‌ده‌سه‌ڵات بانگه‌واز ده‌که‌ین، ئه‌نارکیستان ماڵی هه‌موو ئازادیخوازێکی یه‌کسانی خوازه و به بوون و ئاماده‌یی هه‌مووان، کۆڕه‌کانمان ڕه‌نگینتر ده‌بن…
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه
هاوڕێ سیروان
ساڵی 1792 له فه‌ره‌نسا جه‌به‌لییه‌کان به‌شی چه‌پی هۆڵی په‌رله‌مانیان بۆ دانیشتن هه‌ڵبژارد، جیرندیه‌کانیش لای ڕاست، ئیتر ڕاست و چه‌پ که‌وته سه‌ر زاری خه‌ڵکی به‌رامبه‌رئه‌و چه‌پ و ڕاسته. بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که هۆڵی په‌رله‌مانی ڕه‌ت کرده‌وه و له‌بریی دانیشتووانی هۆڵی په‌رله‌مان، مه‌یدان و جاده‌کانی تێکۆشانی هه‌ڵبژارد.
ئه‌گه‌ر بتوانین چه‌پ له سێ خانه‌دا دابنێن، ده‌بێته، چه‌پی باش، چه‌پی باشتر، باشترین چه‌پ و له باشترین حاڵه‌تدا چه‌پ، چه‌پی ڕاسته. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌وتو‌ته لای چه‌پی ڕاسته‌وه چه‌پی پێ ده‌وترێت، ئه‌گینا ئه‌و چه‌په هیچ مانایه‌کی تری نییه، نه له ڕووی زمانه‌وه، نه له ڕووی کاکڵه‌ی سۆسیاله‌وه. چه‌پ له‌وه‌تی ناوی لێنراوه تا ئه‌مڕۆ، وێنه‌ی کابرایه‌کی ڕیشسپیی به‌به‌زه‌یی، به‌زه‌یی به کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشاندا دێته‌وه و به گه‌دا‌یان ده‌زانێت، وێنه‌ی (ڕۆبن هو) ده‌یه‌وێت له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی بسه‌نێت وبیدات به هه‌ژاران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سکاری ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بکرێت. چه‌پ چاوچنۆکی ده‌سه‌ڵاته و چاره‌سه‌ری گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌وه‌دا ده‌بینێت، که ده‌سه‌ڵاتێک لا ببرێت و ده‌سه‌ڵاتێکی تر له جێگه‌ی دابمه‌زرینرێت.
چه‌پ وا پێشان ده‌دات که جه‌ستیوێنێكی – ڕێکخستنێکی– پێیه، که جیاواز و دژه به جه‌ستوێنی ڕاست.
تاقیکردنه‌وه مێژوییه‌کان سه‌لماندویانه، که ناوه‌رۆکی جه‌ستوینی هه‌ردووکیان هه‌ر هه‌مان جه‌ستوێنه،ئه‌ویش ڕێکخستی نێوان کاری کرێگرته و سه‌رمایه‌یه، ته‌نها ئه‌وه هه‌یه که چه‌پ جارجار فڵچه‌یه‌کی پێدا ده‌هێنێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر. کاکڵه‌ی پرسیاره‌که لێره‌دایه: ده‌بێت جه‌ستوینی میتران و شیراک و لێنین و نیکۆلا دوو ئوباما و جۆرج بوش چ جیاوازییه‌کیان هه‌بێت، یا بووبێت؟ دوای تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ردوولایان له ده‌سه‌ڵاتدا! ئێستا کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له هه‌رچ كه‌سێك بپرسیت ده‌نگ بۆ چ لایه‌ک ده‌ده‌یت، چه‌پ یا ڕاست؟ بێ یه‌ک و دوو ده‌ڵێت: جیاوازییان نییه، ده‌نگی سپی ده‌ده‌م
چاره‌نووسی چه‌پ به‌نده به هه‌ڵكشانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیستیی ڕادیکال و ئازادیخوازه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیر له هه‌ڵکشاندا بووه، چه‌پ به‌ره‌و لای حزبه سۆسیالیسته ته‌قلیدییه‌کان بۆ لێدان و دژایه‌تیکردنی کۆڕه‌کرێكارییه‌کان ملی ڕێی گرتووه. نموونه‌کانیش زۆرن: کۆڕه‌کرێكاریته‌کانی مۆسکۆ، پترۆگراد، کرۆنشتات، كۆڕه‌کریێکاریته‌کانی شۆرشی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و کۆڕه‌کانی ئیتالیا… تاد.
چه‌پ چاوچنۆکی ده‌سه‌ڵاته و حزبێك یا ڕێكخراوێک که چاوی له ده‌سه‌ڵات بێت، ناتوانێت ڕێکخستنه‌که‌ی، له بواری ڕێکخستندا، ڕێکخستنێکی قووچکه‌یی ئیمتیازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دابه‌شكردنی کار به‌سه‌ر (کاری هۆشی) بۆ ده‌سته‌ی سه‌ره‌وه و (کاری بازوویی) بۆ ڕه‌شوڕووته‌کانی خواره‌وه‌نه‌بێت. ئێستا زۆر له چه‌په‌کان خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن که ته‌ره بوون له باڵاده‌ستیی پۆپه‌ی حزبه‌کانیان بوون به چه‌پ. ده‌بێت خۆیان چ جۆره ڕێکخراو و حزبێک دروست بکه‌ن! دیاره هه‌ر حزب و ڕێکخراوه قوچکه‌ییه‌که دروست ده‌که‌ن؟؟؟ كۆمه‌ڵه‌یه‌ک چاوی له ده‌سه‌لات بێت، به‌بێ ڕێكخستنی قووچکه‌یی نایکرێت و کاری مه‌یسه‌ر نابێت. ئه‌مجا ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌ره‌بووانه حزب و ڕێکخستنی له‌و جۆره دروست ده‌که‌ن، که– کورد واته‌نی– بۆ ئه‌وه‌ی له کورده‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌که نه‌بن، باشتره بۆیان که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و حزبانه‌ی لێوه‌ی هاتوون. ئێره بێت یا ئه‌وێ بێت، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه. ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كیش هه‌بێت، ئه‌وه‌یه که له‌وێ له پله‌ی خواره‌وه‌ن و لێره له پۆپه‌ن و بڕیاردان به ده‌ست خۆیانه.
چه‌پ ناتوانێت ماره‌بڕی ناوه‌ندێتی نه‌بێت، له دیموکراتیه‌ت تا ناوه‌که‌وه نه‌بێته ناوه‌ندێتیی دیموکراتی– بڕبڕه‌ی پشتی حزب و ڕێکخراوه سه‌ربازیته‌کانه ئه‌وه‌یان له هه‌موو شتێكی تر زیاتر پێویسته له حاڵه‌تی حکومڕانیدا! پاش مایه‌پووچیی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حزبی شیوعیی عیراق، باڵی سه‌رکردایه‌تیی ناوه‌ندی (قیاده مه‌رکه‌زی)ی عه‌زیز حاج، برایم عه‌لاوی و باڵی لێژنه‌ی ناوه‌ندی (لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی)ی عه‌زیز محمد، که‌ریم ئه‌حمه‌د، عامر عه‌بدولا و هه‌روه‌ها دوای ئاشبه‌تاڵی شه‌ڕه‌ته‌قه‌که‌ی با‌رزانییه‌کان و هه‌ڵهاتنی یه‌کێتیی نیشتمانی– ماوییه‌کان–ی به‌کره‌جۆ، بۆشاییه‌کی سیاسی دروست بوو. ئه‌و کاته لێره‌و له‌وێ ده‌بیسترا و ده‌بینرا چه‌ند که‌سێك قوت ده‌بوونه‌وه و دوای که‌مێ ده‌مه‌ته‌قێی سه‌رتوێژی به ڕاگه‌یاندنێك وه‌ک ڕێکخراوێکی به ناو چه‌پ و مارکسیست– لێنینیست خۆیان ده‌ناساند و ئامانجی دوور و و نزیکیی خۆیان به ڕووخانی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌خسته ڕوو و ئه‌و ده‌سه‌ڵا‌ته‌شیان ناو ده‌نا ده‌سه‌ڵاتی کرێکاران و جووتیاران و ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌و مارکسیست-لێنینسته چه‌پانه، کرێکارێک ناسیبێت یا کرێکارێک ناسیبێتنی.
ئه‌وانه هه‌روه‌ک چۆن یه‌ک له‌دوای یه‌ک دروست ده‌بوون، ئاواش یه‌ک له دوای یه‌ک بزر ده‌بوون و ده‌توانه‌وه. ئه‌و دیارده‌یه ته‌نها دیارده‌یه‌کی عیراقی و کوردستانی نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌موو دنیای گرتبووه‌وه. له کوردستان ئه‌و دیارده‌یه بووبوو به خوو، له‌وه‌یش ده‌چێت ئه‌و خووه تا ئیستاش وه‌ک خۆی هه‌ر مابێته‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌ی،که هێشتا هه‌ن له‌وانه‌ی خه‌ریکی دروستکردنی گرووپ و پارتیی چه‌پن، وه‌ک بڵێیت کارێکی خاس ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که که‌س ناتوانێت نکۆڵی له‌وه بکات، که له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێریی ئازادیخواز و سه‌ربه‌ست له هه‌ڵکشان و داکشاندایه و چاره‌نووسی ئه‌و چه‌په مارکسیستانه له‌ژێر کاریگه‌رتی هه‌ڵکشانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی ئازادیخوازدایه و تا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌ڵکشانی به‌هێز بێت، ئه‌وان چاره‌نووسیان نادیارتر ده‌بێت و له باشترین حاڵه‌تدا ملی ڕێ ده‌گرن و ده‌که‌ونه ڕێ بۆ لای سۆسیالیستی ته‌قلیدی. ئه‌گه‌ر به زمانی مێژووش قسه بکه‌ین، مێژوو ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه، که ئه‌و کاته‌ی کرێکاران به ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنانی خۆیان، دوور له ئامۆژگارییه‌کانی ده‌سبژێری پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند شێوازی ڕێکخستنی کۆڕه‌کرێکارییه‌کان له ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا داده‌هێنن و کارگه‌کان داگیر ده‌که‌ن و ئازادانه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، چه‌په‌کان ڕووه‌و ئامێزی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و حزبه سۆسیالیسته ته‌قلیدیته‌کان ملی ڕێ ده‌گرن، تا له به‌ره‌ی دژه‌شۆڕشدا خۆیان ده‌بیننه‌وه؛ له ئیسپانیا ده‌بنه جاشی ستالین و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کرێکارانی ئیسپانیا له ده‌می مه‌نگه‌نه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی (جه‌نه‌راڵ فرانکۆ)دا ده‌فلیقێننه‌وه، له ئه‌ڵمانیا سۆسیال–دیموکراته مارکسیسته‌کان به پێشره‌ویی (نۆسکه) ده‌که‌ونه لێدانی کۆڕه‌کرێکاریته‌کان؛ له ڕووسیا ئه‌وه‌ی (لێنین) و (ترۆتسکی) ته‌مه‌ن بواری نه‌دان ته‌وای بکه‌ن، ستالین و ده‌ست و دائیره‌که‌ی به داهێناوه ته‌واویان کرد، له ئیتالیاش (مۆسۆلۆنی) سۆسیال– پاتریۆت، وه‌کو ستالین، ئه‌و ئه‌رکه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند، که قه‌سابه‌کانی پیش خۆی ده‌ستیان پێ کردبوو.
دیسپلینی سه‌ربه‌ست؟؟ له هه‌موو ڕێکخراوه بیرۆکراتییه‌کاندا، ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن، ناچار ده‌کرین زمان و ته‌نانه‌ت دانه‌هاره‌ره‌کانیان قوت بده‌ن و به ناوی دیسپلینی پۆڵاینی حزبیه‌وه که ده‌قی دیسپلینی کۆمه‌ڵی پله کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه: باوک، مامۆستا، سه‌رکار، پۆلیس، پێشه‌وا، خاوه‌نشکۆ هه‌موو ئه‌وانه بۆ چه‌سپاندنی دیسپلینی ئاسنین و دامرکانه‌وه‌ی هه‌موو ئاره‌زووه‌کانی ڕزگاربوون بۆ داهێنانی خۆیی و هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی هه‌سته‌کان دژی سه‌روه‌ری. کاتێك شۆرسگێڕ به زه‌بری پێویست له‌م کۆمه‌ڵه‌دا هه‌وڵ ده‌دات، هۆشمه‌ندیی خۆی ڕه‌گ دابکوتێ تا له پێویستی له‌ناوبردنی به‌هره‌کێشیی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له ڕه‌گه‌وه ببردرێته‌وه و لابردنی زوڵم و زۆرداریی دامه‌زراوه‌کان ل سه‌ر تاکه‌کان. به کورتی کاروانه‌کان که به پێویست به به‌هره‌کێشیی مرۆڤه‌وه لکاون، ئایا ده‌توانێت به فراوانکردنی بازنه‌ی دیسپلینی پۆڵایینی کۆمه‌ڵ و گۆڕینی به کۆمه‌ڵگه‌ی دژ، به‌و ئامانجه بگات؟ ئه‌وه‌یه پرسیاری سه‌ره‌کی که شۆڕشگێڕ له خۆی بکات و وه‌ڵاامی بداته‌وه!
ڕێکخراوێکی یا حزبێکی شۆڕشگێڕ ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ده‌بێت خه‌باتی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه بێت، که پاساوی بوونی خۆیه‌تی زوڵم و زۆرداریی باو ، پێویستی ڕزگاری لای قوربانیانی زوڵـمی کۆمه‌ڵ ده‌سه‌پێنێت، که بێگومان خاوه‌نی هۆشمه‌ند‌ی ئه‌و ڕزگاربوونه‌ن و به‌بێ هیچ دارشه‌قێک (=پێشره‌وی هۆشمه‌ند؟) ملکه‌چ پێکردنی که‌س و بێنرخکردنی هێز و توانای که‌س هه‌ر ئه‌و پێویسیتییه مێژوه‌یه‌یه، بۆ له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵی چینایه‌تی ، نه‌ک ئه‌م و ئه‌و ڕێکخراوی چه‌پ یا چه‌پی ئه‌وپه‌ڕگرتوو؟؟ ته‌نها دیسپلین له ڕێكخراوێكی شۆڕشگێڕ‌دا ده‌توانێت جێگه‌ی ببێته‌وه، ئه‌ویش كارکردنی ئازاده، ئازادی له ڕێكخستنی شۆڕشگێڕ‌دا و له کۆمه‌ڵی داهاتوودا پێشبرکێ و پێویستی پێكه‌وه‌بوونیان نییه، ئازادیی شۆڕشگێڕانه ئه‌و ئازادییه‌یه که تینوێتیی هه‌مووان و تاک ده‌شکێنێت. ئه‌و تاکه که له‌ناو ملیۆنان هاوتاکی تردا بوونی خۆی ون کردووه، که پاساوی بوونی خۆی ته‌نها له په‌یوه‌ندیی کاری ئازاد‌دا له‌گه‌ڵ ملیۆنان ونبووه‌که‌ی تردا ده‌بینێته‌وهه. ئه‌وه زیاتر له خه‌و و خه‌یاڵ ده‌چێت، خه‌و و خه‌یاڵێك، كه ئه‌نجامدانی له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی خه‌و و خه‌یاڵی که‌سانی دژه‌شۆڕش دانراوه.
ئایدلۆژیای دژه‌شۆڕش، ئه‌وه‌یه که واقیع ئه‌قڵانییه و ئه‌قڵانی، واقیعه، له‌ڕاستیدا واقعی ئه‌قڵانی، داپڵۆسینی ڕابوردوو و داهاتووی مرۆڤایه‌تییه، ئاوا هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ئازادیی مرۆڤ که نه‌کرێته مه‌ڕی پێغمبه‌ر و تاکی پانکراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕێکخستن و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه ته‌نها هه‌ڵته‌کاندنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، ڕێكخستن و ڕێكخستنی مرۆیی دابینی ده‌کات!
وه‌کو باسمان کرد، به وته‌ی ئه‌و چه‌پانه خۆیان له حزبه ریشسپییه‌کان ته‌ره و یاخی بوون دژی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های بابه‌عه‌مره‌کانی حزب، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی تیایدا ژیاون، له به‌رگی چه‌پدا دووباره بکه‌نه‌وه بۆ که‌سانی تری خوار خۆیان، دیمه‌نه‌که زیاتر له دووباره‌بوونه‌وه‌ی گرێی ده‌روونی ده‌چێت، وه‌کو بڵێیت ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی خۆیان له که‌سانێک بکه‌نه‌وه، که له مه‌رگه‌ساته‌که‌ی ئه‌واندا هیچ تاوانبار نین. دروستکردنی پارتی، ڕێكخراو له وێنه‌ی کۆمه‌ڵگه دووباره‌کردنه‌وه‌ی تاوانه به‌رامبه‌ر به سه‌دان که‌سی تر، که به‌تاسه‌وه عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانن، که واقعه کۆمه‌لڵایه‌تییه‌که وروژاندویه‌تی!
له به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا و له کارگه گه‌وره‌کاندا کرێکاران کاتژێره‌کانی ئه‌مڕۆیان ته‌واو نه‌کردووه، نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی کاری سبه‌ێنیان بۆ ئاماده کراوه و بڕیاره‌کان هه‌موو وه‌رگیراون و سبه‌ی کرێکاران بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رکاره‌کان ، کاره‌کانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت و سه‌رکاره‌کانیان له‌ژێر چاودێریی چه‌ند سه‌رکارێکی تردا، ده‌ست به جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی سه‌ره‌وه ده‌که‌ن. ئه‌و بڕیارانه که جێبه‌جێکه‌ران(=کریکاران) به‌شداریان تێدا نه‌کردووه، هه‌مان پرۆسه‌یه که له حزب و ڕێکخراوه هه‌ره‌مییه‌کاندا، چ چه‌پ و چ راستدا، دووباره ده‌بنه‌وه. حزبێک، ڕێکخراوێک ئه‌وه ڕه‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی بێت له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانیدا، ده‌بێت، چ ئازادییه‌ک بۆ کۆمه‌ڵی داهاتوو به‌رقه‌رار بکات. وه‌ڵامه‌که‌ی ئاسانه، ئه‌و جۆرانه ناتوانن ئازادیخوازی شۆڕشگێڕ بن، چونکه ناوه‌ندێتییان له دیموکراتییه‌ت ماره کردووه و بڕبڕه‌ی پشتی پره‌نسیپه‌کانیانه، له خێزانی کۆمه‌ڵی بۆژوازیدا، شانه‌ی سه‌ره‌کتی کۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌وه‌ی و سوڵتانییه، منداڵی تێدا ده‌گونجێنرێت و تێیدا حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له قاڵب ده‌درێن و خۆبه‌خۆیی ئه‌و مناڵه داده‌پڵۆسێنرێت و له ڕووی ده‌روونییه‌وه وایلێده‌کرێت، ببێته جێبه‌جێکه‌رێکی نیگه‌تیڤی فه‌رمانه‌کان، خۆشه ده‌کرێت تا ئه‌و پله‌یه که قوتابخانه‌ی بۆرژوازی وه‌ریده‌گری بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و ئه‌رکانه‌که دامه‌زراوه‌ی یه‌که‌م (=خێزان) ده‌ستی پێکردووه تا وزه‌ی داهێنان و ڕه‌وشتی خۆبه‌خۆیی حه‌زی زیاتر زانینی پێ نه‌هێڵێت. ئه‌و مناڵه له خێزان و قوتابخانه‌وه ده‌چێته خێزانێکی گه‌وره‌تره‌وه(=کۆمه‌ڵ)، ئه‌گه‌ر شۆڕشگێڕ بوو و هۆشمه‌ند بوو به به‌شمه‌ینه‌تیی خۆی و توانای گۆڕینی، گۆڕانیکی ڕادیکالی،هه‌بوو؛ ئه‌وه گومانی تیادا نییه که ده‌که‌وێته گه‌ڕان به دوای ئه‌و که‌سانه‌دا که که‌م و زۆر وه‌ک خۆی وان، تا ده‌نگی بکاته یه‌ک ده‌نگی ڕه‌خنه‌گرانه دژی کۆمه‌ڵگه‌ی باو، تا ئه‌و کاته، ئه‌وه کۆمه‌ڵه‌یه‌ک پێکه‌وه پێکبهێنن دژی کۆمه‌ڵی بۆرژوازی؛ کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له وێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، که خۆیان سه‌روه‌ر و خاوه‌نی خۆیانن – ڕێکخستنی شۆڕشگێڕ– ڕێکخستنێک وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، په‌یوه‌ندیته‌کان تێیدا په‌یوه‌ندیی مرۆیانه و هاوڕێیانه‌ن و په‌یوه‌ندیی سه‌رکاری و ژێرکاری تێیدا نییه، په‌یوه‌ندیی داهێنانی هۆشمه‌ندانه‌ی ڕۆژانه‌ی تازه، له به‌رده‌وامبوونێکی مرۆیی و هاوڕێیانه‌دا بۆ سه‌لماندی خۆ له‌و په‌یوه‌ندییه مرۆییه کۆمه‌ڵگه بێ پێپلیکانه‌یه‌دا، که هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌کی وادا تاك حه‌ز و ئاره‌زووه بێشوماره‌کانی ده‌سه‌لمێنێت، به موماره‌سه‌یه‌کی ئازادانه‌ی بێ‌سنوور، له ڕێکخستنیکی وادا، کرێکار، برۆلیتاری دابراو له هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌می خۆی نییه، کرێکاری نامۆ له‌و ڕێکخستنه‌دا ده‌بێته خاوه‌نی بوونی خۆی و جڵه‌وگرتنی تواناکانی، خۆی وه‌ک مرۆڤێک تا ئه‌و پله‌یه که له هه‌موو شته سه‌ربه‌خۆکان، سه‌ربه‌خۆ بێت، پراکتیزه‌کردنی سه‌روه‌ری و سه‌رکاری توانای ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنان ده‌مرێنێت و بنبڕکردنی توانای ده‌سپێشخه‌ری و داهێنان مایه‌ی به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توێژی سه‌ره‌وه‌یه و ئاسۆی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی داهاتوو، به داته‌پینی ڕێکخراوه‌سه‌روه‌رییه‌کان ڕووناکتر ده‌بێت. له ڕێکخراوه‌ی حزبیدا دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیی دوور له بیرۆکراتی، ناتوانێت گه‌را دابنێت و بژی، ئه‌و چه‌شنه ڕێکخستنه شۆڕشگێڕه ئیلهامی هۆنراوه‌کانی له کۆمه‌لگه‌ی داهاتووی بێ چین و پله و ئیمتیازی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی رێکخراو و حزبه قووچکه‌ییه‌کانه‌وه که ئیلهامی هۆنراوه‌کانیان له کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیی پله و ئیمتیازه کۆمه‌ڵایه‌تیته‌کان وه‌رده‌گرن و داهێنان و فه‌نتازی تێدا ده‌که‌ن. ڕێکخراوه قووچکه‌ییه‌کان پێکهاته‌کانی خواره‌وه ده‌که‌نه خزمه‌تکار و کاره‌که‌ر، به ڕاده‌یه‌ک بچووکیان ده‌که‌نه‌وه، تا زه‌به‌لاحیی سه‌رکاره‌کان زیاتر له به‌رچاو بێت، بچووكردنه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌یه‌ننه پله‌ی نه‌مانی به‌های مرۆیی جۆری پێکهاتن له کارگه‌دا:
خاوه‌نکار
جیگری خاوه‌نکار
ده‌سته‌ی باڵای به‌ڕێوه‌بردن
ده‌سته‌ی سه‌رکاران
سه‌رکاران
یه‌کێتییه به‌رهه‌مهێنه‌کان،
کرێکاران لای حزب و ڕێکخراوه قووچه‌کییه‌کان (هه‌ره‌میه‌کان) وایانلێدێت:
سکرتیری یه‌که‌م
جێگری سکرتێر
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
نووسینگه‌ی ڕامیاری (پۆلیت بیرۆ)
کادره پێشکه‌وتووه‌کان
لێپرسراوانی لقه‌کان
شانه و لیژنه‌کانی خواره‌وه
ڕه‌شوڕووته‌که
پێکهاتنی ڕێکخراوه ئازادیخوازه‌کان، واته ڕێکخراوی دیموکراتی راسته‌وخۆ و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیی (تسیر ذاتی)
کۆڕه هه‌ڵبژێرراوه‌کان– هه‌روه‌ها– هه‌روه‌ها– –هه‌روه‌ها– نه خوا و نه سه‌روه‌ر…
هاوڕێ سیروان
2009/3/17
ئافره‌تان به ده‌ست کارکردنه‌وه شانبه‌شانی پیاوان له کارگه‌کان و کێڵگه‌کان و بیرۆکاندا کاتێکی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و نامینێته‌وه تا که‌مێک پشوو بده‌ن و بحه‌وێنه‌وه و خه‌ریکی ڕۆحی خۆیان بن، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له ڕۆژی هه‌شتی مارسیشدا که بۆیان دیاریکراوه وه‌ک ڕۆژی ئافره‌تانی جیهان، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژه‌شدا ملیۆنانیان ڕێی کارکردن ده‌گرنه‌به‌ر بۆ کارکردن.
چه‌وسانه‌وه و ئازاردانی ئافره‌تان له‌ناو کۆمه‌ڵدایه و له بۆشاییه‌کدا، ته‌نها و داپچراو، هه‌ڵنه‌واسراوه.
سیاسه‌تبازه‌کان و زۆریش له‌وانه که خۆیان خۆیان به چه‌پ ده‌زانن کار و کاسپییان بووه به‌وه ئافره‌تان و پیاوان بکه‌ن به گژ یه‌کتردا و تۆوی دوژمنایه‌تی له‌نێوانیاندا بچێنن، ئه‌مه‌ش به بیانووی دژایه‌تیکردنی پیاوسالاری و هاندانی ئافره‌تان بۆ ڕووکردنه کۆری خه‌بات. ئه‌مه‌ش ئاشکرا دیاره که هاندانی ئافره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رباز له حزب و ڕێکخراوه سه‌ربازییه‌کانیاندا، له‌وێشه‌وه بڕیار و بیروبۆچوونه‌کانی پیاوانی سه‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت؛ ئه‌و پیاوانه‌ی که له لووتکه‌ی ڕێکخراو و حزبه‌کاندا پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئه‌و موماره‌سه‌یه خۆی جۆرێک له باوکسالاری نه‌بێت.
ئافره‌تان و پیاوان پێکه‌وه ده‌چه‌وسینرێنه‌وه، دووچاری هیلاکی وهه‌ژاری ده‌کرێن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش هه‌ژارتر ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که کۆمه‌ڵ داوای ئه‌رکی زیاتر له ئافره‌تان ناکات و نایسه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا.
ئافره‌تان سه‌رباری هه‌موو، کراونه‌ته ئامێرێکی زاوزێکردن و ده‌سه‌ڵات به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێک مناڵانیان پێ به خێو ده‌که‌ن، تا سبه‌ی کاتێ گه‌وره بوون، سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران له بازاری کڕین و فرۆشتنی هێزی کاردا مامه‌ڵه‌یان پێوه بکه‌ن، یا بکرێنه سه‌رباز و بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به کوشت بدرێن؛ یا له باشترین حاڵه‌تدا بکرێنه (ڕۆبۆ)ی ده‌نگدان بۆ جه‌لاده‌کان.
به‌رگریکردن نییه له پیاوان ئه‌گه‌ر دان به‌و ڕاستییه مێژووییه‌دا بنێین، که له مێژوودا زۆرجار ڕووی داوه که کاتێ ئافره‌تان بۆ به‌رگریکردن له بوون و مانه‌وه‌ی خۆیان و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیاندا ڕاپه‌ریوون، پیاوانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێر به‌رگریان لێ کردوون و له هه‌مان سه‌نگه‌ری ئه‌واندا خۆیان بینیوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ڕه‌وشت و خوونه‌ریتی چه‌ندین سه‌ده‌ی خه‌وخه‌یاڵ و ئاسمانپه‌رستی نه‌بووبن به مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌قڵی ملیۆنان پیاوه‌وه و پیاو شانازی ناکات به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه که هه‌یه‌تی خۆی به‌و هه‌موو شه‌ق و قامچی و به‌ندکردن و کوشتنی ئافره‌تانه‌وه هه‌ڵناکێشێت که به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ماڵی خواوه ئه‌نجامیان ده‌دات.
مه‌رج نییه پیاوسالاری وه‌ک دیارده‌یه‌ک هه‌ر له کۆمه‌ڵی بێ چین و ئازاد‌دا نه‌مێنێت، له‌ناو گۆرانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رده‌وام فکری زاڵی پیاویش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، ناتوانین به شێوه‌یه‌کی گشتی بڵێین که ئاستی بیروبۆچوونی پیاو له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌مان ئاستی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی ڕابوردووی هه‌یه، پیاوان زۆرن که بڕوایان به کاردابه‌شکردن هه‌یه و دژی ئازاردانی ئافره‌تانن، ته‌نها پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری نێو ده‌سه‌ڵاتن که هیچ گۆڕانکارییه‌کی پۆزه‌تیڤیان به‌سه‌ردا نایه‌ت.
ته‌نها کۆمه‌ڵێکی ئازادی ئازادخوازانه که تیایدا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهینان و دابه‌شكردن هه‌ره‌وه‌زییه به پله‌یه‌کی به‌رزی هوشیاری مرۆڤه‌وه، نه‌هیشتنی چه‌وسانه‌وه و نامۆبوونی مرۆڤ مسۆگه‌ر ده‌کات. ئه‌وساش نه شه‌ڕ شه‌ری ئافره‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاو و نه به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵکو شه‌ڕ ده‌بێت به شه‌ڕی ئافره‌تان و پیاوانی کرێکار و زه‌حمه‌تکیش دژی کۆمه‌ڵی چینایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
ئامێدی/ نه‌ورۆزی 2009
ئه‌م ساڵ ئاڵا ڕه‌شه‌کان و دروشمه ئازدیخوازهکان، له نێو ڕیزه یه‌کگرتووه‌کانی جه‌ماوه‌ری ئامێدی دا ئاماده بوون و شه‌کانه‌وه…
کۆبوونه‌وه‌ی پێکهێنانی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستان له تورکیه
ڕێکەوتی 15ی ئازاری 2009 لە ئستەنبول کۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی فیدراسیۆنی ئەنارکیستان ڕێکخرا
پلانە پێشووییەکان خرانە بەرباس گروپە ئەنارکیستەکان، ئۆتۆنۆمەکان و تاکەکەسەکان لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیەوە بەشداربوون و هەمووان لەسەر پەیوەندییەکی رایەڵەیی و هاریکاری و کاری هاوبەش کۆك بوون. بیر و بۆچوونە جیاوازەکان و پلانەکان خرانە بەرباس، کۆبوونەوەکە لە ژێر دروشمی، بوار بدەن لەیەك نزیك بینەوە و ورە و هاندەرەکان پەرە بسێنن “یا هەمووان پێکەوە یا هیچ” ….
هاوڕێیانی خوێنه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌رگێرانمان له زمانی ئینگلیزییه‌وه له ئێستادا که‌مه و زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانیش به ئینگلیزین، بۆیه خۆمان به‌ناچار ده‌بینین، که لینکی درێژه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته درێژه‌کان دانابنێن، هه‌ر هاوڕییه‌ك که توانای هاوکاری و هه‌ستان به وه‌رگێرانی هه‌یه، تکایه هه‌ر یه‌که له شوێنی خۆیه‌وه به خواستی خۆی هاوکاری ئازادانه بکات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، فه‌رموون کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن
ڕۆژنامه‌گه‌رانی Morning Star له به‌ده‌ستهێنانی کرێی زیاده‌دا سه‌رده‌که‌ون
Ed on Mar 21 2009
ڕۆژنامه‌گه‌رانی ڕۆژنامه‌یه‌کی بریتانی چه‌پ، سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوییان به‌سه‌ر خاوه‌نکاردا به‌ده‌ستهێنا، خاوه‌نکاره‌کانیان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ڕۆژنامه‌گه‌ران به داواکردنی کرێی زیاتر، دژه‌خونی (خیانه‌ت)یان له چینه‌که‌یان کردووه…..
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Normale Tabelle”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-qformat:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin-top:0cm;
mso-para-margin-right:0cm;
mso-para-margin-bottom:10.0pt;
mso-para-margin-left:0cm;
line-height:115%;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:”Calibri”,”sans-serif”;
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;
mso-fareast-theme-font:minor-fareast;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}
هاوڕێیانی خوێنه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌رگێرانمان له زمانی ئینگلیزییه‌وه له ئێستادا که‌مه و زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانیش به ئینگلیزین، بۆیه خۆمان به‌ناچار ده‌بینین، که لینکی درێژه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته درێژه‌کان دانابنێن، هه‌ر هاوڕییه‌ك که توانای هاوکاری و هه‌ستان به وه‌رگێرانی هه‌یه، تکایه هه‌ر یه‌که له شوێنی خۆیه‌وه به خواستی خۆی هاوکاری ئازادانه بکات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، فه‌رموون کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://libcom.org/news/morning-star-journalists-win-pay-rise-21032009
ناڕه‌زایه‌تی خوێندکاران له سه‌رتاسه‌ری ئۆروپادا
پۆلیس له La Sapienza له ڕۆما په‌لاماری خۆپیشانده‌ران ده‌دات.
Ed on Mar 20 2009
به‌رامبه‌ر هه‌وڵی نیئۆ لیبراله‌کان بۆ ڕیفۆرمی په‌روه‌رده له سه‌رتاسه‌ری ئۆروپادا، خوێندکارانیش له‌م کیشوه‌ره‌دا ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له زۆربه‌ی شاره‌کاندا له‌ته‌ك پۆلیسدا لێك هه‌ڵده‌پژێن.
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی ئازاری 2009، ڕۆژێك به‌ر له مانگرتنی گشتی زیاتر له ملیۆنێك له کرێکاران و خوێندکاران له‌ته‌ك پۆلیس له پاریس که به‌ڕووی یه‌کیدا هه‌ڵپژان، له دانشگه ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ڕیفۆرمه‌کان کرا. دانشگه‌کانی سه‌رتاسه‌ری فه‌ره‌نسه‌دا بۆ ماوه‌ی دوو مانگ بوونه مه‌ته‌رێزی دژایه‌تی ڕیفۆرمی خویندنی بالا…
هاوڕێیانی خوێنه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌رگێرانمان له زمانی ئینگلیزییه‌وه له ئێستادا که‌مه و زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانیش به ئینگلیزین، بۆیه خۆمان به‌ناچار ده‌بینین، که لینکی درێژه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته درێژه‌کان دانابنێن، هه‌ر هاوڕییه‌ك که توانای هاوکاری و هه‌ستان به وه‌رگێرانی هه‌یه، تکایه هه‌ر یه‌که له شوێنی خۆیه‌وه به خواستی خۆی هاوکاری ئازادانه بکات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، فه‌رموون کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://libcom.org/news/student-protests-across-europe-20032009
کۆشکی Maria Callas له لایه‌ن ڕادیکاڵانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روا شالیارگه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌سینا له‌لایه‌ن برینپێچانی مانگتووه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
taxikipali on Mar 19 2009
کۆشکی به‌ناوبانگی ئۆپێراکارانی کۆنی Maria Callas له ناوه‌ندی ئه‌سینادا له‌لایه‌ن ئه‌نارکیست و ئۆتۆنۆمه ڕادیکاڵه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 19ی ئازاری 2009 سه‌ره‌رای که‌شی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی زاڵ له پایته‌ختی یۆنان‌دا، ئه‌نارکیسته‌کان و ئۆتۆنۆمه رادیکاڵه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر کۆشکی 1600 مه‌تر چوارگۆشه‌ی Maria Callas له شه‌قامی Patision street به‌رامبه‌ر مۆزه‌خانه‌ی که‌له‌پوری ئه‌سینا، گرت. خانوویه‌ك که پاش زه‌مینله‌رزه‌که‌ی ساڵی 1999 هی (NAT)، کرێکارانی ده‌ریایی، بێرۆی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
هاوکات، ئه‌و برینپێچانه‌ی که له مانگرتنی 48 کاتژێری سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بوون، ده‌ستیان به‌سه‌ر شالیارگه‌ی ته‌ندرستی و بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا گرت و خوازیاری …
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Normale Tabelle”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-qformat:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin-top:0cm;
mso-para-margin-right:0cm;
mso-para-margin-bottom:10.0pt;
mso-para-margin-left:0cm;
line-height:115%;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:”Calibri”,”sans-serif”;
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;
mso-fareast-theme-font:minor-fareast;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}
هاوڕێیانی خوێنه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌رگێرانمان له زمانی ئینگلیزییه‌وه له ئێستادا که‌مه و زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانیش به ئینگلیزین، بۆیه خۆمان به‌ناچار ده‌بینین، که لینکی درێژه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته درێژه‌کان دانابنێن، هه‌ر هاوڕییه‌ك که توانای هاوکاری و هه‌ستان به وه‌رگێرانی هه‌یه، تکایه هه‌ر یه‌که له شوێنی خۆیه‌وه به خواستی خۆی هاوکاری ئازادانه بکات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، فه‌رموون کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://libcom.org/news/maria-callas-mansion-occupied-radicals-ministry-health-nurses-athens-19032009
کرێکارانی کارخانه‌یه‌کی ئۆتومه‌بیلسازی که‌نه‌دی، ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا ده‌گرن
Ed on Mar 19 2009
کۆمه‌ڵێـك له کرێکارانی ناڕازی له داخستنی ئه‌م دوایانه‌ی کۆمپانیای به‌شی پارچه‌ی یه‌ده‌کی له Windsor, Ontario ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌مباره‌که‌یدا گرت.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابودوو ده‌رگه‌کانیان له ناوه‌وه پێکه‌وه له‌حم کرد و وتیان تاوه‌کو له به‌رامبه‌ردا شتێك وه‌ر نه‌گرن، ئاماده نین به‌جێی بهێڵن.
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Normale Tabelle”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-qformat:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin-top:0cm;
mso-para-margin-right:0cm;
mso-para-margin-bottom:10.0pt;
mso-para-margin-left:0cm;
line-height:115%;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:”Calibri”,”sans-serif”;
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;
mso-fareast-theme-font:minor-fareast;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}
هاوڕێیانی خوێنه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌رگێرانمان له زمانی ئینگلیزییه‌وه له ئێستادا که‌مه و زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانیش به ئینگلیزین، بۆیه خۆمان به‌ناچار ده‌بینین، که لینکی درێژه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته درێژه‌کان دانابنێن، هه‌ر هاوڕییه‌ك که توانای هاوکاری و هه‌ستان به وه‌رگێرانی هه‌یه، تکایه هه‌ر یه‌که له شوێنی خۆیه‌وه به خواستی خۆی هاوکاری ئازادانه بکات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، فه‌رموون کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن
http://libcom.org/news/canadian-auto-workers-occupy-factory-19032009