هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی زیاتر له نیوسه‌ده، ده‌سه‌ڵات و لێنینیسته‌کانی عیراق ڕۆژی (یه‌کی ئایار)یان لێ کردبووین به جه‌ژن و ئه‌لکهولخواردنه‌وه، به‌ڵام به هۆی ڕوخانی دیواری سانسووری پارتی (حزبی) پاش ڕوخانی دیواری به‌رلین، په‌رده له‌سه‌ر زۆر ڕاستی لا درا و ئه‌فسانه‌کانی ڕابه‌ری بۆلشه‌ڤیزم و پارتی پێشڕه‌و وه‌ك به‌فری به‌هاران توانه‌وه و مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوی یه‌کی ئایاری 1886ی شیکاگۆ، که یه‌کێك بوو له کاره ڕاسته‌خۆکانی بزاڤی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و بزاڤه نه‌ك خه‌ریکی پیرۆزکردنی مێژوو نه‌بوو، به‌ڵکو چالاکان و له سێداره‌دراوانی ئه‌و ڕووداوه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن، که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ئابووریی و ڕامیاریی کرێکاران بووه. Continue reading یه‌کی ئایار و چه‌کی چینایه‌تی بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی
Monthly Archives: April 2009
کاری ڕاسته‌وخۆ *(Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی شه‌شه‌م **
تاوسەندنی نەهامەتی هانده‌ری شۆڕش نییە
ئەنجامگیری سەیر و سەمەرە لە « یاسای ئاسنینی کرێکان» وەرگیراوە. زۆربەی ئەو ئەنجامگیرییانە سەریان لەوێوە دەردەچێ کە ڕوودانی شۆڕش، لە گرەوی ئاڵۆزتربوون و قەیرانیتربوونی ئاسایی بارودۆخەکەیە، کە پێویستی بە هیچ کۆمەكێك یا ئامادەکارییەك لە لایەن خودی کرێکارانیشەوە نییە و بێ گەڕانەوەیە. هاوتەریب بە باوەڕی پشستشکێن بە لەتوانادا نەبوونی تێکشکانی یاسای کرێکان، هەندێك لە خەڵكیش به‌پێی به‌رئەنجامەکانی ئه‌و یاسایه، بەوە گەیشتوون کە «زیادبوونی هەژاری»، پروکێنتربوونی ژیان، فشاری خاوەنکارەکان، سەرکوتگەری میری و شتگەلێکی لەم جۆرە، ڕودانی شۆڕش خێراتر دەکەن. کار گەیشتە ئەوەی کە ژمارەیەك تەنانەت بەناوی شۆڕشەوە لە ڕوودانی ئەم شتانە دڵخۆش دەبوون. گەر بمانەوێت بۆچوونی ئەم نالۆژیکیانە پەسەند بکەین، هێزی شۆڕش لە نەهامەتییەوە سەرچاوە وەردەگرێت! بەم پێیە، هەر زیادبوونێك لە هەژاری و بەدبەختی خەڵك و شتی تری لەم جۆرە دەبێت بە بەختیاری بزانین و چاوەڕێی ساتی بەڵێندراو بمێنینەوە.
کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی پێنجه‌م
هۆکاری تازه: ویستی کرێکار!
هۆکارێکی تازه له بازاری کاردا په‌یدا بووه: ویستی کرێکار! ئه‌م هۆکاره له نرخدانان له‌سه‌ر په‌تاته و دانه‌وێڵه‌دا بوونی نییه، به‌ڵام له دیاریکردنی کرێکاندا کارایی داده‌نێت؛ کارایی، له‌وانه‌یه به ڕاده‌ی به‌ره‌نگاری هێزی کار، که له ئه‌نجامی هاوئاهه‌نگی ویسته کۆوه‌بووه تاکییه‌کانی کرێکاران له سه‌ندیکادا بێت؛ به‌ڵام به‌هێز بێ یا لاواز، به هیچ شیوه‌یه‌ك بواری بۆ نکۆڵی لێکردن نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
له «کانی ماسییه»وه تا پشتئاشان و دواتریش
هاوڕێ سیروان
که كتێبه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا(په‌نجه‌کان یه‌کتر…) ده‌خوێنیته‌وه و ده‌گه‌یته ئه‌و جێیه‌ی تێیدا باسی شیوعیکوژه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کانیی ماسی ده‌کات، به باشی هه‌ست به داخ و حه‌سره‌ت و هه‌ناسه‌ی ساردی ده‌که‌یت، که چۆن ئه‌و کاته ته‌مه‌ن یارمه‌تیی نه‌داوه به‌شداری ئه‌و قه‌سابخانه‌یه بکات. هه‌ستیش ده‌که‌یت چۆن خۆی به قه‌رزدار ده‌زانێت و لای بۆته گرێیه‌کی ده‌روونی.
Continue reading له «کانی ماسییه»وه تا پشتئاشان و دواتریش
کار (خه‌بات*)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action)
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی چواره‌م
پێویستی تێكۆشان
قسه‌کردن له‌سه‌ر پێویستی خه‌باتکردن ئه‌وه‌نده گشگیر بووه‌ته‌وه، که له‌وانه‌یه پێشنیارکردنی لێره‌دا جێی گاڵته و نابه‌جێ بێته به‌رچاو.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر خه‌بات بخه‌ینه لاوه، مه‌گه‌ر هیچ شتێك بێجگه له بێده‌نگی، بێهزری و وه‌رگرتنی دۆشداماوانه‌ی کۆیله‌تی هیچ له دونیادا ده‌مێنێته‌وه؟ مرۆڤه‌کان له ده‌می سستی و بێخه‌باتیدا، تا ئاستی شتگه‌ڵی چوارلاق داده‌به‌زن؛ ده‌بنه کۆیله‌ی گرفتاری ڕه‌نج و نائومێدی؛ توانای ئه‌ندێشانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چاویان ده‌به‌سترێت، نه ده‌توانن داهاتوو بهێننه به‌رچاویان و نه ده‌توانن هیچ چانسێکی باشبوونی ڕێوشوێنیان به‌ده‌ست بهێنن.
کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action) |||
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی سێیه‌م
په‌روه‌رده‌کاری چۆنییه‌تی وه‌ڵانانی خاوه‌ندارێتی
په‌نجا ساڵ له‌وه‌وبه‌ر، له سه‌روبه‌ری 1848دا، کۆماریخوازه‌کان، که ئه‌و کات هێشتاکه باوه‌ڕێکیان هه‌بوو، ناچار به دانپێدانان به‌وه‌دا بوون، که سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی چه‌نده خۆشباوه‌ڕانه، درۆزنانه و لاوازه، که‌وتنه دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ په‌ڕوپینه‌ی ئه‌م که‌موکوڕییانه. ڕیتینگهاوزن «Rittinghausen» یه‌کێك له شه‌یدایانی ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارییه بوو و بۆ پێشکه‌وتنی مرۆڤ به پێویستی دده‌زانی؛ وی که‌وته پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی که ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌م گرفتانه‌ی له “نوێنه‌رایه‌تی راسته‌وخۆ“دا دۆزیوه‌ته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه، پرۆدۆ‌ن «Proudhon» ڕێڕه‌وی سه‌ندیکالیستی پێشنیار کرد و پێی وابوو که فیدرالیزمی ئابووری له‌و چه‌مکه نه‌زۆکه رامیارییانه باشتره و به سه‌رهه‌ڵدانی گشت ئه‌وانه ده‌خرێنه لاوه. گه‌شه‌پێدانی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان به فیدرالیزمی ئابووری، مسۆگه‌رگه‌ری پێکهاتنی ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی تایبه‌ت و به‌سووده؛ له‌وێوه که به‌ڵگه‌ی –خۆشباوه‌ڕانه‌ی– بوونی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌مه‌یه، به پێكهاتنی ئه‌م یه‌کێتییانه، کارکرده سته‌مکارانه و بهرتهسکگهرهکان و زیانبه‌خشه‌کانی ده‌وڵه‌تیش که هۆی مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌دارانه‌ن، له‌نێو ده‌چن.
Continue reading کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action) |||
بزووتنه‌وه‌ی کۆڕه‌کان (مجالس) له ئه‌ڵمانیا
وه‌رگیرانی له عه‌ره‌بییه‌وه و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی
هاوڕێ سیروان
ئه‌م بابه‌ته له نووسینی کرێکاری شۆڕشگێڕی هۆڵاندی؛ مندکان میجره، که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمونیستی ئه‌نته‌رناسیۆنال خه‌باتی کردووه، ئه‌و بابه‌ته‌ی له گۆڤاری (کۆڕه کۆمۆنیسته‌کان) دا بڵآوکردۆته‌وه، چه‌ند جاریکیش به زمانی فه‌ره‌نسی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
نۆڤه‌مبه‌ری 1918به‌ره‌ی ئه‌ڵمانی هه‌ره‌سی هێنابوو، هه‌زاران سه‌رباز له سه‌ربازی هه‌ڵهاتبوون، ئیتر نه‌یانده‌ویست شه‌ڕ بکه‌ن. ئامێره‌کانی جه‌نگ په‌کیان بوو و شه‌قوشڕ بووبوون، ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌کان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر شه‌ڕکردن، ده‌یانویست شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام بێت، به ناوی پاراستن و ڕزگارکردنی ناموسی سه‌ربازییه‌وه.
Continue reading بزووتنه‌وه‌ی کۆڕه‌کان (مجالس) له ئه‌ڵمانیا
کاری ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action) ||
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه:
به‌شی دووه‌م
ستایشی تاك
له ڕوانگه‌ی کاری ڕاسته‌خۆوه، ئازادی توێژه‌کانی خه‌ڵك که تا ئه‌م ساته خوویان به تێروانینه سه‌پێنراوه‌کانه‌وه گرتووه، ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌رله‌نوێ بیرکردنه‌وه و هوشیاربوونه‌وه‌وه له توانادا هه‌یه. کاری راسته‌وخۆ، بانگه‌وازێکه بۆ هه‌مووان، که ڕۆڵی خۆیان له‌م هه‌وڵه گشتییه‌دا بگێڕن؛ کاری راسته‌وخۆ له تاك ده‌خوازێت که چیتر هیچ له‌باردانه‌بوو نه‌بێت، چیتر له سه‌روو یا ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ ڕزگارگه‌ر نه‌گه‌ڕێت. تاك ده‌بێت له‌سه‌ر پێیه‌کانی خۆی بوه‌ستێت و چیتر ملکه‌چانه بۆ پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات. کاری ڕاسته‌وخۆ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی په‌ڕجووه‌کانه (چ ئاسمانی و چ ده‌وڵه‌تی) و پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گشت ئه‌و هیوایانه‌ی که پشت به چاره‌نوویس ده‌به‌ستن ( با چاره‌نوویسی هه‌رکه‌سێكش بێت) مژده‌ی ئه‌م بنچینه‌یه ده‌دات: ڕزگاری ئێمه له ده‌ستی خۆماندایه!
ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵی
هاوڕێ سیروان
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وانه ناگرێته‌وه، که خۆیان خۆیان به چه‌پ، سۆسیالیست یا کۆمۆنیست ده‌زانن، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی بزانن، یا کرێکارێک بیانناسێت، یا کرێکارێک بناسن، به‌ڵکو زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجانه‌وه هه‌یه، که هێشتا ته‌وراتی به‌لشه‌فیکه‌کان (ماالعمل) ژه‌نگی به مێشكیان هه‌ڵنه‌هێناوه. گه‌نجانێک که ساڵانێکی دوورودرێژه، به‌رده‌وام، خۆیان به‌ره‌وڕووی چه‌نده‌ها پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار کردۆته‌وه، که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام و بێ ماندووبوون گه‌ڕاون تا وه‌ڵامه‌کانیان ده‌ست که‌وتۆته‌وه و پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار لایان ئه‌وه بووه: ئایا ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌یی (=خاوه‌نکار، جێگری خاوه‌نکار، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، سه‌رکاره‌کان، کرێکاران.). ئه‌مانه، که له ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌ییدا ده‌بنه (=سکرتێر، جێگری سکرتێر، ده‌سته‌ی باڵا، کادره‌به‌رزه‌کان، ملکه‌چپێكراوه‌کانی خواره‌وه.). پرسیاری ئه‌وه‌شیان له خۆیان کردووه: ئایا جۆرێکی تر له ڕێکخستن، جگه له‌و جۆره ڕێکخستنه سه‌ربازییه، هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت و جێگه‌ی داخه که ڕوویداوه، هه‌ندێ جار گه‌نجان تووشی نائومێدی بوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه و به ڕای من هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌و نائومێدییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به ته‌نهایی و دابڕاو له مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تر دیراسه كراون. واته گوێ به‌وه نه‌دراوه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت له ناوه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تری ئه‌و بواره‌دا دیراسه بکرێت و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ری وه‌ربگیرێت. ده‌توانین ئه‌و مه‌سه‌له فکرییانه‌ی تر، له دوو خاڵی سه‌ره‌کیدا چڕ بكه‌ینه‌وه.
بریتانیا، له‌نده‌ن، هایدپارك، گۆشه‌ی دوانی ئازاد، ڕۆژی 28ی سه‌کۆی کراوه‌ی ئه‌نارکیستی
ڕۆژی 28 مارچی 2009 له هایدپارك، گۆشه‌ی دوانی ئازاد‌دا، ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌و وڵاته به ئاماده‌بوونی میوان له وڵاتانی تره‌وه، قسه‌وباسێکی کراوه، که به‌شداری بۆ هه‌مووانه، هه‌ڵسوڕاوان، کرێکار و به‌شه‌کانی تر.
له‌وێدا کۆبوونه‌وه و قسه‌وباسێکی ئه‌نارکیستی فراوان و کراوه له که‌شێکی ئازاد و کراوه‌دا بۆ هه‌مووان، ده‌ست پێده‌کات
هاتن بۆ هه‌مووانه و که‌سانیك که ئاره‌زوومه‌ندی به‌شداریکردنن، کاتژێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌وێدا وه‌ك نیشانی بۆ سه‌کۆکه، ئاڵا ڕه‌ش و سووره‌کان ده‌شه‌کێنه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی :