هاوڕێ سیروان
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وانه ناگرێته‌وه، که خۆیان خۆیان به چه‌پ، سۆسیالیست یا کۆمۆنیست ده‌زانن، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی بزانن، یا کرێکارێک بیانناسێت، یا کرێکارێک بناسن، به‌ڵکو زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجانه‌وه هه‌یه، که هێشتا ته‌وراتی به‌لشه‌فیکه‌کان (ماالعمل) ژه‌نگی به مێشكیان هه‌ڵنه‌هێناوه. گه‌نجانێک که ساڵانێکی دوورودرێژه، به‌رده‌وام، خۆیان به‌ره‌وڕووی چه‌نده‌ها پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار کردۆته‌وه، که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام و بێ ماندووبوون گه‌ڕاون تا وه‌ڵامه‌کانیان ده‌ست که‌وتۆته‌وه و پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار لایان ئه‌وه بووه: ئایا ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌یی (=خاوه‌نکار، جێگری خاوه‌نکار، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، سه‌رکاره‌کان، کرێکاران.). ئه‌مانه، که له ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌ییدا ده‌بنه (=سکرتێر، جێگری سکرتێر، ده‌سته‌ی باڵا، کادره‌به‌رزه‌کان، ملکه‌چپێكراوه‌کانی خواره‌وه.). پرسیاری ئه‌وه‌شیان له خۆیان کردووه: ئایا جۆرێکی تر له ڕێکخستن، جگه له‌و جۆره ڕێکخستنه سه‌ربازییه، هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت و جێگه‌ی داخه که ڕوویداوه، هه‌ندێ جار گه‌نجان تووشی نائومێدی بوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه و به ڕای من هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌و نائومێدییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به ته‌نهایی و دابڕاو له مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تر دیراسه كراون. واته گوێ به‌وه نه‌دراوه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت له ناوه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تری ئه‌و بواره‌دا دیراسه بکرێت و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ری وه‌ربگیرێت. ده‌توانین ئه‌و مه‌سه‌له فکرییانه‌ی تر، له دوو خاڵی سه‌ره‌کیدا چڕ بكه‌ینه‌وه.
یه‌که‌م: ڕێکخراوێکی شۆڕشگێرمان بده‌نێ، ڕووسیا هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه. لینین
دووه‌م: بزووتنه‌وه‌یه‌کی شؤڕشگێڕ نییه، به‌بێ تیۆرییه‌کی شۆڕشگێڕ. لینین
ئه‌گه‌ربه وردی بڕوانینه ئه‌و دوو هاوکێشه لینینییه، له هاوکێشه‌ی یه‌که‌مدا؛ باس باسی ڕۆڵی ڕێکخراوه، نه‌ک چینێکی شۆڕشگێڕی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی. بێگومان مه‌به‌ست له ڕێکخراویش ئه‌و ڕێکخراوه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌ما لینینیه‌کانی (ماالعمل) بنیات نراوه، واته ناوه‌ندێتیی دیمۆکراسی بڕبڕه‌ی پشتیه‌تی، ملکه‌چیی خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه و جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی به‌بێ چه‌ندوچۆن، ڕێنوێنیکردن و په‌روه‌رده‌کردنی خواره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێ بکه و دوایی بدوێ، سه‌رشۆڕکردنی که‌مایه‌تی بۆ زۆرینه! ئه‌وانه هه‌موویان له‌گه‌ڵ به له‌به‌رچاوگرتنی ئیمتیازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. دوای ئه‌وه ئه‌مجا باسی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی کراوه به هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕووسیا. هاوکێشه‌ی دووه‌میش، باش دیاره که له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌ر ڕێ ده‌کات، وه‌کو بڵێیت که‌ینونه سه‌رچاوه‌ی هۆشمه‌ندی نییه و دیاری ناکات! بێگومان له‌وێشدا مه‌به‌ست له بزووتنه‌وه؛ بزووتنه‌وه خۆخۆییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان نییه و هه‌ر مه‌به‌ست له ڕێکخراوی ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی شۆڕشگێره؛ ڕێک وه‌ک وه‌سفه‌که‌ی (ماالعمل)!
له‌و باوه‌ڕه‌دام تا ساته‌کانی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ئازادیخواز، به هه‌ڵپه له‌ناو لاپه‌ره‌کانی مێژوودا به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌رێن، تا بزانن له کوێ و كه‌ی؟ ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕ گۆڕانکارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام داوه! گه‌نجان نه‌ک هه‌ر ئه‌وه نادۆزنه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ش نادۆزنه‌وه که ڕێکخراوێک توانیبێتی ببێته وزه‌به‌خشی مانگرتن و خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی سه‌رانسه‌ری له هیچ جێگه‌یه‌ک. گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ئازادیخواز به هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان و له‌به‌ر تیشکی ڕووداوه مێژووییه‌کاندا بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ده‌توانرێت جۆرێکی تر له ڕێکخستن هه‌بێت، جیاواز له ڕێکخستنی ئه‌ستوونی کارگه‌یی؛ ڕێکخستنێک که که‌س تێیدا سه‌ری گه‌وره‌ی که‌س نه‌بێت، که‌س لغاوکراو و ملکه‌چی که‌س نه‌بێت، ڕێکخستنێک که بتوانێت به‌بێ لووتبه‌رزی و فیز و پۆزلێدانی پێشڕه‌وایه‌تییه‌وه تێکه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی شۆڕشگێڕی کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان ببێت.
مێژووی ڕه‌تکردنه‌وه و یاخیبوون له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ناو ڕێکخستن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می درووسبوونی ئومه‌مییه‌ی یه‌که‌م، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ده‌مه که کۆڕی گشتیی ده‌سته‌ی باڵای ئومه‌مییه‌ی یه‌ک له کۆنگره‌ی (لاهای)دا داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌کات و ده‌خوازێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چڕتر و ناوه‌ندیتر بێت. ئه‌و بۆچوون و داوایانه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له شۆڕشگێڕانه‌وه ڕه‌ت ده‌کرێنه‌وه و لێیان یاخی ده‌بن، چونکه ئه‌و شۆڕشگێڕانه لایان وا بووه که ئه‌و کاره له ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری له کاری ڕێکخستندا زیاتر هیچ ئه‌نجامێکی تر نادات به ده‌سته‌وه. دیاره ئه‌و زۆران و ململانێیه به‌رده‌وام تینی ده‌سه‌ند وتینی زیاتر بوو به ده‌رکرنی کتێبی (ماالعمل) و فه‌رزکردنی. ئه‌و خه‌باته ئازادیخوازه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تیر و تانه‌ی زۆری لێ ده‌درا و به به‌ره‌ڵایی و گیره‌شێوێنی ناو ده‌برا، تینی دانه‌مرکایه‌وه و هه‌ر به‌رده‌وامه و وا ئه‌مرۆ به به‌رچاوی خۆمانه‌وه له ده‌رگای کوردستانی داوه و گه‌نجێکی زۆر له خه‌باتدان تا ڕزگاریان بێت له کۆیله‌یی ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخستنی ئه‌ستوونی کارگه‌یی، که زیاتر له 80 ساڵه باڵی ڕه‌شی کێشاوه به‌سه‌ر مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا، ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرنگ و په‌له‌یه، ئه‌وه‌یه که ئازادیخوازان بتوانن یه‌کتر بدۆزنه‌وه بۆ خۆڕێکخستن و تێکه‌ڵبوون به بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی خۆخۆیی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکیش و به‌شمه‌ینه‌تان، نه‌ک بۆ پێشڕه‌و‌یکردنی به ناوی پێویستیی مێژوویی ده‌سبژێری پێشڕه‌وی هۆشمه‌نده‌وه!
وه‌رگیراو له : http://qaraj.kurdblogger.com