وه‌رگیرانی له عه‌ره‌بییه‌وه و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی
هاوڕێ سیروان
ئه‌م بابه‌ته له نووسینی کرێکاری شۆڕشگێڕی هۆڵاندی؛ مندکان میجره، که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمونیستی ئه‌نته‌رناسیۆنال خه‌باتی کردووه، ئه‌و بابه‌ته‌ی له گۆڤاری (کۆڕه کۆمۆنیسته‌کان) دا بڵآوکردۆته‌وه، چه‌ند جاریکیش به زمانی فه‌ره‌نسی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
نۆڤه‌مبه‌ری 1918به‌ره‌ی ئه‌ڵمانی هه‌ره‌سی هێنابوو، هه‌زاران سه‌رباز له سه‌ربازی هه‌ڵهاتبوون، ئیتر نه‌یانده‌ویست شه‌ڕ بکه‌ن. ئامێره‌کانی جه‌نگ په‌کیان بوو و شه‌قوشڕ بووبوون، ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌کان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر شه‌ڕکردن، ده‌یانویست شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام بێت، به ناوی پاراستن و ڕزگارکردنی ناموسی سه‌ربازییه‌وه.
ده‌ریاوانه‌کان دژ به‌وه بوون شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت و یاخی بووبوون. ئه‌وه یه‌که‌م جار نه‌بوو که ده‌ریاوانه‌کان یاخی ده‌بوون، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو وه‌کو جاره‌کانی تر به ئاگر و ئاسن وه‌ڵام بدرێنه‌وه. ده‌ریاوانه‌کان چوونه ناو شاری هامبورگه‌وه، پێشوازییه‌کی گه‌رموگوڕیان لێ کرا و، ده‌ستیان کرد به دروستکرنی کۆڕه‌کان، کرێکاران و سه‌ربازه‌کان هاوکاریی خۆیان پێشان دا و یارمه‌تیان دان تا ڕوو بکه‌نه ناوچه‌کانی تر و به هه‌موو ئه‌ڵمانیادا بڵاو ببنه‌وه. بڵاوبوونه‌وه به ئه‌ڵمانیادا و به به‌رده‌وامی کۆڕه‌کانیان دروست ده‌کرد به هه‌ڵبژاردن له‌ناو خۆیاندا و هه‌واڵی شوراکانی ڕووسیا که به دزیه‌وه ده‌گه‌یشتن کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و کاره. هیچ حزبێک، یا ڕێکخراوێک، پیشبینی ئه‌و جۆره ڕێکخستنه‌ی نه‌کردبوو، بانگه‌وازی بۆ نه‌کردبوو، دروستکردنی کۆڕه‌کان ده‌ستکردی جه‌ماوه‌ر خۆی بوو تا له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی تازه‌ی تێکۆشان‌دا بگونجێت.
سه‌ره‌تای دروستکردنی کۆڕه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاری دروستکردنی لیژنه‌ی کرێکاریی کارگه‌کان، که کرێکاران له کاتی جه‌نگدا ئه‌نجامیان ده‌دا. نوێنه‌ری شانه کرێکارییه‌کانی کارگه‌کان به باوهرپێکراوان ناسراو بوون، کاری سه‌ره‌کییان ئه‌وه بوو داواکانی کرێکاران بگه‌یه‌ننه سه‌ندیکاکان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ندیکاکان سه‌ندیکای باو و بیرۆکرات و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بوون، ئه‌وه بووبووه جێگه‌ی ناڕه‌زاییی کرێکاران، ئه‌وه‌ش فاکته‌رێکی تر بوو بۆ گه‌ڕان به دوای جۆرێکی تری ڕێکخستندا.
که‌مکردنه‌وه‌ی نرخه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌قده‌سی کرێکاران داوای سه‌ره‌کی و گرنگی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان بوو. جه‌ماوه‌ر بۆی ده‌رکه‌وتبوو که سه‌ندیکاکان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نکاران سه‌غڵه‌ت نه‌کرێن.
ساڵی 1917شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی دروستکردنی کۆڕه‌کان وڵاتی گرتبووه‌وه، بزووتنه‌وه‌که بزووتنه‌وه‌یه‌کی خۆخۆیی پچر پچر بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواکان هه‌مان داوا بوون له هه‌موو جێگه‌یه‌ک.
سه‌رکه‌وتنی ئاسان
هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کان وایانکرد که کۆڕه‌کان، به ئاسانی، دروست بکرێن، دروست ببن و له ڕووی مێژوییه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو بۆ کرێکاران. به مانگرتنه‌کان و هه‌ڵسانه جه‌ماوه‌رییه‌کان ده‌سه‌ڵات هه‌راسان کرابوو، ده‌سه‌ڵات لاواز بووبوو، جموجوڵی جه‌ماوه‌ر به گشتی له ده‌وری دروشمی كۆتایهێنان به جه‌نگ و به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی ده‌سووڕایه‌وه. سه‌رکه‌وتنه‌که تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی سانا بوو، بووبووه مایه‌ی سه‌رگه‌رمیی جه‌ماوه‌ر. ئه‌و کاته ته‌وژمێکی شۆڕشگێڕ له کایه‌دا بوو، ڕۆزا لوکسمبورگ و کارل لیبکنێخت نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کرد، ئه‌وانیش هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌ت ڕوون و ئاشكرا نه‌بوو، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری حزبدا.
وشه و تێگه‌یشتنه تازه‌کان
ساڵانی 1918و1921 له‌ناو بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌دا، هه‌ندێ وشه‌ی تازه دروست بووبوون، که له‌وه‌وبه‌ر هیچ مانایه‌کیان نه‌بوو لای خه‌ڵک، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجدانه ئه‌و وشانه له داهێنانی حز بو ڕێکخراوه‌کان و پێشڕه‌وه‌کان نه‌بوون، به‌ڵکو داهێنانی جه‌ماوه‌ر خۆی بوو، ناوه‌ڕۆکی جۆری خۆڕێکخستنی ده‌رده‌خست، بۆ نموونه کۆڕ، کۆڕه‌کان ڕێکخستنی ئۆتۆنۆمی کارگه‌کان… هتد، ئه‌و وشه تازانه ماهیه‌ت و ئاڕاسته‌ی دژایه‌تیی چینایه‌تی ده‌رده‌خست، دکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا وایلێهاتبوو لای جه‌ماوه‌ر له یه‌کێتیی تێکۆشان زیاتر مانایه‌کی تری نه‌ده‌به‌خشی، باره‌که وایلێهاتبوو کاتێ که‌سێ له ماڵ ده‌چووه ده‌ره‌وه، ده‌یوت: “ده‌چم بۆ ناو خه‌ڵک!” مه‌به‌ست ئه‌وه بوو که ده‌چێت بۆ کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێک له کۆڕه‌کان. ده‌گمه‌ن که‌سێ هه‌بوو بڵێت: “ده‌چم بۆکۆبوونه‌وه‌ی حزبی، یا کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ندیکا.”
ته‌ڵه
به‌داخه‌وه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و گۆڕان و پێشكه‌وتنه که به‌سه‌ر بیروبۆچوونی خه‌ڵکدا هاتبوو، خوونه‌ریته کۆنه‌کان هێشتا کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌ر مابوو. ئه‌و کاریگه‌رییه ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ پارتیی سۆسیال دیموکرات که خۆی بکێشێته ناو کۆڕه کرێکاره‌کانه‌وه جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه تیایاندا، خاڵێکی تر بێهیزی ئه‌وه بوو کۆڕه کرێکارییه‌کان له کرێکارانی هه‌مان کارگه یا پیشه پێک نه‌هاتبوون، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکی تر بۆ حزب و سه‌ندیکاکان، که داوای هێمنییان له کرێکاران ده‌کرد، جاری ئه‌وه‌یان ده‌دا که سۆسیالیست ده‌بێت خاوه‌ن ڕێکوپێکی خۆی بێت و گه‌ره‌لاوژێ؟؟ له به‌رژه‌وه‌ندی که‌س نییه، تا وایلێهات ورده ورده دامه‌زراوه ڕه‌سمییه‌کان جێگه‌ی کۆڕه‌کانی گرته‌وه، تا وایلێهات که ده‌بێت هه‌موو که‌س چاوه‌روانی ده‌ستی په‌رله‌مان بێت و کرێکاران و ڕێکخراوه‌کانی ته‌نیا کاریان ئه‌وه‌یه چاو‌دێر بن به‌سه‌ر بڕیاره‌کانی په‌رله‌مانه‌وه. له لێدان و سه‌رپانکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که‌دا، بۆرژوا و نوبه‌لا بروسییهکان و خوێندکاره کۆنه‌په‌رسته‌کان، هه‌مان ڕۆڵیان هه‌بوو و له یه‌ک خه‌نده‌قدا بوون.
ته‌وژمه سیاسییه‌کان
1- سۆسیال دیموکراته‌کان
بڕوایان به‌وه بوو که پێویسته ده‌وڵه‌ت ورده ورده ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر پیشه‌سازی گه‌وره‌دا و بیکاته موڵکی خۆی، سه‌ندیکاکانیش ته‌نها ڕۆڵیان ئه‌وه بێت که په‌یوه‌ندی دروست بکه‌ن له نێوان کرێکاران و ده‌وڵه‌تدا.
2- کۆمۆنیسته‌کان
ئه‌مان له ژێرکاریگه‌ریی فۆرمی ڕووسیدا بوون، داوایان له جه‌ماوه‌ر ده‌کرد، که ڕاسته‌وخۆ ماڵوموڵک سه‌رمایه‌داره‌کان داگیر بکه‌ن و هانی کرێکارانیان ده‌دا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر سه‌ندیکاکاندا و ئاڕاسته‌یان بگۆڕن.
3- ئه‌نارکیسته سه‌ندیکالیسته‌کان
ئه‌م ته‌وژمه بڕوای به وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌بوو، لایان وابوو که سه‌ندیکاکان ده‌توانن به‌رفراوان ببن و جموجۆڵیان په‌ره بسێنێت و تا ئه‌و ڕاده‌یه که بتوانن ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه به‌رن، –ڕودۆڵف ڕوکر–که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناوبانگیان بوو و بڕوای وا بوو که سه‌ندیکاکان دیارده‌یه‌کی سه‌رپێی و کاتی نییه و ده‌کرێت شانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالستی داهاتو بێت. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پیشكهوتنێکی به‌رچاوی به خۆوه بینی و ساڵی1920 ژماره‌ی ئه‌ندامانی خۆی ده‌دا له 200000 ئه‌ندام.
کرێکاره شۆڕشگێڕه‌کان
کرێکاران به پۆل سه‌ندیکاکانیان به‌جێده‌هێشت، ده‌ستیان دابووه جۆرێکی تر له خۆکۆکردنه‌وه و ڕێکخستن، که ناویان نابووــ ڕێکخستنی شۆڕشگێڕی کارگه ــ ئه‌و جۆری ڕێکخستنه ڕاسته هه‌لومه‌رجه شۆڕشگێڕه‌که سه‌پاندبووی، ئه‌و ڕێکخستنه له خۆیان بوو و بۆ خۆیان بوو، دوور له ده‌ستی سه‌ندیکاکان. کرێکاران بۆیان ده‌رکه‌وتبوو که ناتوانن ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسی‌دا و به کۆڕه‌کان به‌ڕێوه‌ی به‌رن، پێویست بوو جارێ شه‌ڕێکی گه‌وره له‌گه‌ڵ دوژمنانی کۆڕه‌کاندا بکه‌ن، به کۆکردنه‌وه‌ی هێز و تواناکانیان له کارگه‌کاندا، تا به‌رده‌وام بن له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، به‌رده‌وام داوایان له کرێکاره‌کانی سه‌ندیکاکان ده‌کرد سه‌ندیکاکان بهجێبهێڵن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه شۆڕشگێڕه‌کانی کارگه‌کان ببه‌ستن.
به ڕوواڵه‌ت وا دیار بوو که چینی کرێکار ههنگاوێکی گه‌وره‌ی ناوه بۆ دواوه، که ڕێکخستنه مه‌زنه ناوه‌ندییه‌که‌ی نه‌ماوه و پچڕ پچڕ لێره و له‌وێ ڕێکخستنی گچکه گچکه‌ی کرێکاران ده‌رکه‌وتوون. ئه‌وه له‌ڕاستیدا نه‌ک هه‌ر هه‌نگاو نه‌بوو بۆ دواوه، به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی کرێکاران بوو، که توانای ئه‌وه‌یان په‌یدا کردبوو خۆیان سه‌ربه‌ست ڕێکخستنی خۆیان هه‌بێت و خۆیان سه‌روه‌ری چاره‌نووسی خۆیان بن.
ئه‌و کاته به‌شێكی زۆر له کرێکاران له‌وه گه‌یشتبوون که ناکرێت ئه‌و حاڵه وا بمێنێته‌وه، بۆیه ڕه‌وتێک سه‌ری هه‌ڵدا له به‌نده‌ره گه‌وره‌کانی هامبورگ و بریمنهوه داوای کۆبوونه‌وه و یه‌کگرتنی ده‌کرد. ئه‌پریلی1920 له شاری هانوڤر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کرێکاری به‌رفراوانی کرێکاران کرا که کرێکاران له هه‌موو لایه‌کی ئه‌ڵمانیاوه هاتبوون، پۆلیس په‌لاماریان دا، به‌ڵام کاتی په‌لاماردانه‌که دره‌نگ بوو و کۆبوونه‌وه کاری خۆی ئه‌نجام دابوو و بڕیاره‌کان وه‌رگیرابوون. له‌وانه: دروستکردنی ڕێکخستنێک که ڕێکخستن و دامه‌زراندنی ــ یه‌کێتیی گشتی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا ــ کاری دژایه‌تیکردنی سه‌ندیکاکان و کۆڕه ڕه‌سمییه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان کرا به ئامانجی سه‌ره‌کی. ئه‌وده‌مه سه‌ندیکاکانی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئه‌ندامی هه‌بوو، ساڵی 1920 ئه‌و سه‌ندیکایانه‌ی که ئاڕاسته‌ی سۆسیالیستیان هه‌بوو له 52 کۆمه‌کی سهندیکالیدا 8 ملیۆن ئه‌ندامی هه‌بوو، سه‌ندیکای مه‌سیحییه‌کان ملیۆنێک ئه‌ندامی هه‌بوو، سه‌ندیکای سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نکاره‌کان 3000000ئه‌ندامی هه‌بوو، ئه‌مه جگه له ئه‌نارکیسته سه‌ندیکالیسته‌کان و سه‌ندیکای سوور سه‌ر به ڕووسیا. ئه‌و هێزه مه‌زنه دوای سه‌رنه‌که‌وتنی ڕاپه‌رینی مارسی 1921له ناوه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیا نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و هێرشه به‌ربه‌رییه پۆلیسی و سیاسییه بگرێت که کرایه سه‌ری.