هاوڕێ سیروان
که كتێبه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا(په‌نجه‌کان یه‌کتر…) ده‌خوێنیته‌وه و ده‌گه‌یته ئه‌و جێیه‌ی تێیدا باسی شیوعیکوژه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کانیی ماسی ده‌کات، به باشی هه‌ست به داخ و حه‌سره‌ت و هه‌ناسه‌ی ساردی ده‌که‌یت، که چۆن ئه‌و کاته ته‌مه‌ن یارمه‌تیی نه‌داوه به‌شداری ئه‌و قه‌سابخانه‌یه بکات. هه‌ستیش ده‌که‌یت چۆن خۆی به قه‌رزدار ده‌زانێت و لای بۆته گرێیه‌کی ده‌روونی.
نه‌وشیروان له باسی کۆمه‌ڵه‌ی کانیی ماسیدا یه‌ک یه‌ک ناوی شیوعیکوژه‌کانی ڕیز کردووه، که‌چی ناوی هیچ یه‌کێک له‌وانه ناهێنێت که له پشت ئه‌و کاره‌وه بوون و پاره‌وه‌رگر و ئاگرخۆشکه‌ری بوون. وه نه‌بێت نه‌وشیروان ئه‌وه نه‌زانێت که له پارتیدا باڵی مه‌کته‌بی سیاسی؛ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری شاوه‌یس، به ئاگاداریی مه‌لا مسته‌فا، له پشت ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌وه بووبێتن! بێگومان، ئه‌ویش وه‌ک زۆر که‌سی تر، ده‌زانێت که هه‌موویان له پشت ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌وه بوون و پیاوه‌کانیشیان ببڕ و بکوژ بوون و بۆ خۆشیان پاره‌یه‌کی خه‌یاڵییان له به‌رامبه‌ردا وه‌رگرتووه!
چۆن و بۆچی؟؟
هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌و کات حزبی شیوعی خاوه‌ن هێزێکی مه‌زن بوو و تاکه حزبی سیاسی بوو له سه‌رانسه‌ری عیراقدا که بتوانێت حکوومه‌ت، له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه، هه‌راسان بکات. بۆ نموونه ئه‌وکات ئه‌و حزبه ده‌یتوانی به هه‌زاران که‌س بهێنێته سه‌ر جاده‌کان. هه‌ر بۆ نموونه: بۆ داواکردنی ئاشتی له کوردستان و داواکردنی برایه‌تیی کورد و عه‌ره‌ب، توانی له ڕۆژێکدا پێشڕه‌ویی زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س له به‌غداد بکات و بیانهێنێته سه‌ر جاده‌کان. هه‌ر ئه‌وده‌مه‌ش بوو، که کوردستان بووبووه حه‌شارگه‌ی زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌کان؛ نه‌ک به ته‌نیا هه‌ر هێزه سیاسییه عیراقییه‌کان، به‌ڵکو ئیرانییه‌کانیش وه‌ک توده و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. ئه‌مانه‌ش وایان کردبوو که حکوومه‌تی ئێرانی و عیراقی نه‌توانن به‌ئاسانی گورزی خۆیان له‌و هێزانه بوه‌شێنن، بۆیه به پاره و بیانووی تره‌وه ئه‌و گورزانه‌یان ده‌وه‌شاند و کۆمه‌ڵه‌ی وه‌ک کانیی ماسی و کۆمه‌ڵه‌ی تری له‌و جۆره‌یان دروست ده‌کرد و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه‌شیان ئه‌و که‌سانه‌یان له‌و کۆمه‌ڵانه‌دا به کار ده‌هێنا که سه‌رتاپای له‌شیان پر بوو له قین و دژایه‌تیکردنی شیوعیه‌ت و بیری نوێ. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییانه‌شدا بوو که هێزه‌کانی ئه‌مدیو و ئه‌ودیو، به پاره و چه‌ک و گیانی دژایه‌تیکردنی شیوعییه‌ت، درابوون له مه‌نگه‌نه و ته‌نگیان پێهه‌ڵچنرابوو. نموونه‌یه‌کی ئه‌مه کوشتنی دوو سه‌رکرده‌ی کارامه‌ی حزبی دیموکرات، تا ئێستاش، باشترین به‌ڵگه‌ن. بێجگه له‌وه‌ی که بۆ ڕازیکردنی حکوومه‌تی عیراقی و قه‌سابخانه‌ی کانیی ماسی و بۆ ڕازیکردنی حکوومه‌تی شا کاری تاککوشتنیان خستبووه گه‌ڕ. مه‌گه‌ر ئه‌وه عه‌بدولوه‌هاب ئه‌ترووشی نه‌بوو که کابرایه‌کی به ناوی (یوسفه لچه)ه‌وه نارد تا کادرێکی کارامه‌ی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، له مزگه‌وتی هه‌لاجه‌کانی شاری سلێمانی بکوژێت! یا مه‌گه‌ر ئه‌وه چه‌کداره‌کانی ده‌ره‌وه نه‌بوون که (سوله‌یمانی موعینی)یان له ده‌ره‌وه کوشت و ته‌رمه‌که‌یان دایه‌وه به حکوومه‌تی شا، تا ئه‌ویش به شاره کوردییه‌کانی ئێران‌دا بیگێڕێت و پێشانی خه‌ڵکی بدات و چاوترسێنیان بکات. ئه‌و (سوله‌یمانی موعینی)ییه‌ی که ئه‌وسا لای حزبی شیوعی عیراقی لقی سلێمانی داڵده درابوو و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش بۆ خۆم له نزیکه‌وه ئاگادار بووم که له ماڵێک له گه‌ڕه‌کی عه‌قاری شاری سلێمانی ده‌ژیا، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای خۆی بۆ ئه‌نجامدانی کاری حزبی ڕه‌وانه‌ی شاخ کرا و گه‌یه‌نرایه گوندی قڕگه، که‌چی “ئازادیخوازکوژه‌کان!” له ده‌ره‌وه گرتیان و کوشتیان و ته‌رمه‌که‌یان به دیاری دایه‌وه به حکوومه‌تی شا. که‌چی ده‌بینین سه‌رباری ئه‌و هه‌موو کوشتن و دروستکردنی قه‌سابخانانه نه‌وشیروان موسته‌فا گرێ ده‌روونییه‌که‌ی هه‌ر نه‌کراوه‌ته‌وه و ئه‌م کاروکرده‌وانه بوون به بارێکی قورس به‌سه‌ر ویژدانیه‌وه و هه‌ر خۆی به قه‌رزاری بزووتنه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که ده‌زانێت! هه‌ربۆیه‌ش دواتر و له سه‌رده‌مانێکی جیاوازتردا بۆ سووککردنی باری ده‌روونیی خۆی و بۆ خۆده‌رخستن وه‌ک پاڵه‌وانێکی ناسیۆنالیست، به‌ئاگاداری و موباره‌کبایی جه‌لال تاڵه‌بانی و وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌کی مادی زۆر له حکوومه‌تی به‌عس قه‌سابخانه‌که‌ی پشت ئاشانی ساز کرد، ئه‌مه‌یان دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رکه‌وتبوو که جۆره‌که‌ی کانیی ماسی، واته: کوشتنی دانه دانه داد نادات و ئه‌بێت بکرێت به ده‌رزه‌ن ده‌رزه‌ن. سه‌رباری ئه‌مه‌ش نه‌وشیروان هێشتاش گرێ ده‌روونییه‌که‌ی نه‌کراوه‌ته‌وه و هه‌ر خۆی به قه‌رزار ده‌زانێت! له‌به‌ر ئه‌وه هیچ سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر له داهاتوویه‌کی نزیکدا قه‌سابخانه‌یه‌کی تر ساز بکات، به‌ڵام بێگومان ئه‌مجاره‌یان ته‌نها بۆ شیوعییه‌کانی ساز ناکات و گشت ئازادیخوازه شۆڕشگیره‌کانیش تێوه ده‌گلێنێت، چونکه ئه‌مه‌یان له ئێستادا بۆته داوایه‌کی سه‌ره‌کیی مێزه‌ربه‌سه‌ره‌کانی عیراق و ئه‌میش له‌وانه نییه له داوای “بێ چه‌ند و چۆنی!” ئه‌و مێزه‌ربه‌سه‌رانه جێبه‌جێ نه‌کات.