پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر، له ڕۆژه‌كانی 6 و 7 مانگی حوزه‌یراندا كه ڕێكه‌وتی ڕۆژانی شه‌مه‌و یه‌كشه‌مه‌ی ده‌كرد، له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی Queen Mary and Westfield College, Francis Bancroft Building كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی هاوڕێیانه‌دا كۆنفرانسی ئه‌ناركسته‌كان گیرا، كه زیاتر له 250* كه‌س به‌شداری ئه‌م كۆنفرانسه‌یان كرد، زۆربه‌یان خه‌ڵكانی گه‌نج بوون. شایانی باسه ئه‌وه بووترێت، كه ئه‌مه دووهه‌م كۆنفرانسی ڕه‌وته جۆراوجۆره ئه‌ناركستییه‌كانه. كۆنفرانسی پێشووتر له ساڵی 1998 دا بووه، كه له شاری (برادفۆرد)ی به‌ریتانیا گیراوه.
گرتنی ئه‌م كۆنفرانسه، ئایدیای چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی ئه‌ناركست بوو، كه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی كاركردن بۆ به‌ستنی كۆنفرانسه و ئاماده‌كردنی، له ڕۆژی 16-02-09 دا بوو، كه نزیكه‌ی 50 كه‌س تیایدا به‌شداریان له لێدوان له‌سه‌ر شوین و كات و په‌یداكردنی خه‌رجی به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه و چۆنێتی په‌یوه‌ندیكردن و دابینكردنی شوێن و جێگه بۆ به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه، ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی (له‌نده‌ن)ه‌وه ده‌هاتن و بابه‌ت و باس و خواسی ناو كۆنفرانسه‌كه و دروستكردنی ده‌سته‌ی جیاجیا بۆ ده‌ستكردن به‌كاری دانانی پلات فۆڕم و به‌جێهێنانی ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه، كرد. دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش هه‌موو سێ هه‌فته بۆ چوار هه‌فته به‌رده‌وامی به كۆبونه‌وه‌كان دراوه.
یه‌كێك له بڕگه‌ی بانگهێشه‌ی كۆنفرانسه‌كه ئه‌مه بوو ” ئامانج له‌م كۆنفرانسه خڕكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه تاكو ڕوڕوبه‌ڕو قسه و گفتوگۆ له‌ته‌ك یه‌كدی بكه‌ن، به‌ڵام له ڕێگه‌یه‌كی هاوڕێیانه‌وه. تكایه به ئه‌جه‌نده و ئایدیایه‌كی نه‌گۆڕ و تایبه‌ته‌وه مه‌یێ بۆ كۆنفرانسه‌كه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بیت، ئه‌وه بكه‌یته جه‌مسه‌ری مشت‌ومڕ بۆ ئه‌و دوو ڕۆژه. داوات لێ ده‌كه‌ین كات و وزه‌ت له گۆێگرتن و وه‌رگرتندا خه‌رج بكه، له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی تر ده‌یڵێت، گرنگ نییه تۆ چه‌نده هاوڕا نیت به‌وه و چۆن بیرده‌كه‌یته‌وه. دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاسۆی شۆڕش وا نزیك نییه له‌و سوچه‌دا بێت، ئه‌وه‌نده‌ی كه ئێمه ده‌یبینین، هه‌روها هیچ كه‌سێك له ئێمه وه‌ڵامی ته‌واوی له ئێستادا پێ نییه. له‌و شێوازه‌ی كه بۆ كۆنفرانسه‌كه دانراوه ، ڕه‌چاوی ئه‌وه كراوه كه وه‌ختێكی زۆر بۆ هه‌مووان هه‌بێت تاكو قسه‌ی خۆیان بكه‌ن، كه‌واته هاوڕێیان دڵگه‌ش و گه‌شبین بن“
ئه‌وه‌یه ئایدیا و پرنسپڵی ئه‌ناركسته‌كان، كه ڕێگره له چه‌سپاندنی ئایدیایه‌كی تایبه‌تی له‌لایه‌ن گروپێكی تایبه‌ت یا كه‌سێكه‌وه، له هه‌مان كاتێشدا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ناركسته‌كان به‌مێشكێكی كراوه‌وه ده‌ڕواننه پرسه‌كان و گفتوگۆكانیش بۆ به‌زاندنی ئه‌وی تر نین، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ده‌ربڕینی ڕای جیاواز و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه جۆره‌یه.
شێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
ڕۆژی یه‌كه‌م ( شه‌مه، 06-06-09 ) له كاتژمێری 9 – 10 پێشنیوه‌ڕۆ بۆ ناونووسكرنی ئه‌و كه‌سانه بوو، كه تا ئه‌و ساته فۆڕمی به‌شدار بوونیان پڕ نه‌كردبووه‌وه، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌شداربووان له‌و گرپه‌ی كه تیایدان. چونكه سه‌رجه‌می به‌شداربووان به‌سه‌ر 15 گروپدا دابه‌ش بووبوون، كه هه‌ر گروپێكیش له 12- 16 كه‌س پێكهاتبوو. له هه‌ر گروپێكێشدا تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌چاوی ته‌مه‌ن و جنس و هاوگروپی و جودایی له ڕاو بۆجوندا و ئه‌و جێگایه‌ی كه لێوه‌ی هاتوون، كرابوو، واته هه‌وڵ درابوو كه هه‌موو گروپه‌كان تێكه‌ڵه‌یه‌ك بن و هه‌موو تایبه‌تییه گشتییه‌كان به‌خۆیانه‌وه بگرن.
كاتژـێر 10، هه‌موو به‌شداربووان له هۆڵێكی گه‌وره‌دا گردبوونه‌وه و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك سێ كه‌س له هه‌ڵسوڕێنه‌ران و ئاماده‌كه‌رانی كۆنفرانسه‌كه هه‌ر یه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت قسه‌یانكرد. قسه‌كه‌ری، یه‌كه‌م كۆنفرانسه‌كه‌ی كرده‌وه، به‌وه ده‌ستی پێكرد ئه‌م كۆنفرانسه بۆ؟ دواتریش سه‌رئه‌نجامێكی ده‌بێت یان نا؟ قسه‌كه‌ری دووهه‌م، باسی له‌و هه‌وڵ و كۆششه كرد، كه بۆگرتنی كۆنفرانسه‌كه درا بوو، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی گه‌رچی هه‌موو كه‌س سه‌رقاڵ ده‌بێت به لێدوان و مشتومڕه‌وه، به‌ڵام هێشتا بۆ ئاگاداری و كاری تر، چه‌ند كه‌سێك له پرسیارگه ( ئیستیقبال) ده‌مێننه‌وه. قسه‌كه‌ری سێهه‌م باسی شێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه و چۆنێتی دابه‌شبوونی گروپه‌كان و پێناساندنی ژووره‌كان كه گروپه‌كان لێی كۆ ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ه باسی كاتی پشوو و ئاگاداركردنه‌وی هاوڕێیان له توالێت و چونێتی ده‌رچون له بیناكه له كاتی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا و شوێنی چێشتخانه و گازینۆ بۆ كاتی نان خواردن و پشوودان.
له كاتژێری 10.30دا، هه‌ر كه‌سه له‌ته‌ك گروپه‌كه‌ی خۆیدا خۆی گرته‌وه و پاش خۆناساندن و كورته‌باسێك له‌سه‌ر مێژووی خه‌باتی هه‌ركه‌سه خۆیی و ئه‌و گروپ و ڕێكخراوه‌ی كه پێوه‌ی په‌یوه‌سته، ده‌ستی به لێدوان و گفتۆگۆ كرد.
گشت ڕۆژه‌كه، له ناو هه‌موو گروپه‌كاندا لێدوانده‌كان له سه‌ر چوار بابه‌تی گشتی بوون :
1- بزوتنه‌وه‌ك یاخود ئێمه بۆ یه‌ك نین:
له‌م خاڵه‌دا ده‌بوایه باس له‌وه بكرایه، كه ده‌ستور و پێکهاته‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌مان چیه؟ ئایدیامان چیه و چۆن به‌شداری ده‌كه‌ین؟ په‌یوه‌ندیمان له‌ته‌ك ئه‌وانی ترمانا ، پێناسه بۆ ئه‌ناركست، ئه‌ناركسیزم چیه و مانای چیه؟ بۆچی ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژاردوه كه تێكه‌ڵاو به‌مه و به مێژووی بین؟
2–به‌رهه‌ڵستی یا ئێمه بێكه‌ڵكین و سه‌ركه‌وتونین؟
هه‌موو ئه‌ناركسته‌كان باس له به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا ئێمه چی و چۆن به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ین؟ ئایه ئێمه به‌رهه‌ڵستی پێویست ده‌كه‌ین یا به‌رهه‌ڵستییه‌كه‌مان به‌س نییه؟ ئێمه له چیدا به‌شداریمان كردوه‌وه و ئایا كاریگه‌ر بووه؟ یا به‌شداریمان كردوه و به‌ڵام كاریگه‌ر نه‌بووه؟
3- چین (ته‌به‌قه) یاخود كه‌سێك هه‌یه به‌ده‌ر بێت لێی:
ئه‌ناركیسته‌كان و بوونی ڕه‌گوڕیشه‌یان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كارگه‌راندا كاریگه‌ر بووه. ئه‌مه بۆچی و چۆن بووه؟ بۆچی دواتر ئه‌مه گۆڕا؟ ئێمه و باقیه‌كه‌ی تری كرێكاران چی ده‌كه‌ین كه ڕوبه‌ڕوی ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه قوڵه ده‌بینه‌وه؟ پێناسه‌ی چینی كرێكاران له ئه‌مڕۆدا‌چییه، مه‌به‌ست له كرێكاران چییه؟ چ گریمانێك سه‌رئه‌نجامی کۆمه‌ڵگه‌یه‌كه، كه پڕ و لێواولێوه له سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت؟ ئایا ئایدیای ئه‌ناركست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌خوات؟
4- به که‌تواركردنی ئایدیا، هه‌ره‌ها ئایا شتێكی تر له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌یه؟
ئایدیای ئه‌ناركستی به‌رده‌وام تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌بووه به‌هۆی خه‌یاڵی به‌رین و ڕوانگه‌ی ناسازشكارانه‌یه‌وه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، كه چۆن ده‌بێت.. هه‌ر یه‌ك له ئێمه سه‌باره‌ت به‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كه چۆن ده‌نوێنێت، ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆمانمان هه‌یه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌ر له‌و کۆمه‌ڵگه نامرۆییه‌ی كه تیایداین و به‌ڕێی ده‌كه‌ین: كار ، كێشه‌ی خانوبه‌ره، برسێتی ، وه‌رسبوون و لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتی. چۆن لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وێ؟ ده‌توانین به‌پێی خاڵی ناوكۆیی نێوانمان، خه‌ونه‌كانمان بكه‌ینه که‌توار؟
ئه‌مانه ئه‌و چوار خاڵه سه‌ره‌كییه گشتییه بوون، كه له ڕۆژی یه‌كه‌م و به‌شێكی ڕۆژی دووهه‌میشدا، هه‌موو گروپه‌كان مشتومڕیان له‌سه‌ریان كردووه و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر داوه. له هه‌موو گروپه‌كاندا هه‌موو یه‌كێك له گروپه‌كه، به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه ئه‌وه‌ی ویستویه‌یه‌تی ده‌ری بڕیوه، گه‌رچی خه‌ڵكی هه‌مه‌چه‌شنه و سه‌ر به‌گروپی جیاجیا به‌شداریان كردووه، به‌ڵام هیچ جۆره گیروگرفت و حه‌ساسیه‌تێك ڕووی نه‌داوه. هه‌مووان به گیانێكی هاوڕێیانه و ده‌رونێکی گه‌وره و مێشكێكی كراوه‌وه، ڕای خۆیانیان ده‌ربڕیوه و گوێیان له به‌ره‌مبه‌ره‌كه‌یان گرتووه.
ڕۆژی دووهه‌می كۆنفرانسه، كه كاتژێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد، دوو كاتژێری سه‌ره‌تا بۆ ته‌واوكردنی لێدوانده‌كان له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژی یه‌که‌م ته‌رخان کران. یه‌ك کاتژێرونیوی دوا تریش له‌سه‌ر فۆڕمۆڵه‌کردنی لێدوان و بیروڕا و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و لێدوان و لێكۆڵینه‌وانه بوو، كه هه‌ردوو ڕۆژه‌كه كرابوون. چونكه بڕیاری كۆنفرانسه وابوو، كه پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووهه‌م، هه‌موو گروپه‌كان له هۆڵێكی تایبه‌تییدا یه‌ك بگرنه‌وه، تاكو ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌نوێنه‌ری گروپه‌كه هه‌ڵبژێرراوه، پوخته‌ی ڕا و بۆچوونی گروپه‌كه‌ی خۆی به هه‌موو به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه له ماوه‌ی 4 – 5 خوله‌کدا ڕابگه‌یه‌نێت و به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
كاتژێری 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووهه‌م ( یه‌كشه‌ممه) هه‌موو گروپه‌كان له هۆڵێكی گه‌وره‌دا گردبوونه‌وه و هه‌ر وه‌كو پلان وا بوو، هه‌موو گروپه‌كان له یه‌كه‌مه‌وه تا گروپی پانزه‌هه‌م، به كورتی مشت‌ومڕ و ڕوانگه و بۆچوونی خۆیانیان بۆ هه‌مووان ده‌ربڕی.
بێگومان كارێكی ڕاست نه‌بوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌یت، كه هه‌موو گروپه‌كان هه‌مان ده‌نگ و بۆچون و پێشنیاریان هه‌بێت، به‌پێی جۆراوجۆری خه‌ڵكه‌كه و پێشینه‌ی ڕامیارییان و ئه‌زموونی تایبه‌تیان و هاتنیان له شوێنی جیاجیاوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ش ئه‌جه‌نده و پلانی كۆنفرانسه‌كه و ڕێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رجه‌می خاڵه‌كان كه له‌و دوو ڕۆژه‌دا مشتومڕیان له‌سه كرا، گشتی بوو. به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه گه‌یشتنه چه‌ند خاڵێكی ناوكۆیی وه‌ك:
1 – هه‌ر هه‌موو گروپه‌كان زۆر په‌یگیرانه و به وره‌وه و گه‌رموگوڕییه‌وه لێدوانیان له‌سه‌ر پرسه‌كان كردووه.
2 – هه‌موو كه‌س هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆڕه‌خساوه، كه به سه‌ربه‌ستی ڕای خۆی بێ له‌به‌رچاوگرتنی كات و سڵكردنه‌وه، ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی، وتویه‌تی. هه‌روه‌ها هیچ جۆره زویریه‌ك و ده‌نگه ده‌نگێكی تیادا دروست نه‌بووه و كه‌سیش نه‌یتوانیوه ڕای تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر گروپه‌كه‌دا بسه‌پێنێت.
3 – هه‌ر هه‌موو ها‌وڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆنفرانسه‌كه زیاتری به‌ده‌ست هێنا، له‌وه‌ی پێشبینی لێ ده‌كرا، چ له ڕووی هه‌ژماری به‌شداربووانه‌وه، چ له‌ڕووی شوێن و چونێتی ڕێكخستنی كۆنفرانسه‌كه و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بۆ لێدوان بوون.
4 – زۆربه‌ی گروپه‌كان ڕایان وابوو، كه كارێكی گرانه بۆ ساڵی داهاتوو كۆنفرانسێكی تر بگیرێت، به‌ڵام ها‌وڕابوون له‌سه‌ر میتینێكی گه‌وره‌ی یه‌ك ڕۆژی یا چه‌ند کاتژێریی به‌ڵام له ده‌ره‌وی له‌نده‌ن.
5 – له هه‌موو گروپه‌كاندا به زۆربه ڕایان وابوو، كه چین و گرنگی چین وه‌كو خۆیه‌تی و كێشه‌كه‌ش كێشه‌ی چینایه‌تییه و تێكۆشانی چینیایه‌تییه. هه‌روه‌ها هه‌موو دژی ده‌وڵه‌ت به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه و دژی سه‌كرده و پارت و ڕێكخراوه‌ی قوچکه‌یی (هه‌ڕه‌می) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌روی خه‌ڵكه‌وه بوون، هه‌روا زۆربه‌ی زۆریش باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو كه تێكۆشان و هه‌وڵدان ده‌بێت، له‌خواره‌وه ده‌ست پێ بكات؛ له ماڵه‌وه، له فێرگه‌كان، له شوێنی كار و كۆمۆنیێتی و گه‌ڕه‌كه‌كان. له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كارگه و كۆمپانیاكان و شوێنه‌كانی تر، باوه‌ڕیان به هه‌ستان به كاری ڕاستوخۆ (direct action) هه‌بوو و به‌ڕێوه‌بردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه خۆیانه‌وه. باوه‌ڕیان به ده‌نگنه‌دان و بایکۆتكردنی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكیش هه‌بوو.
هه‌ر له‌ته‌ك ته‌واو بوونی نۆره‌ی دوا گروپ واته گروپی 15، كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی گه‌نج به ده‌موچاوی هه‌ڵپێچراوه‌وه هاتنه هۆڵه‌كه و مایكرۆفۆنه‌كه‌یان له ده‌ست ئه‌وه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی دوابه‌شی كۆنفرانسه‌كه‌ی ده‌كرد، وه‌رگرت و وتیان ته‌نها 5 خوله‌ك له کاتتان ده‌گرین، به پێشكه‌شكردنی نواندن (شۆ)ێك و هه‌روه‌ها نیشاندانی چه‌ند سلایتێك، كه هه‌ر هه‌مووی له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه و ڕسواكردنی ئایدیا و ڕه‌فتاره‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بوو، گه‌رچی پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌شیان كرد، كه بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ناركسته‌كان له ده‌ستی پیاواندایه و ئه‌وان، به‌سه‌ریدا زاڵن، ئه‌وه‌ی ویستیان زۆر ئازادانه پێی هه‌ستان. پێش ئه‌وه‌ی هۆڵه‌كه به‌جێبهێڵن 200 لفلێتێكیان به‌جێهێش، كه وه‌لامی بابه‌ته‌كانی كۆنفرانسه‌كه بوو، هه‌روه‌ها باسیشیان له‌وه كردبوو، كه بۆ به‌وه هه‌ستاون. ئه‌م كاره‌ش لێدوانێكی زۆر و ڕاگۆڕینه‌وه‌كی چڕوپڕی له رێگه‌ی پۆستی ئه‌له‌کترۆنییه‌وه له نێوان گه‌لێك له به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه دروست كرد و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه…
دوابه‌شی كۆنفرانسه‌كه بۆ ئه‌وه ته‌رخان كرا، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواره جیاجیاكانی وه‌كو بیمه‌كان، په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو : بێخانووبه‌ره‌یی و كێشه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خانوو له‌لایه‌ن بانکه‌كانه‌وه به‌هۆی نه‌دانی پاره‌ی سلفه‌ی عه‌قاره‌وه و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تره‌وه، شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌یه بـمێننه‌وه و تاكو به تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك به‌جیا، له یه‌كێك له ژوره‌كاندا، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
*****************
* ژماره‌ی ئه‌و كسسانه‌ی كه خۆیان ناونوس كردبوو ،291 كه‌س بوو، به‌ڵام هه‌موویان به‌شداریان نه‌كرد ، ژماره‌ی به‌شداربووان ته‌نها له سه‌روو 250 كه‌سه‌وه بوو.