چواره‌مین Musta Pispala وۆرکشۆپی کرده‌یی و ڕوانگه‌یی، ئاهه‌نگ، زاونه، په‌رتووك و چالاکی بۆ مناڵان به ئاماده‌سازییه‌کی باش له Pispala.
بۆ ئێمه ئه‌نارکیزم واته ڕه‌خنه له هه‌موو جۆره‌کانی پاوانکردن و قوچکه‌یی و له به‌رامبه‌ریدا ئافه‌راندنی که‌ڵچه‌رێکی ناسهرکوتگهر و هاوتایانه. ئێمه وای ده‌بینین پاوانکردن ته‌نیا له پێکهاته‌ی پان‌وپۆڕی کۆمه‌ڵگه‌دا نییه، به‌ڵکو له سه‌رکوتگه‌ری نێوان خۆشماندایه. شیکردنه‌وه‌مان ته‌نیا له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کاندا به‌رته‌سک نابێته‌وه، هه‌وره‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌ته‌ك شته نامرۆییهکانیش ده‌گریته‌وه. ئامانجمان پته‌وکردنی تێڕوانینی ڕه‌خنه‌یی و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته له‌وانه‌ی که ژیانیان پاوان کردووهین. له ڕێگه‌ی وۆرکشۆپه‌کانه‌وه له فیستیڤاله‌که‌دا ده‌توانی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی وه‌ك ئه‌نارکیزم و ئه‌نارکۆ–فێمینیزم به‌ده‌ست بهێنیت.
له‌وێنده‌رێ چه‌ند وۆرشۆپیك له‌مه‌ڕ باوکایه‌تی و دایکایه‌تی ئه‌نارکیستی و نافێرگهیی. دژه پزیشکی ده‌روونی ڕه‌خنه‌گرتن تێڕوانینه گشتگیره‌کان له‌مه‌ڕ گرفته هۆشییه‌کان و خستنه‌ڕووی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان بۆ چاودێری ده‌روونی. پرسه ژینگه‌ییه‌کان له نزیکه‌وه به‌کرده و ڕوانگه به‌هۆی پهیینکردنی کرمی، ڕووه‌که خۆرسکه خواردنییه‌کان، گۆڕانی که‌ش و ژینگه و ته‌کنۆلۆژییانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان. هه‌روه‌ها ئێمه وۆرکشۆپی تایبه‌ت به خه‌باتی لۆکا‌ڵی له‌وانه دژه ده‌ستکاری جێن و نموونهگهری، دژه‌هێرش دژی هه‌وڵی شاره‌وانی شار بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانی Tampere له هونه‌ری شه‌قامی و له‌زگه‌ی بچووکی رووداوه‌کان.
بۆ زانیاری زیاتر له‌مه‌ر ئه‌م فیستیڤاڵه، تکایه کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://www.ainfos.ca/en/ainfos22834.html