نووسینی ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
یه‌که‌مین سۆشیالیسته‌کانی فه‌ره‌نسه له‌وه‌ێوه که له بزاڤی ژاکۆبینییه‌وه «ژاکوبین» هاتبوونه‌ده‌ر، خۆبه‌خۆ له‌و ئاراسته هزرییه‌دا ده‌گیرسانه‌وه. بابۆف و بزاڤه شۆڕسگێڕانه‌که‌ی له ڕاستیدا خوازیاری دیکتاتۆری شۆڕشگێڕانه له فه‌ره‌نسه بوون و ئاراسته‌ی کۆمونیزمێکی کشت‌وکاڵیان هه‌بوو. بزاڤه‌کانی دواتریش –له‌ته‌ك بوونی که‌سانی وه‌ك باریس و بلانکی «Louis Blanc» له ڕابه‌رایه‌تییه‌که‌یدا– درێژه‌یان به‌م سوونه‌یه دا و مارکس و ئه‌نگلس تێڕوانینه‌کانی خۆیان له‌م باره‌وه، وه‌رگرت. به‌م جۆره بیرۆکه‌ی«دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا» گه‌شه‌ی کرد و له مانیفێستی کۆمونیستدا خرایه ڕوو. به‌ڵام پاش راپه‌ڕینی «کۆمون ی پاریس» له ساڵی 1971دا مارکس به تێڕوانینی تر گه‌یشت. وی ناچار به گرنگی دان به ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمونی پاریس بوو، چونکه “لایه‌نه میرایه‌تییه‌کانیانی له‌نێو برد“ به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه له ڕوانگه‌دا، ته‌واو ئازادانه و دڵخوازانه ئه‌نجام نه‌دا. باکونین ده‌نووسێت: “ده‌سته‌کوته‌کانی کۆمون ی پاریس هێنده لێده‌رانه بوون، که ته‌نانه‌ت مارکسیسته‌کانیش له به‌رامبه‌ریدا سه‌ری ڕێزیان بۆ دانه‌واند؛ چونکه ته‌واوی تێڕوانینه‌کانی ئه‌وانی خستبووه زبڵدانه‌وه و به پێچه‌وانه‌ی لۆژیکی خۆیان ناچار بوون به‌وه‌ی به‌رنامه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمون بکه‌نه ئامانجی خۆیان. کارایی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕاپه‌ڕینی کۆمون، مارکسیسته‌کانی ناچار کرد به پێچه‌وانه‌ی خواستی پێشوویی و هه‌ستی خۆیانه‌وه، پیشوازی لێ بکه‌ن، ئه‌گینا له هه‌موو لایه‌که‌وه تووشی سه‌رکۆنه و توانج لێدان ده‌بوون“.