سه‌لام عارف
ئه‌و جه‌لادانه‌ی كه ئه‌مڕۆ سی ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ده‌و‌ڵه‌تیان له ئێران به ده‌سته‌وه‌یه، به‌شداربووانی لابه‌لای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1979ن. ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌س نه‌یده‌ناسین، به یارمه‌تیی سه‌رمایه‌داران و كۆنه‌په‌رستانی دنیا و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ساده و ساكاریی جه‌ماوه‌ر توانیان ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه بگۆرن و به‌تاڵی بكه‌نه‌وه له كاكڵه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی، به چه‌شنێك كه پارسه‌نگی هێزه‌كان به‌لای خۆیاندا بشكێته‌وه و بتوانن ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، پاشانیش ساڵانه ڕێكخستنی چه‌ند شانۆیه‌كی هه‌ڵبژاردن بێگومان به مه‌به‌ستی ڕه‌وایه‌تیدان به ده‌سه‌ڵاته خوێناوییه‌كه‌یان. ئه‌مجاره له ته‌ماشاكردنێكی سه‌رپێی و ساده و ساكاردا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بابه‌تی شانۆكه ململانێی نێوان دوو كه‌سی سه‌ر به هه‌مان ته‌وژمه، كه له ڕاستیدا ورووژانی هه‌زاره‌ها خه‌ڵك و ڕژانه سه‌ر جاده‌كان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هه‌ڵبژاردن و گوایه ململانێیه‌وه نییه. ڕه‌چه‌ڵه‌كی ورووژانه‌كه چینایه‌تییه، دژی ده‌سه‌ڵات و هه‌لومه‌رجه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی به‌شمه‌ینه‌ته كه دووچارن به:
– 30 ساڵ پڕ سكی خۆ تێرنه‌خواردن و نه‌بوونی هیچ جۆره ئازادییه‌ك.
– 30 ساڵ ڕاونان و تۆقاندن و له‌سێداره‌دانی هه‌زاران كه‌سی كارامه‌ی سیاسی.
– 30 ساڵ په‌چه‌گرتنه‌وه و سه‌رپۆشپێچی به ئافره‌تان به‌زۆر.
– 30 ساڵ ئینكاریكردنی مافه ڕه‌واكانی گه‌لانی ئێران، به تایبه‌ت گه‌لی كورد.
– 30 ساڵ به‌سته‌ڵه‌ككردنی مووچه‌ی ملیۆنان ئێرانی.
– 30 ساڵ بێكاریی ملیۆنان كه‌س.
– 30 ساڵ له گۆڕینی ئابووریی ئێران به ئابووریی سه‌ربازی.
– 30 ساڵ دروستكردنی بازارێكی زه‌به‌لاحی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
– 30 ساڵ میدیا و په‌روه‌رده‌كردنی زۆره‌ملێی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئایینی و پێشاندانی مه‌زنی و قودره‌تی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
– 30 ساڵ له‌ده‌مگرتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و كردنی به قوڕگی تێرۆرستانی دنیادا.
– 8 ساڵ جه‌نگی سه‌رمایه‌داران و كردنی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ به قوربانی جه‌نگ.
له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ن وزه‌به‌خشی ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری ئێران تا ڕوو له جاده‌كان بكه‌ن و ده‌سه‌ڵات هه‌راسان بكه‌ن. ئه‌مجا ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر باری هه‌ڵبژاردنه‌كانی به فرسه‌ت وه‌رگرتبێت بۆ ئه‌و ورووژانه خۆخۆییه، له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادییه و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو جارێكی نه‌ك هه‌ر بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شه‌ڕه چینایه‌تییه‌كه، به‌ڵكو بۆ په‌رده‌پۆشكردنی بوونی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، پرسه‌كه‌ی كردووه به پرسی ململانێی دوو پیاوی سه‌ر به هه‌مان ماڵوموڵك. بێگومان له‌و پرسه‌شدا سه‌رمایه‌داریی دنیا نقه و نووزه‌ی لێوه نایه‌ت، نه‌با پشتی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریی ئێران بدات له زه‌وی.
تێبینی: ئه‌م نووسینه‌م چه‌ند حه‌وته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به فه‌ره‌نسی نووسی و ناردم بۆ بڵاوكردنه‌وه، جا به باشم زانی به كوردیش بیخه‌مه به‌ر چاوان.