کرێکاران پشتیوانی له داگیرکردنی هۆڵی شاره‌وانی شاریNikea ده‌که‌ن
ئاماده‌کردنی: taxikipali
ڕێکه‌وتی: 19ی ئۆکتۆبه‌ری 2009
کۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی شاره‌وانی بۆ پشتیوانی له داگیرکردنی هۆڵی شاره‌وانی شاریNikea – داگیرکراو–ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابوردوو له‌لایه‌ن ئه‌نارکیستانه‌وه.

هه‌روا که داگیرکردنی هۆڵی شاره‌وانی شاری Nikea پێی ناوه‌ته ڕۆژی سێیه‌مه‌وه، پشتیوانی خه‌ڵکی خۆجێیی وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به ڕه‌فتاری پۆلیس و مه‌رگی موحه‌مه‌د کارمان ئاتیف به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌دانییه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، بووه هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌یگیرانه‌ی خه‌ڵکی له‌ته‌ك پۆلیس و ده‌ستگیرکردنی 8 که‌سی تر ڕۆژی 17ی ئۆکتۆبه‌ر، که له راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کرێکارانی شاره‌وانی شاری Nikea هاتووه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی کرێکارانی شاره‌وانی Nikea له‌باره‌ی کوشتن و ده‌ستگیرکردن و داگیرکردنه‌وه
هۆڵی شاره‌وانی شاری Nikea له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌وه، پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به مه‌رگی ئه‌فسوسانه‌ی په‌نابه‌ری پاکستانی له بنکه‌ی پۆلیسی Nikea ، له‌لایه‌ن گروپه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه داگیرکراوه.
ئه‌نجومه‌نی کرێکاران خوازیاری ده‌رچوونی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانه له سنووری شاری مێژوویی Nikea . داگیرکردنی هۆڵی شار له‌لایه‌ن نارازییانه‌وه کارێکی رامیارییه و هه‌وڵدان بۆ شێواندنی کارێکی نه‌شیاو و نادێمۆکراسییانه‌یه.
کرێکارانی Kokkinia [ گه‌ڕه‌کی سوور] به توندی هێرشی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان به‌رامبه‌ر خۆنیشانده‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه و دژی سوودوه‌رگرتنن له گازی کیمیایی له ناوچه‌ی نیشته‌جێییه‌کان. کرده‌وه ترسێنه‌ره‌کانی پۆلیس ناتوانن پاشه‌کشه به ناڕه‌زایه‌تی خۆنیشانده‌ران و کرێکاران بکات.
ئێمه خوازیاری ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی په‌روه‌نده‌ی چۆنییه‌تی مه‌رگی هاوه‌ڵێکی په‌نابه‌رمانین. ئێمه خوازیارین شالیاری پارێزگاری هاووڵاتیان [شالیاری سیسته‌می گشتی] به خۆی به‌م په‌روه‌نده ناڕۆشنه‌دا بچێته‌وه و به‌ر به شاردنه‌وه و شێواندنی ئه‌م تراجیدییه بگرێت.
ئه‌نجومه‌نی کرێکارانی خۆنیشانده‌ر به توندی دژی نه‌ژادپه‌رستی و ڕاسیزم، که راستی په‌ڕگیر و ناوه‌ند و ناوه‌ندگه‌راکان ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانیدا بیسه‌پێنن، ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئێمه داواده‌که‌ین
-
هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان هێڕش نه‌که‌نه سه‌ر هۆڵی شاره‌وانی NIKEA .
-
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هێزه‌کانی پۆلیس له سنووری شاری NIKEA .
-
ڕونکردنه‌وه‌ی چۆنییه‌تی مه‌رگی په‌نابه‌ری پاکستانی.
-
دیموکراتیزه‌کردنی پۆلیسی یۆنانی و پاکرنه‌وه‌ی له که‌سانی راستی په‌ڕگیر.
سه‌رچاوه:http://libcom.org/news/workers-support-city-hall-occupation-nikea-19102009