مانگرتنی شۆڤێران و ئه‌ندازیارانی باسه‌کانی له خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن
ئاماده‌کردنی: Submitted by Django on Nov 9 2009 19:13
ئه‌وڕۆ شۆڤێران و ئه‌ندازیاران له خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر ده‌ستیان له کارکێشایه‌وه، که بووه هۆی وه‌ستانی 750 باس و په‌ککه‌وتن یا وه‌ستانی 58 هیڵی باس.
کۆمپانیای باسی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن 2.600 کرێکاری هه‌یه، که ته‌نیا 200 که‌سیان له یه‌کێتیدا ئه‌ندام و ڕێکخراون. ده‌نگدان بۆ مانگرتن 84% بوو. شۆڤێران و ئه‌ندازیاران له Barking, Bow, Leyton, Romford, Upton Park and West Ham bus garages له مانگرتنه‌که‌دا به‌شداریان کرد.
وێرای پاگه‌نده‌ی سه‌رانی کۆمپانیاکه که ده‌ڵێین قه‌یرانه‌که به نه‌دانی موچه‌ی کارگه‌ره‌کانی ناچاری کردوون، کۆمپانیای باسه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن هی (Macquarie investment bank)ه که به ئاشکرا دیاره و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌مساڵ بڕی قازانجی سه‌رکه‌وێت و 10% له ساڵی ڕابوردوو زیاتر بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م بانکه به درێژایی قه‌یرانی ئێستا له قازانجدا بووه.
بۆ زانیاری زیاتر، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/bus-strikes-east-london-09112009