نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی حه‌وته‌م
که‌مینه له به‌رامبه‌ر زۆرینه
جه‌ماوه‌ری کرێکاران، هه‌میشه له‌لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کی دیاریکراوه‌وه به‌هره‌کێشی لێ کراوه و چه‌وساوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌مایه‌تییه ته‌نیا پشتی به تواناییه‌کانی خۆی ببه‌ستایه، هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ته‌نانه‌ت بۆ ته‌نیا ڕۆژێکیش پارێزگاری له‌جێوڕێی خۆی بکات! ئه‌و که‌مایه‌تییه، ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ملکه‌چی مه‌ڕئاسای قوربانییه‌کانییه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێت. چینی کرێکار سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م چینه‌یه، که خۆی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایاندا قوربانی ده‌کات. لێره‌وه‌یه، که فه‌رمانڕه‌وایان سواری ملی چینی کرێکار ده‌بن، سه‌رمایه که‌ڵه‌که ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له بارێک‌دا، ئه‌گه‌ر خوازیاربین ئه‌و که‌مایه‌تییه بخه‌ینه شوێنی خۆی، (ئه‌وڕۆکه وه‌ك رابوردوو) ته‌نیا نیشاندانی درۆ جێکه‌وته‌کانی نێو په‌روه‌رده‌یان، خستنه‌ڕووی توندوتیژییه‌کانیان و ده‌ربڕینی ورده‌کاری تاوانه‌کانیان به‌س نییه. ئه‌ندێشه‌یه‌ك، له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دڕندانه‌دا که هه‌یه، ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی باوه‌ڕپێهێنانی بۆ خستنه‌ڕوو هه‌یه و پێش ده‌ستپێکردنی هه‌ر جه‌نگێك تێك ده‌شکێت. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که بۆچوون هه‌ر چه‌نده جوان و شیاوی وه‌رگرتن بێت، ته‌نیا پفی که‌فی سابوونه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هێزێك پارێزگاری بکات و ببێته هۆی به‌رجه‌سته‌بوونی.
که‌واته بۆ به‌رگرتن له قوربانیبوونی ناهوشیارانه‌ی زۆرینه له‌پێناو که‌مایه‌تییه‌کی په‌ست و هه‌وه‌سی، ده‌بێت چی بکرێت؟
ده‌بێت هێزێك ڕێکبخرێت، که توانای خه‌باتی دژی ده‌سه‌ڵاتی چینی فه‌رمانڕه‌وا و دارا، که به سوودوه‌رگرتن له خۆشباوه‌ڕی و نادهربایستی خه‌ڵك لێیانی دزیوه، هه‌بێت. ئه‌م کاره، کاری کرێکارانه. ئه‌رکی ئه‌وانه، که له دونیای که‌تواریدا وه‌ها هێزیك پێك بهێنن. که‌سانێك كه ئاره‌زووی ڕزگاربوون له‌م چنگه دروستکراوه له نادهربایستی زۆرینه‌یان هه‌یه، ئه‌رکی سه‌رشانیانه له به‌رامبه‌ر خۆدزینه‌وه‌کان، کاردانه‌وه نیشان بده‌ن و یه‌ك به یه‌ك له جه‌سته‌ی خه‌ڵکدا له‌نێویان به‌رن.
ئه‌رکه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی شۆڕشگیڕانی هاوپشتیوان و یه‌کگرتوو، له‌نێو ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێن. یه‌کێتی، جێی کۆوهبوونی که‌مایه‌تییه‌کی هوشیار، ڕێکخراو و له باری گه‌شه‌کردندایه و ئامانجی ئه‌ندامه‌کانی، به‌ده‌ستهێنانی هێزی پێویسته، تاوه‌کو یه‌که‌مین تاوی وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر هیزه چه‌وسێنه‌ره‌کان و بههرهکێشهکانی هه‌بێت و دواتر شان بداته به‌ر له‌ناوبردنیان.
ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن، ده‌بێت پێش هه‌موو شت، بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی چینی بۆرژوازی به‌کار ببرێن، ئه‌و کرێکارانه‌ی که لایه‌نگری بۆرژوازین و له‌لایه‌ن سه‌رانه‌وه چه‌کدار کراون و هه‌رده‌م وره‌ی خه‌باتی کرێکارییان بۆ ئازادی سه‌رکوت کراوه. هه‌ڵبه‌ته چڕبوونه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری هێزه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م کاره به‌راییه نه‌گونجا و هه‌ڵه‌یه؛ وێناکردنی له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازییانه‌ی چینی بۆرژوازی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه خۆشباوه‌ڕانه‌یه، به‌ڵام پێویسته هه‌وڵبده‌ین تا ئه‌و جێیه‌ی که ده‌کرێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕێک بکه‌ینه‌وه. مێژوو نیشانی ده‌دا، هه‌ڵچوونه جه‌ماوه‌رییه‌کان، که نه‌یان توانیبێت پشتیوانی یا لانیکه‌م بێلایه‌نی یونیفۆرمپۆشان (سوپا) ڕابکیشن، هه‌رده‌م له‌ته‌ك شکست و له‌ناوچوون ڕووبه‌ڕوو بوون. له‌به‌ر ئه‌وه، یه‌کێك له‌و ئامانجانه‌ی که ده‌بێت هه‌میشه له دووی بین، له کارخستنی ده‌زگه‌ی ده‌سه‌ڵاتییه، که گروپێك له چینی کرێکار، ناهوشیارانه خستوویانه‌ته به‌رده‌ستی فه‌رمانڕوایان. ته‌نانه‌ت به گریمانه‌ی شیاوی ئه‌نجامدانی ته‌واوی ئه‌م شته، هێشتاکه‌ش پرسی ڕوخانی خودی که‌مایه‌تی فه‌رمانڕه‌وا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. به که‌مگرتنی ئه‌و که‌مایه‌تییه و به‌هیچ ئه‌ژمارکردنی ده‌سه‌ڵاتیان، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشه‌نده‌یه. سه‌ره‌نجامی ئه‌م کارانه، ئه‌رکێکه که که‌وتووه‌ته سه‌رشانی کرێکارانی هوشیار.
توندوتیژی ناچارییانه
پێشبینی هه‌لومه‌رج و کاتی ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕابووردوو و داهاتوو، ده‌چیته خانه‌ی فاڵگرتنه‌وه و ڕوانگهپهردازییهوه. ته‌نیا شتێك که ده‌توانرێت له باره‌یه‌وه دڵنیابین، ئه‌وه‌یه که ئه‌و جه‌نگه، به پێکدادان و به‌رخوردی که‌م تا زۆر چاوه‌ڕواننه‌کراو ده‌ستپێده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش بوترێت، که هێزه پارێزه‌ره‌کانی نه‌زمی کۆن، خۆبه‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و تاوه‌کو نه‌کوژرێن. ڕێك هه‌ر ئه‌م به‌رهه‌ڵستییه کوێرانه‌یه‌ی دژی پێشکه‌وتنه، که به‌رده‌وام بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه گرنگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی درێژایی مێژوو، هه‌میشه له ڕێگه‌ی توندوتیژی و دڕنده‌ییه‌وه ئه‌نجام بدرێن. به‌دڵنیاییه‌وه لێپرسراوه‌تی توندووتیژییه‌ك که له‌و ئاڵوگۆرانه‌دا ڕووده‌ده‌ن، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی مرۆڤگه‌لێك که به‌رده‌وام بۆ داهاتوو ڕوانیویانه. ئه‌وانه، ئه‌گه‌ر بڕیاری شۆڕش و لێبڕاوی بده‌ن، ناچارن به‌وه. هه‌میشه بهدواهاتنێکی درێژ له هه‌وڵه‌کان ڕوویداوه تا گۆڕانخوازان به خالێك گه‌یشتوون، که پێشڕه‌وی هیچکام له ڕێگه‌گه‌لی ئاشتیخوازی لوا‌و نه‌بن. (ته‌نانه‌ت له‌و هه‌لومه‌رجه‌شدا) توندووتیژییه‌ك که گۆڕانخوازان ئه‌نجامیان داوه، هه‌ر وه‌ڵامێکی مرۆیی بووه به توندووتیژی و دڕنده‌ی فه‌رمانڕه‌واکانیان.
توندووتیژی کاتێك که ده‌بێته به‌شێك له سروشتی خه‌ڵك، که بیست و چوار کاتژێر له ده‌ست بێده‌ره‌تانی، بێبه‌شی و ته‌نگه‌تاوی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، که که‌مایه‌تی بههرهکێش به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێت، له ئازارا بتلێنه‌وه و له ژێر کارایی ئه‌وه‌دا بکه‌ونه داوی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و تاوانکاری. پێویست نییه له ده‌رگه‌ی لێدوانی فیلۆسۆفی بده‌ین، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بوترت که مرۆڤ «باش» یا «خراپ» له‌دایك نابێت، به‌ڵکو له‌ژێر کارایی ده‌وروبه‌ردایه، که که‌سایه‌تی دهپهروهردرێت و ده‌گۆڕێت به مرۆڤی باش یا خراپ.
جه‌ماوه‌ر له زنجیری خۆشباوه‌ڕیدا گۆشکراون، لێوانلێون له هه‌ڵاواردن، پێویستیان به هه‌وڵێکی به‌رچاو هه‌یه تاوه‌کو هوشیار ببنه‌وه. کاتێك که توانیان په‌رده‌کانی خۆشباوه‌ڕی لابده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ژیر کارایی توڕه‌یی و کینه‌دا بن، بڕیاری په‌یگیرانه بۆ به‌رهه‌لستی ده‌ده‌ن. ئه‌وان له‌و خۆشباوه‌ڕییه سه‌پێنراوه ده‌رده‌چن و ڕێگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن، که به بۆچوونیان ئاسانترین و به‌رده‌سترین ڕێگه‌یه. هه‌مووان، وه‌ك ئاوه خوڕه‌کان، به‌ره‌و ده‌ریا له بزووتندان؛ به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێگرییه‌کانی به‌رده‌میان، هه‌ندێك ئاشتیخوازانه ده‌چنه پیشه‌وه و هه‌ندێكی تر به‌رده‌وام دهگوڕینن. هه‌ڵبه‌ته کۆتایی بزووتنهکهیان له‌ژێر کارایی بهربهستگهلێك که فه‌رمانڕوایان لهسهرهڕێیان دایان ناون، سه‌ره‌نجام به شۆڕش کۆتایی دێت، به‌ڵام خواستیان ئه‌مه نییه. هێزی جه‌ماوه‌ر، کاتێك که له‌پشت به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر ڕێگه‌دا گیر ده‌خۆن، به‌ربه‌سته‌کان تێكده‌شکێنن و وه‌ك گه‌رده‌لوولێك کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه و نه‌زمی کۆن سه‌روژێر ده‌که‌ن. به‌ڵام نکۆڵی لێناکرێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستی له ڕه‌وتی ئازادانه‌ی ئه‌م هێزه‌دا نه‌بووایه، بزووتنه‌وه‌که به‌بێ کرده‌وه‌ی توندووتیژی و به شیوازێکی ئارام و ئاشتیخوازانه ده‌چووه پیشه‌وه. مه‌گه‌ر به‌م جۆره نییه، که ڕوباره خوڕه‌کان له ده‌شته‌کاندا، به هه‌موو هیواشی و ئارامییه‌کی ڕواڵه‌تییه‌وه، له هه‌مان مۆلوکوڵه شله‌کان پێكهاتوون، که ڕوباره پڕخرۆش و لافاوئاسای قه‌دپاڵه‌کان پێك ده‌هێنن؟ بابه‌ته‌که، له‌مه‌ڕ توانا جه‌ماوه‌رییه‌کانیش ڕێك هه‌ر به‌م جۆره‌یه.
درێژه‌ی هه‌یه
*******************************************************************************************************
* (Direct Action) كه به واتای كاری ڕاسته‌وخۆ دێت و له فارسی و عه‌ره‌بیشدا هه‌ر وا وه‌رگێڕدراوه، به‌ڵام له كوردییه‌كه‌دا كه‌متر ئه‌و واتایه ده‌به‌خشێت، هه‌ڵسورانی ڕاسته‌وخۆ، چالاكی ڕاسته‌خۆ و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ واتابه‌خشتر دێنه به‌گوێ.
ساڵی 1994 له‌لایه‌ن گروپی (Fresnes-Antony) (گروپی فیدراسیۆنی ئه‌ناركیستانی فه‌ره‌نسه)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. http://cgecaf.com/mot515.html و ساڵی 1999 له لایه‌ن «Kate Sharpley Library» وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر ئینگلیزی و دواتر له سایتی ئه‌نارکۆ- سه‌ندیکالیزم 101، بڵاوکراوه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی بڵاوکراوه‌ی ئینگلیزییه‌که‌ی
http://www.anarchosyndicalism.net/newswire/display_any/200
ژیاننامه و نووسینه‌كانی نووسه‌ر: