به‌شدارییه‌ ڕامیارییه‌کان له‌ ده‌نگداندا كامانه‌ن

(J .2.3) به‌شدارییه‌ ڕامیارییه‌کان له‌ ده‌نگداندا كامانه‌ن

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

له‌ بنه‌ڕه‌تدا مافی ده‌نگدان گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ بار و سیستمی ئێستادا، سۆسیالیستی ئازادیخوازی libertaire سکۆتله‌ندی جه‌یمس کێلمان james kelman ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بووه‌ و وتویه‌تی:

به‌پێی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت، هۆی نه‌چوونی له‌ 85%ی ده‌نگده‌ران له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕامیارییه‌، که‌ خۆی له‌ڕاستیدا هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌ لای جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ نایانه‌وێت ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ بکێشن و بچن بۆ ده‌نگدان، تۆمارنه‌کردنی ته‌نها ده‌نگێکیش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیستمی ڕامیاری ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تیش به‌شێکه‌ له‌ مه‌سه‌له‌که‌ و سیستمه‌که‌ و ئه‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیشه‌ له‌ هه‌مان کاتدا. ده‌نگدان به‌ که‌سێک یا به‌ حزبێک، ده‌نگدانه‌ به‌ سیستمی ڕامیاری، هه‌رچۆنێک ڕاڤه‌ بکرێت و شی بکرێته‌وه‌ هه‌ر ده‌نگدانه‌ به‌ ئامێره‌که‌، واته‌ په‌سه‌ندکردنیه‌تی. ئه‌و ئامێره‌ لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ حکومه‌ته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته‌، ده‌بێت به‌رده‌وام گۆڕانی تیا بکرێت، چونکه‌ تاکه‌ڕێگه‌یه‌ بۆ زامنکردنی ته‌مه‌ندرێژیی ده‌وڵه‌ت. خۆ گه‌ر بێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بێت، ده‌بێت ئه‌و سیسته‌م و ئامێره‌ ده‌موده‌ست هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌. بوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ئامێره‌ به‌ستراوه‌ به‌ گۆڕانکارییه‌کانه‌وه‌ له‌ سیستمی ڕامیاریدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ڕێگه‌ به‌ جه‌ماوه‌ر دراوه‌ و ده‌درێت ئاماده‌ی گۆڕه‌پانه‌ ڕامیارییه‌کان بن، خه‌ڵکی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ خۆیندگه‌کان فێر ده‌کرێن ڕاده‌هێنرێن که‌ ده‌نگدان مافه‌ و ئه‌رکیشه‌ له‌ هه‌مان کاتدا، زۆرجار بۆ ڕاهێنان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک یا ئه‌ندامانی فه‌رمانگه‌ و ئه‌وه‌ به‌شێکی گه‌وره‌ و گرنگه‌ له‌ کاری په‌روه‌رده‌کردن بۆ داهاتوو له‌و بواره‌دا.

Continue reading به‌شدارییه‌ ڕامیارییه‌کان له‌ ده‌نگداندا كامانه‌ن

بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌ک ئامرازێکی گۆڕان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌

J.2.2 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌ک ئامرازێکی گۆڕان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ‌هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانیان ئیفلیج و بێفه‌ڕ و نه‌زۆکن.

له‌ مێژوودا له‌و نموونانه‌ زۆرن که‌ چۆن ڕادیکاله‌کان هه‌ڵبژێراون بۆ بیرۆکان و جێگه‌ی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کانیان گرتۆته‌وه‌، هێنده‌ی نه‌بردووه‌ کوتومت وه‌ک ئه‌وانیان لێهاتووه.‌ باسی ئه‌وه‌مان کردووه،‌ بڕوانه ‌section relatives b.2 که‌ چۆن هه‌موو حکومه‌تێک له‌ژێر فشاری دوو هێزدایه‌، له‌ لایه‌ک فشاری بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت و له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ فشاری کارگه‌ و کۆمپانیا گه‌وره‌کان. ئه‌و فشارانه‌ش توانای گۆڕانکاری ده‌خه‌نه‌ خانه‌ی گومانه‌وه‌ له ‌j.2.6 زیاتر باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌که‌ین. لێره‌دا ده‌مانه‌وێت زیاتر تیشک بخه‌ینه‌ سه‌ر گرووپه‌ خاوه‌ن په‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و باش ده‌زانین که‌ ئه‌وان خزمه‌تکاری حکومه‌ته‌ دیموکراتییه‌کانن، ئه‌مه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر وایه‌ و ڕاستیشه‌ واته‌ حکومه‌ته‌ دیموکراتییه‌کانیش له‌ خزمه‌تی ئه‌واندان. له ‌section b.2 باسی سروشتی ده‌وڵه‌ت و ڕۆڵی ئه‌ومان کرد به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگه ‌و پاراستنی ئابووریی باو و توێژی به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ک لویژی گالیان lugi gallean وتویه‌تی هه‌موو جارێک کاریگه‌ریی ده‌نگدان بۆ وه‌دیهێنانی گۆڕانکاری. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و گۆڕانکارییانه‌یه‌ که‌ ده‌کرێن بۆ پاراستنی ئابووری باو و ئه‌و چاکسازییانه‌ی که‌ تیایاندا ده‌کرێن، پێویسته‌ باسی ئه‌وه‌ بکه‌ین چۆن؟ و‌ بۆچی؟ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کۆنترۆڵی کاری ڕامیاری ده‌کات و تۆماری ده‌کات؟ ئه‌و باسه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئاستێکی تری باسه‌که‌مان له ‌section j.2.6 باسی ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه‌ سه‌ر گرووپه‌ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، تا بزانین چۆن له‌ خزمه‌تی حکومه‌ته‌ دیموکراتییه‌کاندان.

Continue reading بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌ک ئامرازێکی گۆڕان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌

بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟

بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان به‌ خۆمان ده‌توانین شته‌کان بگۆڕین!

هه‌ژێن

28.02.2010

ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خراپ له‌ خراپتر و ده‌نگدانمان شتێکی بگۆڕیایه‌، ڕامیارکاران نه‌ك لێمان نه‌ده‌پاڕانه‌وه‌، به‌ڵکو ده‌نگدانیشیان قه‌ده‌خه‌ ده‌کرد. هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگنه‌دان و هه‌ڵنه‌بژاردنی خراپ له‌ خراپتر، له‌ پاشڕه‌وی و خۆشباوه‌ڕیمان به‌م یا ئه‌و لیست و که‌سایه‌تی ڕیفۆرمخواز یا ده‌سه‌لاتخواز، زۆر باشتره‌، به‌ڵام تا کاتێك که‌ خۆمان له‌ ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ سه‌ربه‌خۆکانی خۆماندا ڕێكنه‌خستبێت، ده‌نگنه‌دانیش شتێکی زۆر ناگۆرێت!

Continue reading بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟

بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ گۆڕان به‌کاربردنی کاری ڕاسته‌وخۆ به ‌باشتر ده‌زانن؟

j.2.1 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ گۆڕان به‌کاربردنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به ‌باشتر ده‌زانن؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

به‌بێ ئاڵۆزکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاریگه‌ره‌ ، کارایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕادیکالترکردنی پراکتیکی پشتبه‌خۆبه‌ستن بۆ خۆکارکردن بۆ خۆکارکردنیش دژی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و په‌ڕاویزکردنی خه‌ڵکه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره‌می سه‌پاندویه‌تی. وه‌ک موره‌ی بۆخین murry bokchin وتویه‌تی: ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ کاری ڕاسته‌وخۆدا ئه‌وه‌یه‌ جه‌ماوه‌ر به ‌ڕه‌فزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی بیرۆکراتی، توانای دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ تاکه‌کانیش كه‌سایه‌تیی خۆیان ده‌ست بخه‌نه‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و ئۆتۆ جه‌ستوێن و ئۆتۆ به‌ڕێوه‌بردن پێویستیه‌تی.[Toward an Ecological Society, p. 47]

Continue reading بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ گۆڕان به‌کاربردنی کاری ڕاسته‌وخۆ به ‌باشتر ده‌زانن؟

گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونادات

<!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } –>

زاهیر باهیر

له‌نده‌ن، 28/02/2010

ڕامیاره‌كان، ئه‌وا‌نه‌ی كه‌ ساڵانێكی دوورودرێژه‌ له‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سانی بێتاوانی ئه‌م وڵاته‌ (عێراق) و ملوێنه‌های تری سته‌ملێكراو و به‌شخوراو و په‌ككه‌وته‌ی هه‌ر ئه‌م وڵاته‌ سه‌رمایه‌یه‌كی ڕامیارییان بۆ خۆیان پێكه‌وه‌ناوه‌ و له‌ پالیشیدا سه‌رمایه‌یه‌كی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان به‌ده‌ستهێناوه‌‌، جارێكی تریش به‌گه‌مه‌ ڕامیارییه‌كه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و خواستی پێشوویان، ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕامانبكێشنه‌وه‌، تاكو جارێكی دیكه‌ش سه‌روه‌رییان بسه‌پێنینه‌وه‌ و ملی پێبده‌ینه‌وه‌. ئه‌مه‌یه‌ مه‌رگه‌سات و تراژیدی ئه‌مڕۆیه‌ كه‌ مرۆڤی سه‌رده‌م تێیدا ده‌ژێت، مه‌رگه‌ساته‌كه‌ش هه‌ر له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ ئه‌م ڕامیاركارانه‌ بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌لێشاوێ پڕوپاگه‌نده‌وه‌، به‌ بوجه‌یه‌كی كراوه‌ و له‌بننه‌هاتووه‌وه‌، به‌ میدیایه‌كی گاڵته‌جاڕییانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵكو له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئێمه‌ی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شیش به‌پڕوپاگه‌نده‌كانیان و قسه‌خۆشییان باوه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌ده‌نگدانمان سه‌روه‌رێتییان واژۆ ده‌كه‌ین. له‌بری دادگاییكردنیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و وێرانكاریی و كوشتوبڕ و زۆر و سته‌مه‌ی كه‌ زیاتر له‌ نیوسه‌ده‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له‌ به‌گشتی و خه‌ڵكانی سته‌ملێكراو و به‌شخوراوی وڵاته‌كه‌ به‌تایبه‌تی، كردوویانه‌‌.

Continue reading گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونادات

خه‌باتی ڕاستەخۆ چییه‌؟

(J. 2 ) خه‌باتی ڕاستەخۆ چییه‌؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به‌بۆچوونی ڕۆدۆلڤ ڕۆکه‌ر Rudolf rocker ئه‌و ئامرازانه‌ن که‌ به‌ده‌ست کارگه‌ران و جه‌ماوه‌ره‌وه‌ن‌، دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی، بۆ نموونه‌ هێرشی هزری، مانگرتنه‌کان، خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه‌، شکاندن و په‌کخستن**به ‌فۆرمی جیاواز جیاواز، پڕوپاگه‌نده‌ دژی میلیتاریزم به‌تایبه‌تی له‌ کاتی هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا، ڕێکخستنی به‌رگریی چه‌کداریی جه‌ماوه‌ری بۆ پاراستنی ژیان و سه‌ربه‌ستی.[Anarcho-Syndicalism, p. 66]

Continue reading خه‌باتی ڕاستەخۆ چییه‌؟

گفتوگۆی خه‌یاڵکردی نێوان کارڵ مارکس و میخائیل باکونین

گفتوگۆی خه‌یاڵکردی کارڵ مارکس و میخائیل باکونین

نووسینی: Morris Cranston

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

بۆ خوێندنه‌وه‌ی کلیکی ئه‌م ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://issuu.com/sakurdistan/docs/imaginary_dialog