(J. 2 ) خه‌باتی ڕاستەخۆ چییه؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به‌بۆچوونی ڕۆدۆلڤ ڕۆکه‌ر Rudolf rocker ئه‌و ئامرازانه‌ن که به‌ده‌ست کارگه‌ران و جه‌ماوه‌ره‌وه‌ن، دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی، بۆ نموونه هێرشی هزری، مانگرتنه‌کان، خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه، شکاندن و په‌کخستن**به فۆرمی جیاواز جیاواز، پڕوپاگه‌نده دژی میلیتاریزم به‌تایبه‌تی له کاتی هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا، ڕێکخستنی به‌رگریی چه‌کداریی جه‌ماوه‌ری بۆ پاراستنی ژیان و سه‌ربه‌ستی.[Anarcho-Syndicalism, p. 66]
ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه که مه‌رج نییه خه‌باتی ڕاسته‌خۆ هه‌ر له شوێنی کارکردنه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵکو له بواره‌کانی تری ژیانیشدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ نموونه نه‌دانی کرێی خانوو به کۆمه‌ک، دابڕان و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه له به‌کارهێنانی کاڵاکاندا، به‌کاربردنی هه‌موو جۆره‌کانی داگیرکردن و مانگرتنه‌کانی sit-in ی کارگه‌ران، زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌دی نه‌دانی باجه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژانه که له قۆناخی ئه‌نجامداندان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که دژه سۆسیالن، خۆپیشاندانی ئیعترازی دژی گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان هه‌یه به مووچه و هه‌قده‌سته‌وه، به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشانه که ده‌کرێنه سه‌ر کۆمینه‌کان، دژایه‌تیکردنی هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ژیان که له خزمه‌تی پارێزگاری و هێشتنه‌وه‌ی سیستمی ئێسته‌دان، سه‌رباری ئه‌وانه مانگرتنی خۆیی بۆ فشارخستنه سه‌ر خاوه‌نکاره‌کان و ناچارکردنیان تا بخرێنه به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و ئاوڕدانه‌وه له جه‌ماوه‌ر. [Op. Cit., p. 72]
له‌ڕاستیدا ڕیشه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆ خه‌باتکردنه بۆ خۆ و ڕێگه‌نه‌دانه به که‌سانی تر که به ناوی ئێوه‌وه کار بکه‌ن، واته له‌بریی سیاسه‌تمه‌داران خۆتان کاری خۆتان بکه‌ن، voltain de cleyre کاکڵه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆی به ڕێکخستنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی جه‌ماوه‌ر زانیوه.
ئه‌و که‌سانه‌ی وا بیر ده‌که‌نه‌وه که مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه و چاونه‌ترسن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانی تر و ده‌یانه‌وێت بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ و دابه‌ش بکه‌ن سه‌باره‌ت به کاری ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرای بکه‌ن که پارتیزانی کاری ڕاسته‌وخۆن و ده‌ست له بهئازادیدهربڕینی بیروبۆچوونه‌کانیان هه‌ڵناگرن و ده‌توانن پێکه‌وه کار بکه‌ن دژی پابه‌ندی و چه‌وسانه‌وه. دێته‌وه یادم 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی سڵاوی سه‌ربازی-armée salut کاری ڕاسته‌وخۆیان ئه‌نجام ده‌دا بۆ ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین له ناوخۆیاندا ئه‌ندامه‌کانیان به ئازادی بیروڕای خۆیان ده‌رده‌بڕی مافی نوێژکردنیان و پێکه‌وه گۆرانیوتنیان پارێزراو بوو، هه‌موو پێکه‌وه کاریان ده‌کرد بۆ پاشه‌کشه‌پێکردنی چه‌وسێنه‌ره‌کانیان، تا ئه‌و ڕاده‌یه واز له ئه‌مان بهێنن و ته‌گه‌ره نه‌بن له‌سه‌ر ڕێگه‌یان.[Direct Action]
کارگه‌ران له‌سه‌ر ئاستی دنیا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن هه‌مان ڕێگه بگرنه به‌ر. هه‌موو ئه‌و که‌سانه که خاوه‌نی پلانێکن بۆ ئه‌نجامدانی کارێک ئه‌وانه نیازی ئه‌وه‌یان نییه و نایانه‌وێ به سه‌روه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌راندا تێبپه‌ڕێن و داوایان لێبکه‌ن پلانه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وانه سروشتی کارکردنیان سروشتێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌لماندویانه که هاریکاریکردن له بنه‌ڕه‌تدا سروشتێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، زۆرکه‌س ئه‌وه‌یان له بیره که خانمانی ماڵه‌کان له شاری نیویۆرک خۆیان بۆ خۆیان بڕیاری ئه‌وه‌یان دا که پشت بکه‌نه قه‌سابه‌کان و گۆشتیان لێنه‌کڕن و ناچاریان بکه‌ن نرخه‌کانیان داببه‌زێنن. ئێسته‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی پچڕاندن هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له بواری چه‌وری و که‌ره‌دا. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه زه‌ره‌ردان نییه نه ڕاسته‌وخۆ نه ناڕاسته‌وخۆ، به‌ڵکو وه‌ڵامێکی چاونه‌ترسانه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وانه‌یه که زوڵمیان لێده‌کرێت. زۆرجاریش ئه‌و که‌سانه ئه‌و که‌سانه‌ن که بڕوایان به کاری ڕاسته‌خۆ هه‌یه.[Martha Ackelsberg, Free Women of Spain, p. 33]
کاری ڕاسته‌وخۆ کاری ڕاسته‌وخۆ کارکردنه بۆ خۆ، فۆرمێکی جموجووڵی جه‌ماوه‌رییه که خه‌ڵکی خۆی بڕیاری ده‌دات و داوه و خۆی بۆ ڕێکخستووه و ڕێک ده‌خات له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به خۆبههێزی کۆمه‌کی به جۆرێک که کاره‌کان و داواکانیان به که‌سانی تردا تێنه‌په‌ڕێت، که‌سانی تر مه‌به‌ست له نوێنه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانه، کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕینێکی سروشتییه له ئازادی له–ئۆتۆبهڕێوهبردن–، کاری ڕاسته‌وخۆ دژی ئۆتۆریتێی پشت مێزه‌کانه، دژی یاساکانه، دژی هه‌ڵکوتان و هێرشبردنه که ده‌کرێنه سه‌ر به‌ها ڕهوشتیتهکان، کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕین و مێتۆدیکی توندوتۆڵی ئه‌نارکیزمه. [Emma Goldman, Red Emma Speaks, pp. 62-63]
به‌و جۆره ئاشکرایه کاری ڕاسته‌وخۆ کارکردنه بۆ خۆ، ئێوه توانای ئه‌وه‌تان هه‌یه خۆتان هێز و توانای خۆتان ڕێک بخه‌ن و بیخه‌نه ڕوو و پیشانی بده‌ن که ئێوه ده‌توانن خۆتان خۆتان به‌ڕێوه ببه‌ن و جڵه‌وی ژیان و پاشه‌ڕۆژی ژیانی خۆتان به ده‌ست خۆتانه‌وه بێت.
ئامانجی کاری ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه که هه‌موو جه‌ماوه‌ر، نێرومێ، ئه‌و ئامرازانه‌یان پێبێت تا بتوانن وه‌ک پێویست سوود له شاره‌زایی و وه‌ستایی خۆیان وه‌ربگرن، تا بتوانن ئاڕاسته‌ی ژیانی خۆیان دیاری بکه‌ن. [Martha Ackelsberg, Op. Cit., p. 32]
به واته‌یه‌کی تر ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و بیروبۆچوونه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگه وه‌ستاو و نه‌گۆڕه statique و به‌و پێوه‌ره‌ش ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه که هۆشمه‌ندیی خه‌ڵکی ناگۆڕێت و ئه‌وه‌ش که خه‌ڵکی گه‌لحۆن و هه‌روه‌هاش ده‌مێننه‌وه توانای گۆڕانیان نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان پاڵپشتی کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواکارییه‌کانیان، ئه‌وه له کاتێکدا که ده‌زانن ئه‌و کاره ئاسان نییه و گران ده‌که‌وێت له خه‌باتکردندا دژی سیستمی هه‌ره‌میی خاوه‌نئیمتیازه‌کان.
مێژوو سه‌لماندویه‌تی که ئه‌و کاتانه‌ی خه‌ڵکی خواره‌وه ڕاسته‌وخۆ خه‌باتیان کردوه هه‌موو کات سه‌رکه‌وت و براوه بوون، هه‌ر له ڕه‌وتی ئه‌و خهباتکردنهشدا هۆشمه‌ندی و شێوازه‌کانی خه‌باتکردنیان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. کاری ڕاسته‌وخۆ به درێژایی سه‌ده‌کانی ڕابووردو بۆ پسانی زنجیری به‌ندایه‌تی بووه. مافی ده‌نگدان و ئازادی به‌رهه‌می خه‌بات و کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌رن، هه‌ربۆیه ده‌بێت سووک ته‌ماشا نه‌کرێت و بزانرێت چۆن به کار ده‌هێنرێن بۆ له‌گۆڕنانی ناعه‌داله‌ت و زاڵبوون و سه‌روه‌ریی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌کانی تره‌وه.
له‌م به‌شانه‌ی section خواره‌وه له جۆری پرسیار و وه‌ڵامدا پیشانی ده‌ده‌ین بۆ و چۆن ئه‌نارکیسته‌کان کاری ڕاسته‌وخۆ پیاده ده‌که‌ن وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری له‌بریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
په‌راوێز:
سه‌رچاوه‌ی ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی: http://faqanar.free.fr/faqanar/secJ2.html
سه‌رچاوه‌ی ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌ی: http://anarchism.ws/faq/secJ2.html
** ئه‌نارکیزم وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی سۆسیالیستی ئازادیخوازی شۆڕشگێڕ هیچ کاتێک بڕوای به به‌کارهێنانی توندوتیژیی و ئاشووبنانه‌وه نه‌بووه و نییه و نابێت، ئه‌وه هه‌ر ده‌وڵه‌ت و سۆسیالیستی ڕژێمیه که تۆمه‌ته‌یان نووساندووه به ئه‌نارکیزمه‌وه به مه‌به‌ستی ڕهزاگرانکردنی، ته‌نانه‌ت ئه‌نارکیزمیان به فه‌وزه‌وی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانه‌کانی تر که ئه‌وه خۆی به‌شێکه له‌و هێرشه فکرییه دڕندانه‌یه که کراوه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیزم. ئه‌نارکیزم به هیچ کلۆجێک به مانای فه‌وزه‌وی و نایه‌ت به مانای ئازادیخوازی دێت. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له داهاتوودا دێمه‌وه سه‌ر باسکردنی. ئه‌ویش به وه‌رگێڕانی کتێبی التحرریة من العقیدة الی الممارسه، له نووسینی دانیال غیرین که به قووڵی و فراوانی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قسه‌ی کردووه و نیشانه‌ی پێکاوه. ڕاسته ئه‌نارکیزم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی به‌ندی و سه‌روه‌ری و ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵیی کوێرانه و دیسپلینی پۆڵاینی حزبی و ده‌وڵه‌تی بووه، هه‌موو جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات و ڕژێمخوازی ڕه‌ت کردۆته‌وه، هیچ جیاوازییه‌کی به‌دی نه‌کردووه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کاندا؛ جا چ حزبی بووبێت یا ده‌وڵه‌تی، ڕه‌تکردنه‌وه و دژایه‌تیکردنی دیسپلین و پابه‌ندی و به‌کارهێنانی توندوتیژی و ئاژاوه‌نانه‌وه دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازی دژبه‌یه‌کن. ئه‌نارکیزم داوای به‌رگریکردنی چه‌کداری کردووه. له کاتی مه‌ترسیی گه‌وره، به‌رگری چه‌کداری له ژیان و نان و سه‌ربه‌ستی کردووه. شۆڕشی ئیسپانیا نموونه‌یه‌کی زیندووه کاتێک کارگه‌ران بۆ به‌رگریکردن له کۆڕه کرێکارییه‌کانی کارگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان خۆیان ڕێکخستبوو و کاتێک نازییه‌کان به پێشڕه‌ویی فرانکۆ په‌لاماری کرێکارانیان دابوو له‌ژێر ئاڵای –بژی مردن–دا کرێکاران و ئه‌نارکیسته‌کان له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستیان دابووه چه‌کی به‌رگری دژی نازییه‌کان و ستالینییه‌کان له ژێر دروشمی –بژی ژیان– نان و سه‌ربه‌ستی بۆ هه‌مووان. جاری تر باسمکردووه که ڕوویداوه لێره و له‌وێ هه‌ندێک چڵیتی کۆڵانکوتی سه‌رسه‌ری به ناوی ئه‌نارکیزم و کاری ڕاسته‌وخۆوه کاری تاککوشتنیان ئه‌نجامداوه، ئه‌نارکیزم وه‌ک ڕێبازێکی سۆسیالیستی ئازادیخوازی دژه ده‌سه‌ڵات له‌و چڵیتانه و کاره قێزاوییهکانیان بێبه‌رییه و ئه‌م کارانه فڕیان به‌سه‌ر ئه‌نارکیزمه‌وه نییه و ناسنامه‌ی خه‌باتی ئه‌نارکیستی خه‌باتی نێو شه‌قام و کارگه و گه‌ڕه‌که‌کانه. (و.ک.)