فیلمی دۆکومێنته‌ری ئوتۆپی ژیان (Living Utopia)
هه‌ژێن
“ئه‌گه‌ر پێتوایه خه‌یاڵ ده‌که‌م، تکایه ئه‌و ئازادییه‌شم لێ زه‌وت مه‌که، با ئازادانه بهزرێم” ئازادیخوازێك
سه‌ره‌تای هاتن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نارکیزم له ئیسپانیا (ئه‌نده‌لوسیای جاران) وه‌ك هزر بۆ ساڵه‌کانی کۆتایی ده‌هه‌ی هه‌شتای سه‌ده‌ی نۆزده ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نارکیزم به واتای ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریخوازی به کرده‌وه له هه‌موو سه‌رده‌مه مێژووییه‌کاندا و له گشت گۆشه‌کانی ئه‌م جیهانه‌دا ئاماده‌یی هه‌بووه، ئیسپانیاش هه‌ر به سروشت خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌ی هۆگری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی له‌ناویدا فره‌بووه. هه‌ر ئه‌م زه‌مینه مێژووییه‌یه واده‌کات، که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پاش دامه‌زراندنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، ئه‌نارکیزم وه‌ك بالاده‌سترین هزری سۆشیالیستی ئازادیخوازانه له‌ناو کرێکاران و جوتیارانی ئیسپانیادا ده‌رکه‌وێت و له ساڵی 1872دا پاش یه‌که‌مین کۆنگره‌ی بزاڤی کرێکاری ئیسپانیا ته‌نیا له کۆنگره‌ی “کوردوبا”*دا فیدراسیۆنی ئه‌نارکیسته‌کان 45.000 ئه‌ندامی چالاك بگرێته خۆی و یاخیبوونه جوتیارییه‌کانی ساڵی 1873 بکه‌ونه ژێر کارایی ئه‌نارکیزم و ئه‌م کاراییه‌ش تا ساڵی 1936 واته تا شۆڕشی 1936-1939 هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندا ده‌بێت.
سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاراییه ڕێکخراوبوونی سه‌ربه‌خۆی کرێکاران و جوتیارانه له سه‌ندیکای شۆڕشگێڕی خۆیاندا، که دره‌وشاوه‌ترین خاڵی بزاڤی پڕۆلیتێرییه و به‌کرده‌وه‌ش ده‌رکه‌وت، که ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو له پارته رامیارییه‌کان و ده‌سه‌ڵات، گیانی خۆبیرکردنه‌وه و خۆبڕیاردان و خۆهه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێکردن و پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌په‌روه‌رێنێت، ڕێك ئه‌وه‌ی که له شۆڕشی ئیسپانیادا ڕوویدا و کۆمونه ئازاده‌کانی جوتیاران و سه‌ندیکا شۆرشگێڕه‌کانی له فیدراسیۆنه سه‌ربه‌خۆکاندا کۆکرده‌وه و به‌ره‌یه‌کی شۆڕشگێرانه‌ی پێكهێنا. پێکهاتنی کۆمونه‌کانی که‌ته‌لۆنیا و به‌شه‌کانی تری ئیسپانیا ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی کۆلخۆزه (Kolkhoz ) زۆره‌ملێیه‌کانی ڕوسیه‌ی 1921-1990ه‌وه،له‌سه‌ر ئاماده‌یی خودی جوتیاران و کرێکارانی گوندنشین پێكهاتن، هه‌ر بۆیه جوتیاران تادوا فیشه‌ك و نان و دڵۆپی خوێن دژی فاشیسته‌کان و جه‌نه‌راڵ فرانکۆ شانبه‌شانی هاوڕێ کرێکاره‌کانی ناو (CNT) جه‌نگین و گیانیان له‌پێناو سۆشیالیزمی ئازادڕه‌وانه‌دا به‌خشی.
له‌م باره‌وه چه‌ندین فیلمی دۆکومێنته‌ری و به‌ڵگه‌نامه هه‌ن و مۆری که‌توایبوون و دروستی له هه‌وڵی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکی (سۆشیالیستی ناده‌وڵه‌تی) له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لۆکا‌ڵی و ناناوه‌ندییانه‌ی کۆمون و فیدراسیۆنه‌کان و پێکهێنانی گاردی خۆبه‌خشانه‌ی چه‌ندین هه‌زار چه‌کداری(CNT) و ئاوه‌دانکردنه‌وه و پیشه‌سازیکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه ئازاده‌کان، ده‌ده‌ن.
به‌ڵام به هاوکاری سه‌ربازی ده‌وله‌تی نازی ئا‌ڵمانیا و ده‌وله‌تی فاشیستی ئیتالیا و پیلانگێڕی ڕوسیه له دوبه‌ره‌کی دروستکردن له ڕیزی شۆڕشگێراندا و هاندانی ورده‌ماڵیکان و پشتیوانی له پارته دژه سۆشیالیسته‌کان، چاونوقاندن و بێده‌نگه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه و تێکشانی ده‌ره‌کی شۆڕش ڕه‌خسا و کوشت‌وبڕ و ڕاونانی سۆشیالیسته‌کان سه‌راپای ئیسپانیای گرته‌وه و له هه‌رێمه‌کاندا گوند به گوند، گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك و ماڵ به‌ماڵ ڕاوه شۆڕشگێڕیان ده‌کرد. تێکشکانی شۆڕش به‌راده‌یه‌ك کارایی دانا، که بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا تووشی سڕبوونێك کرد. شۆرش له ئیسپانیا به‌پێچه‌وانه‌ی ڕوسیه‌وه، له‌لایه‌ن کرێکاران و جوتیارانه‌وه تا دوا توانایی پارێزگاری لێ‌کرا، هه‌وه‌ك چۆن له کرۆنشتات و ئوکرانیا و پترۆگراد کرێکاران و جوتیاران تا دوا تواناییان به‌رامبه‌ر سه‌رکوتگه‌ری له‌شکری سوور تێکۆشان و هه‌ر دیکتاتۆری پارت بوو، که وای کرد پاش حه‌فتا ساڵ ده‌سه‌لات، ئیمپراتۆری حه‌فتاساڵه‌ی پارت وه‌ك په‌شمه‌ك له چاوتروکانیکدا بتوێته‌وه و که‌س ئاخ بۆ گێرانه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌کێشێت.
یه‌کێك له سه‌رکه‌وتنه هه‌رده‌م زیندووه‌کانی شۆڕشی کۆمه‌لایه‌تی پڕۆلیتاریا له ئیسپانیا ئه‌وه بوو، که ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستی ناده‌وڵه‌تیدا (سۆشیالیستی ئه‌نارکی) نران، تائێستاش وه‌ك ئه‌زموون و به‌ردی بناخه‌ی بزووتنه‌وه‌که له‌به‌رچاو ده‌گیردرێن و له بیره‌وه‌ری به‌شدارابووانیدا یا نه‌وه‌کانی دوایدا جێگه‌ی ستایشن، ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئۆردوگه زۆره‌ملێییه‌کانی کار و ئۆرۆستۆکراسی سه‌رانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی بلۆکی ڕۆژهه‌لاتیی (پڕۆ-ڕوسی) و په‌یوه‌ندییه پارێزراوه‌کانی کار و سه‌رمایه له ڕوسیه‌ی 1921-1990 و هاوکارییان له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تانی بۆرژوازی و به‌ستنی په‌یماننامه له‌ته‌ك زلهێزه‌کانی سه‌رمایه‌داری جیهانی.
ئه‌م فیلمه (Living Utopia)دۆکومێنته‌رییه، یه‌کێکه له‌و به‌ڵگه‌نامه نه‌مرانه‌ی، که هاوڕێیانی خه‌باتکار له شۆرشی ئیسپانیادا وه‌ك وانه و ئه‌زموونێکی پڕشنداری شۆڕشی ڕزگاری مرۆڤایه‌تی له سه‌روه‌ری چینایه‌تی و نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری، بۆیان تۆمارکردووین و هاورێیانێك که ئه‌وده‌م له کوشتوبڕه‌کانی گه‌رانه‌وه‌ی فاشیسته‌کاندا ڕزگاریان بوو و له وڵاتانی دراوسێ یا ئه‌مه‌ریکای لاتین گیرسانه‌وه، بۆمان ده‌گیڕنه‌وه که سه‌ره‌تا چۆن کارییان کردووه و چۆن تا دوا فیشه‌ك جه‌نگاون و چۆن تووشی خۆشاردنه‌وه و راونا بوون، هاوکات یاداوه‌رییه خۆشیبه‌خش و دره‌وشاوه‌کانی ڕۆژانی ژیانی کۆمه‌نه‌یی هه‌رێمه ئازاده‌کانی ئیسپانیامان بۆ ده‌گێڕنه‌وه.
(Living Utopia ) له‌ته‌ك سه‌بتایتلی ئینگلیزیی
[googlevideo=http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-3323756298621550509]
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-3323756298621550509
(VIVRE L’UTOPIE) به دوبلاژی فه‌ره‌نسی
[googlevideo=http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-6236239516470072435]
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-6236239516470072435
(Gelebte Utopie ) به دوبلاژی ئاڵمانی
[googlevideo=http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-9168377341067604870]
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=-9168377341067604870
(Ζώντας την ουτοπία) به دوبلاژی پۆرتوگێزی
[googlevideo=http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=3828241846908973113]
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#docid=3828241846908973113
(vivir la utopia ) ئۆگیناڵ ئیسپانی
[googlevideo=http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#]
http://video.google.com/videoplay?docid=-8755849295018315234#