ڕۆژی 01ی ئاپریلی 2010 پاسه‌وانانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌بری بواردان به خوێندکاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر و که‌سانی به‌رپرس ببینن و داواکارییه‌کانیان بگه‌یێنن، که‌چی خوێندکاره‌کان دهدەنه به‌ر ده‌سترێژ و چه‌ند خوێندکارێك بریندار ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ته پاسه‌وانان له‌خۆوه و بێ بڕیاری سه‌رووی خۆیان چ ده‌زگه‌ی پۆلیس و ئاسایش چ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.
مه‌به‌ستی خوێندکاران، ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و گه‌یاندنی سکاڵای خۆیان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ به ده‌زگه‌ی تایبه‌ت به داخوازییه‌که‌یان که دابینکردنی مامۆستایه‌ك بووه بۆیان و ئه‌وه ماوه‌ی ساڵێکه داوای ده‌که‌ن و داواکه‌یان پشتگوێ ده‌خرێت. شایانی باسه، خوێندکاره‌کان، خوێندکاری دواناوه‌ندییه‌کی کورانن.
ئه‌م ڕووداوه ڕێك ڕۆژێك پێش کردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی په‌رتووك له هه‌ولێری پایته‌ختی دیموکراتییه به دیاریهێنراوهکهی ئه‌مه‌ریکای خۆبهڕزگارگهری گه‌لان له‌ده‌ست دیتکاتۆرهکان، ڕووده‌دات.
شالیارگه‌ی په‌روه‌رده که له سالانی ڕابوردوودا پێی له‌سه‌ر سیسته‌می هیراشی (قوچکه‌یی) خوێندن و داپلۆساندنی خوێندکاران داگرتووه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین خوێندکاری قۆناخه‌کانی سه‌ره‌تایی تا زانکۆ به‌تایبه‌ت کچان بوونه‌ته قوربانی شێواز و پرۆگرامی باکسالارانه و ئایینگهرایانهی خوێندن، که هێستاکه‌ش پاش 19 ساڵ له‌سه‌ر پێشه‌ی ڕژێمی به‌عس به‌ڕێوه ده‌چێت و دارکاری و فشاری ئایینی و هه‌ڵاواردنی کچان و هه‌ڵگرانی ئایننه‌کانی تر یا که‌سانی بێئایین، وه‌ك جاران له خوێندنگه‌کاندا ئاماده‌ن و هێشتا له په‌یمانگه‌کانی مامۆستایان‌دا له سایه‌ی ڕژێمی به‌ناو دیموکراتیدا مامۆستاکان به هه‌مان شێوازی رژێمی دیکتاتۆری به‌عس رادههینرێن.
ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه‌نده داچڵه‌کێنه‌ره، که پرسیارێکی ترسهێنه‌ر لای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه دروست ده‌کات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئاخۆ خۆپیشانده‌رانی هه‌ر توێژیکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له‌به‌رده‌م زیندانه‌کان و ده‌زگه‌کانی داپلۆساندن و سیخوردی (پۆلیس و هه‌واڵ و ..تد)دا خۆپیشاندان بکه‌ن، چ مهرگهساتیك چاوه‌ڕییان ده‌کات؟
ئه‌وه‌ی سهرنجراکێسه بێده‌نگه‌کردنی ده‌زگه‌کانی راگه‌یاندنه داپڵۆساندنهی خوێندکاران و جاونوقاندنی نووسه‌ران و سایت و گۆڤاره‌کانی ده‌ره‌وه که خۆیان به‌بێلایه‌ن ده‌ناسێنن، له کاتێکدا ده‌یتوانی هه‌ر دهنگههڵبڕینک له ڕۆژی کردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی په‌رتووكی هه‌وڵێری نێوده‌وڵه‌تیدا باشترین و کاراترین چه‌ک بێت بۆ دادگایی لێپرسراوان و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولیر و سالیارگهی په‌روه‌رده له‌سه‌ر تاوانه‌کانی سالانی ڕابوردوو و پێرێی هه‌ولیر.
لاوان و خوێندکارانی نارازی ده‌توانن ئه‌م هه‌له بقۆزننهوه و خۆپیشاندانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ریکبخه‌ن و رای گشتی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ پرس و داخوازییه ڕه‌واکانیان ڕابکێشن. هاوکات په‌رده له‌سه‌ر لایهناری ته‌واوی سایت و گۆڤار و ناوه‌نده هه‌واڵییه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه هه‌لماڵن.