با بەیەکەوە پەیوەست بین!

با بەیەکەوە پەیوەست بین!

بانگەواز بۆ هەموو تێکۆشەرانی دژە سیستەمی سەرمایەداری

  • چالاکانی بزاڤی لاوان، ژنان، خوێندکاران، کرێکاران، کەنارنشینان، نایاساییانو بیانییان
  • چالاکانی چەپ، ئەنارکیستان، ئۆتۆنۆمان، دژە فاشیستان و سۆشیالیستانی ئازادڕەو
  • فێمینیستان، پارێزەرانی ژینگە و ئاژەڵان، هاوسێکسبازان و …
  • دۆستان و هاوڕێیانی دژی سیستێمگری
  • ….

ئەوانەی کە دژی ناوەندیبوونەوەی دەسەڵات، کەڵەکەکردنی سەرمایە، هەموو جۆرە بالادەستییەك، پێکهاتەی قوچکەیی و پلەوپایە، ئۆتوریتە، ناوەندێتی (سانترالیزم)، سەروەر و خاوەن، دەوڵەت، میری، پارت، سنوور، چەکدارکردنی سەربازییانە، وزەگای ئەتۆمی، هەژاری، سوپا، سەربازی، زیندان، سەرمایەداری، پیاوسالاری، نایەکسانی، مەزهەب، خوا و …ن.

ئێمە خوازیارین کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی چارەنووسی خۆیدا بگرێتەدەست و خەبات دەکەین تاکو هیچ یاسا و مەرجێك بەرامبەر ئازادی و یەکسانی مرۆڤ بوونی نەبێت.

ئێمە بۆ تێپەڕین لە سەردەمی سەروەری سەرمایەداری؛ سەردەمی بەهرەکێشی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە پێویستمان بە لەناوبردنی سەراپای پێکهاتە کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و فەرهەنگییەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەیە. ئێمە ئەنارکی بە باشترین ئەڵتەرناتیڤ هەنووکەیی دەزانین و ئامانجمان پێکهێنانی مەیدانکارێکی پاگەندەیی بە ئامانجی خستنەڕووی گیانی خۆبەڕێوەبەرێتین.

بابەتگەلی جێی لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ بەرای گشتی دیاری دەکرێن:

  • خاوەندارێتی تایبەتی و سیستەمی بەهرەکێشانەی سەرمایەاری ( چ دەوڵەتی و چ نادەوڵەتی)
  • ئۆتوریتە، دەسەڵاتداری، ولایەت، رابەری، ناوەندێتی و دیکتاتۆری
  • ناسیونالیزم، نەژادپەرستی، پیاوسالاری و دەستەبژێریی
  • فیدرالیزم، سۆڤییەتەکان، خۆبەڕێوەبەرایەتی و خۆگەردانی
  • ……

وەرن بۆچوونەکانمان بگۆڕینەوە و لەتەك یەکتر بەشکەین.

وەرن لە کۆبوونەوەیەکی ڕووبەڕوودا ئەزموونەکانمان نێونەتەوەییانە بگوازینەوە و هەنگاوەکانمان ڕێكبخەین.

بەروار و شوێنی کۆبوونەوەکە بەم زووانە لەم وێبلاگانەی خوارەوەدا رادەگەیێنرێت:

وبلاگ شاهین شهر اندیشه های ( سیاسی) نوین و مترقی

http://andishehnovin.blogspot.com


آرشیو رزا

http://archiverosa.blogspot.com


آنارشیست عاشق

http://se-rahi.blogfa.com

آنارشیست خشمگین

http://sabotage.blogfa.com/

صدای آنارشیسم

http://anarchoanarchia.blogspot.com


سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

/‪http://sakurdistan.kurdblogger.com‬‬

لەم بارەوە سوپاسگوزاری یارمەتی تیئۆری و هزری هاوەڵان دەبین. هاوەڵان دەتوانن بۆ بڵاوکردنەوەی بۆچوون دەتوانن سوود لە بەشی ناردنی سەرنج لەم وێبلاگە و وێبلاگەکانی تر و ئیمەیل وەربگرن.

بۆچوونی هەژێن:

ببزوێن تاکو شتێکیش لەتەك ئێوەدا بکەوێتە بزوان

ئەوەی کە دوێنێ لە ڕاپەڕین و خۆپیشاندانەکانی 1979 و ساڵی ڕابوردوودا شکستمان خوارد، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خۆمان کردە قوربانی ئامانجگەلێك و جڵەوی خۆمان بە کەسانی تر؛ بە سەروەران و دەسەڵاتخوازان سپارد، ئەوانەی کە تەنیا ئامانجیان فەرمانڕەواییکردن بەسەر ئێمەدا بووە و هەیە.

ئەگەر بمانەوێت دووبارە شکست نەخۆین و کۆمەڵگەی ئازاد بنیات بنێین، پێویستە ئەم جارە ئێمە تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی؛ قوربانیانی هەموو سەردەمەکانی مێژوو، بەو جۆرەی کە دیکتاتۆرەکانی سەرمایەداری دەڕوخێنین، بەخۆشمان بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی ئازاد بوو لە خوارەوەرا بۆ سەرەوە لە ڕێگەی فیدرالیزمی سۆشیالیستیی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کۆمونەکان و ئەنجومەنەکانەوە ئازادانە، کۆمەڵگەی بێ دەوڵەت و دیکتاتۆری، بەبێ دەسەڵاتی پارتەکان بەدیبهێنین.

Leave a Reply