فیلمی(The Take)
[googlevideo=http://video.google.com/googleplayer.swf?docId=8149373547373833649#&hl=en]
نووسه‌ر: نا‌ئومی کلاین Naomi Klein
ده‌ر‌هێنه‌ر: ئاڤی لویس Avi Lewis
(The Take) فیلمێکی دۆکومێنته‌رییه له‌مه‌ڕ بزاڤی کرێکاری له ئه‌رژه‌نتین له کۆتایی دواده‌هه‌ی هه‌زاره‌ی دووه‌م و سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا. قه‌یرانێك که له پارساڵه‌وه یه‌خه‌ی بانکه جیهانلوشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئۆروپای گرت، ده‌هه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا وه‌ك ده‌سته‌گوڵی دیاری بازارئازادی نیئۆلیبرالیزم وڵاتی (ئه‌رژه‌نتین)ی گرته‌وه. وه‌ك له فیلمه‌که‌دا ده‌بینین، ده‌یان کارخانه داخران و خاوه‌نه‌که‌یان له شه‌وڕۆژێکدا بێ بژاردنی کرێی کرێکاران و وه‌لامدانه‌وه به داواکارییه‌کانیان خۆ ون ده‌که‌ن یا بڕیاری ده‌رکردنی به‌کۆمه‌ڵی کرێکاران له‌سه‌ر ده‌رگه‌ی کارخانه‌کان هه‌ڵده‌واسن. سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که له‌ته‌ك خۆپێشاندانی ملیۆنی ئه‌ندامانی چین و توێژه نه‌دار و ژێرده‌سته‌کان ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه، که به بزاڤی مه‌نجه‌ڵ کوتان نێوی ده‌رکرد و تێیدا نارازاییان به لێدانی قاپ و مه‌نجه‌ڵی خاڵی به‌هۆی که‌وچکه‌وه له پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌رژه‌نتیندا گوێی ڕامیاران و سه‌رمایه‌دارانیان که‌ڕ ده‌کرد، په‌لاماری بانکه‌کانیان دا و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پۆستی سه‌رۆککۆماری سێ ئاڵوگۆڕی به‌خۆوه دیت.
ئه‌رژه‌نتین وه‌ك یه‌کێك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین، که دانیشتوانه‌که‌ی یه‌کێك بوو له قوربانیانی ده‌ستی ڕژێمه دیکتاتۆره سه‌پێنراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئۆروپای دێمۆکراسی نوێنه‌رایه‌تی و له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردوودا دڕندانه‌ترین سه‌رکوت و کوشتوبڕی به‌رکه‌وت و له‌و هێرشانه‌دا سه‌دان و هه‌زاران چالاکانی سۆشیالیست و ئازادیخواز بێسه‌روشوین کران و ئه‌شکه‌نجه دران. وه‌ك له‌م فیلمه دۆکومێنته‌رییه‌دا ده‌بینین، دایکانی زیندانیانی بێسه‌روشوێن(Madres de Plaza de Mayo )، ڕۆڵی به‌رچاویان له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و له پشتیوانی کرێکاراندا هه‌یه. هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی بێکارانی ئه‌رژه‌نتین (MTR )، که گه‌وره‌ترین زیانپێگه‌یشتوانی بازارئازاد بوون له وڵاتی ئه‌رژه‌نتین، ڕۆڵی به‌رچاو و چینایه‌تی له پشتیوانی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری نارازیدا ده‌بینن.
بزاڤی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه و هۆتێل و چاپخانه‌کان، وه‌ك باڵاکردن و په‌ره‌سه‌ندن و ڕێکخراوبوونی بزووتنه‌وه‌ی ناڕازی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، پاش ئه‌وه‌ی که زۆرێك له خاوه‌نکاره‌کان وه‌رشکسته ده‌بن و موچه و کرێی کرێکاران و کارمه‌نده‌کانیان ناده‌ن و ده‌ست به‌ده‌رکردنی کرێکاران ده‌که‌ن، کرێکاران وه‌ك به‌رگری و کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشی هاوکاتی بازارئازاد و خاوه‌نکاره‌کان بۆ سه‌ر ژیان و داخوازییه‌کانیان، ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه و شوێنه‌کانی تری کاردا ده‌گرن و به‌خۆیان به‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ر و چاو‌دێر و خاوه‌نکار، به‌بێ ده‌رگه‌وان و سه‌رکاریگه‌ر، پرۆسێسی به‌رهه‌مێنان ڕێکده‌خه‌نه‌وه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاری وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چینایه‌تی ئه‌زموون ده‌که‌ن و تێیدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن و پاش ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا کرێکاران هه‌ست به ئازادی و خۆگه‌ردانی ده‌که‌ن، به‌ڵکو بڕی به‌رهه‌مهێنان به‌رزده‌بێته‌وه و ماوه‌ی کار که‌م ده‌که‌نه‌وه و هه‌ژمارێك له بێکارانیش ده‌خه‌نه سه‌ر کار، هاوکاتی بژاردنی موچه و کرێی نه‌دراو و ئاسایی کڕیکاران خۆیان، له داهاتی کارخانه‌کان پشکی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك و خه‌سته‌خانه و فێرگه (قوتابخانه) و ڕێگه‌وبان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و کۆمه‌کی ڕێکخراوی بێکارانیش ده‌که‌ن.
ئه‌م فیلمه که ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌رایه‌تی کرێکاران وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ په‌یوه‌ندی فه‌مانده‌ر و فه‌رمانبه‌ری خاوه‌نکار و کرێکاران، وه‌ك به‌رهه‌می سه‌ربه‌خۆیی بزاڤی کرێکاری و ده‌ستکۆتاکردنی پارته رامیارییه‌کان و ده‌سه‌ڵات دێته ئاراوه.
شایانی باسه، که کرێکاران و ڕێکخراوی بێکاران و بزاڤی دایکانی زیندانیانی بێسه‌روشوینکراو، هاوکاتی خۆرێکخستن و کاروباری ڕۆژانه، سات به‌سات له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نکارخانه‌کان ده‌سته‌ویه‌خه ده‌وه‌ستنه‌وه و به‌ره‌یه‌کی چینایه‌تی سه‌ربه‌خۆی پشتبه‌ستوو به دێمۆکراتی راسته‌خۆ (له‌خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه) پێکده‌هێنن و ده‌بنه وانه‌یه‌کی مێژوویی بۆ هه‌ر ڕاپه‌ڕین و هه‌ستانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و دادپه‌روه‌ر.
ئه‌م بزاڤه که له ساڵی 2001ه‌وه له ئه‌رژه‌نتین سه‌ری هه‌ڵدا و بوو به وانه‌یه‌کی چینایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و ساڵی 2007 له ئا‌ڵمانیا کرێکاران ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه‌یه‌کی پایسکیڵ دروستکردندا ده‌گرن و له ساڵی 2008ه‌وه له سه‌رتاسه‌ری ئۆروپا و ئه‌مه‌ریکای باکووردا هه‌وڵی ئه‌زموونکردنه‌وه‌ی ئه‌م وانه‌یه دراوه و چه‌ندین خوێندگه و کارگه و شوێنی تر وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاری ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
شایانی باسه، پاش نزیکه‌ی 8 ساڵ خه‌بات و پێداگری و کۆڵنه‌دان، دواجار له 26ی ئاوگوستی 2009دا پارله‌مانی ناوچه‌ی (Neuquén ) له ده‌نگدانێکدا 26 به‌رامبه‌ر به 9 ده‌نگ، ده‌نگیان به‌وه‌دا که کارخانه‌ی کیرامیکی (زانۆن) چیتر نه ناو و نه مارکه و نه ئامێر و شوێن، به‌شێك نین له خاوه‌ندارێتی (Luigi Zanon ) به‌ڵکو هی خودی کرێکارانه و یه‌کێکه له زنجیره‌ی کارخانه بێخاوه‌نه‌کان (FaSinPat-Fabrica Sin Patrones).
گه‌یاندن و گێرانه‌وه و بڵاوکردنه‌وه و وه‌رگێرانی ئه‌م فیلمه، تواناییه‌کی زۆر به بزاڤی کرێکاری و جه‌ماوه‌ری ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها کڕینی ئه‌م فیلمه خۆی له خۆیدا هاوپشتییه‌کی چینایه‌تییه بۆ به‌رهه‌م و کاری سه‌رکه‌وتووی تری له‌م چه‌شنه، خوێنه‌رانی هێژا ده‌توانن به سه‌ردانی پێگه‌ی گروپی فیلمی (The Take) فیلمه‌که به شێوه‌ی (DVD) به زمانه ئۆروپییه‌کان بكرن.
خوێنه‌رانی هێژا بۆ گرێدانه‌وه‌ی باسه‌کانی ناو ئه‌م نووسینه و ڕووداوه‌کانی ناو فیلمه‌که، ده‌توانن به کلیککردنی ئه‌م لینکه (http://sakurdistan.kurdblogger.com/100838) فیلمه‌که ببینن. فه‌موون ئێوه و ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاران به‌بێ خاوه‌نکار و ده‌سه‌ڵات، به‌و هیوایه‌ی ئێمه‌ش له کوردستان و ناوچه‌که‌دا له هه‌نگاوه‌کانی خه‌باتی ڕۆژانه‌ماندا بتوانین ئه‌م ئه‌زموونه چینایه‌تییه کرده‌یی بکه‌ینه‌وه.