D.2.2 پانتایی پرۆپاگه‌نده‌ له‌ دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا چه‌نده‌ ؟

و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف

بۆ ڕه‌زامه‌ندی کۆمپانییه‌کان، بۆ دابینکردنی ‌هێمنی بارودۆخه‌که‌، پاره‌یه‌کی زۆر خه‌رج ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکه‌نه‌ نموونه‌یه‌ک و خۆیانی پێ پێوانه‌ بکه‌ن و به‌راورد بکه‌ن. ئه‌وان به‌ هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، خه‌ڵکی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی لاپه‌سه‌ند و پیرۆز بێت، که‌ ده‌وڵه‌ت پشتگیری ده‌کات. هه‌روا وای پیشان ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و پشگیریکردنه‌ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نییه‌ و بۆ ده‌ستخستنی به‌رته‌ری نییه‌، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ست کاری رێکخستنه‌ و هیچی تر. Continue reading D.2.2 پانتایی پرۆپاگه‌نده‌ له‌ دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا چه‌نده‌ ؟

ئەنارکیزم

ئەنارکیزم، سۆشیالیزم و ئازادییە پێکەوە. ئازادی بەبێ سۆشیالیزم بریتییە لە بەهرەکێشی و سۆشیالیزمیش بەبێ ئازادی، واتە ستەم و سەرکوت

میخائیل باکونین

خوێنەرانی هێژا، ئەو بابەتانەی لەم گۆشەدا دەخرێنە ڕوو، بابەتگەلێکن بۆ مشتومڕ لەسەر کردن و وروژاندنی لێدوان. هەر کەس دەتوانێت ڕەخنە بگرێت، پێشنیار بکات یا سەرنج بدات، واتە دەکرێت پێشنیارێك ببێتە هۆی ڕەخنە و ڕەخنەکاری، ڕەخنەیەك ببێتە هۆی سەرهەڵدانی پێشنیارێك، هەرواش سەرنجەکان دەتوانن ڕەخنە و پێشنیارەکان گەشە پێبدەن. خوێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ بە کلیککردنی “تێبینی تۆ؟” سەرنج و ڕەخنە و پێنیارەکانیان لەسەر بابەتەکان بنووسن یا ئەگەر ئەگەر لەم رێگەیەوە گونجاو نەبوو، ئەوا لەڕێگەی ئیمەیل ئەدرەسەوە (anarkistan@activist.com) بە پەیامێك بۆچوونی خۆیان ڕەوانە بکەن.

ئەنارکیستان (TV)

ئەنارکیستان (TV) کەناڵی ئینتەرنێتی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستانە، کە فیلە داستانی و دۆکومێنتەرییگەلی ئەنارکیستی نیشان دەدات، هەوڵدەدەین بەپێی توانا و هاوکاری هاوڕێیان و خوێنەرانی هێژا، وەرگێڕانی سەبتایتلی فیلمەکان بکەینە کوردی، تاوەکو بینەرانی کورد لە  ڕووداوە مێژووییەکان و جەنگەکان و شۆشەکان و ئەزموونەکان لە دەمی زیندووانی بەشداربووی ڕووداوەکان ببیستن. ڕووداوگەلیك کە مێژووی دەسەڵاتدار هەردەم هەوڵی شێواندنی داوە و لە خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان ئاوەژوو کراوەتەوە.

بۆ بینی ( ئەنارکیستان TV) کلیکی ئەم لئنکەی خوارەوە بکەن

http://worldtv.com/anarkistan/

یا لە ژێر ڕیزبەندی بەستەرەکاندا کلیکی ئەنارکیستان TV بکەن