
ڕاپۆرت له‌مه‌ڕ توندوتیژی ڕامیاریی له ئه‌فریکای باشوور له زیادبووندان. هه‌وڵی توندوتیژی به ئامانجی دیاریکراوه‌وه له ئارادابوون، به‌رگرتن به چالاکانی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له سالانی ڕابورددوود. وه‌ك سه‌ره‌نجامی توندوتیژی، چالاکانی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، کۆچبه‌ران و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به زۆریناچار به دوورخرانه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆیان کراون.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ی خواره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یه له سه‌رجه‌می سزا رامیارییه‌کان و سه‌لمێنه‌ری هێڕشن بۆ سه‌ر بزاڤی بێزه‌وییان له ناوچه‌ی دانیشتوانی نافه‌رمی (Twatwa) له شاره‌وانی (Ekurhuleni) له (Gauteng). سه‌ره‌نجامی ئه‌و هێڕشانه دوورخستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێیانه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بووه، وه‌ك ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێڕشانه، ناچار به به‌جێهێشتنی سه‌رپه‌ناکانیان کراون و له زۆر باردا ئه‌م ڕاپۆرته ده‌چێته سه‌ر ڕه‌وتی مێژوویی له پشت هێڕشه‌کانه‌وه و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیکارایی دانانی هێڕشه‌کانله‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه خۆجێییه په‌یوه‌ندیداره‌کان.

ئه‌م ڕاپۆرته پشت به‌و گفتوگۆیانه ده‌به‌ستێت، که له ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی ئایاری 2010 ئه‌نجام دروام. ئه‌و گفتوگۆیانه له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌و که‌سانه ده‌وه‌ستێت، که له (Twatwa)* خاوه‌نی زه‌وی نین و دانیشتوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه 15 که‌سیان لێکوژراوه، گفتوگۆ له‌ته‌ك تاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان کراوه، هه‌روا گفتوگۆ له‌ته‌ك ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری (Protea South) ئه‌نجام دراوه. ته‌واوی زانیارییه‌کان، به‌رهه‌می دو چاوپێکه‌وتنی نه‌ناسراون له‌سه‌ر پشکنین و چاوه‌دێری سه‌ره‌نجامه‌کانی ئارای 2010.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.abahlali.org/node/7148
* مه‌به‌ست له خه‌ڵکانی بێ زه‌وی، که‌سانێكن، که له دار و ته‌خته و جه‌مه‌لۆن له که‌ناری شاره‌کاندا سه‌رپه‌نایه‌کیان بۆخۆیان دروستکردووه، ئه‌وه‌ی له ئێران به حه‌له‌بی ئاوا و له عیراقیش به خانووه بێتاپۆکان ناسراون، بزووتنه‌وه‌ی بێخانوو یا بێزه‌وییه‌کان، وه‌ك بزاڤی ئاواره‌کانی کوردستان که له 90کانی سه‌ده‌ی رابوردوودا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه که‌وتنه به‌رهێڕش و له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیاندا یه‌کێك له چالاکانی ئه‌و بزاڤه هۆنه‌رێکی شۆرشگێڕ بوو به‌نێوی (به‌کر عه‌لی) که له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری ئه‌وسای شاری سلێمانی زیندانی کرا و دواتریش له خۆپیشاندانی ئاواره‌کاندا ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا. ئه‌گه‌ر یارییه‌کانی جامی جیهانی بۆ سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان بواری سه‌رمایه‌گوزاری بووبێت و بۆ ناسیونالیسته‌کان ئامرازێك بۆ جۆشدانی گیانی ڕه‌گه‌زستی یاریگه‌ران و لایه‌نگرانیان، ئه‌وا بۆ دانیشتوانی ناوچه‌ی یاریگه نێوده‌وڵه‌تیه‌که، وێرانکردن و راگواستن و تیرۆر بووه، شتێك که زومی کامێراکانی ماسمێدیا به ڕوویدا لێڵن.

بۆ زانیاری زیاتر، سه‌یری ئه‌م کورته فیلمه بکه‌ن