دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له ئۆکلاند و وێلینگتن و پلان بۆ ناڕه‌زایه‌ت فراوانتر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌مباری خۆڕاکی سه‌رپێی (Burger Fuel) له سه‌رتاسه‌ری دوورگه‌ی باکووری و سیدنی، (Burger Fuel) پاشه‌کشه‌ی کرد و ملی به‌وه دا که خستنه سه‌رکاری 90 ڕۆژی ڕابگرێت.
ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژی له‌سه‌رکارده‌رکردنی (Joanne Bartlett) له یه‌کێك له ههمبارهکانی (Burger Fuel)کانی ئۆکلاند، له 89 هه‌مین ڕۆژی کاره 90 ڕۆژهیهکیدا،بوون. جوان بارتلێت وتی له‌سه‌ر داواکردنی پشووی زیاتر له 10 خولهك له ماوه‌ی 8 کاتژێر کاری ڕۆژانهد،ا کردووه. بێجگه له‌وه هیچ بیانوویه‌ك بۆ له‌سه‌رکار ده‌رکردنی له ئارادا نه‌بووه.
هه‌رچه‌نده له‌و باوه‌ڕه‌داین که (Burger Fuel) به‌جۆرێك ڕه‌زامه‌ندی به قه‌ره‌بووکردنه‌وه بۆ بارتلێت داوه، به‌ڵام وێرای ئه‌وه هێشتا ماوه‌ی تاقیکاری90 ڕۆژه‌ی کار و ڕێکه‌وتننامه‌ی تاکه‌که‌سی له‌ته‌ك کڕیاکاران و بارودۆخی دژه سه‌ندیکایی له ڕیکه‌وتنه تاکه‌که‌سییه‌کاندا وهلانهنراون.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن:
http://libcom.org/news/new-zealand-direct-action-vs-burger-fuel-07102010
