و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
نزیکه‌ی مانگێك ده‌بێت، هه‌ر پانزه ڕۆژ جارێك، سه‌ندیکاکان ده‌مانبه‌ن بۆ سه‌ر شهۊقامهکان و داوامان لێده‌که‌ن مان بگرین، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویان ناوه (ڕۆژانی کار– ئهکسێون) چه‌ندین ساڵه له سایه‌ی ئه‌و تاکتیکه‌وه له نشووستی زیاتر هیچی ترمان ده‌ست نه‌که‌وتووه.
پێویسته وه‌بیری خۆمانی بهێنینه‌وه، ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م تاکتیکه ته‌نیا به‌ره‌و شکستی بردین (با بۆ
نموونه بزریی په‌یوه‌ندی هێزه‌کان و تێکشکانی2003 بیری خۆمان بهێنینه‌وه.)
گه‌ر بڕوانینه مێژوو، ده‌بینین که مانگرتنه سه‌رکه‌وتووه‌کان سیما هاوبه‌شه‌کانیان ئه‌مانه‌ن:
* دروستکردنی خه‌زێنه‌یه‌كی هاریکاری و ئاماده‌کردنی به چه‌ند مانگێك پێش ده‌ستکردن به مانگرتن، به‌کارهێنانی ئه‌و خه‌زێنه‌یه بۆ پێویستییه‌کانی خێزانی مانگرتووه‌کان له کاتی مانگرتندا، درێژخایه‌ن بێت یا کورتخایه‌ن.
* بوونی ئه‌نجومه‌نی گشتی خواره‌وه له هه‌موو کارگه‌یه‌کدا، سه‌ندیکاکان ناچار بن پرس و ڕایان پێ بکه‌ن و دواتریش ئاگاداریان بکه‌نه‌وه له ئه‌نجامی هه‌موو کاره‌کان.
* وه‌ستاندنی کارگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌که کاریگه‌رتر بێت، به‌بێ یهکودوولێکردن ده‌بێت به‌رهه‌مهێنان ڕابگیرێت و هیچ بوار و ئه‌گه‌رێك نه‌هێڵرێته‌وه بۆ لۆکی پله‌پله‌یی -Loc-out- په‌کخستنی هه‌نگاو دوای هه‌نگاو.
* بینین و په‌یوه‌ندیکردن به زه‌رده‌کانه‌وه. زه‌رده‌کان (ئه‌و کرێکارانه‌ن که ئاماده نین مان بگرن و جێگه‌ی مانگرتووه‌کان ده‌گرنه‌وه).
* سووربوون و به‌رده‌وامیدان به جموجۆڵ تا ئه‌و کاته که هه‌لومه‌رجه‌کانی کارگه‌ران په‌سه‌ند ده‌کرێن، ئه‌و فاکته‌رانه ڕێگه بۆ کارگه‌ران خۆش ده‌که‌ن تا بتوانن ده‌ست بگرن به په‌یوه‌ندی هێزه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاران، واته ڕاگرتنی پارسه‌نگی هێزه‌کان به جۆرێك له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا بێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌مڕۆ چی ده‌بینین له مانگرتنه‌کاندا؟
* به‌رده‌وامیدان به تاکتیکی دابه‌زین بۆ ناو جاده، هه‌ر پانزه ڕۆژ جارێك.
* سه‌ندیکالیسته بیرۆکراته‌کان ناهێڵن خه‌زێنه‌یه‌کی هاریکاری هه‌بێت. (له‌و باره‌یه‌وه پێمان ده‌ڵێن) ته‌نانه‌ت یه‌ك سێنت پاره مه‌ده‌ن بۆ مانگرتنه‌کان، بیانووشیان بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌یه که کارگه‌ران توانایان نییه ئه‌و پاره‌یه بده‌ن بۆ دروستکردنی خه‌زێنه.
* تا دێت ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه و ئه‌وانه‌ش که هه‌ن سه‌ندیکاکان باڵیان کێشاوه به‌سه‌ریاندا و بوونه‌ته مۆته‌که به‌سه‌ریانه‌وه.
* له‌باربردنی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و په‌كخستن، به بیانووی هیچوپووچهوه، بۆ نموونه پێمان ده‌ڵێن ئێمه له دیموکراسیدا ده‌ژین و ده‌بێت ڕێزی (ئازادیی هه‌ڵبژارده) بگیرێت.
به کورتی ناوهندێتییهکانی سه‌ندیکاکان چاودێری ئه‌و تێکه‌ڵکردنه ده‌که‌ن، تێکه‌ڵکردنی مانگرتن و خه‌باتی ڕاست و ته‌ندروست و به په‌رده‌لابردن له‌سه‌ر هه‌موو ڕاستییه شاراوه‌کان و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه بێماناکان. مانگرتن کاریگه‌رترین ئامرازی ئێمه له خه‌باتماندا دژی خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ت، ئه‌و ئامرازه له لایه‌ن ناوه‌ندێتیی سهندیکالیهوه پوچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر لانكه‌وه کاریگه‌ریان خنکاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه‌یه گیان به لاشه‌ی ئه‌و ئامرازه‌دا بکه‌ینه‌وه!
بۆ12 ئۆکتۆبه‌ر داوای مانگرتنێکی گشتی ئۆتۆ به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ین!
ئازادکردنی کرێکاران ته‌نیا له ده‌ستی خودی کرکاراندایه
په‌یوه‌نده‌ی: _sia32@no-log.org
سه‌رچاوه: http://sia32.lautre.net