وه‌کو ساڵانی پێشوو، ئه‌م ساڵیش ( پێشانگه‌ی په‌رتووك) له‌لایه‌ن گروپه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه له ڕۆژی 23ی ئۆکتۆبه 2010 دا له کاتژێر 9 ی سه‌ر له به‌یانییه‌وه هه‌تا شه‌و دره‌نگێک له (Queen Mary’s University of London ) له له‌نده‌ن کرایه‌وه.به‌م بۆنه‌وه 102 گروپی ئه‌نارکیستی و که‌سانی تاکی ئه‌نارکست، که به هیچ گروپێکه‌وه په‌یوه‌ست نین، له شوێنه جیاجیاکانی به‌ریتانیاوه به خۆیان و دروشم و کۆمه‌ڵێک په‌رتووك و بڵاوکراوه‌کانیانه‌وه، خۆیان گه‌یانده هوڵه‌کان، که بۆ ئه‌م بۆنه‌یه ته‌رخان کرابوون.
له‌م ڕۆژه‌دا نزیکه‌ی 4000 که‌س سه‌ردانی ئه‌م پێشانگه‌یان کرد و به‌شداریان له مشت‌ومڕ و میتینگه‌کاندا ده‌کرد. له‌م ڕۆژه‌دا53 میتینگ له 8 هۆڵی جیاجیادا به‌رپاکران و 2 جێگه‌ش بۆ منداڵان ته‌رخان کرابوون له‌ته‌ك ژورێکدا که ته‌نها بۆ نیشاندانی فلیم به‌کار ده‌هێنرا.
مێژوی پێشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی بۆ ساڵی 1983 ده‌گه‌ڕێته‌وه، که تا ئێستا 28 جار ئه‌م بۆنه‌یه دووباره کراوه‌ته‌وه، که له دوو ساڵیاندا دوو جار به‌رپاکراوه. بیرۆکه‌ی ئه‌م چالاکییه له بنه‌ڕه‌تدا له گروپی International Socialist که له دوایدا بوو‌ن به SWP وه‌رگیراوه، ئه‌وان له باکووری له‌نده‌ن، که ده‌کاته (كامدن) به‌رپایانده‌کرد و زیاتر بۆ فرۆشتنی په‌رتوك و گۆڤار و ڕۆژنامه بوو، ئه‌نارکیسته‌کانیش به پێی ڕؤڵ و توانای خۆیان به‌شداریان تێدا ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌نارکیسته‌کان له‌م دوایانه‌دا بڕیاریاندا، ساڵانه پێشانگه‌ی تایبه‌ت به خۆیان بکه‌نه‌وه. ئیدی له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه، که هه‌موو ساڵیك له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا به‌رپا ده‌کرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له چالاکییه‌کی تایبه‌ت به له‌نده‌ن و ته‌نانه‌ت له بریتانیاش تێپه‌ڕیکردووه، بۆیه خه‌ڵکانێکی زۆر له وڵاته جیاجیاکانی ئه‌وروپا و که‌نه‌دا و ئه‌مریکاوه دێن و به‌شداری تێداده‌که‌ن.
خه‌رجی پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2009، بۆ کرێی هۆڵه‌کان و مێز و ده‌رکردنی کارتی ئاگاداری و له چاپدانی پڕۆگرامی چالاکییه‌که و دابینکردنی هۆڵ بۆ ساوایان و منداڵان و دابینکردنی دایه‌ن و سه‌رپه‌رشیگه‌ر بۆیان و کرێی هاتوچۆ و پۆست و گه‌لێك شتی تر 8.310 پاوه‌ندی بریتانی بوو، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا داهاتی ئه‌م ڕۆژه 7.700 پاوه‌ند بوو که‌واته 610 پاوه‌ند ی تێدا خه‌رجکراوه. خه‌رجی پیشانگه‌ی ئه‌مساڵیش 8.280 پاوه‌ند بوو، وا پێشبینی ده‌کرێت، که 7.500 پاوه‌ند داهاتی هه‌بێت، واته خه‌رجه‌که‌ی نزیکه‌ی 780 پاوه‌ندی به‌ریتانی بێت.
شایانی باسه ئه‌وه بڵێین، که گروپه ئه‌نارکیسته‌کان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ک و شوێن و کۆمۆنێتییه‌کان دامه‌زراون و کار له‌سه‌ر ئه‌و کێشه گرنگانه ده‌که‌ن، که دانیشتوان یا کۆمۆنێتییه‌کان به ده‌ستیانه‌وه گیرۆده‌ن. له هه‌مان کاتیش‌دا بایه‌خێکی گه‌لێک گه‌وره به پرسه گه‌وره‌کانی تریش چ له‌سه‌ر ئاستی وڵات بن یا جیهانی ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش جۆرێک له په‌یوه‌ندی کارکردن له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌بێ ئامۆژگاریکردنی یه‌کتری. پرنسیپڵی ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یه “خۆجێی (لۆکا‌ڵی) کار بکه و جیهانی بیر بکه‌ره‌وه – Act Locally and Think Globally “.
ئه‌م بۆنه‌یه که هه‌موو ساڵێک دووباره ده‌بێته‌وه، بایه‌خێکی گه‌لێک گه‌وره‌ی هه‌یه و زۆربه‌ی ئامانجه‌کانیشیی ده‌پێکێت. ئه‌وه‌ی که گه‌لێك گرنگه ڕێکخستنی چه‌نده‌ها میتینگ بوو له‌سه‌ر باس و خواست و کێشه‌کان له‌سه‌ر ئاستی وڵات و جیهان، هه‌روه‌ها نیشاندانی چه‌ندین فیلمی شؤڕشگێڕانه و ئه‌و ڕوداوانه‌ی که به ڕووی ئه‌م سیسته‌مه‌دا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه، خۆڕاگری خه‌ڵك دژی زۆر و سته‌می میرییه‌کان و کۆمپانیاکان. ئه‌و فلیمانه‌ی که نیشانده‌دران دۆکۆمێنته‌ری بوو‌ن، که له سینه‌ماکاندا نیشان نادرێن. هه‌روه‌ها به ده‌یان کۆڕ و میتینگ له سه‌ر پرس و کێشه‌کانی ئێستا، گیران، له‌وانه: ، ئازادی و سه‌ربه‌ستی، پرسی ژینگه، قسه‌کردن له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستی و خۆڕێکخستن له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌که‌کان و کارکردن له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، قسه‌کردن له‌سه‌ر باری ئابووری و بێکاریی و گرانبوونی کاڵا و پێداویستییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه، له‌سه‌ر خوێندن و په‌روه‌رده ، له‌سه‌ر ناساندنی کێشه خۆجێییه‌کان، مافی مرۆڤ، باسکردن له ئه‌زموونه‌کانی ڕابوردوو، له‌سه‌ر مانگرتنه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی کرێکاران ڕه‌چاوکردنی خاڵه لاوازه‌کان ، ئه‌و په‌رتووکانه‌ی که خوێندنه‌وه‌یان بایاخی خۆی هه‌یه، له‌سه‌ر سه‌ندیکا و ڕۆڵی چالاکی و خه‌باتی ڕاسته‌خۆ .. هتد
بایه‌خی تری ئه‌م چالاکییه، گفتوگۆی کتوپڕی و یه‌کترناسین و دروستکردنی په‌یوه‌ندی و ئاگاداربوونه‌وه له یه‌کتر و که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌کدی و هه‌ڵخڕاندنی که‌سانی تر که به پێی توانای خۆیان له گه‌ڕه‌که‌کانی خۆیاندا ڕۆڵ ببینن و خۆیان ڕێک بخه‌ن و کار له سه‌ر کێشه‌کان بکه‌ن. له‌مانه‌ش گرنگتر دانانی چه‌ند مێزێك بوو بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی له نێوانی که‌سه‌کاندا که ده‌یانویست کار بکه‌ن و نه‌یانده‌توانی که‌سانی تر بدۆزنه‌وه، تاکو په‌یوه‌ندیان له‌ته‌کدا بگرن. به‌م جۆره ئه‌و که‌سانه ئیمه‌یل ئه‌درێسی خۆیانیان به‌جێیده‌هێشت، تاکو په‌یوه‌ندیان بۆ دروست بکرێت.
شایانی باسه، که باس له‌وه‌ش بکه‌ین، بوونی ڤانێکی گه‌وره بوو له‌وێدا، که کاری دروستکرنی چایی و قاوه و خواردنی ڕووه‌کی و گیایی بوو، ئه‌مه‌ش له شێوه‌ی فرۆشتن نا، به‌ڵکو هه‌ر که‌س به پێی توانا و ئاره‌زوومه‌ندانه له به‌رامبه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌دا کۆمه‌کی ده‌به‌خشی.
به گشتی ده‌توانین بڵێین، که ئه‌م بۆنه‌یه گه‌لێك سوودبه‌خش و سه‌رکه‌وتوو بوو ، هه‌زاران که‌س له ژن و پیاو له ته‌مه‌نی 13 و 14 ساڵییه‌وه تا که‌سانێکی زۆر به ته‌مه‌ن ده‌هاتن و ده‌ڕۆیشتن، قسه و وت‌ووێژیان له سه‌ر بابه‌ته جیاجیاکان ده‌کرد، ده‌چوونه سه‌یری فیلمه‌کان، له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شداریان ده‌کرد یا خه‌ریکی کڕینی په‌رتووك و فانیله و بلوسی سیمبولدار بوو‌ن.