ئێران: ده‌رکردنی کرێکارانی کۆمپانی ڕێگه‌سازی (بتون آسه‌) له‌ مروده‌شت

به‌ دوای تێكشکان و داخرانی کارخانه‌کان و کۆمپانیاکان، کۆمپانی ڕێگه‌سازی (بتون آسه‌)ش له‌ مروده‌شت ده‌ستی به‌ ده‌رکردنی کرێکاره‌کانی کرد و له‌ 100 کرێکاری ئه‌م کۆمپانییه‌ تایبه‌تییه‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 23ی سێپته‌مبه‌ر و 22ی ئۆکتۆبه‌ردا 16 که‌سی ده‌رکراون. خاوه‌نکار له‌ ڕوونکردنه‌وه‌ی ده‌رکردنه‌کاندا وتی: کارمان نییه‌ و خۆشم قه‌رزارم.

یه‌کێك له‌ کرێکاره‌کانی ئه‌م کۆمپانییه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 24ی ئۆکتۆبه‌ر وتی: ئه‌م کۆمپانیه‌ تایبه‌تییه‌، دووچاری قه‌یران بووه‌ و هه‌موو کرێکاره‌کانی ئه‌م کۆمپانییه‌ موچه‌ی دواخراوی 7 مانگمان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه‌ و وێڕای ئه‌مه‌ له‌ پێداویستی وه‌ك ده‌ستکێش، جلوبه‌رگی کار و بیمه‌ و شتی تر بێبه‌شین و خاوه‌نکار له‌ نزیکه‌ی 100 که‌س له‌ کرێکارانی ئه‌م کۆمپانییه‌ ته‌نیا له‌ مانگێکدا 16 که‌سی له‌ باردودۆخێکدا ده‌رکردوون، که‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕیال له‌ قه‌رزه‌کانی 7 مانگی رابوردوویانی پێنه‌دوان.

 

Êran: derkirdnî krêkaranî kompanî rêgesazî (btun آse) le Mrudeşt

be dway têkişkan û daxranî karxanekan û kompanyakan, kompanî rêgesazî (btun آse)şi le mrudeşt destî be derkirdnî krêkarekanî kird û le 100 krêkarî em kompanîye taybetîye, tenya le mawey 23î sêptember û 22î oktoberda 16 kesî derkrawn. xawenkar le rûnkirdnewey derkirdnekanda wtî: karman nîye û xoşm qerzarm.

yekêk le krêkarekanî em kompanîye rojî sêşemme 24î oktober wtî: em kompanye taybetîye, dûçarî qeyran buwe û hemû krêkarekanî em kompanîye muçey dwaxrawî 7 mangman hêşta wernegirtuwe û wêrray eme le pêdawîstî wek destkêş, clubergî kar û bîme û ştî tir bêbeşîn û xawenkar le nzîkey 100 kes le krêkaranî em kompanîye tenya le mangêkda 16 kesî le bardudoxêkda derkirdûn, ke tenanet yek ryal le qerzekanî 7 mangî raburdûyanî pênedwan.

Leave a Reply