هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی هه‌ژده‌هه‌م
٣- ئاکاره‌کانی ده‌سته‌بژێری ڕامیاریی کورد
یه‌کێک له مه‌ترسییه گه‌وره‌کان له‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت نه‌زانێت مانای ده‌سه‌ڵات چییه، ئه‌م نه‌زانینه‌ش له کوردستاندا مێژوویه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. ل٥١
ئه‌مه‌یان ته‌نیا ده‌کرێت بنووسین “بێ توانج”، ئه‌گینا له کوێی جیهان و مێژوودا ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه، واتای ده‌سه‌ڵات نه‌زانێت؟ ئەمە وەك ئەوە وایە، کە بڵێیت دز نازانێت دزی چییە، چەقۆکێش نازانێت، برین و خوێن و لە ئازاردا تلانەوە، چییە!
پێش هەموو شتێك ده‌سه‌ڵات، چه‌مکه نه‌ك هه‌ڵگری چه‌مك. چه‌مك، بکه‌ر نییه، به‌ڵکو هه‌ڵگرانی چه‌مك بکه‌رن، واته ده‌سه‌ڵاتدار. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نووسه‌ران هه‌رچه‌نده لێره‌دا به هه‌ڵه “ده‌سه‌ڵات” به‌کار ده‌به‌ن و مه‌به‌ستیان له ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌سه‌ڵاتدارانه، دیسانه‌وه هه‌ر دروستی به‌ده‌سته‌وه نادات. چونکە ئاوه‌زێکی ته‌ندروست و بیرکردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستوو به لۆجیك ناتوانێت له دونیای که‌تواریدا له دونیای بوونه مادییه‌کاندا وێنای ده‌سه‌ڵاتداران به کۆمه‌لێك به‌دمه‌ست بکات، که ئاگایان له کرده‌وه‌ی خۆیان نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ش به مه‌یخانه وێنا بکه‌ین، هێشتا به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی نووسه‌ران ناگه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی له مه‌یخانه‌دا مهیفرۆشانێکی نامه‌ست هه‌ن و له به‌دمه‌ستی مه‌ینۆشان سوود ده‌به‌ن! هه‌رچه‌نده ئه‌م وێنایه لێکچوونی له‌ته‌ك ڕۆڵی کۆمپانییه جیهانلوشه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام له‌ته‌ك وێنه‌که‌ی نووسه‌راندا یه‌کانگیر نابێت، چونکه له وێنای مه‌یخانه‌دا ژێرده‌ستان و گیرۆدانی ده‌ستی به‌دمه‌ستتان دیاریان نین و له‌سه‌ر شانۆ هیچ ڕۆڵێكیان نه‌دراوه‌تێ. به‌ڵام وێنای مه‌یفرۆشان و به‌دمه‌ستان بۆ ڕۆڵی خودی نووسه‌ران و کاراییان له‌سه‌ر خه‌ڵکی ژێرده‌ست زۆر باش ده‌ستده‌دات. چونکه دواجار له پشت مه‌یخانه‌کانه‌وه خاوه‌نی کارخانه‌کانی مه‌ی دروستکردن سوودێکی زۆر له مه‌ینۆشی و به‌دمه‌ستی زۆرینه ده‌به‌ن، که له‌م وێنایه‌دا نووسه‌ران ده‌بنه مهیفرۆش و سۆفییه خوێنه‌رانیان ده‌بنه مه‌ینۆشانی به‌دمه‌ست و کارخانهگهلێك که له‌و مهیفرۆشیدا سوود ده‌به‌ن، ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتداران و کۆمپانییه جیهانلوشه‌کان و هه‌موو که‌سێكی سوودپه‌رست و ده‌سه‌ڵاتخواز له‌و کایه‌دا ڕۆڵ ده‌بینێت و ڕۆڵه‌کانیش تهواوگهری یه‌کتر ده‌بن!
ده‌سه‌ڵاتداران کەسانێك نین، کە بەدەم وڕێنەوە، قسە لە دونیایەکی ئەفسانەیی بکەن، تاکو بڵیین بەخۆیان نازانن، کە چی دەڵێن. دەسەڵاتداران توێژی بە توانای ڕامیاران و هەرە هوشیارانی چینی بۆرجوازین. ئەوی کە لە دەسەڵات و چییەتی (ماهیت) ده‌سه‌ڵات ناگات، ئەوە خودی وردەبۆرجوازی جادووگەرە، کە خوازیارە لە کیشمەکێشی بەدەسەڵاتگەیشتندا دەستی لە چمکی دەسەڵات گیر ببێت یا لە چەقی بازنەی دەسەڵاتدا کایەیەك بۆ سورانەوە پەیدا بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وا نیشان ده‌دات، که به‌خراپی سوود له ده‌سه‌ڵات وه‌رگیراوه و ده‌کرێت به جۆرێکی تر له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵدا بێت!
ئه‌گه‌ر له قۆناغێکدا کورتکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی حهماسهتو جۆشدانی خه‌ڵک جۆرێک له ڕه‌وایه‌تی هه‌بووبێت، ئه‌وا له ئه‌مڕۆدا ئه‌م تێگه‌یشتنه هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کی نه‌ماوه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌باتی حه‌ماسه‌ت پێویستی به عهقڵانیهتو عهدالهتو به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی هه‌یه. ئه‌م گۆرانه‌ش پێویستی به سیاسه‌تی تازه و عه‌قلیه‌تی تازه‌و هوشیار هه‌یه. ل٥١ -٥٢
له‌وه ده‌چێت نووسه‌ران له ژێر کارایی فیلمه‌کانی (هاڵیوود-هۆڵیوود)دا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتبن، که گیانە شه‌ڕه‌نگێزه‌کان چووبنه جه‌سته‌ی شۆڕشگێڕانی دوێنێ و بۆ به‌دمه‌ستانی ئه‌مڕۆ هەڵیانگێڕابنەوە!! به بڕوای من ئه‌وه خۆشباوه‌ڕان به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی ژیرانی (عه‌قلانی)ن، که له واتای ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌ییشتوون و هیشتا خه‌ون به ده‌سه‌ڵاتی ئایدیال و باشه‌وه ده‌بینن. چونکه ده‌سه‌ڵات هێزی شه‌ڕۊه دژی هێزی باشه و ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی یه‌کسان و دادپه‌روه‌رانه؛ ده‌سه‌ڵات ئامرازی پاراستنی نادادوه‌ری سه‌رمایه‌دارییه له ئه‌وڕۆدا. ده‌سه‌ڵات سوور بێت یا زه‌رد و شین و که‌سك، پێداویستی باڵاده‌ستبوونی کهمایهکییهکی مشه‌خۆره به‌سه‌ر ڕه‌نجی زۆرینه‌یه‌کی بنده‌ستدا، که هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و باره ناله‌باره پێویستی به هێزێکی سه‌روو خه‌ڵکی هه‌یه و ئه‌و هێزه‌ش ڕێکخستن ده‌خوازێت، که ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی و پارت و ئۆرگانه هیرارشییهکانییهتی، ده‌سه‌ڵات بۆ کۆمهڵایتیبوونهوه و فریودانی زۆرینه‌ی بنده‌ست به هه‌تاهه‌تاییبوون و نه‌گۆڕبوونی، پێویستی به ده‌سته‌بژێرانی ڕامیار و ڕۆشنبیر هه‌یه و ئه‌وه بۆلوان و ئاستی ئاماده‌یی تاکی چین و توێژه بنده‌سته‌کانه، که شێوازی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه دیاری ده‌کات، کراوه بێت یا داخراو، میلیتاریستی بێت یا پارله‌مانی!!
نووسه‌ران له درێژه‌دا به جۆرێك دان به بوونی ڕه‌وایه‌تی ئه‌وه‌ی ئێستا ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن، له سه‌رده‌م و قۆناخێکی دیاریکراودا دەنێن. ئه‌مه ده‌توانێت پاساو بێت بۆ دیکتاتۆری (ڕژێمی به‌عس)یش، چونکه ئەو جۆرە ڕژێمە سه‌رده‌مێك خواستویه‌تی، به‌ڵام ئێستا ئیتر نۆره‌ی فۆرمێکی دیکه‌ی له‌خشته‌بردنی خه‌ڵکە، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هۆیه‌ك، که هوشیاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكه. به‌و پێوه‌ره‌ی نووسه‌ران بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هوشیار نه‌بووایه‌ته‌وه، ئیتر باری پێشوو ڕه‌وایه‌تی هه‌ر ده‌ما. ئه‌مه ئه‌گه‌ر مامه خهمهیی بۆ بۆرجوازی نه‌بێت ئەدی چییه؟
ئەوەی نووسەران پێیانوایە سەردەمی بەسەر چووە و سەردەم سەردەمی ژیریی و ڕامیاریی تازە هەیە، وانییە، چونکە لە هەرە پێشکەوتوورین وڵاتانی دونیادا هەر کات قەیرانێکی ئابووریی یا ڕامیاریی یەخەی دەوڵەت بگرێت، ماسمیدیا دەستبەجێ هانا بۆ گوتاره ورەیی و جۆشدەرەکان دەباتەوە، دیارترین پاگەندە و هەراکانی پاش ١١ی سێپتەمبەرە، کە لە ئەمەریکای باوانەوە تا ئوسترالیا گوتارە ورەییەکان لە پشت پەردەی مافی ژنان لە ئەفگانستان و مەترسی چەکی ئەتۆمی بەعس بۆ سەر ئەمەریکا و وڵاتانی تر، ڕای گشتییان بۆ سەپاندنی جەنگەکانی کەنداو لە خشتە دەبرد. ئیستاشی لەتەکدا بێت قسەگەرانی سەرمایەداری هەر بەو زمانە قسە دەکەن. قسەگەرانی ینک و پ‌د‌ک جەنگە ماڵوێرانگەرەکانیان کە بێجگە لە کیمیاباران و ئەنفال هیچیتریان بەرهەم نەهێنا، هاوتای ڕاپەڕینی جەماوەر، دەکەنە منەت بەسەر خەڵکەوە و پارتە “دێمۆکراتەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا و ئوسترالیاش، کۆمەکی کۆمەڵایەتی و بیمەی دەرمانی و خزمەتگوزارییەکان، کە بەرهەمی تێکۆشانی چین و توێژە بندەستەکان و ڕەنجی خودی خەڵکن، دەکەن بە منەت بەسەر خەڵکەوە و وەك بەرهەمی دێمۆکراتییە نوێنەرایەتییەکەیان دەیناسێنن و بە خەڵکی دەفرۆشنەوە!
لەبەرئەوە، ئەوە تەنیا گوتار و ڕامیاری ورەیی دەسەڵاتدارانی کوردستان نییە، کە باوی نەماوە، بەڵکو دەرخوارددانی دیکتاتۆری بۆرجوازی (دێمۆکراتی نوێنەرایەتی)یش بەنێوی دێمۆکراتی ڕاستینەوە باوی نەماوە و کوشتن و زیندانیکردنی بەرهەڵستکارانی ڕامیارییەکانی تێکدانی ژینگە و جەنگەکان و برسیکردن و هەڵاواردن، کە بە بڕیاری قەرەقوشیانەی پارلەمانەکان درێژەیان پێدەدرێت، بەڵگەی ئامادەبوونی ئەو دیکتاتۆرییە میکیاجکراوەن و تاکو دەسەڵات و سەروەری چینایەتی بوونی هەبێت، دیکتاتۆریش بۆ مانەوەی سەروەری، ڕۆڵی ئاو و هەوا و خاك بۆ ژیان ده‌بینێت.
لێره‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێت دووباره ئه‌و پرسیاره له خۆی بکاته‌وه که ده‌سه‌ڵات چییه؟ هه‌وڵیش بدات له‌و تێگه‌یشتنه خێڵهکیو فیئۆداڵیو به‌لشه‌فییه ده‌ربچێت، که ده‌سه‌ڵات وه‌ک که‌ره‌سته‌ی ده‌ستی هێزێکی بچوکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕابه‌رایه‌تیکردنی هه‌مووان ده‌بینێت. مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێمه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که نوخبه‌ی حیزبی ئێمه، نه‌یتوانی ببێته نوخبه‌یه‌کی سیاسی که به‌ڕاستی له‌وه‌زیفه‌ی سیاسه‌ت تێبگات، ل٥٢
نووسه‌ران وای نیشانده‌ده‌ن، که ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگه ناخێڵه‌کی و نافیئۆداڵی و نابۆلشهڤیکیدا، ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه و دەسەڵات هه‌مووان کۆنترۆل ناکات. ئەگەر ئه‌مه شێواندن نەبێت، ئەوا لە وڕەوڕی بەدمەستانی چەند سەدەیەك لەمەوبەر دەچێت، کە ئەم سەردەمەیان نەدیتبێت. پێشتر ڕۆشناییم خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م دیوه‌ی باسه‌که. به‌ڵام باوای دابنێین ده‌سه‌ڵات نوێنەری زۆرینه‌یه، ئه‌ی که‌مایه‌تییه‌ك که نوێنه‌رایه‌تی ناکرێت، چی، ده‌می به قوڕ بگرین؟
ده‌سه‌ڵات له هه‌موو باره‌کاندا، بارێکی که‌تواریی هه‌یه، که (نوێنه‌رایه‌تی که‌مایه‌تی بۆرجوازی و ورده‌بۆرجوازی) به‌سه‌ر زۆرینه‌ی نابۆرجوازی و ناوردهبۆرجوازیییه. له باری گریمانه‌یدا، با وای دابنێین که نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه بکات، دیسانه‌وه که‌مایه‌تی هه‌ر ده‌سته و چینێکی پله‌خواری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکده‌هێنێت و هیچ کات له سایه‌ی بوونی ده‌سه‌ڵاتی سهرووخهڵکیدا ئازادی، یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نابێت و په‌ره ناسێنێت، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ که‌م دهرهتانتر ده‌بێته‌وه.
ئەوەی ئەلف و بێیەك لە ژیان و ئەزموونەکانی بزانێت، ئەوا ڕێگە بەخۆی نادات، باس لەوە بکات، کە لە سایەی سەروەری چینایتیدا دەسەڵات، دەسەڵاتی زۆرینەیە. چونکە لەم سەر تا ئەو سەری دونیا ده‌سه‌ڵات بەدەست کەمایەتییکی ساختەچییەوە دهسهپێنبرێت و ئیتر ئەو کەمایەتییە کۆمەڵێك ئەفسەری سەربازی بن یا کۆمەڵێك فیلۆسوف و ئەکادێمیست! ئەمە بێجگە لەوەی ئەگەر وەك گریمانە وای دابنێن، کە ده‌سه‌ڵاتێك وەك گوڵی ڕواوی سەر تاشەبەرد، هی زۆرینەیە یا نوێنەرایەتی زۆرینە دەکات، ویرای ئەمە هێشتا هیچ لە چییەتی دەسەڵات وەك کوتەکی سەری کۆمەڵگە وەك دومەڵی جەستەی کۆمەڵ و وەك ئامرازی پاراستنی بەرژەوەندی سەروەران و کۆیلەڕاگرتنی کەمایەتییەك، کە بەرژەوەندی و ئازادی لەو ده‌سه‌ڵاتەدا نابێنێت، ناگۆڕێت!
نووسه‌ران، به ڕاست و ناڕاست، له ده‌قه‌که‌یاندا زوو زوو پلارێك له بۆلشه‌ڤیزم ده‌ده‌ن، به بڕوای من ئه‌مه له‌جێی خۆیدا نییه. چونکه دوو ده‌هه‌یه “کۆڕه‌ك” وه‌ك ڕێکخراوێکی خۆ به(مارکسیست-لێنینیست)زان، که له ڕاستیدا ڕێکخراوێکی مائوئیستی بوو و هه‌مان ڕێباز و ئامانجی مائۆتسی تۆنگ له به‌رنامه‌ی خۆیدا، هه‌ڵبه‌ته زۆر ڕواڵه‌تیانه دانابوو، له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان به خاك سپێردرا و وه‌ك نه‌وشیروان خۆی وتویه‌تی “هیچ کات نهمارکسیست نه لێنینیست نه‌بووه. هەمووان ئەوە باش دەزانن، کە ته‌نیا یەك جه‌لالیست بووه و به‌س، زۆربه‌ی ته‌مه‌نه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ش پیادهگهری تێڕوانینه‌کانی نیئۆجهلالیستهکانی ئه‌مڕۆ بووه و به‌س. هه‌روه‌ها ئه‌وه لایه‌نگرانی لیستی کۆمپانیای وشه‌ن، که بۆ فریودانه‌وه‌ی خه‌ڵك، باس له گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر به‌رنامه‌ی “کۆڕهۊك” ده‌که‌ن. ئیتر نازانم نووسه‌ران به کامه لۆجیك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ماره‌ته‌کانی بارزان و تاڵه‌بان به بۆلشه‌ڤیزم تاوانبار ده‌که‌ن؟
بە بڕوای من ئەوی کە پێویستە لەمەڕ چییەتی دەسەڵات پرسیار لە خۆی بکات، دەسەڵاتداران نین، بەڵکو ده‌سه‌ڵاتخوازانی وردەبۆرجوازین لە چەپ و لە ڕاست، چونکە ئەوە چەپ و ڕاستی وردەبۆرجوازییە، کە پێیانوایه بە ڕیفۆرم لە ده‌سه‌ڵاتدا یا گۆڕینی دەسەڵاتی کۆمەڵێكی دیکه بە ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، دەتوانن ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەستەبەر بکەن!
کاتی ئه‌وه هاتووه کۆمه‌ڵگای ئێمه بزانێت، سیاسه‌ت پاشقولگرتنو فێڵکردن‌و درۆکردنو خهڵهتاندنو خه‌ڵک کڕین نییه، به‌ڵکو هونه‌ری چه‌سپاندنی هاوسهنگیو یهکسانیو به‌ڕێوه‌بردنی عادیلانه‌یه. ل٥٥
جارێکی دیکه نووسه‌ران بڕیاری بێبنه‌مای بێچه‌ندوچوونی خۆیان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت وێنایه‌کی شیرین و دڵگیر له ڕامیاری بۆرجوازی به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و کۆمه‌ڵگه ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، که کاتی بیرکردنه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئاوه‌ز و ئه‌زموونگیری لۆجیكبینانهی خۆیان هاتووە، بڵێن ده‌کرا و ده‌کرێت ڕامیاری ده‌سه‌ڵاتخوازان و نوێنه‌رایه‌تی سه‌روه‌ری بێچه‌ندوچوونی سه‌رمایه، شتێکیبێت. ئه‌مه لووتبه‌رزییه‌کی خه‌ڵك به مێگهلزانانهیه.
نووسەران لە سەراپای نووسینەکەیاندا خەریکی گەمەکردنن بە واژەکان و بۆ ئەوەی سەرنجی خوێنەر لەسه‌ر چەندبارەبوونەوەی بۆچوونەوەکانیان لابده‌ن و واژەکانیان سەنگین نیشان بده‌ن، پەنایان بردووەتە بەر بەکاربردنەوەی واژەکان بە عەرەبی. ئەگەر خوێنەر بکەوێتە بەراوردی ئەو بەشانەی کە من لە نووسینەکەیان وەرمگرتوون، ئەوا ئەو ڕاستییەی بۆ دەردەکەوێت.
لە شوێنێکیدا کە هه‌ڵپه‌ی کێبڕکێ بێت، لەسەر ئەوەی کێ فەرمانڕەوا بێت، کێ زووتر بتوانێت دەستی خۆی بوەشێنێت و کێ باشتر فریوی خەڵك بدات و گوێایەڵ و فەرمانبەر و میگەلئاسا ڕایانگرێت، بێگومان ڕامیاری بێجگە لەوە ناتوانێت ببێت و ناتوانێت لەوەش کەمتر بێت. ئەم دیاردەیە تەنیا تایبەتمەندی ده‌سه‌ڵات و ڕامیارانی بۆجوازی کورد نییە، بەڵکو لە هەموو قوژبنەکانی جیهاندا و لە سەراپای سیستەمی سەرمایەداریدا بوونی هەیە، سادە و پوخت ئەوەیش لەبەر ئەوەیە، کە خودی دەسەڵات جۆرێکە لە پاشقوڵگرتن لە زۆرینەی کۆمەڵگە و تا ده‌سه‌ڵات هەبێت، واتە تا هەندێك بەسەر هەندێكی تردا سەروەر بن، ئەوا پاشقوڵگرتن و فێڵ و درۆودەلەسە، ئامرازێك دەبن بۆ پیرۆزڕاگرتنی درۆکانی هاونیشتمانیبوون و هاونەتەوەییبوون و هاوبەرژەوەندیبوونی گشت ئەندامانی کۆمەڵگە، ئەو درۆ پیرۆزانەی کە نووسەران بە تەمان سەروەرییان لەژێر چەپۆکی ده‌سه‌ڵاتدارانی “نەخوێندەوار” و “ناڕۆشنبیر”دا ڕزگارییان بکەن و بە “خوێندەواران” و “ڕۆشنبیران”یان بسپێرن!