هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی بیستویه‌که‌م
پێنجه‌م ئابووری و نه‌وت و سیاسه‌ت
١– ئابووری و سیاسه‌ت
سیفه‌تی هه‌ره‌سه‌ره‌کی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش بریتییه له تێکه‌ڵکردنێکی ترسناکی ئابووریی‌و سیاسه‌ت به یه‌کتری، به‌کارهێنانی سیاسه‌ت وه‌ک ئامرازێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی ئابوریی، به‌ستنه‌وه‌ی مه‌وقیعه سیاسییه‌کان به توانای گرتنه‌ده‌ستی پڕۆژه ئابوورییه‌کانه‌وه. ل ٦٩
به‌دبه‌ختی له‌وه‌دایه، که مرۆڤ له شتێك تێنه‌گات و بکه‌وێته هه‌وڵی تیئۆریزه‌کردنی تێنهگهییشتنهکانی یا به‌و جۆره‌ی که خۆی تێده‌گا یا ده‌یه‌وێت ئاوا نیشان بدات. وه‌ك پێشتر وتم ڕامیاری بۆرجوازی بریتییه له فێڵ و هونه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌سه‌ڵاتیش ئامرازی پاراستنی پێگه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی تاك و چین و توێژه‌کان. به‌م پێیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك پێداویستییه‌کی ژێرخانی ئابووری ده‌یهێنێته بوون، یا به واتایه‌کی دیکه ڕامیاری وه‌ك سه‌رخانێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به ژێرخانی ئابووری دێته‌بوون. کاتێك ژێرخان له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی به‌هره‌مه‌ندبوون و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆنرابێت، سه‌رخان ناتوانێت پێچه‌وانه‌ی ژێرخانەکەی، ساباتی پاراستنی دادوه‌ری بێت. به واتایه‌کی دیکه بوونی سه‌روه‌ری که‌سێك یا چینێك به‌سه‌ر که‌سێك یا چینێك و کۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نیا ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی و نادادوه‌ری تاکه‌کان و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه وه‌ستابێت.
ئابووری و ڕامیاری، قاپاخ و سهرقاپاخی یه‌کترن و به‌بێ یه‌کتر ناتوانن بوون و واتایه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن. ئیتر نازانم به کامه تیئۆری و به کامه لۆژیك نووسه‌ران به ته‌مان دیوار له نێوان ئابووری و ڕامیاریدا هه‌ڵچنن و که‌سانی خاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری بخه‌نه په‌راویزی ڕامیارییه‌وه و ڕامیارانی ده‌سه‌ڵاتدار له پێگه‌ی ئابوورییان داماڵن؟
له دونیای که‌تواریدا که‌سێكی ڕامیاری پێگه دیار و به‌رز په‌یدانابێت، که خاوه‌نی پێگه‌ی ئابووری دیار و به‌رز نه‌بێت. با نووسه‌ران سه‌رێك بکێشنه ئه‌نجومه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا و بزانن چی و کێ له پشتی که‌سانی پۆستدارهوه خۆی مه‌ڵاسداوه. ئه‌گه‌ر به زمانێکی ساکار پێناسه‌ی که‌سانی ڕامیار بکه‌ین، ئه‌وا به کورتی و کوردی ده‌بنه ڕامکار و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێك پاسه‌وانی سه‌رمایه‌یه به‌گشتی و سه‌رمایه و پله و پایه‌ی خۆیه‌تی به‌تایبه‌تی. ئه‌گه‌ر پێمان وابێت، که که‌سانێك دێن و به‌نیازی داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی بێبه‌ش و بێده‌سه‌ڵات، ڕۆژانه چه‌ند کاتژێرێك له ته‌مه‌نی خۆیان بە خۆڕایی ته‌رخانی چه‌نه‌بازی ده‌که‌ن، ئه‌وا بوونه‌وه‌رانی وا دابراو له پێگه‌ی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییان ته‌نیا له ئه‌فسانه‌کاندا یا بەهەشتە خەیاڵییەکەی تۆرات و ئینجیل و قورئاندا په‌یدا ده‌بن!
نووسه‌ران ده‌توانن سه‌رنجی موچه و پشکی تایبه‌تی سه‌رۆك و شالیارانی وڵاتانی دێمۆکرات بده‌ن، که به هۆی لۆبیگه‌ری بۆ کۆمپانییه‌کان به‌ریانده‌که‌وێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاداشتی پابه‌ندی پشتیوانی و پێداگرییانه لەو به‌رنامه و ڕیفۆرمانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیاکاندا له پارلهمانهکاندا ده‌یکه‌ن. نووسه‌ران ده‌یانه‌وێت جادوو له خه‌ڵك بکه‌ن و بڵێن ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری هیچ چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه، هه‌ژارێکیش وه‌ك دهوڵهتمهندێك، نه‌خوێنده‌وارێك وه‌ك ئهکادێمیستێك چانسی گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانیان هه‌یه یا ده‌وڵه‌ت به هاوسه‌نگی پشتیوانی لە هەر دوو لا دەکات. ئه‌م پاگه‌نده‌یه ئه‌وه‌نده سواو و ئێکسپایه‌ره، ته‌نانه‌ت داهێنه‌ره‌کانی نا‌وێرن به‌کاری به‌رن، چونکه ئه‌وه‌نده‌ی جوێنراوهتهوه، هه‌ڵبزرکاوه و له که‌ڵك که‌وتووه. ده‌سه‌ڵات هه‌ر ڕه‌نگ و هه‌ر ناوێکی هه‌بێت، پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و پێگه‌ی به‌رته‌ری ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی چین و ده‌سته‌بژێرێکی باڵاده‌سته. لێرەدا تەنیا ئەوەندە بەسە کە ئاماژە بە ڕۆڵی دەوڵەت بەگشتی و میری و دەزگەکانی داپلۆسینی بە تایبەتی لە کاتی مانگرتن و ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکاندا بکەم، کە هەموو هێزی ڕاگەیاندن و سەربازی و پۆلیسییان بۆ تێکشکانی دەخەنەگەڕ، بەڵام کاتێك کە کۆمپانییەکان و خاوەنکارەکان کرێکاران دەردەکەن، سووکایەتیان پێدەکەن، مافییان دەخۆن و تەندروستییان دەخەنە مەترسییەوە و ژینگە تێکدەدەن، ئاوەکان پیسدەکەن و دارستانەکان لەناو دەبەن و دەرمان و چەکە نوێیەکانیان، لەسه‌ر مرۆڤ و ژینکە و ئاژەڵ تاقیدەکەنەوە، ئەوا دەوڵەت و میری و پارلەمان و هێزە سەرکوتگەرەکانیان باوێشك دەدەن! ئایا هێشتا دەسەڵات بێلایەنە و دەتوانێت بێلایەن بێت و دەوڵەتی باش بوونی هەیە یا دەتوانێت هەبێت؟
ئه‌مه‌شوایکردوه ده‌زگاکانی حوکمکردن‌و ده‌زگاکانی پاره‌په‌یداکردن له وڵاته‌که‌دا به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک چووبن به‌ناویه‌کدا. ل٧٠
به ڕاستی من له ده‌زگه‌کانی پاره‌په‌یداکردن تێناگه‌م، چونکه ده‌کرێت بە سەرپەرشتگەری خێزانێك که بهخێوگهری ماڵە بڵێن پاره پهیداگهر، له‌به‌رئه‌وه‌ی که به‌جۆرێك ناچاره توانای جه‌سته‌یی یا هۆشی خۆی به که‌سانی دیکه بفرۆشیت و له به‌رامبه‌ریدا کرێیه‌ك وه‌رده‌گرێت و دواجار پێی ده‌وترێت نانئاوه‌ری ماڵ یا پارهپهیداگهری ماڵ. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات فڕۆشهری هێزی کار نییه و ناچاریش نییه، به‌ڵکو مشه‌خۆر و دزی ڕه‌نجی خه‌ڵك و پارێزه‌ری مشه‌خۆری که‌سانی باڵاده‌سته، کە له‌سه‌ر ڕه‌نجی که‌سانی بنده‌ست دەژین، بۆیه له بری ده‌زگه‌ی پارهپهیداگهر، ده‌زگه‌ی باجگر و شالیارگەی دارایی هه‌ن! ئه‌گه‌ر له بری کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت، قسه له خێزانێکیش بکه‌ین، که له‌سه‌ر هه‌مان شێوه و به هه‌مان شێوازی کارکردنی سیسته‌می چینایه‌تی دامه‌زراوه و بچووکترین خانه‌ی پێکهێنه‌ری سیسته‌می سه‌روه‌ری چینایه‌تییه، ئه‌وی له‌وێدا پێگه‌یه‌کی ئابووری یا ده‌رامه‌تی نه‌بێت، ئه‌وا قسه‌ی ناڕوات و ملکه‌چ ده‌بێت. بۆیە خۆبەخۆ و وەك درێژەی ڕەوتی خاوه‌ندارێتی و ده‌وڵه‌تمه‌ندیی، پێویستە ده‌سه‌ڵاتداران بۆ پاراستنی ڕێوشوێن و مسۆگەریی داهاتووی سه‌روه‌رییان، کوتەکیان بەدەستەوە بێت، کە لەم کەیسەدا دەوڵەت و میری و دەزگەکانی وەك پارلەمان و جێبەجێکردن و ڕاگەیاندنن. خۆ ئەگەر پێناوێك بۆ کوتەك و سەروەری نەبووایە و پێویست نەبووایە، ئەوا خەوبینین بە جیاکردنەوەی ئەو دەزگە و ئۆرگانانەی کە نووسەران بە “پارەپەیداکەر“یان نێو دەبەن، پێویست نه‌ده‌بوو و سەربەخۆ دەبوون. بەڵام تا کاتێك کە پێناوێك بۆ ناسەربەخۆیی (سەروەری چێنایەتی) لە ئارادا بێت، ئەوا هیچ دەزگەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ناتوانێت سەربەخۆ و کۆمه‌ڵایه‌تی بێت!
واته تۆ نابێت سه‌رۆکی حکومهتبیتو بڕیاره سیاسییه گرنگه‌کانی وڵاته‌که‌ت له‌ده‌ستدابێت، به‌ڵام له‌ژێریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ت هه‌بێت هه‌مو ڕیکه‌وتنه ئابوورییه‌کان کۆنترۆڵبکهیتو بیده‌نه ئه‌و کارگانه‌ی موڵکی خۆتن یا موڵکی ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌گه‌ڵتدا شه‌ریکن، یان موڵکی هاورێ سیاسییه‌کانی ترتن. ل٧١
نووسه‌ران، هه‌روا که نێوی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه بنده‌سته‌کان ده‌گۆڕن به “گروپی کۆمه‌ڵایه‌تی“، له به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌شدا داهێنانێکی دیکه تۆمار ده‌که‌ن و سه‌رمایه‌داران ناوده‌نێن “به‌ڕێوه‌به‌رانی کاره ئابوورییه سه‌ره‌کییه‌کان” و لەم ڕێگەیەوە ده‌یانه‌وێت پاڵپشت بۆ بێلایەنی دەسەڵات دروست بکەن و قولوقاچی سەرمایەداران لەو لیتاوەدا، کە نووسەران پورتوبۆڵەی ئاراستە دەکەن، دەربکێشن و پاك بکەنەوە. ئەمە کارێکی ئەستەمە، چونکە دەوڵەمەند کە کورتکراوەی دەوڵەتمەندە، بەبێ سەپاندنی یاساکانی دەوڵەت و ده‌سه‌ڵات ناتوانێت خەڵکی بێبەش لە سامان و داهاتی کۆمەڵگە (کرێکار و فەرمانبەر و ..تد) ناچار بەکارکردن لە پێناو سوودی خۆی بکات. به کورتی وردەگیرییەکی لەو چەشنە، بەشێك نییە لە شه‌ڕی خه‌ڵکی دژی مۆنۆپۆڵکردنی ده‌سه‌ڵات و ئابووری له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سیسته‌مه‌که‌وه له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵکو شه‌ڕی به‌شێکی سیسته‌مه‌که‌یه دژی به‌شه‌که‌ی تری و پێیوایه لەو تاڵان و گەندەڵییەدا مافی خۆی نه‌دراوه‌تێ. ئه‌م جۆره ڕه‌خنه ڕواڵه‌تییانه له نادادوه‌ری له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدا، ڕۆژانه به زۆر زمان خۆیان ده‌رده‌خەن؛ “شار که‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی لادێی“، “نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن“، “که‌سانی شایسته له‌جێی شایسته‌دا نین“، “بازار قۆرخکراوه و مافی کێبڕکێی سه‌رمایه‌گوزاری نییه” و زۆر ورده‌گله‌یی تر، که هیچ کات ڕه‌خنه‌کانیان بڕی ڕه‌گوڕیشه‌ی نادادوه‌رییه‌کان ناکه‌ن. چونکه ئه‌و ڕامیاره خاوه‌ن بهرتهرییانهی ئێستا له دەسەڵاتدان، وه‌ك ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیری وردهگیر، ئه‌گه‌ر له شوێنی ئۆپۆزسیۆندا بوونایه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مان پورتوبۆڵه‌ی نووسه‌رانیان دوباره ده‌کرده‌وه، هه‌روه‌ك سه‌رۆکانی لیستی کۆمپانیای وشه، که١٨ ساڵ به‌شێك له گه‌نده‌ڵی بوون و که هاتنه‌ده‌ر یا ده‌رکران، که‌وتنه داواکردنی به‌شی زیاتر و خۆیان به مافخوراو ده‌زانن و پێیانوایه له سەرکەوتنەکانی (ینک)دا ڕۆڵی زۆریان هەبووە و لە ده‌ستکه‌وته‌کاندا که‌مبه‌ش کراون! ئایا وردەگلەیی و پورتوبۆڵەی وا هیچ پەیوەندییەکی بە خواستی دادپهروهرانەی خەڵکی چەوساوەەوە هەیە؟
له هه‌ر شوێنێکی دونیادا سیستـمیکی له‌م بابه‌ته دروستبوو، ئیدی ڕێگه بۆ هه‌موو شێوازه گه‌نده‌کانی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات خۆشدهبێتو دهسهڵاتدارێتیو کاری مافیایانه به‌زه‌حمه‌ت لهیهکدیجیادهبنهوه. ل٧١
ئایا نووسه‌ران به‌م پێوه‌ره ئاماده‌ن، ڕه‌خنه له ڕامیارانی بریتانیا بگرن، که سکانداڵی گه‌نده‌ڵییان زۆر که‌سی وه‌ك ئه‌م نووسه‌رانه‌ی لاڵ کرد؟ نووسەران وەها قسە لەو بارە دەکەن، کە لە دونیادا دەگمەن بێت و کەم ڕوویدابێت. بۆیە دەیخەنە خانەی ئەگەرەوە. بەڵام ڕاستی ڕووداوەکانی نە چەندان دووری سیستمی سەرمایەداری، بەڵکو تەنیا هی دوو ساڵی ڕابوردوو لە ئەوروپای لانکی دێمۆکراتییە نوێنەرایەتییەکەی نووسەراندا ئەوەمان نیشان دەدەن، کە ئاوەکە لە سەرچاوەوە لێڵە و هیچ چرکەیەکی بەڕێوەبەرایەتی چینایەتی بەبێ گەندەڵی و کاری ژێربەژێر و مافیایی و کوشت‌وبڕ و پیلانگێری و مافخواردن تێناپەڕێت. هەروەها دروستبوونی وەها سیستەمێك نە دەستێکی ئاسمانی دروستیکردووە و نە لە دەرەوەی ویست و پێداویستی سیستەمە جیهانییەکە و کۆمپانیاجیهانلووشەکانی و سەرلەشکرەکانییەوە دروست بووە، بەڵکو دەستکرد و دیاری پێشلەشکرانی نئیۆلیبراڵیزم و بازارئازادەکەیانە لە ناوچەکەدا و ئەوی پاگەندەی جیاوازبوونی لیبراڵیزمی بۆرجوازی ته‌ك ئه‌وەی کە ئێستا له کوردستاندا هەیە و ڕوودەدات، بکات، ئەوا وەك گۆبلز تەنیا نیازی خۆڵکردنەچاوی خەڵکی ژێردەستە و چەوساوەی هەیە!
ئه‌م دۆخه واده‌کات هیچ شتێک لهوڵاتهکهدا له‌شوێنی خۆیدا نه‌بێت، نه ئابوریه‌که‌ی ئابوورییه‌کی راستهقینهبێتو خه‌ڵک بزانێت سهروهتو سامانی نه‌ته‌وه‌یی چییه‌و چۆن پهیدادهکرێتو چۆن سه‌رفده‌کرێت، نه سیاسه‌ته‌که‌شی چالاکییه‌ک بێت سه‌رقاڵی به‌دیهێنانی قازانجی گشتی‌و خواستی گشتی‌و پێداویستییه گشتییه‌کانی خه‌ڵک بێت لهوڵاتهکهدا. ل٧١
ئابووری ڕاسته‌قینه و ناڕاسته‌قینه چییه، ده‌کرێت نووسه‌ران ئه‌و ئه‌رکه بده‌نه به‌رخۆیان و ئه‌وه بۆ خوێنه‌ر شیبکه‌نه‌وه؟
لایه‌نیکه‌م زۆرینه‌ی ئه‌م نووسه‌رانه پێیه‌کیان له ئه‌وروپایه و له سێ وڵاتی ئه‌وروپی جیاوازدا به‌جۆرێك کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیال) وه‌رده‌گرن و ساڵانێکه له‌وێ ده‌ژین، ئایا ده‌توانن به ئێمه بڵێن ئه‌و کۆمه‌که له کوێوه دێت و داهات چۆن دابه‌ش ده‌کرێت و چه‌ندی به‌شی خه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و چه‌ندی به‌ر خه‌رجی سه‌ربازی و باندهکانیانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان، یا جیاوازی خه‌رجی سه‌رۆکان و بێکارانی وه‌ك خۆیان چه‌نده، سه‌رجه‌می گشتی داهات و باجی گشتیی وڵات به ورده‌کارییه‌وه چه‌نده؟
ئه‌مه پشتگیری له‌و نادادوه‌ری و گه‌نده‌ڵییەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و مشه‌خۆرییه داراییه نییه، که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له پێشه‌نگه ئهوروپییهکانیانهوه بۆیان ماوه‌ته‌وه، به‌ڵکو ته‌نیا نیشاندانی ڕووی ڕاستی شتێکه (سیسته‌می پارله‌مانی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا)، که نووسه‌ران به ناڕاسته‌وخۆ ده‌یکه‌نه ئۆلگوی خه‌ونه‌کانی تاکی ناڕازی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان!
له‌هه‌ر شوێنێکیشدا نوخبه‌ی سیاسی‌و نوخبه‌ی ئابووری بوون به‌یه‌ک، له‌وێدا سیاسه‌ت کورتده‌بێته‌وه بۆ دزیکردن‌و چالاکی مافیایی‌و نیمچه مافیایی. ل٧٢
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر سه‌رنج بدات، ده‌بینێت نووسه‌ران له ته‌واوی مانیفێسته‌که‌یاندا، خۆیان له چوونه بنه‌وانی گرفته‌کان لاده‌ده‌ن. به بۆچوونی من به مه‌به‌سته‌وه خۆیان له‌وه لاداوه و ته‌نیا خۆیان به ڕواڵه‌تی پرسه‌کانه‌وه خه‌ریککردووه. ئه‌گینا ئه‌وی ڕۆژێك به‌شداری پارتایه‌تی یا کاری ڕامیاریی کردبێت، ئه‌وه ده‌زانێت، که گرفت له تێکه‌ڵبوونی ده‌سته‌بژێره‌کاندا نییه، به‌ڵکو له بوونی خودی دهستهبژێریدایه، له‌وه‌دایه که که‌سانێك له‌چاو که‌سانێکی دیکه به‌رته‌ری ئابووریی و ڕامیارییان پێده‌درێت؛ که‌سانێك بڕیار ده‌ده‌ن و که‌سانێکی دیکه ده‌بێت جێبه‌جێ بکه‌ن؛ که‌سانێك کارده‌که‌ن و باج ده‌ده‌ن، که‌سانێکی دیکه مشه‌خۆری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. دزی و گه‌نده‌ڵی و باندی مافیایی و کوشت‌وبڕ و زیندان له منداڵدانی سیسته‌مێکدا دهپهروهردرێن، که له‌سه‌ر نایه‌کسانی و نادادوه‌ری وه‌ستاوه و نووسه‌ران به‌ته‌مان ڕه‌وایه‌تی پێبده‌ن!
ده‌سته‌بژێری ڕامیار کێیه و له کام گۆشه‌ی ئاسمانه‌وه باریوه؟ ئه‌وه‌ی نووسه‌ران به‌ته‌مان به جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێری ڕامیار و بوونه‌وه‌رێك به‌نێوی “ڕۆشنبیر” پێیهه‌ستن، جادووکردنه له خوێنه‌ران به له‌بێژنگدانی ئاو! ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر به که‌سێك بوترێت، که له بواری ئابووری و ڕامیاری و کولتووری و فیلۆسۆفی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی و ته‌ندروستی و .. هتد ده‌رکی ڕۆشنتر و فراوانتری هه‌یه، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وڕۆکه، ڕۆشنبیری ڕامیاری چینهکهیانن، هه‌روه‌ك چۆن نووسه‌ران ڕۆشنبیری ئه‌ده‌بی و فیلۆسۆفی چینی “به‌ڕێوه‌به‌رانی کاره ئابوورییه سه‌ره‌کییه‌کان“ن!
لێره‌دا نامه‌وێت لیستێك له تێکه‌ڵی ده‌سته‌بژێری ڕامیار و که‌مایه‌تی سه‌رمایه‌داران، ئه‌وه‌ی نووسه‌ران به “به‌ڕێوه‌به‌رانی کاره ئابوورییه سه‌ره‌کییه‌کان“ نێوی ده‌به‌ن، بنووسمەوە، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه نووسه‌ران ئه‌و ئه‌رکه بکێشن و له وێبگه‌ری کۆمپیوتهرهکهیاندا زانیاری له دوای زانیاری له‌مه‌ڕ سه‌رۆککۆمار و شالیارانی ئه‌مه‌ریکی، سهرۆکشالیاران و شالیارانی ئه‌وروپی وه‌ك سه‌رتۆپی ده‌سته‌بژێری ڕامیاری نیئۆلیبراڵیزم، بگه‌ڕێن و بینن، کێن ئه‌وانه‌ی فه‌ڕمانڕه‌وایی ئه‌م دونیایه ده‌که‌ن و ڕاوێژکاره‌کانیان کێن!
ئه‌گه‌ر به‌پێی سه‌ره‌تاکانی لیبراڵیزمی بۆرجوازی بێت، که نووسه‌ران له کوردستان بوونه‌ته به‌شێك له قسه‌گه‌رانی؛ میری پاسه‌وانی شه‌وانه‌ی پێگه و سه‌رمایه‌ی “به‌ڕێوه‌به‌رانی کاره ئابوورییه سه‌ره‌کییه‌کان“ه و هیچ کات ئه‌و پاسه‌وانییه له ڕێی خودادا نییه، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی له پشته‌وه‌یه و که به ئاشکراش ڕامیاره لیبراڵه‌کانی دونیا پشکی سهرماییهیان له بازاردا هه‌یه، جۆرج بوش و دیکچینی، که به‌سه‌ر نووکی ڕۆکێته ژیرهکانییانهوه نیئۆلیبراڵیزم و دێمۆکراسییهکهیان هێنا، باشترین نموونه‌ی ئه‌و ده‌سته‌بژێره دوودیوه ڕامیاری و ئابوورییه‌ن!
ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ش بگوزه‌رێین، پرسیارێكی چه‌قاوه‌سوو یه‌خه‌مان ده‌گرێت؛ کاتێك کە نووسەران چەند لاپەڕەیەك پێشتر دەسەڵاداران و ڕامیارانی کورد لەسەر نەخوندەواربوون و ناڕۆشنبیربوون سەرکۆنە دەکەن، ئیتر چۆن لێرەدا داوای جیایی دەستەبژێری ڕامیار و دەستەبژێری “ڕۆشنبیر” دەکەن؟ ئایا ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیربوونی ڕامیاران، وه‌ك ڕۆشنبیرانی چینی بۆرجوا نییه؟ ئەگەر نا، ئەدی ڕۆشنبیرانی ئەو چینە، کە بە کەمایەتییەکەوە توانیویەتی جیهان ژێرچەپۆك بکات، کێن؟
هه‌نگاویکی گرنگی دروستکردنی سیستمێکی سیاسی که تیایدا هه‌م ئابووری وه‌ک کایه‌یه‌کی سهربهخۆو هه‌م سیاسه‌ت وه‌ک کایه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ کاربکه‌ن. ئه‌میان کار له‌ویتریان بکات‌و ته‌ندروست گهشهیپێبدات، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بن به‌یه‌ک. ل٧٢
ئابووری وه‌ك کایه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له ڕامیاری و ڕامیاریش وه‌ك کایه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له ئابووری، مه‌گه‌ر له دوورگه‌ی (واق واق)ی خه‌ونی نووسه‌راندا بوونی هه‌بێت! کاتێك کە ڕامیاریی ئامرازی پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان نەبێت، دەکرێت بزانین پێداویستی بوونی ده‌سته‌بژێری رامیار لە سیستەمەکەدا چییە و ئەو ئەرکانەی کە پێداویستی ئەویان هێناوەتە بوون، چین؟ یا ڕیزکردنی ئەو ڕستانە هەر تەنیا بۆ پڕکردنەوە و قەبارەدانە بە مانیفێستە چوارقۆڵییەکەیان، چونکه نووسینەوەی ڕستە و پەرەگراف و لاپەڕهکانیان بە کۆنترات گرتووه!