ئه‌مساڵ سێیه‌مین که‌مپی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نارکیسته‌کان، ڕێکه‌وتی 18/07/2008 – 27/07/2008 بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له ولاتی نه‌مسا به‌رپا ده‌کرێت.
بیرۆکه‌ی ئه‌م هاوینه که‌مپه، پشوو و دوورکه‌وتنه‌وه له کار نییه، به‌ڵکو یه‌کترناسین و پێکه‌وه ژیان و بیروڕا گۆڕینه‌وه و پێشنیار و پلانڕێژییه بۆ کار و چالاکییه‌کانی داهاتوو.
ئامانج له‌م هاوینه که‌مپه، پشوو و دوورکه‌وتنه‌وه له‌کار و به‌سه‌ربردنی کاتی به‌تاڵی نییه، به‌ڵکو ئامانج هه‌وڵدانه بۆ پێکه‌وه ژیانێکی بێ سه‌روه‌ری و کرده‌ییکردنی خه‌ونه‌کانمانه بۆئازادی. هه‌وڵێکه بۆ ئازادانه ژیان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له کاروباره‌کانماندا، له قسه‌وباسه‌کانماندا، له پرۆژه و پلانه‌کانمدا، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت.
به‌شداری و هاتن بۆ ئه‌م هاوینه که‌مپه، پابه‌ندی شاره‌زایی تیۆری یا ئه‌ندامبوون له گروپ و کۆلێکتیڤیکدا نییه و هاتن بۆ هه‌ر که‌سێکه، که دژی ده‌سه‌ڵات و به‌هره‌کێشی بێت.
له‌و شوێنه‌دا دار و دره‌خت، سه‌وزایی، ڕوبارێکی گچکه و ئاگردان و شوێنی پێویست بۆ چادرهه‌ڵدان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاشپه‌زخانه‌یه‌ك و ژوورێك و پێداویستی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها کۆمپیوته‌رێك بۆ وه‌شاندنی ڕۆژنامه‌ی که‌مپه‌که و وۆرکشۆپ و په‌یوه‌ندییه ئینته‌رنێتییه‌کان له‌به‌رده‌ستدایه. له‌و نزیکانه‌ش گۆمێك بۆ مه‌له‌وانی هه‌یه. ئاشپه‌زی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌وجۆره‌ی که بۆ هه‌مووان خوارده‌نی بێت (له‌وانه ڕوه‌کییه‌کان، که‌سانێك که ئه‌لێرجیان به شتگه‌لێك هه‌یه و ژنانی شیرده‌ر). هه‌روه‌ها هاوکاری له کاروباری ڕۆژانه و ڕۆتینی وه‌ك بازارکردن و چێشتلێنان و خاوێنکردنه‌وه و ڕێکوپێکردن، ده‌کرێت و به هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌وه‌ی له‌م که‌مپه‌دا ده‌بێت، رووبدات، په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که به‌شداران ده‌یانه‌وێت چی بکه‌ن و نیازی چی‌یان هه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خشته‌ی لێدوان و وۆرشۆپه‌کان ئاماده ناکرێت، به‌پێی ئه‌زموونی که‌مپه ئه‌نارکیستییه‌کانی پێشوو، له‌وانه قسه‌وباس و کارکردن له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك سیکس، ژێنده‌ر، هاوسیکسبازی، کۆچکردن، ڕێنوێنی یاسایی، ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم و پرڤه‌ی سوپای سێرکی که له که‌مپی 2007 فره‌تر کاریان له‌سه‌ر کراوه، بابه‌تی قسه‌وباسه‌کان بن.
ڕێوشوێن و فره‌لایه‌نی سروشتی که‌مپه‌که، بواری ئه‌وه ده‌دات که کار له‌سه‌ر تێڕوانین و کرده (theory and praxis)، وۆرکشۆپ، یاری، موزیك، ده‌ربڕین و قسه‌وباس، ئاشپه‌زی، فیلم و سه‌ماکردن بکرێت.
پێکهێنانی که‌مپی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نارکیستی، به‌و واتایه نییه، که ئێمه ناکۆکی و جیاوازیمان نییه، به‌ڵکو ئامانج خستنه‌ڕووی ناکۆکییه‌کان و قسه‌کردنه له‌سه‌ریان، گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون و بۆچوونی جیاوازه له گشت بواره‌کانی ژیان وخه‌باتدا. گرنگ نه‌بوونی جیاوازی نییه، به‌ڵکو بوونی ڕێز و ئاماده‌ییه بۆ گوێگرتن له به‌رامبه‌ره‌کانمان.
زۆر پێویست و گرنگه گه‌ر له ڕێگه‌ی acamp@lnxnt.org له‌وه ئاگادارمان بکه‌یته‌وه، که بۆ ماوه‌ی چه‌ندێك ده‌ته‌وێت بمێنیته‌وه و به نیازی به چ شێوه‌یه‌ك به‌شداری بکه‌یت. ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای پرسێك بده‌یته به‌ر لێدوان یا وۆركشۆثێك پێشکه‌ش ده‌که‌یت.
شوێنی کامپه‌که له وڵاتی نه‌مسا، له نزیك شاری «ڤییه‌نا» دەبێت. مانگێك پێش ده‌ستپێکردنی کامپه‌که، نه‌خشه و پلانی گواستنه‌وه و هاتوچۆی گشتی ئه‌وێنده‌رێت پێده‌گات. ناتوانرێت ترومبێل له که‌مپه‌که‌دا ڕابگیرێت. به‌ڵام له‌و نزیکانه شوینی راگرتنی ترومبێل هه‌یه.
نرخێکی دیاریکراو بۆ به‌شداریکردن له که‌مپه‌که‌دا نییه. له‌وانه‌یه ڕۆژانه 8 یورۆ بۆ کرێی سه‌ره‌کی شوینه‌که و خواردن بۆ تاکه‌که‌سێك به‌س بێت. ئه‌گه‌ر که‌سێك توانای بژاردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی نه‌بێت، ئه‌وا نابێته ڕێگر له هاتن و به‌شداریکردنی له که‌مپه‌که‌دا. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر له‌و بڕه زیاتر توانای بژاردنت هه‌یه، ئه‌وا کارێکی شایسته‌یه بۆ هاوکاری و پشتیوانی. وێڕای چادر و پێخه‌ف و کیسه‌خه‌و، پێویسته قاپ و که‌وچك له‌گه‌ڵ خۆت بهێنیت، چونکه له‌م شوێنه ئه‌و شتانه له‌به‌رده‌ستدا نین.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕۆژانێك ئه‌و ناوه گه‌رم بێت، ئه‌وا شه‌وانه هه‌وا سارد ده‌بێت، بۆیه جلوبه‌رگی ئه‌ستور و بارانی پێویسته له‌بیر نه‌که‌یت. بوونی بایسکیلیش زۆر گونجاوه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێت بۆ مه‌له‌وانی یا له‌و ده‌وروبه‌ره گه‌شت بکه‌یت.
بۆ ئه‌وانه‌ی که له ولاتانی ئاڵمانی زمان ده‌ژین، ده‌توانن له‌م سه‌رچاوانه‌وه زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن:
http://ainfos.ca/cgi-bin/mailman/listinfo/a-infos-de
بۆ کاسانێك که له وڵاتانی تر ده‌ژین، ده‌توانن له‌م سه‌رجاوانه‌وه زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن:
بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌و دوو زمانه نادوێن، ده‌توانن به په‌یوه‌ندی گرتن به به‌شی کوردییه‌وه، زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن:
http://SAKurdistan.kurdblogger.com