“ڕێم بده خه‌یاڵکه‌م له‌نێو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌دا، ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌یه، که له‌نێو بومولێڵی نامۆی ژیاندا ڕێنوێنیم ده‌کا”
رابیندرات تاگور
ئانارکیسته‌کان ڕۆڵێکی چه‌ندانیان له بزوتنه‌وه‌ی کڕۆنشتات دا نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ له‌به‌رچاوی نه‌گرین، که کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی کڕۆنشتات داوای له دوو که‌س له‌وان کرد، که به بزوتنه‌وه‌که‌وه په‌یوه‌ست بن. که‌سی یه‌که‌م «یارچوك Yartchouk» دامه‌زرێنه‌ری سۆڤیه‌تی کڕۆنشتات له 1917دا و ئه‌وی‌تر ڤۆلین بوو. به‌ڵام ئه‌م بانگه‌وازه ناکام مایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ردووکیان له‌و کاته‌دا له چنگ بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌ربوون. به وته‌ی «ئیدا مێت Ida Mett» مێژونووس و نووسه‌ری په‌رتووکی «ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات «La Revotle De Cronstad» کارایی ئانارکیسته‌کان له‌سه‌ر کڕۆنشتات ته‌نیا له‌و ڕوانگه‌وه ده‌کرێ ناو بهێنرێت، که «ئانارکیزم»یش ڕاگه‌یێنه‌ری تێڕوانینی دیموکراسی کارگه‌ری بوو. به‌هه‌ر بارێک‌دا هه‌رچه‌نده ئانارکیسته‌کان ده‌ستبه‌کاربوونیکی ڕاسته‌وخۆیان له ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا نه‌بوو، به هی خۆیانیان زانی.
ڤۆلین دواتر نووسی: ” …. کڕۆنشتات یه‌که‌مین هه‌وڵی ته‌واو سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری بوو بۆ ڕزگاربوون له کۆتی هه‌رجۆره ده‌سه‌ڵاتێك و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌م هه‌وڵه به‌ده‌ستی خودی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش، ڕاسته‌وخۆ به‌بێ هانابردن بۆ شوانه ڕامیاره‌کان، ڕابه‌ران و سه‌رپه‌رشتیگه‌ران ئه‌نجامدرا“. «ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان»یش وتی : “کڕۆنشتات، ئه‌فسانه‌ی ده‌وڵه‌تی پڕۆلیتێری کرده نه‌خشه‌ی سه‌رئاو و سه‌لماندی که له‌نێوان دیکتاتۆری پارتی کۆمونیست و شۆڕشدا بواری هیچ جۆره سازشێك نییه!”.
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی خۆتێهه‌ڵقورتانی ڕاسته‌وخۆی ئانارکیسته‌کان له ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات دا، سه‌رکوتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه بیانوویه‌کی گونجاوی دایه‌ده‌ست داموده‌زگه‌ی فه‌رمانڕه‌وا تاوه‌کو کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئانارکیزم‌دا که هێشتاکه ترسێکی گه‌وره بوو بۆی، یه‌کلایی بکاته‌وه! چه‌نده هه‌فت پێش سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبوونه‌که، واته رۆژی هه‌شته‌می فێبریوه‌ری 1921، «کڕۆپۆتکین»ی به‌ساڵاچوو، له خاکی ڕوسیه‌دا مرد. به‌خاکسپاردنی وی به‌ڕێکردنێکی پڕشکۆی به‌خۆوه‌گرت. به‌شداربووانێک، که ژماره‌یان لانیکه‌م سه‌د هه‌زار که‌س ده‌بوو، ته‌رمی وییان به‌خاک ده‌سپارد. ئاڵای ڕه‌ش و سووری گروپه ئانارکیسته‌کان ئامێته‌بوون. له‌سه‌ر ڕه‌شی ئاڵاکان به خه‌تێکی سوور ئه‌م ده‌سته‌واژه به‌رچاو ده‌که‌وت : ” له هه‌رکوێ ده‌سه‌ڵات هه‌بێ ، ئازادی بونی نییه “.
نووسه‌رانێك، که له‌مه‌ڕ «کۆپۆتکین»ه‌وه نووسیویانه، ئه‌م خۆپیشاندانه وه‌ك « دواهه‌مین خۆنواندنی گه‌وره له دژی سه‌رکوتی بۆلشه‌ڤیکه‌کان» ناودێنن. به‌شداربووان تێیدا «نه‌ك ته‌نیا بۆ ڕێزلێنان له کۆپۆتکین، به‌ڵکو هه‌رواش بۆ داخوازی جێگیرکردنی ئازادی به‌شدارییان تێداکرد». پاش سه‌رکوتی کڕۆنشتات، سه‌دان ئانارکیست ده‌ستبه‌سه‌رکران. چه‌ند مانگ دوای ئه‌وه، ئازادیخوازێك به‌نێوی فانی بارۆن « Fanny Baron» و هه‌شت که‌سی‌تر له هاوه‌ڵه‌کانی له سیاچاڵه‌کانی زیندانی «چكا»دا له مۆسکۆ، گوله‌باران کران.
گوله‌ی ڕزگاربوون نرا به مێشکی ئانارکیستی خه‌باتکاره‌وه. له‌م باره‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیه، ئه‌و ئانارکیستانه‌ی که ئه‌زموونی ڕوسیه‌یان تێپه‌ڕاندبوو، به فراوانی که‌وتنه ڕه‌خنه و پێداچوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان، تاوه‌کو بیری ئازادیخوازانه هه‌رچی فره‌تر به‌رجه‌سته بکه‌ن. له سه‌ره‌تای سێپته‌مبه‌ری 1920دا کۆنگره‌ی یه‌کێتی ئانارکیسته‌کانی ئۆکرانیا نابات «Nabat» به ڕاشکاوی «دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا» که ناچار کاری به دیکتاتۆری به‌شیك له پڕۆلیتاریا -به‌شێك، که له پارت‌دا ڕێکخراوه- فه‌رمانبه‌ران و مشتێك له ڕابه‌ران کۆتایی دێت، ڕه‌تکردببووه‌وه. «کۆپۆتکین»یش ماوه‌یه‌ك به‌ر له مردنی، نیگه‌رانی خۆی له په‌ره‌سه‌ندنی «دیوانسالاری ته‌واوعه‌یار» له وڵات‌دا ده‌ربڕیبوو: ” به بڕوای من، هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی کۆماری کۆمونیستی له‌سه‌ر پایه‌کانی ده‌وڵه‌ت و توندوتیژی ناوه‌ندگه‌رایانه و له‌ژێر زۆری یاسا ئاسنینه‌کانی دیکتاتۆری تا‌کپارتی، به شکستێکی گه‌وره کۆتایی دێت. ڕوسیه نیشانیداین، که بۆچی نه‌ده‌بوو مل به کۆمونیزم بدرێت”.
ڕۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسایی ئازادیخواز «Le Libbertaire» له ژماره 14ی 7ی جێنیوه‌ری 1921 خۆیدا، بانگه‌وازێکی پڕ وره‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانی ڕوسیای بۆ پڕۆلیتاریای جیهان، بڵاوکرده‌وه : “هاوڕێیان، وه‌ك ئێمه کۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایی بۆرژوازی له وڵاته‌کانتاندا بهێنن! به‌ڵام وریابن، هه‌ڵه‌کانی ئێمه دووباره نه‌که‌نه‌وه! نه‌هێڵن کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تی ببێته فه‌رماةره‌وایی وڵاته‌کانتان”.
ئانارکیستی ئاڵمانی، ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر «R . Rocker»یش له ساڵی 1920دا په‌رتوکێکی به‌ناوی «شکستخواردنی کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تی» نووسی و له ساڵی 1921دا بڵاوی کرده‌وه! ئه‌مه یه‌که‌مین ئه‌زموون و لێکدانه‌وه‌ی سیاسی بوو له‌مه‌ڕ شێواندنی شۆڕشی ڕوسی. له ڕوانگه‌ی «ڕۆکه‌ر»ه‌وه ”دیکتاتۆری پڕۆلیتێریانه نه‌ك ده‌ربڕی خواستی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو دیکتاتۆری پارتی بوو، که پاگه‌نده‌ی نوێنه‌رایه‌تی چینی کارگه‌ری ده‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تاکه پشتوپه‌نای ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌نێزه‌کانی بوو، له‌پشت په‌رده‌ی دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریادا، چینێکی تازه سه‌ریهه‌ڵداوه و په‌ره‌یسه‌ندووه، چینی کۆمیساره‌کان یا کۆمیسارسالاری، ئه‌وڕۆکه جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌لکی، ده‌مکوتگه‌ری ئه‌م چینه به هه‌مان ئه‌ندازه هه‌ست پێده‌که‌ن، که دوێکه له سایه‌ی ده‌مکوتگه‌ری ڕژێمی پێشوودا هه‌ستیان پێده‌کرد”.
کاتێک، که گشت توخمه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به زۆر و به‌ته‌واوی بکێشینه ژێر فه‌رمانی حکومه‌تی ته‌واو سه‌رپشک، ئه‌نجامه‌که‌ی «شتێک واوه‌تر له زنجیره پله‌وپایه‌ی فه‌رمانبه‌ری نابێت و ئه‌مه چاره‌نووسی بێگه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕشی ڕوسیا بووه». «بۆلشه‌ڤیکه‌کان نه‌ک ته‌نیا ده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ریان له کۆمه‌لگه‌ی پێشووتر به پوختی وه‌رگرت، به‌ڵکو وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێکیان پێبه‌خشی که هیچ حکومه‌تێکی‌تر له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ی له توانادا نه‌بوو»!
له مانگی جونی 1992دا گروپێك له ئانارکیسته په‌نابه‌ره‌کان له ئاڵمان، په‌رتوکێکی گچکه و په‌رده‌هه‌ڵماڵێنه‌رانه‌یان به‌ناوی «سه‌رکوتی ئانارکیزمی روسیه‌ی سۆڤیه‌تی» بڵاوکرده‌وه، که به خامه‌ی ئا. گۆریێلیک «A . Gorielik» ، ئا. کۆمۆڤ «A.Komoff» ، گ.پ. ماکسیمۆڤ «G.P. Maximoff» ڤۆلین «Volin» نووسرابوو! ڤۆلین به‌خۆی له ساڵی 1923دا ئه‌و په‌رتووکه‌ی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی. ئه‌م په‌رتووکه لیستی ناوی گیانبه‌ختکردووانی ئانارکیستی به‌پێی ئه‌لف‌وبێ تێدابوو. ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان «Aleksander Berkman» له ساڵی 1920 و 1922دا، ئێما گۆڵدمان «Emma Goldman» له ساڵی 1922 و 1923دا نامیلکه‌ی فره‌یان له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه ناخۆشانه‌ی که له ڕوسیه‌دا دیتبوونیان، بڵاوکرده‌وه!
ئه‌و «ماخنۆڤیست»انه‌یش، که گیانیان ده‌ربازکردبوو و په‌نایان بۆ ڕۆژاوا هێنابوو، له‌وانه پیته‌ر ئارشینۆڤ «Peter Arshinov» و خودی نه‌ستۆر ماخنۆ «Nestor Makhno»، هه‌رکه‌سه‌و ئه‌وه‌ی دیتبووی بڵاوی کرده‌وه. پاش ماوه‌یه‌کی زۆر، له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووه‌م‌دا، دوو به‌رهه‌می گه‌وره و سه‌ره‌کی ئازادهزران له‌باره‌ی «شۆڕشی ڕوسيه»وه به خامه‌ی گ. پ. ماکسیمۆڤ «G.P. Maximoff» و ڤۆلین «Volin»ه‌وه نووسران و چاپکران. ئه‌م دوو به‌رهه‌مه به‌خۆیان گه‌واییه‌ك بوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی ساڵانێکی دوورودرێژ و به‌ئه‌زموونی ئه‌ندێشه‌کان لای ئانارکیسته‌کان.
ماکسیمۆڤ گه‌وایی خۆی به‌زمانی ئینگلیزی بلاوکرده‌وه: له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو، که وانه‌کانی ڕابوردوو، مسۆگه‌رکه‌ری داهاتوویه‌کی باشترن. چینی فه‌رمانڕه‌وای تازه له سۆڤیه‌ت ناتوانێت و نابێت بۆ هه‌میشه درێژه به‌ژیانی خۆی بدات و سه‌ره‌نجام سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه به‌سه‌ریدا سه‌رده‌که‌وێ! هه‌لومه‌رجی خۆیی وه‌ها ئاڵوگۆڕێك ده‌که‌نه شتێکی بێگه‌ڕانه‌وه: “ئایا شیاوی ملپێدانه که کارگه‌ران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران بۆ کارخانه‌کان بن؟! هه‌رگیز! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به ڕوونی له‌دژی به‌هره‌کێشی ده‌وڵه‌ت و دیوانسالارانه‌یه، که وان ڕوویان له یاخیبوون کردووه. ئه‌وه‌ی کارگه‌ران ده‌یخوازن، ئه‌وه‌یه که له‌جێی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی زۆره‌ملێیانانه‌ی به‌رهه‌مهێنان، ڕێکخراوی سۆڤیه‌تی کارخانه‌کانی خۆیان، که له فیدراسیۆنی به‌ربڵاودا یه‌کده‌گرن، دابنێن. ئه‌وه‌ی کارگه‌ران ده‌یانه‌وێت، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌رییه. به‌مشێوه‌یه وه‌رزێڕانیش به‌باشی هوشیارن، که ئه‌وڕۆکه پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئابوری تاکه‌که‌سی له‌بنه‌ڕه‌تدا پێشنیار نییه و ته‌نیا ڕێگه‌چاره کشتوکاڵی هه‌ره‌وه‌زی و گشتکاری گوندنشینان له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ته‌کانی کارخانه و سه‌ندیکاکان و به‌کورتی په‌ره‌دانه به به‌رنامه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له ئازادی‌دا”.
له ڕوانگه‌ی «ڤۆلین»ه‌وه هه‌ر هه‌وڵێك، که به سروشوه‌رگرتن له ئۆلگوی ڕوسیه‌وه سه‌ربگرێت، به‌رهه‌مه‌که‌ی بێجگه له «سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هره‌کێشی جه‌ماوه‌ر»، شتێکی‌تر نابێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه گه‌نده‌ڵترین جۆری سه‌رمایه‌دارییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ “بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یی سۆشیالیستی” نییه. وه‌ها ئۆلگوگرتنه‌وه‌یه‌ك ناتوانێت بێجگه له ”دیکتاتۆری تا‌کپارتی، که ئه‌نجامه سه‌پێنراوه‌که‌ی له‌نێوچوونی هه‌رجۆره ئازادییه‌کی ڕاده‌ربڕین، چاپه‌مه‌نی، ڕێکخراوبوون و ته‌نانه‌ت کارکردن بۆ جوڵانه‌وه شۆڕشگێڕه‌کان و پاراستنی به‌رته‌ری ته‌نیا بۆ پارتی فه‌رمانڕه‌وا” بێجگه له “پشکنینی بیر و باوه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ربه‌ستکردنی لافاوی شۆڕش” ئه‌نجامێکی‌تر به‌ده‌سته‌وه بدات.
ڤۆلین، پێیوایه که ستالین “له ئاسمانه‌وه نه‌باری بوو”، ستالین و ستالینیزم به‌ره‌نجامی لۆژیکیانه‌ی سیسته‌مێکی زۆره‌ملێیانه‌ن، که له ساڵه‌کانی 1918 – 1921 پایه‌ڕێژی و جێگیرکرا. “ئه‌مه‌یه وانه‌ی جیهانی ئه‌زموونێکی گه‌وره و دیاریکه‌ری بۆلشه‌ڤیزمە. وانه‌یه‌ك، که له‌به‌ر ڕۆسنایی ڕووداوه‌کانی داهاتوودا، به‌زوویی بۆ گشت ئه‌وانه‌ی، که ئازارا ده‌تلێنه‌وه و ده‌چه‌وسێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی که بیرده‌که‌نه‌وه و خه‌بات ده‌که‌ن، ده‌رده‌که‌وێت”.
ئه‌م وتاره له‌م سه‌رچاوه وه‌رگیراوه :http://hezhean.kurdblogger.com