ته‌واوکه‌ری :گه‌ڕیلایه‌کی ئه‌نارکیست، که‌سێك که ……..
کاتێك که له مۆسکۆ بوو، ماخنۆ چاوی به لێنین «Lenin» که‌وت. ئه‌م دانیشتنه به ڕێکه‌وت بوو. وی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی مانه‌وه و خواردنی خۆڕایی سه‌ردانی کرێملین «Kremlin» ده‌کات، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆڤیه‌ته‌کان ژاکۆڤ م. سڤێردلۆڤ «Jakov M. Sverdlov» ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌ویش چاوپێکه‌وتنی ماخنۆ و لێنین ی سازکرد. لێنین له ماخنۆی پرسی ” جوتیاره‌کانی ناوچه‌که‌ت چۆن له دروشمی گشت ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان له دیهاته‌کان تێگه‌یشتوون؟”، ماخنۆ ڕایده‌گه‌یێنێت، که لێنین به وه‌ڵامه‌کی وی سه‌ری سوڕده‌مێنێت : ” جوتیاره‌کان به شێوازی تایبه‌تی خۆیان له‌م دروشمه تێگه‌یشتوون. به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی خۆیان. هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان، له هه‌موو ناوچه ژیارییه‌کاندا، پێویسته هه‌ست به هه‌مان ده‌رکی هوشیاری و لێهاتووی خه‌ڵکی کارگه‌ر بکرێت. جوتیاران له‌وه تێگه‌یشتوون، که سۆڤیه‌ته‌کانی کارگه‌ران و جوتیارانی دێهات، وڵات و ناوچه‌کان، له ئامرازه‌کانی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانه و خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه ئابورییه‌کانی خه‌ڵکی کارگه‌ر له خه‌بات دژی بۆرژوازی و نۆکه‌رانی و سۆشیالیسته ڕاستڕه‌و و میرییه هاوبه‌شه‌که‌یان، زیاتر نین”.
“.
لێنین له وه‌لامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێت ” ده‌ی باشه، که‌واته جوتیارانی ناوچه‌که‌ت توشی ئه‌نارکیزم بوون!”[4] دواتر له وتووێژه‌که‌دا، لێنین درێژه‌ی ده‌داتێ: ” ئایا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رگیز له که‌تواری دونیای هاوچه‌رخدا دان به که‌مایه‌تی خۆیاندا ده‌نێن؟ بۆچی هیچکات بیری لێناکه‌نه‌وه”. ماخنۆ له‌وه‌لامدا ده‌ڵێت: ” هاوڕێ لێنین، به‌لام پێوسیته من پێتڕاگه‌یێنم، که ئه‌و پاگانده‌یه‌ت، که ئه‌نارکیسته‌کان له که‌تواریی هاوچه‌رخ تێناگه‌ن، ئه‌وه‌ی که ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌کی که‌توارییان له‌گه‌ڵی نییه و …تد، له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه. ئه‌نارکۆ- کۆمونیسته‌کان له ئۆکرانیا… ئه‌ناکۆ–کۆمونیسته‌کان، ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه زۆر به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه داوه، که ڕه‌گیان له ئێستادا داکوتاوه. سه‌راپای خه‌باتی شۆڕشگێڕه دێهاتنشینه‌کانی ئۆکرانیا دژی «Central Rada» له‌ژێر ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆجی ئه‌نارکۆ – کۆمونیسته‌کان به زۆری و به‌راده‌یه‌کیش سۆشیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان دا به‌ڕیوه‌براوه … بۆلشه‌ڤیکه‌کانی تۆ بۆ ده‌رمانیش له دێهاته‌کانی ئێمه‌دا بوونیان نییه. به‌جۆرێك که کاراییان تا ڕاده‌ی نه‌بوون، دابه‌زیوه. نزیکه‌ی گشت ئه‌نجومه‌نه‌کانی جوتیاران و کۆمونه‌کان له ئۆکرانیا به هه‌ڵخرانی ئه‌نارکۆ- کۆمونیسته‌کان پێکهاتوون. خه‌باتی چه‌کدارانه به‌رامبه‌ر دژه‌شۆڕش به‌گشتی و به‌رامبه‌ر به هێرشی نه‌مسا- ئاڵمانی به‌تایبه‌ت به‌ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆجی و ڕێکخراوه‌یی ئه‌نارکۆ-کۆمونسیته‌کان سه‌ری گرتووه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بۆ پارته‌که‌ی تۆ هیچ گرنگ نییه، تا به‌هۆی ئه‌م گشته‌وه باوه‌ڕمان بداتێ، به‌ڵام ئه‌مانه ڕاستین و تۆ ناتوانی نکۆڵییان لێبکه‌یت. من وای بۆ ده‌چم تۆ ئه‌وه باش ده‌زانیت، هێزی چالاك و توانای جه‌نگینی هێزه خۆبه‌خشه شۆڕشگێڕه‌کانی ئۆکرانیا. به‌بێ هۆ نییه، که تۆ ڕاتگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌کی پاله‌وانانه به‌رگرییان له دستکه‌وته شۆڕسگێڕییه هاوبه‌شه‌کان کرد. له‌نیو ئه‌وانه‌دا لانیکه‌م نیوه‌یان له‌ژێر ئالای ئه‌نارکیستیدا جه‌نگان….
گشت ئه‌مانه نیشانی ده‌ده‌ن، که تۆ چه‌نده به هه‌ڵه‌دا چووی، هاوڕێ لێنین، به‌پێی ئه‌وه‌ی که ئێمه ئه‌نارکۆ – کۆمونیسته‌کان، پێمان له‌سه‌ر زه‌وی نییه، ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوێستمان بۆ ئێستا خه‌مناکه، ئه‌وه‌ی که خه‌ون به داهاتووه‌وه ده‌بینین. ئه‌وه‌ی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا پێم وتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی که راستییه، وه‌لام وه‌رناگرێت. ئه‌وه‌ی که من بۆتم خسته‌روو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یه که تۆ له‌باره‌ی ئێمه‌وه به‌ده‌ستتهێناوه. هه‌موو که‌س ده‌توانێت، ئه‌وه ببینێت، که ئێمه ڕه‌گمان له ئێستادا داکوتاوه، ئه‌وه‌ی که کارده‌که‌ین و به‌دوای ئامرازگه‌لێكدا بۆ به‌ده‌ست‌ینانی داهاتوو ده‌گه‌ڕێین، له راستیدا ئێمه به په‌یگیرییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته‌دا کار ده‌که‌ین”. لێنین له وه‌لامدا ده‌ڵێت: ” له‌وانه‌یه من هه‌ڵه ببم”. [5]
بۆلشه‌ڤیکه‌کان یارمه‌تی ماخنۆ ده‌ده‌ن له گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ئۆکرانیا. گه‌شته‌که‌ی به دژوارییه‌کی فراوان ئه‌نجام دا. جارێکیان خه‌ریكبوو ماخنۆ بکوژرێت. له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاڵمان- نه‌مساوه گیرا و له‌و کاته‌دا نامیلکه و بڵاوکراوه‌ی ئازادیخوانه‌ی پێ‌بوو. دانیشتوویه‌کی جوله‌که‌ی هولیای پۆله، که ماوه‌یه‌ك بوو ماخنۆی ده‌ناسی، توانی به دانی بڕه‌پاره‌یه‌کی زۆر بۆ ئازادبوونی، له مردن بیپارێزێت. کاتێك که گه‌ڕایه‌وه هولیای پۆله، ده‌ستیکرد به ڕێکخراوکردنی به‌رهه‌ڵستی دژ به هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی نه‌مسا- ئاڵمانی و ڕژێمه به‌کرێگیراوه‌که‌یان به‌سه‌رۆکایه‌تی هیتمان سکۆرۆپادسکی «Hetman Skoropadsky». ده‌توانرێت بگوترێت بزاڤی ماخنۆڤیستی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستیدا سه‌ریهه‌ڵداوه. ماخنۆ له جولای 1918بۆ ئاوگوستی 1921، سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی چینی کارگه‌ری دژ به هه‌موو چه‌وسێنه‌ران، چ بۆلشه‌ڤیك و سپییه‌کان (دژه‌شۆڕش) چ ناسیونالیسته‌کان، کردووه. له ڕه‌وتی ئه‌م خه‌باته‌دا، توانی خۆی وه‌ك “سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌ریلایی لێهاتوو و به‌توانا” بسه‌لمێنێت.[6]
پاش تێكشکانی بزاڤی ماخنۆڤیستی له 1921دا، ماخنۆ بۆ ئۆروپای خۆراوایی دوورخرایه‌وه. له 1925دا له پاریس کۆتایی به‌ته‌مه‌نی هات، هه‌ر له‌وێشدا دواسه‌ته‌کانی ژیانی به‌سه‌ربرد. هه‌روه‌ها له‌وێدا وه‌ك هه‌ڵسوراوێکی بزاڤی ئه‌نارکیستی مایه‌وه و شمشێره‌که‌ی گۆڕی به پێنووس ( به‌کاربردنی ده‌ربڕینێکی ڕه‌نگینی ئه‌لێکسانده‌ر سکیردا Alexander Skirda). ماخنۆ به وتار به‌شداری له ڕۆژنامه ئه‌نارکیستییه جۆراوجۆره‌کان و به‌تایبه‌ت له ده‌نگی کارگه‌ر «Dielo Truda» کرد، که بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌نارکیست-کۆمونیست بوو، له پاریس له‌لایه‌ن « پیته‌ر ئارشینۆڤ»ه‌وه ده‌رده‌کرا، زۆرێك له‌و وتارانه له په‌رتوکێکدا به‌ناوی خه‌بات دژی ده‌وڵه‌ت و وتاره‌کانی تر، بڵاوکرانه‌وه. ماخنۆ له بزاڤی ئه‌نارکیستیدا تا کۆتایی ژیانی چالاك مایه‌وه.
له پاریس، له ساڵی 1927دا ماخنۆ چاوی به ئه‌نارکیسته ناسراوه‌کانی ئه‌سپانیا بوێناڤێنترا دوڕوتی «Buenaventura Durruti » و فرانسیسکۆ ئاسکازۆ «Francisco Ascaso» که‌وت. وی داکۆکی له‌وه کرد “بارودۆخ بۆ شۆڕشی پێکهاته به‌هێزی ئه‌نارکیستی له ئه‌سپانیا فره‌تر له‌بارتره تاوه‌کو له ڕوسیه”، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا له‌وێنده‌رێ پرۆلیتاریا و جوتیاران دارای سونه‌تی شۆڕشگێڕانه بوون، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که پێگه‌یینی رامیاری له کاردانه‌وه‌کانیدا ده‌بینرا، ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌سپانیا ده‌رکی ڕێکخراوه‌ییان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی که ئێمه له ڕوسیه نه‌مابوو. ڕێکخراوبوونێك، که سه‌رکه‌وتنی له هه‌ناوی هه‌موو شۆڕشه‌کاندا مسۆگه‌ر ده‌کرد. ماخنۆ چالاکییه‌کانی گروپی ئه‌نارکیستی هولیای پۆله و ڕوداوه‌کانی ئۆکرانیای شۆڕشگێری هه‌ژمارکرد: ” کۆمونه کشتکارییه‌که‌مان یه‌کێك بوو له ناوه‌نده زیندووه ئابوری و ڕامیارییه‌کانی سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌مان. کۆمیونیتییه‌کانی به بنه‌مای خۆپه‌رستی تاکگه‌رایی پشت ئه‌ستور نه‌بوون، به‌ڵکو پشتیان به سه‌ره‌تاکانی هاوپشتی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌ری به‌ستبوو. به هه‌مانشێوه ئه‌ندامانی کۆمیونیتییه‌کان هه‌ستیان به هاوپشتی له نیوان خۆیاندا ده‌کرد، کۆمیونیتییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدی یه‌کییان گرتبوو. ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ر سیسته‌مه‌که‌مان له ئۆکرانیا ده‌وترا، ئه‌وه‌بوو، که ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا له جوتیاران پێکهاتبوو. ئه‌مه ڕاست نه‌بوو. کۆمیونیتییه‌کانمان تێکه‌ڵه‌یه‌ك بوون له کشتوکاڵی (کێڵگه‌یی) و پیشه‌سازی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ته‌نیا پیشه‌سازی بوون. ئێمه گشت جه‌نگاوه‌ر و کارگه‌ر بووین. کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی بریاره‌کانی ده‌رده‌کرد. له ژیانی سه‌ربازیدا کۆمیته‌ی جه‌نگی پێکهاتوو له نوێنه‌رانی گشت ده‌سته گه‌ڕیلاکان سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد. بۆ به ئامانج گه‌یاندن، هه‌موو که‌سێك به‌شداری له کاری به‌کۆمه‌ڵدا کرد، تاوه‌کو به‌ر به سه‌رهه‌ڵدانی توێژی به‌ڕێوه‌به‌ران ئه‌وانه‌ی که چه‌پاوڵی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، بگیرێت. ئێمه له‌مه‌شدا سه‌رکه‌توو بووین. [7]
له ساڵی 1936دا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی جه‌نگی ناوخۆ و شۆڕش له ئه‌سپانیا، ژماره‌یه‌ك له جه‌نگاوه‌رانی سوپای یاخی ماخنۆ چوون بۆ جه‌نگین له ستونی دوڕوتی «Durruti column»دا.
مه‌خابن، مه‌رگی ماخنۆ له 1934دا ڕێگر بوو له ڕاگه‌یاندنه کۆتاییه‌که‌ی بۆ دوو ئه‌سپانی : “ماخنۆ هه‌رگیز جه‌نگینی ڕه‌د نه‌کردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر زیندوو بم، کاتێك که تیکۆشانه‌که‌تان ده‌ست پێده‌کات، له‌گه‌ڵتان ده‌بم”. له { Paz, Op. Cit., p. 90} وه‌رگیراوه.
چالاکی هه‌ره ناسراوی ماخنۆ له دورخراوگه کۆمه‌ڵه‌که‌ی بوو هاوڕا و به‌رگری له سه‌کۆی ڕێکخراوی کۆمونیزمی ئازادیخوازانه «the Organisational Platform of the Libertarian Communists» ناسراو به سه‌کۆ «Platform». سه‌کۆ هه‌وڵی دا، چی له شۆڕشی ڕوسیه‌دا هه‌ڵه بوو لێکبداته‌وه و پێشنیاری ڕێکخراوی ئه‌نارکیستی پته‌وتری له داهاتوودا کرد. ئه‌م بۆچوونه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی مشتومڕێکی توندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌نارکیستانه‌ی که ڕه‌تیان ده‌کرده‌وه به‌ڕێخست. ئه‌م ڕوانگه گۆڕینه‌وه‌یه «debate» به‌زۆری بووه هۆی مشت‌ومڕ«polemic»ی توند و تاراده‌یه‌ك ماخنۆی ته‌ریکخسته‌وه له هه‌ندێك له هاوه‌ڵه‌کانی، له‌وانه ڤۆلین، که دژی سه‌کۆ بوو. هه‌رچه‌نده تا مردنی له 1934دا وه‌ك ئه‌نارکیستێك مایه‌وه.
ماخنۆ له به‌ره‌به‌یانی بیست و پێنجی جولای 1934دا مرد و سێ ڕۆژ دواتر جه‌سته‌که‌ی سوتێنرا و خۆڵه‌مێشه‌که‌ی له گۆزه‌یه‌کدا له پێر لەشەیز «Père Lachaise» گۆڕستانی کۆمونه‌ی پاریس. پێنجسه‌د که‌س له هاوڕێیانی ڕوس، فه‌ره‌نسی، ئه‌سپانی و ئیتالی ئاماده‌ی به‌ڕێکردنی ته‌رمه‌که‌ی بوون، له‌وانه ئه‌نارکیستی فه‌ره‌نسی پییه‌ر بێسنارد « Pierre Besnard» و ڤۆلین «Voline» قسه‌یانکرد ( ڤۆلین ئه‌م هه‌له‌ی بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی دژه سامیگه‌رایی anti-Semitism بۆلشه‌ڤیکه‌کان قۆسته‌وه). هاوسه‌ره‌که‌ی «ماخنۆ»ش، هالینا «Halyna» هاته دوان. به‌مجۆره ژیانی یه‌کێك له جه‌نگاوه‌ره‌کانی ئازادی چینی کارگه‌ر کۆتایی هات.
وشه‌کانی دوروتی « Durruti» بۆ ماخنۆ سه‌رنجڕاکێشتر بوون: ” ئێمه هاتووین سڵاوت له تۆ بکه‌ین، تۆی سیمبولی گشت ئه‌و که‌سه شۆڕشگێڕانه‌ی که له پێناو که‌توارکردنی هزره ئه‌نارکیستییه‌کان له ڕوسیه جه‌نگین و گیانیان به‌ختکرد. هه‌روه‌ها بۆ ده‌ربڕینی ڕێزمان به‌رامبه‌ر ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئۆکرانیا هاتووین “. [8]
په‌راویزه‌کان: Footnotes
1. Michael Malet, Nestor Makhno in the Russian Civil War, p. 4
2. Michael Palij, The Anarchism of Nestor Makhno, p. 71
3. David Footman, Civil War in Russia, p. 252
4. Nestor Makhno, My Visit to the Kremlin, p. 18
5. Nestor Makhno, Op. Cit., pp. 24-5
6. David Footman, Op. Cit., p. 245
7. quoted by Abel Paz, Durruti: The People Armed, p. 88-9
8. quoted by Abel Paz, Op. Cit., p. 88
Nestor Makhno’s Collected Works کاره کۆکراوه‌کانی نێستۆر ماخنۆ
The ABC of the Revolutionary Anarchist. (1932).
Letter to the Spanish Anarchists. (1932).
In Memory of the Kronstadt Revolt. (1926).
Mahkno’s Response to Malatesta
May Day, (1928). Dyelo Truda. No. 36, p. 2–3. 01 May 1928.
Summons: A Poem by Makhno
The Struggle Against the State and Other Essays
To the Jews of All Countries. (1927).
Great October in the Ukraine. (1927).
بیبلیۆگرافی BIBLIOGRAPHY
Kubanin, M. Makhnovshchina (Leningrad 1927)
Makhno, N. Russkaia revoliutsiia na Ukraine (Paris 1929)
—. Pod udarami kontr-revoliutsii (Paris 1936)
—. Ukrainskaia revoliutsiia (Paris 1937)
Peters, V. Nestor Makhno: The Life of an Anarchist (Winnipeg 1970)
Arshinov, P. History of the Makhnovist Movement (Detroit–Chicago 1974)
Holota, W. ‘Le mouvement makhnoviste ukrainien, 1918–1921,’ PH D diss, Université des sciences humaines de Strasbourg, 1975
Palij, M. The Anarchism of Nestor Makhno, 1918–1921: An Aspect of the Ukrainian Revolution (Seattle 1977)
Sysyn, F. ‘Nestor Makhno and the Ukrainian Revolution,’ in Ukraine, 1917–1921: A Study in Revolution, ed Taras Hunczak (Cambridge, Mass 1977) و.ك
سه‌رچاوه: http://libcom.org/history/makhno-nestor-1889-1934
* مەبەست لە وەرگێڕانی ئەم ژیاننامەیە، ناساندنی ئەم کەسایەتییە شۆڕشگێڕە و ئاشناکردنی خوێنەرانی کوردە بە بەرهەم و نووسینەکانی، نەك پیرۆزکردن و بە بتکردنی کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ، چونکە هاودەمی وی. هەزاران شۆڕشگێڕی گومناو بە خوێن و خەباتی خۆیان ئەو زەمینەیان لەبارکردووە، کە نێستۆر ماخنۆ و دەیانی وەك ئەو بتوانن خامەکانیان ئازادانە هزر و بۆچوونی خۆیان دەربڕن؛ بە واتایەکی تر ئەگەر خوێن و خەباتی ئەو هاوڕێ گومناوانە نەبوایە، بەرهەمەکانی نێستۆر ماخنۆ و کەسانی دیش لەدایك نەدەبوون. و.ك