گه‌ڕیلایه‌کی ئه‌نارکیست، که‌سێك که نێوی بووه‌ته هاوپێچی نێوی کۆمونه کارگه‌ری و جوتیارییه‌کانی ئۆکرانیا*
نێستۆر ماخۆ «Nestor Makhno» ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازیی له‌شکری بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی ناسراو به بزاڤی ماخنۆڤیستی «Makhnovist movement– Makhnovshchina»ی کرد.
ئه‌م بزاڤه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شۆڕشی روسیه‌ی 1917 بوو له ئۆکرانیا، له‌وێنده‌رێ شۆڕش شێوه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌ی به‌خۆوه گرت و کارگه‌ران و جوتیاران دژی له‌شکره‌کانی تزاری و دژه‌شۆڕش و بۆلشه‌ڤیکه سه‌رکوتگه‌ره‌کان جه‌نگین.
نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ «Nestor Ivanovich Makhno» لە 27ی ئۆکتۆبەری 9188 لە ئۆکرانیا لەدایك بووە، لە 25ی جولای 1934دا لە فه‌ره‌نسه مردووە.
بزاڤی ماخنۆڤیست به‌نێوی ماخنۆ ئه‌نارکیستی ئۆکرانی، ئه‌وێك که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی له بزاڤه‌که‌دا گێڕا. له راستیدا، « Makhnovshchina» پیت به پیت ده‌کاته بزاڤی ماخنۆ و نێوی وی بۆ هه‌میشه به شۆڕشی ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیاوه گرێی خواردووه. ده‌ی که‌واته ماخنۆ کێ بوو؟
نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ « Nestor Ivanovich Makhno» له 27ی ئۆکتۆبه‌ری 1889 له هولیای پۆله «Hulyai Pole» شارۆچکه‌یه‌كی 30.000 که‌سی له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا له‌دایكبووه، که کۆمه‌ڵێك فیرگه و کارگه‌ی تیدابوو.
ماخنۆ کوڕی خێزانێکی هه‌ژاری جوتیاریی بوو. کاتێك که وی ته‌مه‌نی ده هه‌یڤ بوو، باوکی مرد، ژیانی وی و چوار براکه‌ی تری که‌وتۆته سه‌رشانی دایکیان. له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری له راده‌به‌ده‌ری خێزانه‌که‌ی، ناچار له حه‌وت ساڵیدا ده‌ستی به شوانکاره‌یی کردووه. له هه‌شت ساڵیدا له فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی «هولیای پۆله» ده‌ستی به خوێندن کردووه و به زستاندا خوێندویه‌تی و به هاویندا لای خاوه‌ن مو‌ڵکه نێوخۆییه‌کان کاری کردووه. کاتێك که ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته دوازده سالان وازی له خوێندن هێناوه و ملی به کاری ته‌واو وه‌خت (full-time employment) وه‌ك کارگه‌ری کشتوکاڵی له‌سه‌ر زه‌ویوزاری خانزاده و کێڵگه‌ی داگیرکراوه‌کانی ژێرچه‌پۆکی کۆلاكه «وه‌رزێڕه ده‌وڵه‌مه‌نده»کانی ئاڵمان دا کاری کردووه. له‌ته‌مه‌نی هه‌ڤده ساڵیدا له خودی هولیای پۆله دا، سه‌ره‌تا وه‌ك شاگردی وێنه‌کار و پاشان وه‌ك کارگه‌رێکی بێپیشه له کارخانه‌یه‌کی ئاسنڕێژیدا ده‌ستی به‌کار کرد و دواجار وه‌ك داڕێژه‌ر له هه‌مان ڕشته‌دا ده‌ستبه‌کار بوو.
هه‌ر له‌و کاته‌دا بوو که له ئاسنداڕێژیدا کاری ده‌کرد، که به‌شداری له ڕامیاری شۆڕشگێڕانه کرد. له ساڵانی ناجێگیری پاش شۆڕشی 1905ی ڕوسیه‌دا، ماخنۆ تێکه‌ڵ به ڕامیاری شۆڕشگێڕانه بوو . ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ ئه‌زموونه‌کانی له‌مه‌ڕ سته‌م له شوێنکار و دیتنه‌کانی له تیرۆرگه‌ری ڕژێمی ڕوسی له کاتی ڕووداوه‌کانی 1905دا ده‌گه‌ڕایه‌وه (له‌و کاته‌دا له هولیای پۆله بارگرژییه‌کی وا له ئارادا نه‌بوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه ڕژێم هه‌ژمارێکی زۆری له هێزی پۆلیسی دابڕی بۆ سه‌رکوتی کۆبوونه‌وه و کۆڕوکۆمه‌ڵ بۆ چاوترسێنی ڕێبواران و لێدانی زیندانیان به قۆنداخه تفه‌نگ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له شارۆچکه‌که‌دا ، نارد). له ساڵی 1906دا ماخنۆ بڕیاری په‌یوه‌ستبوونی به گروپێکی ئه‌نارکیست له هولیای پۆله، دا ( گروپێك که به‌زۆری له کوڕانی جوتیاره هه‌ژاره‌کان، ساڵی له‌وه‌وپیش پێکهاتبوو).
له کۆتایی 1906 و له 1907دا، ماخنۆ به تۆمه‌تی کوشتنی ڕامیارانه ده‌ستبه‌سه‌رکرا، به‌ڵام له‌به‌ر له‌ده‌ستدا نه‌بوونی به‌ڵگه بۆ ئه‌م تۆمه‌ته، له زیندان هاته‌ده‌ر. له ساڵی 1908دا به هۆی تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو له‌لایه‌ن پۆلیسێکی سیخور له‌نێو گروپه‌که‌دا، ده‌ستبه‌سه‌رکراو خرایه زیندانه‌وه. له مارچی 1910دا ماخنۆ و سیازده که‌سی دی له دادگه‌یه‌کی سه‌ربازیدا سزای له سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه. ماخنۆ به‌هۆی که‌مته‌مه‌نی و هه‌وڵ و تێکۆشانی دایکییه‌وه، سزای له سێداره‌دانه‌که‌ی گۆڕدرا به زیندانیی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ کاری سه‌خت. له ماوه‌ی زیندانیبوونه‌که‌ی له زیندانی بوتیرکی «Butyrki» له مۆسکۆ، به هه‌موو شێوازێکی له‌به‌رده‌ست و لوا‌و به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌لاتدارانی زیندانه‌که‌ی ده‌کرد، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م به‌رهه‌ڵستییه‌وه، زۆربه‌ی ماوه‌ی زیندانییبوونه‌که‌ی به زنجیرکراوی یا له سیاچاڵه سارد و شیداره‌کاندا برده‌سه‌ر. ئه‌م ئه‌زموونه ڕکوکینه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماخنۆی له زیندانه‌کان فراوانتر کرد ( دواتر، له سه‌رده‌می شۆڕشدا، یه‌که‌مین ئه‌رکی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به هه‌ر شار و شارۆچکه‌یه‌ك، ئازادکردنی زیندانییه‌کان و وێرانکردنی زیندانه‌کان بوو).
ماخنۆ له کاتی زیندانییبوونه‌که‌یدا له زیندانی بوتیرکی له‌گه‌ڵ پیته‌ر ئارشینۆڤ «Peter Arshinov» هاوزیندانییه‌کی ئه‌نارکیست، که دواتر بووه هه‌ڵسوڕاو و مێژوونووسی بزاڤی ماخنۆڤیستی. پیته‌ر ئارشینۆڤ ساڵی 1887 له شارۆچکه‌ی پیشه‌سازیداری کاتێرینۆسڵاڤ «Katerinoslav»ی ئۆکرانیا له‌دایك بوو بوو. باوکی کارگه‌ری کارخانه بوو و کانه‌کارگه‌ر بوو. پیته‌ر ئارشینۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا بۆڵشه‌ڤیك بوو و له ساڵی 1906دا بوو بوو به ئه‌نارکیست، له ڕێکخستنی کارگه‌ران و کاری کارخانه‌دا دژی ڕژێم ڕۆڵێکی ڕابه‌رانه‌ی دیت. له ساڵی 1907دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراو به مردن سزادرا و به‌ره‌و ئۆروپای خۆراوایی هه‌ڵهات. له ساڵی 1909دا گه‌رایه‌وه روسیه و دووباره گیرایه‌وه و دیسانه‌وه هه‌ڵهاته‌وه. له ساڵی 1910دا، گیرا و خرایه زیندانی بوتیرکی و له‌وێنده‌رێ بوو که له‌گه‌ڵ ماخنۆ ئاشنابوو. هه‌ردوو ئه‌نارکیست هاوه‌ڵێتییه‌کی که‌سی و رامیاری توندوتۆڵیان پێکهێنا و ئاڕشینۆڤ له په‌ره‌دان و قوڵکردنه‌وه‌ی بۆچوونه ئه‌نارکیستییه‌کاندا، کۆمه‌کی ماخنۆی کرد.
له 2ی مارچی 1917دا ، پاش هه‌ش ساڵ و هه‌شت مانگ مانه‌وه له زیندان ماخنۆ له‌گه‌ڵ زیندانییه رامیاره‌کانی دی‌دا وه‌ك سه‌ره‌نجامی شۆڕشی فێبریوه‌ری ئازاد بوو. پاش به‌سه‌ربردنی سێ هه‌فته له مۆسکۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌وێنده‌رێ، ماخنۆ گه‌رایه‌وه بۆ هولیای پۆله. وه‌ك تاقه زیندانی که به‌هۆی شۆڕشه‌وه گه‌رایه‌وه ناو خێزانه‌که‌ی، ماخنۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له سارۆچکه‌که‌یدا ڕێزی لێده‌گیرا. پاش سالانێك له زیندانییبوون و زه‌جرکێشان به‌لام به‌فێربوونه‌وه، ماخنۆ وه‌ك هه‌رزه‌کارێكی هه‌ڵسوڕاوی بێپێشینه نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵکو وه‌ك ئه‌نارکیستێکی په‌روه‌رده و جه‌نگاوه‌ر هاوڕای بیرپته‌وی له‌مه‌ڕ ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری شۆڕشگێڕانه، بیرگه‌لێك که ده‌ستبه‌جێ بۆ پیاده‌کردن ده‌گونجان. ماخنۆ کاتێك که له هولیای پۆله نیشته‌جێ بوو، به‌زوویی خۆی بۆ کاری شۆڕشگێڕانه ته‌رخانکرد. ئه‌ندامه‌کانی تری گروپه ئه‌نارکیستییه‌که و ژماره‌یه‌کی زۆر له جوتیاران هاتنه سه‌ردانی. پاش گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌ورا له‌گه‌ڵیان، پێشنیاری ده‌ستبه‌جێ ده‌ستکردن به کاری ڕێکخراوه‌یی بۆ گڕیدانه‌وه‌ی جوتیارانی هولیای پۆله و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ گروپه ئه‌نارکیسته‌کان. له 28-29ی مارچ دا، یه‌کێتی جوتیاران، به سه‌رپه‌رشتگه‌ری ماخنۆ پێکهات. پاشان یه‌کێتی له‌م چه‌شنه‌ی له گوند و شارۆچکه‌کانی تری ناوچه‌که‌دا ڕێکخست. ماخنۆ ڕۆڵێکی سه‌رکه‌وتوو و به‌رچاوی له مانگرتنی کارگه‌رانی دارتاشی و کانه‌کان له کارخانه‌یه‌کدا که موڵکی پیره خاوه‌نکاره پێشووییه‌که‌ی خۆی ( ئه‌م تێکشکانه وای له خاوه‌نکاره‌کانی دی کرد، مل به داخوازی کارگه‌ره‌کانیان بده‌ن). له هه‌مانکاتدا، جوتیاره‌کان ئاماده‌نه‌بوون کرێ به خاوه‌ن موڵکه‌کان بده‌ن[1].
ئه‌نجوومه‌نه ناوچه‌ییه‌کانی جوتیاران له ناوچه‌ی هولیای پۆله و ناوچه‌کانی دی راگه‌یێندران، هه‌روه‌ها له 5-7ی ئاوگوست، کۆنگرێسی هه‌رێمی له کاتێرینۆسلاڤ «Katerinoslav» بڕیاری سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتییه جوتیارییه‌کانی له نێو سۆڤییه‌ت «کۆمون»ه‌کانی جوتیاران و نوێنه‌رانی کارگه‌راندا دا.
به‌م شێوه‌یه، ماخنۆ و هاوکاره‌کانی پرسه رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ڕاکێشایه ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وه‌ی که له‌خۆیدا پشتیوانی له کۆششه‌کانی ده‌کرد، به‌هیوای خێراکردنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاوه‌ندارییه گه‌وره‌کان.”[2] له هولیای پۆله، شۆڕش له‌چاو شوێنه‌کانی تر خێراتر ده‌بزووت ( بۆ نموونه، له‌کاتێکدا که سۆڤیه‌تی ئه‌لێکساندرۆڤسك «Aleksandrovsk» له پیترۆگراد له ڕۆژانی جولای دا پشتیوانیان له کاره‌کانی میری کاتیی ده‌کرد، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هولیای پۆله هاوده‌نگی سه‌ربازانی یاخی و کارگه‌ران ده‌بێت). جوتیاران له گشت لایه‌که‌وه به‌ره‌و هولیای پۆله بۆ به‌ده‌سهێینانی ڕێنوێنی و کۆمه‌ك له‌لای ناوه‌نده « volosts» (ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان) نزیکه‌کانیانه‌وه ده‌کشان. چینی جوتیاران ده‌یویست ده‌ستبه‌سه‌ر زه‌مینی زه‌ویداره گه‌وره‌کان و کۆلاکه‌کاندا بگرێت. ماخنۆ ئه‌م داخوازییه‌ی له یه‌که‌مین دانیشتنه‌کانی سۆڤیه‌ته هه‌رێمییه‌کاندا پێشکه‌شکرد، ئه‌وه‌ی که له هولیای به‌رزکرایه‌وه. له ئاوگوست دا، ماخنۆ گشت خاوه‌ن مو‌ڵکه نێوخۆیی و جوتیاره ده‌وڵه‌مه‌ند «kulaks»ه‌کانی بانگکرد و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی خاوه‌ندارێتی (زه‌وی، وڵاخ و ئامێر)ی لێ سه‌ندن. لیستی داراییه‌کان چێکراو و وه‌ك ڕاپۆڕتێك بۆ دانیشتنی سۆڤیه‌تی ناوچه‌که و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیی به‌رزکرایه‌وه. له‌وێدا دان به‌وه‌دا نرا، که هه‌موو زه‌مینه‌کان و وڵاخ و ئامیره‌کان به‌یه‌کسانی دابه‌شێنرێن و دابه‌شکردنه‌که‌ش خودی خاوه‌نزه‌وییه‌کانیشی ده‌گرته‌وه. ئه‌مه ناوه‌ڕۆکی پرۆگرامی کشتوکاڵیی بزووتنه‌وه‌که بوو، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی موڵکاداره‌کان و کۆلاکه‌کان. هیچکه‌س بۆی نه‌بوو، زه‌وی زیاتر له‌وه‌ی که ده‌توانی به‌خۆی کاری تێدا بکات – بێ له‌وه‌ی که‌سێکی دی به‌کرێ بگرێت- هه‌یبێت. ئه‌مه هه‌مووی به‌رهه‌ڵستکاری بوو به‌رامبه‌ر میری کاتیی که پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت، که ئه‌م پرسانه گشت کاری ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانن« Constituent Assembly» . هه‌روه‌ها کۆمونه ئازاده‌کان له سه‌ر موڵك و دارایی خاوه‌نزوه‌وییه کۆنه‌کان پێکهاتن.
به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو، جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیارانه، به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی خاوه‌نزه‌وی و کۆلاکه‌کانه‌وه دواخرا، که خۆیان ڕێکخست و په‌یوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاتدارانی کاتییه‌وه کرد. کاتێك که جه‌نه‌راڵ کۆڕنیلۆڤ «Kornilov» هه‌وڵیدا له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر پترۆگراد بکات و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت، سۆڤیه‌تی هولیای پۆله به رابه‌ری ماخنۆ ده‌ستپێشخه‌ری له پێهێنانی کۆمیته‌یه‌کدا بۆ ڕزگارکردنی شۆڕش، کرد. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بوو، چه‌ککردن (ده‌ستکۆتاکردن)ی دوژمنه نێوخۆییه‌کان – خاوه‌نزه‌وییه‌کان، سه‌رمایه‌داره‌کان و کۆلاکه‌کان- هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیان به‌سه‌ر سامانه‌کانی خه‌ڵکیدا: زه‌وی، کارخانه، کێڵگه‌کان، دوکانه‌کانی چاپه‌مه‌نی، شانۆکان و هیتریش. له 25ی سێپتێمبه‌ردا کۆنگری ڤۆلۆستی سۆڤیه‌ته‌کان و ڕێکخراوه‌کانی جوتیاران له هولیای پۆله، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌مینی موڵکداره‌کان و گؤرینی به خاوه‌نداێتی کۆمه‌ڵایه‌تی (گشتی) ڕاگه‌یاند. هێڕش بۆ سه‌ر موڵکی موڵداره‌کان و جوتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، له‌ناویاندا داگیرکه‌ره ئاڵمانه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌ستکرا به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵکی ده‌ستبه‌سه‌رداگره‌کان (زه‌ویداره گه‌وره‌کان و داگیرکه‌ره ئاڵمانه‌کان).
کاتێك که میریی ڤلادیمیر لێنین ڕێکه‌وتننامه‌ی برێست لیتۆڤسك «Brest-Litovsk»ی له به‌هاری داهاتوودا، واژۆ کرد، چالاکییه‌کانی ماخنۆ ڕاگیران. ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه به‌شێکی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆری ڕوسیی، له‌نێویدا ئۆکرانیای له‌به‌رامبه‌ر ئاشتیدا به ئاڵمان و نه‌مسا به‌خشی. هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتننامه‌که داگیرکردنی ئۆکرانیای له‌لایه‌ن هه‌ژمارێکی گه‌وره‌ی هێزی ئاڵمانی و نه‌مساوییه‌وه له‌به‌رچاو گرتبوو، که سه‌راپای وڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی که‌متر سێ مانگدا داگیرکرد. ماخنۆ له پێکهێنانی یه‌که سه‌ربازییه‌کاندا، که 1700 که‌سیان ده‌گرته‌خۆ، سه‌رکه‌وتوو بوو. به‌لام نه‌یتوانی به‌ر به داگیرکردنی هولیای پۆله بگرێت. پاش کۆنگریسی ئه‌نارکیسته‌کان له کۆتایی ئه‌پریلدا له تاگانڕۆگ «Taganrog»، کۆنگره‌که بڕیاری ڕیکخستنی یه‌که‌ی جه‌نگاوری بچووكی پێکهاتوو له پێنج تا ده جوتیار و کارگه‌ر، کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ك له دوژمن و هه‌ڵخرانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری جوتیاران دژی هێزه‌کانی ئاڵمان و نه‌مسا و ناردنی گروپێکی بچووك بۆ ڕوسیای سۆڤیه‌تی به پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که له‌وێنده‌رێ شۆڕش و ئه‌نارکیسته‌کان له ژێر سایه‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا چی‌یان به‌سه‌ردا هاتووه.
ماخنۆ یه‌کێك بوو له گروپه‌که. له جونی دا، ماخنۆ گه‌یشته مۆسکۆ. وی ده‌ستوبرد چاوی به هه‌ندێك له ئه‌نارکیسته‌کانی ڕوسیه (له‌ناویاندا هاوه‌ڵی دێرینی پیته‌ر ئارشینۆڤ) که‌وت. بزاڤی ئه‌نارکیستی له مۆسکۆ لاواز بوو بوو، به‌هۆی هێرشی چێکا (ده‌زگه‌ی ئاسایشیی بۆلشه‌ڤیکه‌کان –Bolshevik secret service the Cheka ) له ئه‌پریلدا بڕبڕه‌ی پشتی بزووتنه‌وه‌که شکابوو، به‌مجۆره هێرشی ڕامیاری چه‌پ بۆ سه‌ر بۆلشه‌ڤیکه‌کان تێکشکابوو. بۆ ماخنۆ که له ناوچه‌یه‌که‌وه هاتبوو، که ئازادی ده‌ربڕین و ڕێکخراوبوون، شتێکی جێکه‌وته بوو، لاوازی ئاستی چالاکیکردن بۆی شتێکی ته‌کانده‌ر بوو. بۆ وی، مۆسکۆ وه‌ك پایته‌ختی شۆڕشێکی کارتۆنی وابوو، کارخانه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو که تێیدا بڕیار و دروشمی بێناوه‌ڕۆکی تاکه پارتێکی رامیاری لێوه ده‌رده‌چوون، پارتێك که به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و خۆسه‌پاندن و خۆی گه‌یانده پله‌ی فه‌رمانڕه‌وایی.[3] هه‌روه‌ها ماخنۆ سه‌ردانی ئه‌نارکیستی سه‌رشوناس پیته‌ر کرۆپۆتکین «Peter Kropotkin»ی کرد، له‌مه‌ڕ کاری شۆڕشگێڕانه و بارودۆخی ئۆکرانیا ڕاوێژی له‌ته‌كدا کرد.
کاتێك که له مۆسکۆ بوو، ماخنۆ چاوی به لێنین «Lenin» که‌وت. ئه‌م دانیشتنه به ڕێکه‌وت بوو. وی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی مانه‌وه و خواردنی خۆڕایی سه‌ردانی کرێملین «Kremlin» ده‌کات، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆڤیه‌ته‌کان ژاکۆڤ م. سڤێردلۆڤ «Jakov M. Sverdlov» ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌ویش چاوپێکه‌وتنی ماخنۆ و لێنین ی سازکرد. لێنین له ماخنۆی پرسی ” جوتیاره‌کانی ناوچه‌که‌ت چۆن له دروشمی گشت ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان له دیهاته‌کان تێگه‌یشتوون؟”، ماخنۆ ڕایده‌گه‌یێنێت، که لێنین به وه‌ڵامه‌کی وی سه‌ری سوڕده‌مێنێت : ” جوتیاره‌کان به شێوازی تایبه‌تی خۆیان له‌م دروشمه تێگه‌یشتوون. به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی خۆیان. هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان، له هه‌موو ناوچه ژیارییه‌کاندا، پێویسته هه‌ست به هه‌مان ده‌رکی هوشیاری و لێهاتووی خه‌ڵکی کارگه‌ر بکرێت. جوتیاران له‌وه تێگه‌یشتوون، که سۆڤیه‌ته‌کانی کارگه‌ران و جوتیارانی دێهات، وڵات و ناوچه‌کان، له ئامرازه‌کانی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانه و خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه ئابورییه‌کانی خه‌ڵکی کارگه‌ر له خه‌بات دژی بۆرژوازی و نۆکه‌رانی و سۆشیالیسته ڕاستڕه‌و و میرییه هاوبه‌شه‌که‌یان، زیاتر نین”.