هاوڕێیان، هه‌ڤاڵانی ئازادیخواز و سۆشیالیست له هه‌رکوێییه‌کی ئه‌م جیهانه ده‌ژین
ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م سه‌کۆیه، هه‌وڵێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ئازادیخواز و سۆشیالیست، که‌سانێك که بێجگه له پابه‌ندییه‌کی چینایه‌تی ملکه‌چی هیچ جۆره پابه‌ندییه‌کی پارتیی، نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی، ئایینی، ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت کیشوه‌ریش نابن. پابه‌ندی چینایه‌تی بۆ ئێمه پابه‌ندی شۆڕشگێرانه‌یه و په‌یوه‌ندی و یه‌کگرتنه‌وه‌مان له جه‌رگه‌ی خه‌باتی ڕۆژانه و هه‌ڵسوڕاوی ئازادانه و هاوپشتیگه‌رانه‌ماندا دێته ئاراوه. ئێمه هه‌موو ڕێخستنێکی قوچکه‌یی و هاوشێوه‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه، له بری ئه‌و جۆره ڕێکخستانه بانگه‌واز بۆ هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کان ده‌که‌ین و ته‌نیا سه‌نگه‌ریش بۆ خه‌باتی چینایه‌تی به ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکان ده‌زانین.
لێره‌وه هاوده‌نگانی خۆمان، هاوبۆچوونانی خۆمان، هه‌موو سۆشیالیستێکی دژه‌ده‌سه‌ڵات بانگه‌واز ده‌که‌ین، ئه‌نارکیستان ماڵی هه‌موو ئازادیخوازێکی یه‌کسانی خوازه و به بوون و ئاماده‌یی هه‌مووان، کۆڕه‌کانمان ڕه‌نگینتر ده‌بن…
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه