هاوڕێیانی به‌ڕێز،
خۆشحاڵ بووین به په‌یامه ئه‌له‌کترۆنییه‌که‌تان. سوپاس بۆ پیرۆزباییه‌که‌تان.
رادیۆکه‌مان له 19ی مارچی ئه‌م ساڵدا ده‌ستبه‌کار ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌واڵ، وتار یا هه‌ر شتێکی ترتان بۆ دابه‌زاندی له رادیۆدا هه‌یه، ده‌توانن به به‌رده‌وامی بۆ پێگه‌که‌مانی بنێرن.
هه‌روه‌ها هیوای په‌یوه‌ستبوون به هێزه شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه و تێکۆشانی هاوبه‌ش دژی ده‌سه‌ڵات، پله‌وپایه‌ی قوچکه‌یی و ئه‌و به‌هره‌کێشییه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستن، ده‌خوازین.
ئێوه له کوێن، ئایا ئه‌ندامانتان له تورکیه و سویسرا هه‌ن؟ چاوه‌ڕێی دیدار و پێکه‌وه دانیشتن، ده‌که‌ین.
وێرای سڵاوی هاریکاریانه و ئازادیخوازانه‌مان بۆ جیهانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ..
خۆشحاڵین به دانانی لینکه‌که‌مان، ئێمه‌ش لینکی سه‌کۆکه‌ی ئێوه‌مان بۆ لیستی هاوڕێیانمان زیاد کرد
Karakökئۆتۆنۆمی تورکییه / سویسرا