ئەمڕۆ لە یەریڤان 10.000 کەس لە خۆپیشاندانێکی جەماوەری دژە میریدا کۆبوونەوە و خوازیاری گؤران بوون. شایانی باسە ئەم بزاڤە لە فێبریوەری 2008دا بە پێکدادان و ڕووبەڕووبووەونەی توندوتیژ دەستیپێکرد.
قسەگەرانی ئۆپوزسیونی فەرمی ئەو وڵاتە دەڵێن، ڕاستە ئەم خۆپیشاندانانە لە ڕاپەڕینەکانی وڵاتانی عەرەبییەوە سروش وەردەگرن، بەڵام گۆران لە میرایەتیدا لە ڕوانگەیەکی ئاشتیخوازانەوە دەبێت.