یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه، له ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه ئامانجی یه‌كگرتنی ته‌واوی كارگه‌رانه له ڕێكخراوه ئابورییه خه‌باتكاره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ڕزگاربوونی خۆیان له سه‌ركوتی دوولایه‌نه‌ی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت، بكه‌ن. .
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
1– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه، له ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه ئامانجی یه‌كگرتنی ته‌واوی كارگه‌رانه له ڕێكخراوه ئابورییه خه‌باتكاره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ڕزگاربوونی خۆیان له سه‌ركوتی دوولایه‌نه‌ی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت، بكه‌ن. ئامانجی سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی كۆمونیزمی ئازادیخوازانه له ڕێگه‌ی هه‌ڵسوڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی كارگه‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ته‌نیا ڕێكخراوه ئابورییه‌كانی پرۆلیتاریا توانای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌یان هه‌یه. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ئه‌وه نیشانی كارگه‌ران ده‌دات، كه وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر و داهێنه‌ری گشت سامانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چۆن په‌ی به ڕێوشوێنی خۆیان ده‌به‌ن و ئه‌م ڕێوشوێنه له دژایه‌تیكردنی پارته كارگه‌رییه هاوچه‌رخه‌كان په‌ره پێ بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناكارایی به‌رنامه‌كانی ئه‌م پارتگه‌له له سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی ئابوری كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ركه‌وتووه.
2– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه، دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موو تاڵانگه‌ری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (مۆنۆپۆڵكردن)ێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێكهێنانی كۆمه‌ڵه ئابورییه‌كان و ئۆرگانه بهڕێوهبهرییهكانهوه، كه له‌لایه‌ن كارگه‌ران له كێڵگه و كارخانه‌كاندا به‌ڕێوه ده‌برێن و سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نجومه‌نه ئازاده‌كان پێكده‌هێنن، كه به هیچ شێوه‌ك و له هیچ بارێكدا ناچنه ژێر باری هیچ ده‌سه‌ڵاتێك یا ملكه‌چی هیچ پارتێكی ڕامیاریی نابن.
یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه، سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئابوری كۆمه‌ڵگه بۆ به‌رهه‌مهێنان وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی ڕامیارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پارته‌كان ده‌خاته ڕروو و به‌ڕێوه‌بردنی شته‌كان، شوێنی فه‌رمانڕه‌وایی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌گرێته‌وه.
دواجار ئامانجی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی رامیاری نییه، به‌ڵكو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ته له ژیانی كۆمه‌لایه‌تیدا.
یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پێی وایه به نه‌هێشتنی مۆنۆپۆڵكردنی خاوه‌ندارێتی، ده‌بێت له‌ناوبردنی مۆنۆپڵكردنی ده‌سه‌ڵات بێته‌دی، ئازادی مرۆڤ له رێگه‌ی هیچ جۆرێك له جۆره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه نایێته‌دی، له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بن، به‌پێجه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌ت هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بووه و بۆ مۆنۆپڵكردنی نوێ و به‌رته‌ری پێدانی (امتیاز) نوێ، داهێنراوه.
3– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه دوو ئه‌ركی له ئه‌ستۆدایه: پلاندانان له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ههمهڕۆژهدا له پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری چینی كارگه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووكه‌یی و فێركردنی جه‌ماوه‌ر چۆن بتوانێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌ی به‌رهه‌مهێنان له داهاتوودا و به‌شداریكردن له كاتێكدا كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گشت توخمه‌كانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی دێته پێشه‌وه. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه به هیچ سیسته‌مێكی فه‌رمانڕه‌وایی جێگره‌وه رازی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئامانجیه‌تی، به‌پێی بڕیاره‌كانی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر و له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه پێكدێت، كه ده‌توانن له ڕێگه‌ی كاری گشتی هه‌موو كارگه‌رانی ده‌ستكار و بیركار و له گشت به‌شه بهڕێوهبراوهكانی پیشه‌سازی له لایه‌ن كارگه‌رانه‌وه جێگه‌ی گشت دهامودهزگه فه‌رمانڕه‌واییه‌كان بگرنه‌وه، هه‌روه‌ها گشت كۆمه‌ڵێك یا كارگه‌یه‌ك یا به‌شێكی پیشه‌سازی ئه‌ندامێكی خودموختار ده‌بێت له یه‌كێتییه‌كی ئابوری گه‌وره‌تردا و ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌كی ڕێكخراو به‌رهه‌مهێنان و كارگه‌لێك كه پێوه‌ی په‌یوه‌ستن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجگه‌لێك كه له‌سه‌ری پێكهاتوون و له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، به‌ڕێوه‌ده‌بات.
4– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه دژی ته‌واوی ڕێكخراوگهلێكه كه باوه‌ڕیان به نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و كلیسایه. چونكه پێی وایه ئه‌وانه ته‌نیا ده‌توانن له درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كپكردنی سیستیماتیكیانهی گیانی ده‌ستبه‌كاربوون و بیركردنه‌وه، به كه‌ڵك بێن. نێوه‌ندگه‌رایی ڕێكخستنێكی ساخته‌یه، چینه‌كانی ژێره‌وه ملكه‌چی كه‌سانێك كه پاگه‌نده‌ی باڵابوون ده‌كه‌ن، ده‌كات و نێوه‌ندگه‌رایی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌داته ده‌ست كهمایهتییهك كه‌س، بۆ گۆڕینی تاك به ڕۆبۆتێك كه به فه‌رمانی سه‌روه‌ری و ئاراسته‌كردنه‌كانی ئه‌و كه‌مایه‌تییه نێوه‌ندگه‌رایه بجوڵێته‌وه. له ڕێكخستنی نێوهندگهرادا، خێروبێری كۆمه‌ڵگه ملكچی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مایه‌تی ده‌بێت، نموونهگهرایی شوێنی جۆراوجۆربوون، داسه‌پاندن شوێنی لێپرسراوه‌تی خودی ده‌گڕێته‌وه. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ڕوانگه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكخستنێكی فیدراڵی به‌رفراوان ڕۆ ده‌نێت. به‌مه‌رجێك كه له خواره‌وه‌را بۆ سه‌ره‌وه ڕێك بخرێن و له‌پێناو یه‌كخستنی گشت هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ پاراستنی بیر و بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بن.
5– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ته‌واوی چالاكییه پارله‌مانی و هه‌رجۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگه بڕیاردهرهكان ڕه‌تده‌كاته‌وه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وایه كه ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كانی راپرسی ئازاد‌دا، ناتوانرێت ناكۆكییه به‌رچاوه‌كانی هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووكه‌یی بشاردرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می پارله‌مانی تاكه ئامانجێكی هه‌یه، كه ئه‌ویش ڕه‌واكردنی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تییه.
6– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه گشت سنووره ڕامیاری و نه‌ته‌وه‌ییه جۆراوجۆره داسه‌پێنراوه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێ ئه‌وه‌ی كه پێده‌ڵێن نه‌ته‌وه‌گه‌رایی بێجگه له ئاینی ده‌وڵه‌تی نوێ، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی به‌رژه‌وه‌ندی مادی چینه موڵدارهكان، به‌ولاوه شتێكی تر نییه. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ته‌نیا دان به جیاوازییه ئابورییه‌كاندا ده‌نێت، ئیتر چ ناوچه‌یی بن یا نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وانه‌ن ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زنجیره‌ی پله‌وپایه و نادادپه‌روه‌ری و هه‌ر جۆره سته‌مێك ( له‌به‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ك، ڕه‌گه‌ز و هه‌ر جیاوازییه‌كی راست یا هه‌له‌ی تری نێوان مرۆڤه‌كان)، هه‌روه‌ها یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه به‌نێوی گیانی هاوپشتییه‌وه بانگه‌وازی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری (خودموختاری) بۆ گشت كۆمه‌ڵه ئابورییه‌كان ده‌كات.
7– له‌به‌ر هۆگه‌لێكی ئاوا، یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه له دژی شه‌ڕ و له‌شكرگه‌ری تێده‌كۆشێت. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پشتیوانی له بانگه‌وازه‌كانی دژی شه‌ڕ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت سوپاكانه، له‌وێوه كه ته‌نیا به ئامرازی دژه شۆڕ‌شیان ده‌زانێت بۆ نۆكه‌ری سهرمایهداردان له ڕێگه‌ی كارگه‌رانی به سهربازگیراوهوه، كه له ده‌می شۆڕش دا له‌لایه‌ن كارگه‌ران و یه‌كێتییه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له‌وه‌ی كه خوازیاری بایكۆت و ده‌ستكێشانه‌وه ده‌بن له گشت كه‌ره‌سته سه‌ره‌تایی و به‌رهه‌مه پێوسته‌كان بۆ شه‌ڕ بێجگه له‌و وڵاتانه‌ی كه كارگه‌ران تیایاندا سه‌رقاڵی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌ن بۆ پشتیوانی له شۆڕش، دواجار، یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پشتیوانی له مانگرتن گشتی خۆپارێزانه وه‌ك ئامرازێكی كارا بۆ دژایه‌تی شه‌ڕ و له‌شكرگه‌ری، ده‌كات.
8– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پێداویستی به‌رهه‌مێك كه زیان به ژینگه ناگه‌یێنێت له‌به‌رچاو ده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌كارهێنانی توخمگهڵیك كه سه‌رله‌نوێ چی ناكرێنه‌وه به‌لانی كه‌م بگه‌یێنێت و هه‌رچی زیاتر به كاربردنی توخمگه‌لێك كه له توانادا هه‌یه دوباره تازه بكرێنه‌وه. ڕێگه به‌خۆی نادات هۆی سه‌ره‌كی قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی ژینگه پشتگوێ بخات كه سه‌رچاوه‌ی بۆ چاوچنۆكی و سوود ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری هه‌میشه كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوون (خه‌رجی به‌رهه‌مێنان)ه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی خۆی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه وی توانای پاراستنی ژینگه‌ی نییه. زۆربه‌ی قه‌یرانی قه‌رزه جیهانییه‌كان به‌هۆی ئاراسته‌ی كشتی به‌رهه‌مه بازرگانییه‌كانه‌وه كه زیانی به به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان گه‌یاندووه، ئه‌م ڕاستییه بووه هۆی له‌ناوبردنی دارستانه ستوونی و ئاسۆییه‌كان، برسیه‌تی و نه‌خۆشی. كه‌واته پێویسته خه‌بات بۆ پاراستنی گۆی زه‌وی و خه‌بات بۆ ڕوخاندنی سه‌رمایه‌داری، پێكه‌وه گرێ بدرێن، یا ئه‌وه‌تا چاره‌نووسی هه‌ر یه‌كه‌یان به ته‌نیا هه‌ر تێك‌شكان ده‌بێت.
9– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ڕایده‌گه‌یێنێت كه پێ له‌سه‌ر كاری ڕاسته‌وخۆ داده‌گرێت و یارمه‌تی و هانی خه‌باتگه‌لێك كه دژ به ئامانجه‌كه‌ی نین، ده‌دات. شێوازه‌كانی خه‌باتی بریتین له مانگرتنه‌كان، بایكۆتكردنه‌كان و تێكدان و .. هیتر. كاری راسته‌وخۆ له مانگرتنه گشتییه‌كاندا ئه‌زموونگه‌لێكی فراوان به‌ده‌ست دێنێت، كه له روانگه‌ی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌وه نێشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن.
10– له بارێكدا كه یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه دژی گشت توندوتیژییه‌كی ڕێكخراوه له‌لایه‌ن هه‌ر جۆره فهرمانڕهوایهتییهكهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی ده‌بێت، چونكه ململانێیه‌كی توندوتیژ به‌هۆی ململانێ چارهنووسییهكان له‌نێوان سه‌رمایه‌داری هه‌نووكه‌ی و كۆمۆنیزمی داهاتوودا. هه‌روه‌ها داننانی به توندوتیژیدا له جێی خۆیدا ده‌بێت، كاتێك كه ناچاره وه‌ك ئامرازی به‌رگری دژی شێوازه توندوتیژه به‌كاربراوه‌كان له‌لایه‌ن چینه فهرمانرهواكانهوه له خه‌باتگه‌لێكدا كه جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زار و ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌كاری به‌رێت، له كاتێكدا ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه ته‌نیا له ڕێگه‌ی خۆتێههڵقرتاندنی راسته‌وخۆی ڕێكخراوه ئابورییه شۆڕشگێڕه‌كانی كارگه‌رانه‌وه، ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌ده‌ست بێنێت، به‌م پێیه پێویسته پاڵپشتی شۆڕش ئه‌ركی ئه‌م ڕێكخراوه ئابورییانه بێت نه‌ك ده‌زگه سه‌ربازی و شێوه سه‌ربازییه پێشكه‌وتووه‌كان، سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو لێیان.
11– ته‌نیا له ڕێكخراوه ئابوری و شۆڕشگێڕییه‌كانی چینی كارگه‌ردا هێزێك كه توانای ڕزگاركردنی وی و وزه‌ی داهێنه‌رانه‌ی پێویست بۆ سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمۆنیزمی ئازادیخوازانه، به‌دی ده‌كرێن.
نێوی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی
ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌بات و هاوپشتی و ئه‌وه‌ی كه گشت ڕێكخراوه شۆڕشگێڕییه یهكێتیگهراكانی جیهان یه‌كده‌خات به نێوی ئه‌نجومه‌نی نیونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌ران (IWA) ناسراوه.
ئامانجه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌ران:
A) ڕێكخستن و گه‌شه‌پێدانی تێكۆشانه شۆڕشگێڕییه‌كان له گشت وڵاتان، به ئامانجی له‌نێوبردنی یه‌كجاره‌كی ته‌واوی ڕێكخراوه ڕامیاری و ئابورییه جێكه‌وته‌كان و جێگیركردنی كۆمۆنیزمی ئازادیخوازانه.
B) ڕێوشوێن به‌خشین به ڕێكخراوه یهكێتیگهراییه شۆڕشگێڕه ئابورییه‌كان له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و پیشه‌سازی، بنچینه‌ی به‌هێزكردنی ئه‌م جۆره ڕێكخراوه یه‌كگرتووانه‌یه بۆ خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و ئاماده‌یی بۆ له‌نێوبردنی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت.
C) به‌رگرتن به كنه‌كردنی هه‌ر پارتێكی ڕامیاری بۆ ناو ڕێكخراوه یهكێتیگهرا ئابورییه‌كان و بڕیاردانی خه‌بات دژی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كۆنتۆڵكردنی یه‌كێتییه‌كان، له لایه‌ن پارته ڕامیارییه‌كانه‌وه.
D) به‌ستنی هاوپه‌یمانی مه‌رجدار له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه شۆڕشگێڕییه‌كان و یه‌كێتییه پرۆلیتارییه‌كانی تر به ئامانجی پلاندانان و داڕێژانی كاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كارگه‌ر كاتێك كه بارودۆخه‌كه ده‌یخوازێت و له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی (B, C)دا ناكۆك نه‌بێت و له ڕێگه‌ی كاری هاوبه‌شه‌وه بێت، له توانادا هه‌یه و به‌ڵام هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ پارته ڕامیارییه‌كان و ڕێكخراوگه‌لێك كه ده‌وڵه‌ت وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، له توانادا نییه. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه وه‌ها هاوكارییه‌کی چینایه‌تی ڕه‌تده‌كاته‌وه، كه تایبه‌ت بێت به به‌شداری له لێژنه ڕێكخراو و دارێژراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ( بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنه سه‌ندیكاییه‌كان بۆ لێژنه‌ی پرۆژه‌كان) و وه‌رگرتنی پشتیوانی میری ته‌رخانكراو بۆ سهندیكالیسته فه‌رمییه‌كان و هیتر و هه‌ر كاركردێكی تر كه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی سه‌ندیكالیزمی دژه ده‌سه‌ڵات ناكۆك بێت.
E) ڕسواكردن و دژایه‌تیكردنی توندوتیژی هه‌ره‌مه‌كی گشت میرییه‌كان كه بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی دژی شۆڕشگێڕان ته‌رخانكراوه.
F) توێژینه‌وه‌ی گرفتگه‌لێك كه بۆ جیهانبینی پرۆلیتاریا له پێناو به‌هێزكردن و گه‌شه‌پێدانی بزووتنه‌وه‌كانی گرنگن ، چ له یه‌ك وڵات یا له چه‌ند وڵات‌دا بێت و كۆمه‌ك بۆ پشتیوانی له مافه‌كانی چینی كارگه‌ر له شۆڕش و خۆڕزگاركردنیدا.
G) ده‌ستبردن بۆ چالاكی یه‌كدی یارمه‌تیدان له ململانێ ئابورییه گرنگه هه‌نووكه‌ییه‌كان، یا ده‌ستبردن بۆ ململانێ ڕه‌خنه‌ییه‌كان دژی دوژمنه ئاشكرا یا شاراوه‌كانی چینی كارگه‌ر.
H) دابینكردنی كۆمه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ گشت بزووتنه‌وه‌كانی چینی كارگه‌ر، له هه‌ر وڵاتێكدا كه ڕابه‌ری خه‌بات له ده‌ستی ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌ری ئابوری پرۆلیتاریدایه. ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌ران ته‌نیا كاتێك خۆی له كاروباری یه‌كێتییه‌كان له وڵاتان تێهه‌ڵده‌قورتێنێت، كه ڕێكخراوه‌ی په‌یوه‌ست له‌و وڵاته‌دا خوازیاری ئه‌مه بێت یا كاتێك كه ئه‌و به‌شه بنه‌ما گشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌رانی پێشێل كردبێت.
The International Workers’ Association (IWA) *
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
و. هه‌ژێن