<!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } –>
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، 28/02/2010
ڕامیاره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ساڵانێكی دوورودرێژه له‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سانی بێتاوانی ئه‌م وڵاته (عێراق) و ملوێنه‌های تری سته‌ملێكراو و به‌شخوراو و په‌ككه‌وته‌ی هه‌ر ئه‌م وڵاته سه‌رمایه‌یه‌كی ڕامیارییان بۆ خۆیان پێكه‌وه‌ناوه و له پالیشیدا سه‌رمایه‌یه‌كی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان به‌ده‌ستهێناوه، جارێكی تریش به‌گه‌مه ڕامیارییه‌كه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و خواستی پێشوویان، ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕامانبكێشنه‌وه، تاكو جارێكی دیكه‌ش سه‌روه‌رییان بسه‌پێنینه‌وه و ملی پێبده‌ینه‌وه. ئه‌مه‌یه مه‌رگه‌سات و تراژیدی ئه‌مڕۆیه كه مرۆڤی سه‌رده‌م تێیدا ده‌ژێت، مه‌رگه‌ساته‌كه‌ش هه‌ر له‌وه‌دا نییه كه ئه‌م ڕامیاركارانه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌لێشاوێ پڕوپاگه‌نده‌وه، به بوجه‌یه‌كی كراوه و له‌بننه‌هاتووه‌وه، به میدیایه‌كی گاڵته‌جاڕییانه‌وه ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه ئێمه‌ی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شیش به‌پڕوپاگه‌نده‌كانیان و قسه‌خۆشییان باوه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌ده‌نگدانمان سه‌روه‌رێتییان واژۆ ده‌كه‌ین. له‌بری دادگاییكردنیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و وێرانكاریی و كوشتوبڕ و زۆر و سته‌مه‌ی كه زیاتر له نیوسه‌ده به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له به‌گشتی و خه‌ڵكانی سته‌ملێكراو و به‌شخوراوی وڵاته‌كه به‌تایبه‌تی، كردوویانه.
ئێمه‌ی هه‌ژار، به‌مه‌ی كه ده‌یكه‌ین مێژووی تاریكی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌كه‌ین كه چه‌ند جارێك و له چه‌ند كاتێكی جیاجیادا ئه‌وه وتراوه ” گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێكی بگۆڕیایه، ده‌مێك بوو یاساخ كرابوو” .
هه‌ڵبژاردن بۆ گۆڕینی ده‌سته‌و دایه‌ره‌یه‌ك به یه‌كێكی تر، پارتێك به پارتێكی تر، ده‌موچاوێك به ده‌موچاوێكی تر، ته‌نانه‌ت له وڵاته ئهوروپیهكانیشدا كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانتارێتی تێیدا زۆر كۆنه، شتگه‌لێكی وایان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌گۆڕیوه، ئیدی ده‌بێت ئه‌م ئه‌زموونه سواوه چ گۆڕانكاریه‌كی سه‌ره‌كی له وڵاتانی نه‌گبه‌تی ئێمهمانانیشدا بكات!!! چه‌ند ساڵی تر، چه‌ند ده‌یه‌ی تر، چه‌ند ئه‌زموونی ترمان ده‌وێت تاكو پێمان بسه‌لمێنرێت، كه هه‌ڵبژاردنه‌كان دادی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هیچ چینێك، هیچ كه‌سێكیان نه‌داوه تاكو هی ئێمه بده‌ن.
گۆڕانكاری له چڵه‌پۆپه‌وه، له سه‌ره‌وه، له كۆمڵگهیهكی قوچکه‌یی (هه‌ره‌می) وه‌كو ئه‌مه‌ی ئێمه كه ته‌واوی شانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تا ده‌گاته قوتابخانه‌یه‌كی بچووك، خه‌سته‌خانه‌یه‌كی بچووك، فه‌رمانگه‌یه‌ك یا خزمه‌تگوزاریه‌كی بچووك، كه به‌رپرسه‌كانیان له‌سه‌ر بناخه‌ی وهلاو مهحسوبییت دانراون، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌كه‌ی ده‌بێت چ گۆڕانكاریه‌ك به‌دیبهێنێت!!! ته‌نانه‌ت له‌م وڵاته ئهوروپیانهشدا، ئه‌وانه‌ی كه له ڕاستیدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه نه‌خشه و پلانی داهاتوی كۆمه‌ڵگه ده‌كێشن، ئه‌وانه‌ی پڕۆگرامی خوێندن داده‌نێن، ئه‌وانه‌ی كه له دادگهكاندا گوایه دادووه‌ری به‌جێده‌هێنن، سه‌رجه‌می هێزی پۆلیس و سهرۆكهکانیان و هێزی سه‌ربازی و ده‌زگه سیخوڕییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی كه یاساكان په‌سه‌ند ده‌كه‌ن و دواتر ده‌یچه‌سپێنن، ئه‌وانه‌ی كه ڕاوێژكار و كاوێژكارن چ له بواری ڕامیاریی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و چ له بواره‌كانی تردا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كان، گه‌لێك لایه‌نی تریش هه‌روا به سه‌لامه‌تی و بێدهستلێدانیان له جێگه‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه و به‌ده‌ر ده‌بن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ده‌زگایانه‌ن كه هاوشانی بزنس و بزنسمانهكانهوه فه‌رمانره‌وایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌رچی ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی ههڵبژێرراویش هه‌یه (له‌وانه‌ش په‌ڕله‌مان) شتێك نین جگه جێبهجێگهری فه‌رمانه باڵاكان.
له كوردوستانی پڕ نه‌هامه‌تی خۆشمان‌دا ئه‌وه ماوه‌یه‌كه بڕیاری هه‌ڵبژاردن دراوه، خه‌ڵكێكی زۆر ڕژاوه‌ته سه‌ر جاده و كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كان، بازاڕه‌كان چهڵهیان دێ، شه‌قامه‌كان جمه‌یان دێ، ڕۆژی حه‌شره، هه‌ر ده‌ڵێی ڕۆژی لامهركهزیهكهی 1963 یه و جه‌لال تاڵه‌بانی له باڵه‌خانه‌كه‌ی (نوری عه‌لی)ه‌وه وتار ده‌دات و موژده‌ی ڕزگاری گه‌لی كورد ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردوستان كه‌وتونه‌ته‌وه دا‌و و ته‌ڵه‌ی نوێی ڕامیاره‌كانه‌وه و باوه‌ڕیان به‌م گه‌ل و خه‌ڵكه به‌دبه‌خته هێناوه، گویه ئه‌وان كار له پێناوی ئه‌ماندا ده‌كه‌ن و نان و كار و چاره‌سه‌ریان بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له داد و دهدوهریان بۆ دروستده‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی تری ناو كۆمه‌ڵگه‌یان بۆ بنه‌بڕ ده‌كه‌ن، مژده‌ی ژیانێكی پڕ له به‌ختیاریی و دنیایه‌كی تریان پێده‌ده‌ن.
ئه‌م ڕامیارانه ئێمه‌ی تاكی ناو كۆمه‌لگاكه وه‌كو قه‌ل و مه‌ڕ دهبیبنن، وه‌كو چۆن قه‌ل ده‌بێت ده‌نگ بۆ كریسمس بدات و مه‌ڕیش بۆ جه‌ژن و ئاهه‌نگ و بۆنه كۆمهڵایهتیكانی تر، له كاتێكدا قه‌ل و مه‌ڕ خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كین و له‌م جه‌ژن و بۆنه‌یانه‌دا شه‌هید ده‌كرێن. به‌ڵام ئێمه‌ی تاكی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌بێت ئه‌وه تێبگه‌ین كه هه‌ڵبژاردن و سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی كه په‌ڕله‌مانه، ته‌نها ناتوانێت شتێكی گه‌لێك بچووكی یا به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌وانه‌ش بكات، كه داخوازی ئاسایی و سه‌ره‌كی خه‌ڵكن، چونكه هه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕیانه به‌شێكی زیندوون له سیسته‌می سه‌رده‌م و به توندی پێیه‌وه گرێدراون، بۆیه تاكو ئه‌م سیسته‌مه له کاردا بێت و به‌رده‌وام بێت ئه‌وانه‌ش به‌رده‌وامن و ڕه‌گوڕیشه‌ی خۆیان زیاتر داده‌كوتن. هه‌ر بۆ نموونه چۆن گه‌نده‌ڵی کارگێڕیی و سه‌رجه‌می گهندهلییهكانی تر له به‌شه‌كانی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و خوێندن و په‌روه‌رده و …هتد بنه‌بڕ ده‌كرێن؟ ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵكو سه‌رجه‌می ئه‌و پارت و ڕێكخراوانه‌ی كه دروستبوون، چه‌شنی دروستبوونهكانیان و شێوه‌ی خهباتهكانیان ده‌سته‌به‌ری هێنانی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو جۆره‌كانی چه‌وساندنه‌وه و سته‌ملێكردن ده‌که‌ن. چونكه پارت و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كان خۆیان چه‌شنه ڕێكخستنێكی قوچکه‌یین هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یا ده‌سه‌ڵاتێكی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی قوچکه‌یی دروستده‌كه‌ن. ناتوانرێت، بۆ نموونه، گه‌نده‌ڵی له پرسی ده‌ستكه‌وتنی ده‌سه‌ڵات و پاره‌دا بنه‌بڕ بكرێت، له كاتێكدا كه هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و پاره خۆی له خۆیدا واتای گه‌نده‌ڵی و سه‌رچاوه و مایه‌ی دروستكردنی هه‌موو چه‌شنه‌كانی گه‌نده‌ڵین.
بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و به‌رده‌وام بكه‌ین، نابێت پشت به ڕامیار و فێڵبازه‌كان ببه‌ستین، ئه‌وان له به‌رژه‌وندی تایبه‌تی خۆیان و زیاتر پته‌وكردن و به‌هێزكردنی ئه‌م سیسته‌مه دڕندانه‌یه، كار ده‌كه‌ن. پێویسته پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، له ده‌ره‌وه‌ی پارت و ڕامیاره‌كان خۆمان ڕێكبخه‌ین: له قوتبخانه و زانكۆكاندا، له خه‌سته‌خانه و سه‌رجه‌می فه‌رمانگه‌کان و شوێنه خزمهتگوزاریهكاندا، له هه‌موو شوێنه‌كانی سه‌ر كاردا، له گه‌ڕه‌ك و كۆمۆنێتییهكاندا، له هه‌موو ئه‌مانه‌دا و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بده‌ین، له به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی ژیان و داخوازیهكانماندا، خۆمان بڕیا ده‌ر و ئه‌نجامده‌ری سه‌رجه‌می كاروباری ناو كۆمۆنێتییهكانمان بین، تاكو هه‌موو کارگێرییه كۆمه‌ڵایتییه‌كان، ده‌زگه و كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز و به‌نزین و كاره‌با و ئاو و هۆكانی هاتوچۆوگواستنهوه له پاڵ سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده و سیسته‌می چاره‌سه‌ر و ته‌ندروستی له كۆمه‌ڵگه‌دا، كارگه و كارخانه و كێڵگه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه چیتر له خزمه‌تی بزنس و قازانجدا نه‌بن، ته‌نیا له خزمه‌تی خودی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه یا كۆمۆنێتییهکانماندا بن.
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، 01-03 -10