نووسینیRudolf Rocker:
به‌شی شه‌شه‌م له په‌رتووکی ئانارشیزم و ئانارکۆسه‌ندیکالیزم
له ئا‌ڵمانیا، که باڵه میانڕه‌وه سۆشیالیسته‌کان به‌هێز بوون، سۆشیالیزم له ماوه‌ی سالانێکی دوورودرێژ، فریوخواردنی به چالاکی ڕۆژانه‌ی پارله‌مانی وه‌ها جێکه‌وته بووبوو، که چیتر نه‌یده‌توانی هیچ جۆره ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک نیشان بدات. ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌یه‌کی بۆرژوازی وه‌ک فرانکفۆرته‌ر تسایتونگ – Frankforter Zeitung خۆی به ناچار ده‌بینێ دان به‌وه‌دا بنێ، که «مێژووی گه‌لانی ئه‌وروپا، پێشتر هیچکات شۆڕشێکی وه‌ها هه‌ژار له بۆچوونی داهێنه‌رانه و لاواز له وزه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌رهه‌م نه‌هێناوه». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که پارتێک به ژماره‌یه‌کی فره‌تر ئه‌ندام له هه‌ر پارتێکی وه‌ک خۆی له دونیادا، که ساڵانێک به‌هێزترین ڕێکخراوی سیاسی ئاڵمان بوو، وه‌ها ئاسان و بێ هیچ به‌رگرییه‌ک مه‌یدانی بۆ هیتله‌ر و داروده‌سته‌که‌ی چۆڵکرد، نیشانه‌یه‌کی فره ئاشکرای لاوازی و بێتوانایی ئه‌م پارته‌یه.
به‌راوردی بارودۆخی ئاڵمانیای ئه‌و سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی یه‌کێتییه پیشه‌ییه ئاناکۆسهندیکالیستهکان له ئه‌سپانیا و به‌تایبه‌ت فره جه‌ماوه‌رییان له کاتا‌لۆنیا، جیاوازی نێوان بزووتنه‌وه کارگه‌رییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته به‌باشی ده‌خاته‌ڕوو. کاتێک که له جونی 1936دا، پیلانی فه‌رمانده فاشیسته‌کانی سوپا جێبه‌جێکرا، ته‌نیا به‌رهه‌ڵستی قاره‌مانانه‌ی CNT (فیدراسیۆنی میلی کارگه‌ران) و FAI (فیدراسیۆنی ئانارشیسته‌کانی ئیریا) بوو، که ئاژاوه‌ی فاشیسته‌کانی له کاتالۆنیادا ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا کپکرده‌وه، به‌شێکی فره گرنگی له ئه‌سپانیای له چنگی دوژمن ڕزگارکرد و پیلانگێڕانی ته‌واو سه‌رسام کرد، به پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی یه‌که‌مییان له گرتنی به‌رشه‌لۆنه دا. پاش ئه‌مه، کارگه‌ران نه‌یانده‌توانی له نیوه‌ی ڕێدا بووه‌ستن، ئیتر سۆشیالیزه‌کردنی زه‌وییه‌کان (بهههرهوهزیکردنی کێڵگه‌کان) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارخانه‌کانیان له‌لایه‌ن سه‌ندیکا کارگه‌رییه‌کان و وه‌رزێرانه‌وه، جێبه‌جێکرد. ئه‌م بزووتنه‌وه، که بڕیاری ده‌ستپێشخه‌رانه‌ی ئه‌ندامانی CNT و FAI بوو، به هێزێکی به‌ر پێنهگیراوهوه خرایه‌گه‌ر، ئاراگۆن، لیوان و هه‌ندێ ناوچهیتری وڵاتی گرته‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆری له یه‌کێتییه‌کانی پارتی سۆشیالیست UGT ( یه‌کێتی گشتی کارگه‌ران)ی له‌گه‌ڵ خۆی ڕاکێشکرد. ئه‌م ڕووداوه نیشانی دا، که کارگه‌رانی ئانارکۆسه‌ندیکالیستی ئه‌سپانیا، نه‌ک ته‌نیا ده‌زانن چۆن بچنه‌پای شه‌ڕ، به‌لکو لێواولێویشن له بۆچوونی بنیاتنه‌رانه‌ی پێویست بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه واقیعیهکاندا. ئه‌وه لێهاتوویی سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه بوو له ئه‌سپانیا، که له ده‌می ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مه‌وه، کارگه‌رانی به وه‌ها گیانێکه‌وه په‌روه‌رده کردبوو، که ئازادی له هه‌ر شتێکی که به‌نرختر بگرن و سه‌ربه‌خۆیی هزری به بنچینه‌ی بوونی بزووتنه‌وه‌ی خۆیان بزانن. ئه‌وه بێتوانایی و شه‌رمه‌زاری کارگه‌رانی ڕێکخراو له وڵاتانی دیکه بوو، که ملیان به سیاسه‌تی دووره‌په‌رێزانه‌ی حکومه‌ته‌کانیان دا؛ هه‌ر ئه‌مه‌ش که بووه هۆی شکستی کارگه‌ران و وه‌رزێڕانی ئه‌سپانیا پاش دوو ساڵه‌ونیو له خه‌باتێکی قاره‌مانانه و که‌م وێنه.
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو: www.khushe.ir
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی:http://khushe.ir/maghale/rocker6.shtml