8ی مارچ، ڕۆژی خرۆشانی ژنانە بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی نەك جەژن و ئاهەنگ و بۆنەی پاگەندەکردن بۆ پارتە رامیارییەکان
بەرەو کۆمەڵگەیەکی بێ‌چین و چەوسانەوە
شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی له کیرگستان (Kyrgyzstan) له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌دا پاش ئه‌وه‌ی که میری ئه‌و وڵاته نرخی گاز و کاره‌بای به‌رزکرده‌وه، له شاری تالال ده‌ستی پێ‌کرد، دواتریش به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان پایته‌ختی (بێشکاك) و زۆرێك له شاره‌زاکانی تری گرته‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گه‌یشتنه به‌یه‌کدادانێکی خوێناوی له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسی ئه‌و وڵاته و 76 که‌س کوژران و 1045 که‌سی تریش بریندار بوون. سه‌ره‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان سه‌رۆککۆمار (Kurmanbek Bakiyev)یان ناچار به راکردن و خۆشاردنه‌وه له شارێكی خوارووی کیرگستان کرد.
شایانی باسه ئه‌وه بوترێت، که به فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ییشتنی پارتی سه‌رۆککۆماری هه‌ڵهاتوو له ساڵی 2005دا، که سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا و خۆراوایه، زۆربه‌ی زۆر له 5 ملیۆن دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له بارودۆخێکی ئابووریی دژوار‌دا ده‌ژین و گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆر له ئارادایه و زۆربه‌ی زۆری ده‌زگه گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست ئهندامخێزان و که‌سوکاری سه‌رۆککۆمار خۆیه‌وه بوون.
به‌پێی هه‌واڵه‌کانی ئه‌مڕۆی (گاردیان) هه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی کیرگستان ته‌نیا 80 ملیۆن دۆلاری تێدا بووه، که ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆنه شالیاری ده‌ره‌وه‌ی وڵات (Roza Otunbayeva) که سه‌رۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئێستایه، له‌وه ده‌چێت بتوانیت بارودۆخه‌که بقۆزێته‌وه، ئه‌ویش له دوه‌ڵه‌تی ڕوسیاوه نزیکه.
نارازییان له‌پاڵ داواکاری هه‌رزانکردنی پێداویستییه‌کانی ژیاندا، خوازیاری لابردنی بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ریکاش ئاماده‌یه ئه‌م داخوازییه جێبه‌جێ بکات.
با بەیەکەوە پەیوەست بین!
بانگەواز بۆ هەموو تێکۆشەرانی دژە سیستەمی سەرمایەداری
ئەوانەی کە دژی ناوەندیبوونەوەی دەسەڵات، کەڵەکەکردنی سەرمایە، هەموو جۆرە بالادەستییەك، پێکهاتەی قوچکەیی و پلەوپایە، ئۆتوریتە، ناوەندێتی (سانترالیزم)، سەروەر و خاوەن، دەوڵەت، میری، پارت، سنوور، چەکدارکردنی سەربازییانە، وزەگای ئەتۆمی، هەژاری، سوپا، سەربازی، زیندان، سەرمایەداری، پیاوسالاری، نایەکسانی، مەزهەب، خوا و …ن.
ئێمە خوازیارین کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی چارەنووسی خۆیدا بگرێتەدەست و خەبات دەکەین تاکو هیچ یاسا و مەرجێك بەرامبەر ئازادی و یەکسانی مرۆڤ بوونی نەبێت.
ئێمە بۆ تێپەڕین لە سەردەمی سەروەری سەرمایەداری؛ سەردەمی بەهرەکێشی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە پێویستمان بە لەناوبردنی سەراپای پێکهاتە کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و فەرهەنگییەکانی سیستەمی سەرمایەداری هەیە. ئێمە ئەنارکی بە باشترین ئەڵتەرناتیڤ هەنووکەیی دەزانین و ئامانجمان پێکهێنانی مەیدانکارێکی پاگەندەیی بە ئامانجی خستنەڕووی گیانی خۆبەڕێوەبەرێتین.
بابەتگەلی جێی لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ بەرای گشتی دیاری دەکرێن:
وەرن بۆچوونەکانمان بگۆڕینەوە و لەتەك یەکتر بەشکەین.
وەرن لە کۆبوونەوەیەکی ڕووبەڕوودا ئەزموونەکانمان نێونەتەوەییانە بگوازینەوە و هەنگاوەکانمان ڕێكبخەین.
ڕۆژی 01ی ئاپریلی 2010 پاسه‌وانانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌بری بواردان به خوێندکاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر و که‌سانی به‌رپرس ببینن و داواکارییه‌کانیان بگه‌یێنن، که‌چی خوێندکاره‌کان دهدەنه به‌ر ده‌سترێژ و چه‌ند خوێندکارێك بریندار ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ته پاسه‌وانان له‌خۆوه و بێ بڕیاری سه‌رووی خۆیان چ ده‌زگه‌ی پۆلیس و ئاسایش چ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.
مه‌به‌ستی خوێندکاران، ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و گه‌یاندنی سکاڵای خۆیان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ به ده‌زگه‌ی تایبه‌ت به داخوازییه‌که‌یان که دابینکردنی مامۆستایه‌ك بووه بۆیان و ئه‌وه ماوه‌ی ساڵێکه داوای ده‌که‌ن و داواکه‌یان پشتگوێ ده‌خرێت. شایانی باسه، خوێندکاره‌کان، خوێندکاری دواناوه‌ندییه‌کی کورانن.
ئه‌م ڕووداوه ڕێك ڕۆژێك پێش کردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی په‌رتووك له هه‌ولێری پایته‌ختی دیموکراتییه به دیاریهێنراوهکهی ئه‌مه‌ریکای خۆبهڕزگارگهری گه‌لان له‌ده‌ست دیتکاتۆرهکان، ڕووده‌دات.
شالیارگه‌ی په‌روه‌رده که له سالانی ڕابوردوودا پێی له‌سه‌ر سیسته‌می هیراشی (قوچکه‌یی) خوێندن و داپلۆساندنی خوێندکاران داگرتووه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین خوێندکاری قۆناخه‌کانی سه‌ره‌تایی تا زانکۆ به‌تایبه‌ت کچان بوونه‌ته قوربانی شێواز و پرۆگرامی باکسالارانه و ئایینگهرایانهی خوێندن، که هێستاکه‌ش پاش 19 ساڵ له‌سه‌ر پێشه‌ی ڕژێمی به‌عس به‌ڕێوه ده‌چێت و دارکاری و فشاری ئایینی و هه‌ڵاواردنی کچان و هه‌ڵگرانی ئایننه‌کانی تر یا که‌سانی بێئایین، وه‌ك جاران له خوێندنگه‌کاندا ئاماده‌ن و هێشتا له په‌یمانگه‌کانی مامۆستایان‌دا له سایه‌ی ڕژێمی به‌ناو دیموکراتیدا مامۆستاکان به هه‌مان شێوازی رژێمی دیکتاتۆری به‌عس رادههینرێن.
ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه‌نده داچڵه‌کێنه‌ره، که پرسیارێکی ترسهێنه‌ر لای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه دروست ده‌کات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئاخۆ خۆپیشانده‌رانی هه‌ر توێژیکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له‌به‌رده‌م زیندانه‌کان و ده‌زگه‌کانی داپلۆساندن و سیخوردی (پۆلیس و هه‌واڵ و ..تد)دا خۆپیشاندان بکه‌ن، چ مهرگهساتیك چاوه‌ڕییان ده‌کات؟
ئه‌وه‌ی سهرنجراکێسه بێده‌نگه‌کردنی ده‌زگه‌کانی راگه‌یاندنه داپڵۆساندنهی خوێندکاران و جاونوقاندنی نووسه‌ران و سایت و گۆڤاره‌کانی ده‌ره‌وه که خۆیان به‌بێلایه‌ن ده‌ناسێنن، له کاتێکدا ده‌یتوانی هه‌ر دهنگههڵبڕینک له ڕۆژی کردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی په‌رتووكی هه‌وڵێری نێوده‌وڵه‌تیدا باشترین و کاراترین چه‌ک بێت بۆ دادگایی لێپرسراوان و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولیر و سالیارگهی په‌روه‌رده له‌سه‌ر تاوانه‌کانی سالانی ڕابوردوو و پێرێی هه‌ولیر.
لاوان و خوێندکارانی نارازی ده‌توانن ئه‌م هه‌له بقۆزننهوه و خۆپیشاندانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ریکبخه‌ن و رای گشتی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ پرس و داخوازییه ڕه‌واکانیان ڕابکێشن. هاوکات په‌رده له‌سه‌ر لایهناری ته‌واوی سایت و گۆڤار و ناوه‌نده هه‌واڵییه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه هه‌لماڵن.
په‌یمان پایدار هه‌ڵسوراوێکی ئه‌نارکیست و سه‌رپه‌رشتگه‌ری گۆڤاری ئه‌نارکیستی “ناخدار Nakhdar” که به زمانی فارسی له تاراوگه ده‌رده‌چێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی گفتوگۆکه به زمانی ئینگلیزی : http://blogs.myspace.com/index.cfm?fuseaction=blog.view&friendId=249834712&blogId=495247899
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی گفتوگۆکه به زمانی ئاڵمانی :http://www.arachnia.ch/etomite/Joomla/index.php?option=com_content&task=view&id=247&Itemid=61
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی گفتوگۆکه به زمانی ئیسپانی : http://www.alasbarricadas.org/noticias/?q=node/11031
گفتوگۆی خه‌یاڵکردی کارڵ مارکس و میخائیل باکونین
نووسینی: Morris Cranston
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کلیکی ئه‌م ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
سلاوتان لێ بێت
خۆشحال بووم به‌وه‌ی که له‌ته‌ك ئه‌نگۆ ئاشنا بووم و هه‌روا ده‌بێته هۆی خۆشحاڵی ده‌بێت که ئه‌م په‌یوه‌ندییه ببێته هۆی به دواهاتنی هاریکاری و هاوهه‌نگاوی. ئێمه‌ش گروپێکین هه‌ڵگری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌نارکیستین، که له‌مه‌ڕ یه‌کسانی، ئازادی و ڕزگاری سه‌رقاڵی چالاکین. هه‌ڵبه‌ته ویبلاگی جوگرافیای ئه‌نارکی(http://anarchygeography.blogfa.com)، وێبلاگێکه بۆ توێژینه‌وه و لێدوانی ئه‌کادێمی له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم. ئێمه که‌متر له که‌شی مه‌جازیدا چالاکی ده‌که‌ین و گروپه‌که فره‌تر باوه‌ڕی به هه‌ڵسورانی کرده‌یی هه‌یه.
خۆشحاڵ ده‌بم به درێژه په‌یداکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه.
سوپاستان ده‌که‌ین
خوشحال شدم از اینکه با شما آشنا شدم و همچنین سبب خوشحالی خواهد بود این ارتباط سبب شکل گیری فرایندی از همکاری و هم پایی شود. ما نیز گروهی با اندیشه انارشیستی هستیم که در رابطه با برابری آزادی و رهایی مشغول به فعالیت می باشیم البته وبلاگ جغرافیای آنارشی یک وبلاک برای مباحث آکادمیک پیرامون آنارشیسم است ما کم‌تر در فضای مجازی فعالیت می کنیم و اعتقاد بیش‌تر گروه به عملگرایی خیابانی است. خوشحال می شوم این رابطه ادامه یابد.
باتشکر
مرحبا..
نحن سعيدون جدا بتلقينا رسالة من رفاقنا الاكراد… لقد اطلعنا على بعض ادبيات حزب العمال الكردستاني وخاصة في ما يخص الجندر والمرأة واعجبنا بها كثيرا.. نحن كنا ماركسيين شيوعيين في الماضي قبل ان نتعرف على الفكر الاناركي… ونعرف ما تعانيه الاحزاب الماركسية اللينينية..
نحن فاعلون ضمن حركة اسمها اليسار الاجتماعي.. في يوم من الايام قامت الحركة بنشر مقال معاد للاكراد اسمه “الوطنية العراقية ستحل الازمة الكوردية“.. يتعامل هذا المقال مع الاكراد وكأنهم مشكلة وليس بصفتهم شعب له ثقافته و له الحق في تقرير مصيره بالطريقة التي يريد.. وقد قمنا بالاعتراض وقامت الحركة بإزالة هذا المقال العنصري عن الموقع..
على اي حال… نحن من اللاجئين الفلسطينيين بالاردن.. ولدينا ميول فنية وفرقة موسيقية اسمها “اناركي“.. ونحب قراءة الشعر والروايات .. ومعظمنا قد خاض تجربة الاعتقال في المخابرات الاردنية..
في الاسبوع القادم سيذهب رفيقين لنا الى مؤتمر في تركيا وتحديدا في منطقة ديار بكر.. كثير من الاحزاب والحركات اليسارية ستشارك ومنها كوردية.. اسمه “منتدى بلاد ما بين النهرين الاجتماعي“.. هل سمعتم عنه؟
السلام والتضامن..
ئه‌م ساڵیش جارێکی تر به ئامانجی چه‌ند ڕۆژ پێکه‌وه ژیان دوور له سه‌روه‌ری و ڕابه‌ری، هاوینه ئوردووی ئه‌نارکیستی سویسرا له ڕۆژانی 05 – 16ی ئۆگوستی 2009 به‌رپا ده‌کرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له چادرگه‌كه ئه‌م شتانه ده‌ست ده‌که‌ون، ئاشپه‌زخانه، چاردگهلی مانه‌وه، گه‌رما و توالیت، چادریکیش بۆ وۆرکشۆپه‌کان –له کاتی تهڕوتوشیدا– و که‌ره‌سته‌گه‌لی وه‌ك پرۆجێکت و ڤیدیۆ و دیڤیدی و هیتریش. ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت ئینته‌رنیت، ساز ده‌کرێت….
ئه‌وه‌ی که پێویسته له‌ته‌ك خۆ بهێنرت، ئه‌مانه‌ن: پێخه‌ف، پێداویستی تری وه‌ك فیلم، ئامێری موزیك و قاپ و که‌وچك و هه‌رشتێکی تر که خۆتان به پیویستی ده‌زانن….
خه‌رجی به‌داربوون، ئه‌م ئوردووه پێویسته به‌پێی ئاماده‌یی و توانای که‌سه‌کان له بژارکردنی خه‌رجدا به‌شداری بکرێت، بۆ خه‌رجی شوێنه‌که ڕۆژانه 8 یورۆ بۆ هه‌ر که‌سێك له‌به‌رچاو گیراوه. کڕین و ئاماده‌کردنی خواردن پێکه‌وه ده بێت و هه‌مووان به‌پێی ئاماده‌یی خۆیان له گه‌لکاری و هاریکاریدا به‌شدار ده‌بن..
چۆنییه‌تی ڕێکخستنی، به‌ته‌واوی له سه‌رپه‌رشتی و رابه‌ری که‌سانێکه‌وه دووره و هه‌موو شته‌کان گشتی و هه‌ره‌وه‌زییانه ده‌بن….
بۆ زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ چۆنییه‌تی گه‌یشتن به شوێنی ئوردووه‌که و ناوچه‌که، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئوردووه‌که بکه‌ن :
شه‌وی 5/6ی جولای 2009، له ئیتالیا 21 خوێنداکار له چالاکییه‌کی سیخورانه‌ی پۆلیسدا ده‌ستگیرکراون. هاوڕێیانی ئازادیخواز بۆ هاوپشتی و واژۆکردنی لیستی پشتیوانی له خوێندکارانی ده‌ستگیرکراو بانگه‌واز ده‌که‌ین..
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی هه‌واڵ و بانگه‌وازی هاوپشتی و واژۆکردنی پشتیوانینامهکه، کلیکی درێژه‌ی بابه‌ت بکه‌ن
Continue reading واژۆکردنی نامه‌ی هاوپشتی له خوێندکارانی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی ئیتالیا